مادده‌ی دووه‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ته‌خویل ده‌كرێت به راكێشانی مایه له سه‌رچاوه‌ی یاسایی و دارایی پاك له رێگه‌ی قه‌رزكردن و قه‌رز وه‌رگرتن و، یان گه‌ره‌نتیكردنی قه‌رز، یان پرۆسه‌ی تری هاوشێوه به به‌هایه‌ك كه له هیچ كاتێكدا سه‌رجه‌می له (5،000،000،000) پێنج ملیار دۆلاری ئه‌مریكی زیاتر نه‌بێت.
دووه‌م: مه‌رجه سه‌رجه‌م قه‌رز وه‌رگرتنه‌كان، یان گه‌ره‌نتیه‌كان، یان هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی تری هاوشێوه تێپه‌ڕی ئه‌و بڕه نه‌كه‌ن، كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا باسكراوه و، دانه‌وه یان گه‌ره‌نتیكردنی دانه‌وه‌ی رسومات و سوودو خه‌رجییه‌كان و ئه‌و بڕانه‌ی تر كه پێیه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه له‌نێو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دایه كه له‌م یاسایه‌دا روون كراوه‌ته‌وه‌و، ئه‌م بڕانه‌ش له نێو به‌رزه ئاستی باسكرا‌و له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هه‌ژمار ناكرێن.
الموضوع: ته‌خویل قه‌رزكردن له سه‌رچاوه‌ی یاسایی و دارایی پاك,محدودیت در بڕه‌ی قه‌رز وه‌رگرتن و گه‌ره‌نتیكردن,ممنوعیت دانه‌وه‌ی رسومات و سوودو خه‌رجییه‌كان,عدم احتساب بڕه‌ی قه‌رز در به‌رزه ئاستی