أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست و دوو:
مادده‌ی بیست و دوو: دارایی سه‌ندیكا پێك دێ له: 1- ره‌سمه‌كانی چوونه ناو سه‌ندیكا و ره‌سمی به‌شداربوونی ساڵانه. 2- ئه‌و پێبه‌خشینانه‌ی له لایه‌نه ره‌سمی و ناره‌سمییه‌كانه‌وه پێشكه‌شی ده‌كرێن. 3- ئه‌و پیتاك و خه‌ڵاتانه‌ی له لایه‌ن ئه‌ندامان و غه‌یری ئه‌وان به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه پسپۆره‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن. 4- قازانجی ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی له‌بۆ سوودی سه‌ندیكا ده‌گێردرێن. 5- قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ندیكا ده‌یه‌وێ دایان بمه‌زرێنێ یان ئه‌نجامیان بدا. 6- قازانجی چاپه‌مه‌نییه‌كانی سه‌ندیكا. 7- ئه‌و ره‌سمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له ئه‌نجامی كاری ناوبژیوانیدا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات. 8- پشتگیری كردنی توانای دارایی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و شایه‌تنامه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن ده‌ریان ده‌چوێنێ. 9- ره‌سمی پشتگیری كردنی گرێ به‌ندی نێوان ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و خودان كاره‌كان.
مادده‌ی چوارده:
مادده‌ی چوارده: یه‌كه‌م: رادده‌ی یاسایی (نیساب) له ئه‌نجومه‌ندا به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێ و بڕیاره‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌چێ، وه له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كانیش به‌و لایه‌نه دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی له‌گه‌ڵدایه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه شوێنی نه‌قیب چۆڵ بوو جێگره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه یان سكرتێر ئه‌گه‌ر شوێنی نه‌قیب چۆڵ بوو ئه‌ویش ئه‌وه‌نده ماوه‌یه‌ی كه باقی ماوه. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه شوێنی یه‌كێك له پایه‌كانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو، ئه‌ندامێك له نێوان ئه‌ندامه یه‌ده‌گه‌كان شوینی ده‌گرێته‌وه. چواره‌م: ئه‌گه‌ر پایه‌ی پترله ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو، ئه‌نجوومه‌ن له‌سه‌ریه‌تی له ماوه‌ی دوو مانگدا بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بكا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ی شوێنی ئه‌م پایانه پرده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌نده ماوه‌یه‌ی كه باقی ماوه‌ته‌وه، ئه‌ویش به هه‌مان رێگا له‌م یاسایه‌دا دیاری كراوه.
مادده‌ی بیست:
مادده‌ی بیست: ده‌كرێ له ماوه‌ی سی رۆژ له مێژووی ئاگادار كردن به بڕیاره‌كه له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا تانه له بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط) بدرێ و بڕیاری دادگاش بن بڕه.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: سه‌ندیكا هه‌وڵ ده‌دات له پێناو هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجانه‌ی خواره‌وه: 1- به‌شداری كردن له پشتگیری كردنی حكومه‌تی هه‌رێم و سیستمی دیموكراتی و پاڵپشتی كردن و چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانی فیدرالیزم. 2- به‌شداری كردن له راپه‌رینی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و ئاوه‌دانكاری و رۆشنبیری و زانستی به هاریكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه پسپۆره‌كاندا. 3- به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و ئابوورییه‌وه، هه‌روه‌ها داكۆكی كردن له مافه‌كانیان و چاودێری كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان. 4- رێكخستنی بنه‌ماكانی ده‌ست دانه پیشه. 5- په‌یوه‌ندی پێكهێنان و هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌و كۆمه‌ڵه پیشه‌ییه‌كانی تر له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. 6-كۆشش كردن بۆ زامنكردنی دوارۆژی ئه‌ندامان له كاتی نه‌خۆشی و پیری و بێ كاری‌دا. 7-هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه پسپۆره‌كاندا بۆ بوار ره‌خساندن له به‌رده‌وام ئه‌ندامانی سه‌ندیكادا تا خوێندنی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه بیانگرێته‌وه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌ندام ده‌بێ ئه‌و مه‌رجانه‌ی لێ بێته دی: یه‌كه‌م: هاووڵاتی هه‌رێم بێ و تیادا جێواربێ. دووه‌م: به تاوانێكی نا سیاسی یان كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ر حوكم نه‌درابێ. سێیه‌م: بروانامه‌ی به كالۆریۆس یان هاوتای ئه‌وه‌ی له كیمیادا به ده‌ست هێنابێ و له بواری ته‌كنیكاری یان زانستی له سنووری پسپۆرییه‌كه‌یدا كاری كردبێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م گوزارشتانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانن بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:- هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای كیمیاگه‌ران. ده‌سته‌ی: ده‌سته‌ی گشتی سه‌ندیكا. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. نه‌قیب: نه‌قیبی كیمیاگه‌ران.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: سه‌ندیكا له مانه پێك دێ: 1- ده‌سته‌ی گشتی. 2- ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 3- لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط). 4- لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكان.
مادده‌ی یانزده:
مادده‌ی یانزده: یه‌كه‌م: نابێ ئه‌ندام به‌شداری له كۆبونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی دا بكات ئه‌گه‌ر له‌لانی به‌رزه‌فتكارییه‌وه (الانضباط) ده‌ستدانه پیشه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرابێ. دووه‌م: برَیار له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتییه‌وه به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌چێ و له كاتی یه‌كسان بوونیشدا به‌و لایه‌نه دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی له‌گه‌ڵدایه.
مادده‌ی پانزده‌یه‌م:
مادده‌ی پانزده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجوومه‌ن ئه‌م پسپۆریاتیانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دا: 1- كاركردن له پێناو هێنانه‌دی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. 2- پێشنیار پێشكه‌ش كردن به ده‌سته‌ی گشتی ده‌رباره‌ی هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا. 3- جێبه‌جێكرددنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی. 4- كارمه‌ند دامه‌زراندن له سه‌ندیكادا و دیاری كردنی كرێكانیان. 5- سه‌یر كردنی داواكارییه‌كانی هاتنه ناو سه‌ندیكا و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كردنی. 6- دیاری كردنی ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كا له لیژنه ره‌سمییه‌كاندا. 7- هه‌واڵه كردنی ئه‌و كێشه‌و شكایه‌تانه‌ی كه بۆی دێن بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط). 8- تێروانین له ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نه‌قیب یان جێگره‌كه‌ی یان هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن. 9- دامه‌زراندنی لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا. 10- پێكهێنانی لیژنه لاوه‌كییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. 11- ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه‌و دامه‌زراندنی ووردكار (مدقق)ێكی ژمێریاری بۆ ووردكاری كردنی حسابكاری دوماهی. 12- رێكخستنی كاغه‌زه‌كانی هه‌ڵبژاردن و به‌ڵگه‌نامه‌كانی تر‌و، سه‌رپه‌رشتی كردنی هه‌ڵبژاردن. 13- بڕیاردان بۆ خودان كردنی ماڵ و عه‌قار و قبوڵكردنی خه‌ڵات و پێ به‌خشین به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه پسپۆره‌كان. 14- دامه‌زراندنی به‌رێوه بردنی یانه‌كان به پێی یاساى كۆمه‌ڵه‌كان. 15- ئاماده‌كردنی پێره‌وی ناوخۆی سه‌ندیكا. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به لیژنه‌كانی لقه‌كان بسپێرێ.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی بۆی هه‌یه ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه ده‌ربهێنێ: 1- وریا كردنه‌وه. 2- ئینزار. 3- قه‌ده‌غه كردن بۆ ماوه‌یه‌ك كه له شه‌ش مانگ تێنه‌په‌رێ، وه ئه‌و قه‌ده‌غه كردنه‌ش ده‌رباره‌ی كارمه‌ند و كرێكاری فه‌رمانگه له‌سه‌ركاركردنه له دوای كاته‌كانی ده‌وامی ره‌سمی فه‌رمانگه‌كه‌ش به بڕیاره‌كه ئاگادار ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست و یه‌ك:
مادده‌ی بیست و یه‌ك: 1- به ده‌نگدانی نهێنی لیژنه‌ی لق له لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه هه‌ڵبژارددرێ. 2- لیژنه‌ی لق له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێ.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط) له سێ ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ و كاری ئه‌وه ته‌ماشای ئه‌و شكاتانه بكا كه ئه‌نجومه‌ن بۆی ره‌وانه ده‌كا، وه ئه‌و بنه‌مایانه ره‌چاو ده‌كا كه له یاسای به‌رزه‌فتی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تدا هاتوون.
مادده‌ی بیست و چوار:
مادده‌ی بیست و چوار: له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكه‌ن.
مادده‌ی بیست و پێنج:
مادده‌ی بیست و پێنج: ئه‌م یاسایه له مێژووی بڵاوبونه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جی ده‌كرێت.
مادده‌ی بیست و سێ:
مادده‌ی بیست و سێ: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هاودژ بێت.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: چونه ناو سه‌ندیكا به پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێ كه پێشكه‌ش به نه‌قیب ده‌كرێ و به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستیشی پێوه ده‌لكێندرێ. دووه‌م: داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا له ماوه‌ی پانزده رۆژ له مێژووی تۆماركردنیه‌وه ده‌خرێته به‌رده‌می ئه‌نجومه‌ن، ئه‌نجومه‌نیش له‌سه‌ریه‌تی له‌و ماوه‌یه‌دا بیبڕێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه تێپه‌ری و نه‌یبڕانده‌وه، داواكارییه‌كه به قبوڵكراو داده‌نرێ. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا به بریارێكیی هۆدار ره‌فز بكات، وه خودان داواكاریش بۆی هه‌یه له لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی ئاگاداربونیه‌وه تانه‌ی لێ بدا و بڕیاری دادگاش بن بڕه.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا سێ دیناره. دووه‌م: ره‌سمی به‌شداری كردنی ساڵانه بیست دیناره و له ماوه‌یه‌ك ده‌درێ كه له مانگی شوباتی هه‌موو ساڵێك تێناپه‌رێ، ئه‌گه‌ر ئه‌ندام له كاتی دیاریكراو ره‌سمی دواكه‌وت (50%) له ره‌سمی به‌شداریكردنی ساڵانه جه‌زا ده‌كرێ و ئه‌گه‌ر دوو ساڵی یه‌ك له دوای یه‌ك به‌بێ عوزری ره‌وا له دانی ره‌سمی به‌شداریكردن دواكه‌وت ناوی له تۆماری ئه‌ندامان وه‌ده‌رده‌نرێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه پێك دێ كه پابه‌ندیه‌كانی خۆیان به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردووه‌و به باڵاترین ده‌سه‌ڵات داده‌نرێ له سه‌ندیكادا، هه‌ر به سێ ساڵ جارێك له نێوان مانگی كانوونی دووه‌مدا به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و بانگێشتی نه‌قیب كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی له باره‌گاكه‌یدا ئه‌نجام ده‌دات، بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط) رادده‌ی یاسایی (نیساب)یش به دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌بێ، وه له كاتی ته‌واو نه‌بوونی (نیساب) هه‌ڵبژاردن پانزده رۆژ دوای كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له هه‌مان كات و شوێندا ئه‌نجام ده‌درێ و (نیساب)یش به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان به‌ته‌واو داده‌ندرێ، به پێچه‌وانه‌وه‌ش ئه‌نجومه‌ن بۆ خولێكی تریش به به‌رده‌وام داده‌نرێ له كاره‌كانیدا.
مادده‌ی سێزده‌یه‌م:
مادده‌ی سێزده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا به هه‌ڵبژاردنی نهێنی بریكاری سه‌رۆك و سكرتێرێك هه‌ڵده‌بژێرێ دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن مانگی یه‌ك جار دانیشتنه ئاساییه‌كانی خۆی ده‌كا هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه دانیشتنی نائاساییش له‌سه‌ر بانگهێشتی نه‌قیب یان به داواكاری سێیه‌كی ئه‌ندامان ئه‌نجام بدات.
مادده‌ی شانزده‌یه‌م:
مادده‌ی شانزده‌یه‌م: نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: 1- سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئونجومه‌نی سه‌ندیكا. 2- نوێنه‌رایه‌تی كردنی سه‌ندیكا له لای ده‌زگا دادوه‌ری وكارگێرییه‌كان و ده‌سته ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان و راستاندنی مامه‌ڵه‌كان و به‌ڵگه‌نامه تایبه‌تكان به سه‌ندیكاوه، وه بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بدا به هه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن كه خۆی دیاری بكا. 3- پشتگیری كردنی توانای دارایی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا بۆ مه‌به‌ستی كه‌فاله‌ت.