المواد القانونية

مادده‌ی یه‌كه‌م

مادده‌ی یه‌كه‌م: هه‌ر پیاوێ له‌ ده‌ره‌وه‌ی دادگا ماره‌ی ژنی خۆی ببڕێ سزا ده‌درێ به‌ حه‌پس كردنی بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ شه‌شه‌ مانگ كه‌متر نه‌بێ و له‌ ساڵێك زیاتر نه‌بێ، یان به‌ غه‌رامه‌یه‌ك له‌ (3) سێ هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له‌ پێنج هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ. خۆ ئه‌گه‌ر هات و ژنی هه‌بوو وله‌ ده‌ره‌وه‌ی دادگا ژنێكی دیكه‌ی به‌سه‌ر هێنا، ئه‌وه‌ له‌و باره‌دا سزای حه‌پسییه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌درێ له‌ (3) سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ و له‌ پێنج ساڵیش زیاتر نه‌بێ.

مادده‌ی سێیه‌م

مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بخه‌نه‌ به‌ركار.

مادده‌ی چواره‌م

مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه‌ له‌ رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ (وه‌قایعی كوردستان)دا ده‌خرێته‌ به‌ر كار.

مادده‌ی دووه‌م

مادده‌ی دووه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بێت ناخرێته‌ به‌ر كار.

الهوامش
  1. تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
  2. تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة