أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و وه‌زاره‌تی پلاندانان بڕی مایه راكێشراوه‌كه بۆ پرۆژه‌كانی ژێرخانی ئابووری و وه‌به‌رهێنان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه خه‌رج بكه‌ن، دوای راستاندنی له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ڵده‌ستێت به دیاریكردنی به‌رزترین تێكڕای سوود، یان تێكڕای سوودی بنه‌ڕه‌ت و رسومات و عموله‌كان به ره‌چاو كردنی كێبڕكێ له‌نێوان سه‌رچاوه‌كانی راكێشانی مایه، یان هه‌ر سوودێك، یان ده‌سكه‌وتێك، یان داهاتێكی تر كه‌وا شایسته ده‌بێت، یان كه‌ڵه‌كه‌بووه له‌سه‌ر هه‌ر مایه‌یه‌ك كه راده‌كێشرێت، یان هه‌ر قه‌رزێكی گه‌ره‌نتیكراو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌و شێوه‌یه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش ملكه‌چ نابێت بۆ هیچ به‌رزه تێكڕایه‌ك، یان هه‌ر كۆتێكی تری هاتوو له هه‌ر یاسایه‌ك، یان پێڕه‌وێك، یان رێنماییه‌كی تری به‌ركار له هه‌رێمدا له‌كاتی به‌ستنی رێككه‌وتننامه‌كه.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێك ده‌هێنێت له (سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی و ئابووری و، هه‌ر وه‌زیرێكی تر) و به یه‌كه‌وه ڕاده‌سپێردرێن به ده‌سه‌ڵاتی دیاریكردنی حوكم و مه‌رجه‌كانی هه‌ر پرۆسه‌یه‌ك له پرۆسه‌كانی راكێشانی مایه، یان هه‌ر گه‌ره‌نتیكردنێكی قه‌رز، هه‌روه‌ها دانووستان كردن به سیفه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌وا نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانن و، به‌ستنی سه‌رجه‌م رێككه‌وتن و به‌ڵگه‌نامه‌كان و هه‌ر هه‌موار كردنێكیان به‌و شێوه‌یه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و، خستنه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌و، به‌رپرسێتی ئه‌م لیژنه‌یه‌ش له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا پێكه‌وه‌یی (تچامنی) ده‌بێت. دووه‌م: به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشوه‌خته حوكم و مه‌رجه‌كانی هه‌ر راكێشانێكی مایه، یان گه‌ره‌نتیكردنی قه‌رز له نێوانیشیاندا بۆ نموونه$ (دراوی متمانه‌پێكراو، به‌رزه تێكڕای سوود، یان تێكڕای سوودی بنه‌ڕه‌ت و، بڕی بنه‌ڕه‌ت و رێكه‌وتی شایسته‌بوون) به‌و شێوه‌یه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، دیاری ده‌كرێت.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ته‌خویل ده‌كرێت به راكێشانی مایه له سه‌رچاوه‌ی یاسایی و دارایی پاك له رێگه‌ی قه‌رزكردن و قه‌رز وه‌رگرتن و، یان گه‌ره‌نتیكردنی قه‌رز، یان پرۆسه‌ی تری هاوشێوه به به‌هایه‌ك كه له هیچ كاتێكدا سه‌رجه‌می له (5،000،000،000) پێنج ملیار دۆلاری ئه‌مریكی زیاتر نه‌بێت. دووه‌م: مه‌رجه سه‌رجه‌م قه‌رز وه‌رگرتنه‌كان، یان گه‌ره‌نتیه‌كان، یان هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی تری هاوشێوه تێپه‌ڕی ئه‌و بڕه نه‌كه‌ن، كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا باسكراوه و، دانه‌وه یان گه‌ره‌نتیكردنی دانه‌وه‌ی رسومات و سوودو خه‌رجییه‌كان و ئه‌و بڕانه‌ی تر كه پێیه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه له‌نێو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دایه كه له‌م یاسایه‌دا روون كراوه‌ته‌وه‌و، ئه‌م بڕانه‌ش له نێو به‌رزه ئاستی باسكرا‌و له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هه‌ژمار ناكرێن.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ڵده‌ستێت به دیاریكردنی به‌رزترین تێكڕای سوود، یان تێكڕای سوودی بنه‌ڕه‌ت و رسومات و عموله‌كان به ره‌چاو كردنی كێبڕكێ له‌نێوان سه‌رچاوه‌كانی راكێشانی مایه، یان هه‌ر سوودێك، یان ده‌سكه‌وتێك، یان داهاتێكی تر كه‌وا شایسته ده‌بێت، یان كه‌ڵه‌كه‌بووه له‌سه‌ر هه‌ر مایه‌یه‌ك كه راده‌كێشرێت، یان هه‌ر قه‌رزێكی گه‌ره‌نتیكراو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌و شێوه‌یه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش ملكه‌چ نابێت بۆ هیچ به‌رزه تێكڕایه‌ك، یان هه‌ر كۆتێكی تری هاتوو له هه‌ر یاسایه‌ك، یان پێڕه‌وێك، یان رێنماییه‌كی تری به‌ركار له هه‌رێمدا له‌كاتی به‌ستنی رێككه‌وتننامه‌كه.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: بڕی بنه‌ڕه‌ت (أصلی) و سوود و بڕه شایسته‌كانی تری سه‌ر هه‌ر مایه‌یه‌ك له‌و مایانه‌ی له‌وانه‌یه رابكێشرێن و سه‌رجه‌م ئه‌و بڕانه‌ی به‌پێی هه‌ر گه‌ره‌نتیكردنێكی به‌ستراو به‌پێی ئه‌م یاسایه شایسته ده‌بن و گشت رێككه‌وتن و به‌ڵگه‌نامه‌كانی كه له‌م بواره‌دا هه‌رێم گرێیان ده‌دات ملكه‌چ نابن بۆ رسوماتی پوولی دارایی، یان لێ بڕینی هه‌ر بڕێك، یان باجێكی تری هاتوو له هه‌ر یاسایه‌ك، یان پێڕه‌وێك، یان رێنماییه‌كی تری به‌ركار له هه‌رێمدا.