أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت كاری پێ ناكرێت.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: هه‌ر كه‌سێ له كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌یدا ته‌مه‌نی (11) یازدە ساڵانی ته‌واو نه‌كردبێ، داوای جه‌زائی (الدعوی الجزائیة) له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له‌سه‌ر ناكرێته‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: پێویسته وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركارو حوكمه‌كانیش ئه‌و ده‌عوایانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه هێشتا حوكمی بنبڕیان بۆ ده‌رنه‌چووه.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی (3)و مادده‌ی ( 47 - یه‌كه‌م) له یاسای ژماره (76)ی ساڵی 1983 ی چاودێری كردنی مێرد منداڵان، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له كار ده‌خرێ و، له جیاتی ئه‌و دوو مادده‌یه حوكمه‌كانی مادده‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می ئه‌م یاسایه ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه یاسای ژماره (76)ی ساڵی 1983ی چاودێری مێرد مندڵان (رعایه الاحداث) له هه‌رێمی كوردستاندا به‌سه‌ر مێرد منداڵی كه‌تن كه‌ر (جانح)و ئه‌و بچووك و مێرد منداڵانه‌شدا كه تووشی كه‌تن ده‌بن و به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیشیاندا پیاده بكرێ، ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه به ماناكانی به‌رامبه‌ریان لێك ده‌درێنه‌وه: 1. ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی (11) یازدە ساڵانی ته‌واو نه‌كردبێ به بچووك له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. 2. ئه‌وه‌ی (11) ساڵانی ته‌واو كردبێ وهه‌ژده ساڵانی ته‌واو نه‌كربێ به مێردمنداڵ (حدث) له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. 3. ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی (11) یازدە ساڵانی ته‌واو كردبێ و (15) ساڵانی ته‌واو نه‌كربێ به منداڵ قه‌ڵه‌م ده‌درێ. 4. ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی (15) ساڵانی ته‌واو كردبێ و (18) هه‌ژده ساڵانی ته‌واو نه‌كربێ به لاو له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. 5. خاوه‌نه‌كانیان: باوكه، دایكه، یان ئه‌و كه‌سه‌یه كه بچووكێ ، یان منداڵێكی له ژێر سایه‌دا بێ، یان به بڕیارێكی دادگا یه‌كێ له‌و دووانه په‌روه‌رده بكات.