مادده‌ی یه‌كه‌م:
به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه یاسای ژماره (76)ی ساڵی 1983ی چاودێری مێرد مندڵان (رعایه الاحداث) له هه‌رێمی كوردستاندا به‌سه‌ر مێرد منداڵی كه‌تن كه‌ر (جانح)و ئه‌و بچووك و مێرد منداڵانه‌شدا كه تووشی كه‌تن ده‌بن و به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیشیاندا پیاده بكرێ، ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه به ماناكانی به‌رامبه‌ریان لێك ده‌درێنه‌وه:
1. ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی (11) یازدە ساڵانی ته‌واو نه‌كردبێ به بچووك له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.
2. ئه‌وه‌ی (11) ساڵانی ته‌واو كردبێ وهه‌ژده ساڵانی ته‌واو نه‌كربێ به مێردمنداڵ (حدث) له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.
3. ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی (11) یازدە ساڵانی ته‌واو كردبێ و (15) ساڵانی ته‌واو نه‌كربێ به منداڵ قه‌ڵه‌م ده‌درێ.
4. ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی (15) ساڵانی ته‌واو كردبێ و (18) هه‌ژده ساڵانی ته‌واو نه‌كربێ به لاو له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.
5. خاوه‌نه‌كانیان: باوكه، دایكه، یان ئه‌و كه‌سه‌یه كه بچووكێ ، یان منداڵێكی له ژێر سایه‌دا بێ، یان به بڕیارێكی دادگا یه‌كێ له‌و دووانه په‌روه‌رده بكات.
الموضوع: ته‌مه‌نی (11) یازدە ساڵانی ته‌واو نه‌كردن به بچووك,ته‌مه‌نی (11) ساڵانی ته‌واو كردن و (15) ساڵانی ته‌واو نه‌كردن به منداڵ,ته‌مه‌نی (15) ساڵانی ته‌واو كردن و (18) هه‌ژده ساڵانی ته‌واو نه‌كردن به لاو,خاوه‌نه‌كانی بچووك و منداڵ,رعایه الاحداث و مێرد منداڵان