مادده‌ی بیست و دوو: دارایی سه‌ندیكا پێك دێ له: 1- ره‌سمه‌كانی چوونه ناو سه‌ندیكا و ره‌سمی به‌شداربوونی ساڵانه. 2- ئه‌و پێبه‌خشینانه‌ی له لایه‌نه ره‌سمی و ناره‌سمییه‌كانه‌وه پێشكه‌شی ده‌كرێن. 3- ئه‌و پیتاك و خه‌ڵاتانه‌ی له لایه‌ن ئه‌ندامان و غه‌یری ئه‌وان به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه پسپۆره‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن. 4- قازانجی ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی له‌بۆ سوودی سه‌ندیكا ده‌گێردرێن. 5- قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ندیكا ده‌یه‌وێ دایان بمه‌زرێنێ یان ئه‌نجامیان بدا. 6- قازانجی چاپه‌مه‌نییه‌كانی سه‌ندیكا. 7- ئه‌و ره‌سمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له ئه‌نجامی كاری ناوبژیوانیدا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات. 8- پشتگیری كردنی توانای دارایی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و شایه‌تنامه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن ده‌ریان ده‌چوێنێ. 9- ره‌سمی پشتگیری كردنی گرێ به‌ندی نێوان ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و خودان كاره‌كان.
الموضوع: دارایی سه‌ندیكا,پێبه‌خشینانه‌ی لایه‌نه ره‌سمی و ناره‌سمی,قازانجی ئاهه‌نگانه‌ی سوودی سه‌ندیكا,پشتگیری كردنی توانای دارایی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا,ره‌سمی پشتگیری كردنی گرێ به‌ندی نێوان ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و خودان كاره‌كان