المواد القانونية
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت به‌دێهێنانی ئه‌م ئامانج و ئه‌ركه‌كانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:ـ یه‌كه‌م: جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌تی گشتیی حكومه‌تی هه‌رێم و پارێزگاریی یه‌كگرتنی و پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی. دووه‌م: كاركردن له پێناوی سه‌پاندنی پرنسیپی سه‌روه‌ریی یاسا‌و پارێزگاری كردن له سیسته‌می گشتی و پاراستنی سامانی گشتی و تایبه‌تی. سێیه‌م: كاركردن له پێناوی پاراستن و زامن كردنی ده‌ستدانه ئازادیه دیموكراتیه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ وبه‌رجه‌سته‌كردنی رۆڵی ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگای شارستانی له هه‌رێمدا. چواره‌م: كاركردن له پێناوی رێگه‌گرتن له روودانی تاوان و توندوتیژی له دژی ئافره‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی، به مه‌به‌ستی به‌دێهێنانی ئاسایش وسه‌قامگیریی و سه‌لامه‌تی گشتیی. پێنجه‌م: هاوكاریی وهه‌ماهه‌نگی كرن له گه‌لأ وه‌زاره‌ت و ده‌زگاگشتیه تایبه‌تمه‌نده‌كاندا له باره‌ی ئه‌و كار‌و ئه‌ركه‌كانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به پاراستنی ئاسایش و پارێزگاری كردنی سیسته‌می گشتی و هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ وه‌زارهتی ناوخۆی فیدراڵی یان هه‌ر رێكخراوێكی عیراقی یاخود نێوده‌وڵه‌تی له چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وزه‌اره‌تدا هه‌یه. شه‌شه‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاری رۆشنبیریی و ئاسایشی و دروستكردنی كه‌ش و هه‌وایه‌كی ته‌نایی له نێوان هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و توێژه هه‌مه جۆره‌كانی كومه‌ڵگای شارستانی و تاكه‌كان بۆ ئاراسته‌كردنیان به هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی كردن له پێناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی هاوبه‌شدا. حه‌وته‌م: چاودێری كردنی ئاواره‌و كۆچ پێكراوه‌كان و په‌نابه‌ران و كۆشش كردن له پێناوی چاككردنی بارودۆخیان و پێشكه‌ش كردنی چاره‌سه‌ر وفه‌راهه‌مكردنی خزمه‌تگوزاریی وهه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له باره‌یانه‌وه.
مادده‌ی چل و دوو: سه‌رباری ئه‌و ئیشه‌تایبه‌تانه‌ی به ئه‌نجومه‌نگه‌لی زانكۆكان سپێردراون و ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی نۆزده‌ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون، ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ئیشه تایبه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ش رایی ده‌كات: 1. ئیقراركردنی پلانگه‌لی لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی. 2. ئیقراركردنی پلانی فه‌راهه‌مكردنی پێداویستیه‌كانی فێركردن. 3. ئیقراركردنی به‌رنامه‌گه‌لی خوێندن و ته‌قویمی. 4. راسپاردن به پلانگه‌لی وه‌رگرتنی قوتابی و شه‌رتوشروته‌كانی.
مادده‌ی چل و سێ: ده‌رچوانی (خریجو) هیئه بروانامه‌ی (زه‌میل) یان پێ ده‌به‌خشرێ كه به به‌رزترین بڕوانامه‌ی پیشه‌یی له بواری پسپۆریدا داده‌نرێت، هه‌ڵگری ئه‌م بروانامه‌یه دوو ساڵ قیده‌می بۆ مه‌به‌ستی عه‌لاوه‌و ته‌رفیع ده‌درێتێ و، هه‌ر له رۆژی وه‌رگرتنیشیه‌وه له هه‌موو ماف و ئیمتیازه‌كانیشی سوودمه‌ند ده‌بێت.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة