مادده‌ی بیستء هه‌شته‌م:
یه‌كه‌م: پێشمه‌رگه بۆی هه‌یه داوای خانه‌نشینی بكات ئه‌گه‌ر خزمه‌ته‌كه‌ی له (15)سالأ كه‌متر نه‌بێ به مه‌رجێك ناوی له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان تۆمار كرابێ و وه‌زیری پێشمه‌رگه په‌سندی كردبێ له‌سه‌ر بنچینه‌ی دوامووچه‌ی كه وه‌ری ده‌گرت یان مووچه‌ی پایه‌كه‌ی كه به‌پێی ئه‌وه‌وه خانه‌نشین كراوه‌و جارانی ژماره‌ی مانگه‌كانی خزمه‌تی خانه‌نشینی ده‌كرێ و دابه‌شی 260 ده‌كرێت.
دووه‌م: ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌ری ومنداڵان (50000)په‌نجا هه‌زار دینار بۆ هاوسه‌رو (25000)بیست هه‌زاریش بۆ هه‌ریه‌ك له منداڵه‌كانی تاكو راده‌ی (5)پێنج مندالأ.
سێیه‌م: بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)له مادده‌یه‌دا كه‌رتی مانگ به مانگی ته‌واو وكه‌رتی ساڵیش به ساڵی ته‌واو داده‌ندرێ.
چواره‌م: مووچه‌ی خانه‌نشین له هه‌موو حاڵه‌تێكدا له دوامووچه‌ی كه له كاتی خزمه‌تدا وه‌ری ده‌گرت تێپه‌ڕناكات.
الموضوع: داوای خانه‌نشینی پێشمه‌رگه,ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌ری ومنداڵان,جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م),مووچه‌ی خانه‌نشین