أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: 1. وه‌زیر سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌و، به‌رپرسی یه‌كه‌می به‌ركارخستنی سیاسه‌تی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی به‌جێ هێنانی یاسا‌و پێڕۆو رێنماییه‌كانێتی. هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان و رێنماییه‌كیش له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییات و كاروباری دیكه‌ی ئیداری و دارایی و هونه‌رییدا، له وه‌زیره‌وه ده‌ردهچێ و بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆیشی به جێگری وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یان هه‌ر كه‌سێكی شیاو دیكه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه بسپێرێ و، به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌رپرسه چونكه خۆیشی ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه. 2. بریكار یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات له سه‌رپە‌رشتی ئیش و كاری وه‌زاره‌ت و ئه‌و ئه‌رك و فرمانه‌ش ده‌گرێته ده‌ست كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ. 3. ناوه‌ند (مركز)ی: وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دێت: أ- نووسینگه‌ی وه‌زیر فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر كه خاوه‌ن ئه‌زموون و لێهاتو بێت ژماره‌یێ فرمانبه‌ر هاوكاریی ده‌كات. ب- نووسینگه‌ی بریكار: فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كاو چه‌ند فرمانبه‌رێكیش هاوكاریی ده‌كه‌ن. ج- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و پێوه‌یكاری: به‌نووسینگه‌ی وه‌زیره‌وه په‌یوه‌سته. د- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ریقابه‌و ته‌دقیق: به وه‌زیره‌وه په‌یوه‌سته.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: قه‌واره‌ی رێكخستنی وه‌زاره‌ت به پێره‌وێكی تایبه‌تی ئاماده ده‌كرێ ب جۆرێك كه ئامانجه‌كانی به‌دی بێنێ و كاروباری پێشمه‌رگه له رووی سه‌ربازی و ئیداری و داریی و هونه‌ریه‌وه به رێوه‌ببا.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: كاركردن به بڕگه‌كانی (3،1) له مادده‌ی چل و شه‌شه‌م له یاساكه‌دا راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: 1. لابردنی كۆتی هاوسه‌رگیری (خولع) به ده‌ربڕینی (خولع)ه یاخود به‌وه‌ی كه ماناكه‌ی ده‌به‌خشێ، به‌رامبه‌ر قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یه‌ك زیاتر نه‌بێ له‌وه‌ی وه‌ریگرتووه له ماره‌یی دیاریكراو و مه‌رجیش نییه مێرده‌كه به‌و (خولع)ه رازی بێ ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت بۆ دادوه‌ر له ڕێگه‌ی ته‌حكیمه‌وه كه ژنه‌كه ناتوانێ له گه‌ڵیدا بژی.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: كاركردن به حوكمی بڕگه(1) له مادده‌ی نه‌وه‌دو یه‌كه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ وه ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێـته‌وه:- 1/ مێرد له‌گه‌ڵ لقی میراتگری ژنه‌كه‌ی چواره‌یه‌كی ده‌كه‌وێ و ئه‌گه‌ر نه‌یبێ ئه‌وا نیوه‌ی ده‌كه‌وێ. به‌ڵام ژن له‌گه‌ڵ بوونی لقی میراتگر ئه‌وا هه‌شت یه‌ك ده‌گرێ و له‌كاتی نه‌بوونیشی ئه‌وا چواریه‌ك ده‌گرێ دوایی ده‌رهێنانی به‌شه‌كه‌ی خۆی كه به‌شداریی كۆردووه له پێكه‌وه نانی جێ ماوه‌كه (التركه) (میراته‌كه) دا.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر بڕیاری ژماره (137)ی رۆژی (29/12/2003) ئه‌نجومه‌نی حوكم بخرێته به‌ركار یان هه‌ر بڕیارێ یان هه‌ر یاسایێ بخرێته به‌ركار كه به راشكاوی یان به ضمنی ئیلغای ئه‌و یاسایه كه له مادده‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه‌دا هاتووه، ئه‌وه، له‌و باره‌دا ئه‌و یاسایه‌ی له مادده‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه‌دا هاتووه ده‌بێته یاسایه‌كی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا.
مادده‌ی چل ودووه‌م
مادده‌ی چل ودووه‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له دادوه‌ره‌كانی پۆلی یه‌كه‌م له نێوان جێگره‌كانی سه‌رۆكی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی داده‌مه‌زرێت. دووه‌م: جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و دادوه‌رانی له‌نێو دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م یا دووه‌م به‌پێی پاڵاوتنیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیارێك له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌ڵده‌بژێردرێن.
مادده‌ی چل وسێیه‌م
مادده‌ی چل وسێیه‌م: قیده‌می دادوه‌ران به‌پێی پۆل و پایه‌كه‌یان و مێژووی دامه‌زراندنیان ده‌بێ وله‌كاتی یه‌كسان بوون ئه‌وا قیده‌مه‌كه به‌پێی ئه‌وه ده‌بێ كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.
مادده‌ی چوارده‌م
مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: پێویسته رێكخراوه‌كان و تۆڕه‌كان حسابی بانكیان هه‌بێت. دووه‌م: رێكخراوه‌كان له ڕێی بودجه‌یه‌كی ساڵانه‌وه به‌گوێره‌ی سیسته‌می ژمێریاری په‌یڕه‌و كرا‌و له هه‌رێمدا دارایی خۆیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن. سێیه‌م: رێكخراوه‌كان و تۆڕه‌كان راپۆرتێكی ساڵانه‌ی دارایی پێشكه‌ش به فه‌رمانگه ده‌كه‌ن و له‌لایه‌ن دیوانی چاودێری دارایی له هه‌رێمدا وردبینی ده‌كرێن. چواره‌م: داهات و موڵك و دارایی رێكخراو له باج و ره‌سمی گومرگ ده‌به‌خشرێن. پێنجه‌م: ئه‌و رێكخراوانه‌ی حكومه‌ت پشتیوانی داراییان ده‌كات له‌سه‌ریانه راپۆرتێكی ورد ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی پێشكه‌ش به فه‌رمانگه بكات.
مادده‌ی پازده‌م
مادده‌ی پازده‌م: فه‌رمانگه بۆی هه‌یه لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ رێكخراو بكات ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ی كرد، به‌م جۆره: یه‌كه‌م: فه‌رمانگه بۆی هه‌یه رێكخراوی سه‌رپێچی كاری حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئاگادار بكاته‌وه بۆ لادانی سه‌رپێچی له‌ماوه‌ی (15) رۆژدا. دووه‌م: له حاڵه‌تێكدا رێكخراوه‌كه سه‌رپێچیه‌كانی له‌ماوه‌ی دیاری كرا‌و له بڕگه‌ی (1)دا لانه‌دا، فه‌رمانگه بۆی هه‌یه كاروچالاكی رێكخراوه‌كه بۆ ماوه‌ی (30) رۆژ رابگری. سێیه‌م: بڕیاره‌كانی فه‌رمانگه به‌ر حوكمی تانه‌گرتن (التڤلم) له‌به‌رده‌م دادگای كارگێڕیدا له ماوه‌ی (10) رۆژ له رۆژی پێگه‌یاندنی بڕیاری ڕاگرتنه‌كه‌وه ده‌كه‌وێ، ده‌بێ دادگاش له ماوه‌ی (7) رۆژدا له رۆژی وه‌رگرتنه‌وه بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌باره‌ی سكاڵاكه (التڤلم) بدات.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: مادده‌ی سی و پێنج له یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی له جێ داده‌نرێت: یه‌كه‌م: دادگا، به‌بێ ئه‌وه‌ی داواشی لێ بكرێ، حوكم ده‌دات به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌دا كه هه‌موو ده‌عواكه یان به‌شێكی دۆڕاندووه مزوكرێی پارێزه‌رایه‌تی ئه‌و هه‌نده‌ی كه دۆڕاوه بدات به دژه‌كه‌ی، كه ئه‌ویش پارێزه‌ری هه‌بووه، كه‌سێكیش كه له‌سه‌ر داواكاریی خۆی ده‌عواكه‌ی پووچه‌ڵ كرابێته‌وه، ئه‌ویش (ته‌نها له رووی مزوكرێی پارێزه‌رایه‌تیه‌وه) حوكمی دۆڕاو ده‌یگرێته‌وه. دووه‌م: دادگا حوكمی مزوكرێی پارێزه‌رایه‌تی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دیار ده‌كات: 1.رێژه‌ی (10%)ی به‌های حوكم پێ ده‌رچووه‌كه (المحكوم به) به مه‌رجێ له (5000) پێنج هه‌زار دینار نه‌ترازێ. 2. رێژه‌ی (5%)ی به‌های به‌ده‌لی به موڵك كردن به مه‌رجێ له (3000) سێ هه‌زار دینار نه‌ترازێ. 3. له ده‌عواگه‌لی ئه‌حوالی شه‌خصی و ئه‌و ده‌عوایانه‌ش كه به‌هایان دیار نه‌كراوه‌و له‌م ده‌عوا سزاییانه‌شدا كه به مافی مه‌ده‌نی بنبڕ ده‌كرێن، له (100) سه‌د دینار كه‌متر نابێ و له (500) پێنج سه‌د دیناریش ناترازێ. سێیه‌م: دادگا بۆ وه‌كیله‌كانی دایه‌ره‌كانی هه‌رێم له‌و فرمانبه‌رانه‌ی كه به‌پێی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م – 2)ی مادده‌ی نۆزده‌ی یاساكه بۆ مورافه‌عه ده‌نێردرێن حوكمی مزوكرێیه‌كیان بۆ ئه‌دا كه هاوتا بێ له‌گه‌ڵ مزوكرێی ئه‌و پارێزه‌رایه‌تیه‌دا كه حوكمی بردنه‌وه‌ی (كسب) ده‌عوای بۆ ده‌درێ كه ده‌قه‌كه‌ی له بڕگه (دووه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه، ته‌واوی مزوكرێیه‌كه‌ش (كامل الاتعاب) كه حوكمه‌كه‌ی پێ ده‌رچووه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێت: 1.(30%)ی بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌یه كه له ده‌عواكه‌دا مورافه‌عه‌ی كردووه. 2. (20%)ی بۆ كارمه‌ندانی دایه‌ره یاساییه‌كان یان به‌شی یاسایی له‌وانه‌ی كه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا یان هاوته‌كه‌یان هه‌یه. 3. باقیمه‌نی مزوكرێیه‌كه به داهاتی گه‌نجینه (خزینه)ی هه‌رێم تۆمار ده‌كرێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: مادده‌ی بیسته‌می یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه له جێگای داده‌نرێ: یه‌كه‌م: پارێزه‌ر بۆی هه‌یه بۆ پاراستنی خاوه‌ن وه‌كاله‌ته‌كه هه‌ر رێگایه‌كی یاسایی بگرێته به‌ر كه خۆی به شایانی بزانێ و، هه‌ر شتێكیش له سكاڵانامه‌ی ده‌عواكه‌دا بنووسێ یان له مورافه‌عه‌دا بڵێ و بنووسێ كه ئیلتیزامی مافی دیفاعی تێدا بێ به‌رپرس نابێ. دووه‌م: پێویسته پارێزه‌ر له‌لایه‌ن دادگان و لایه‌نگه‌لی لێ پێچینه‌وه‌و دایه‌ره‌كانی هه‌رێم و مه‌رجه‌عه‌كانی دیكه‌وه رێزی لێ بگیرێ و بایه‌خی شیاو به پله‌و پایه‌ی پارێزه‌ریی پێ بدرێ. ئه‌و لایه‌نانه پێویسته ئاسانكاریی زه‌روورو ئوسوڵیی كه بۆ ئه‌نجامدانی پیشه‌كه‌ی پێویسته بوَى فه‌راهه‌م بكه‌ن و ناشێ داواكاریه نووسراوه‌كانی پشت گوێ بخه‌ن و، پێویسته له‌سه‌ریان دادگاكان و لایه‌نه دادگاییه‌كانی لێ ده‌رچێ. له ماوه‌ی ئه‌و په‌ڕی یه‌ك هه‌فته‌دا (كه له رۆژی تۆمار كردن و وه‌رگرتنی داواكارییه نووسراوه‌كانییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا) سه‌یری بكه‌ن و بیبڕنه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر هات و له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌بڕدرایه‌وه، ئه‌وه له‌و باره‌دا پارێزه‌ره‌كه پێویسته سه‌ندیكای لێ ئاگادار بكات. سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر دادگاكان و لایه‌نه‌كانی لێ پێچینه‌وه رێگا بده‌ن به پارێزه‌ر، پێش ئه‌وه‌ی وه‌كاله‌ته‌كه وه‌ربگرێ فایلی ده‌عواو ئه‌وڕاقی لێ پێچینه‌وه بخوێنێته‌وه‌و سه‌یری هه‌موو شتێك بكات كه پێوه‌ندیی به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه هه‌یه كه دووی كه‌وتووه، هه‌روه‌ها پێویستیشه له‌سه‌ریان كه رێگای بده‌نێ له لێ پێچینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییدا یان لة هه‌ر ئیجرایه‌كی یاسایی دیكه‌دا ئاماده ببێت. چواره‌م: ناشێ كتێبه‌كانی پارێزه‌رو كه‌لوپه‌لی نووسینگه‌كه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێ و بفرۆشرێت.
مادده‌ی په‌نجاو دووه‌م
مادده‌ی په‌نجاو دووه‌م: یه‌كه‌م: دادوه‌ر پابه‌ندی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه: 1-پاراستنی شكۆمه‌ندیی دادوه‌ری ئه‌مه‌ش به پاراستنی بێ لایه‌نی وده‌ست پاكی و دووركه‌وتنه له هه‌موو ئه‌وانه‌ی گومان بخه‌نه راستیه‌كه‌ی. 2-پاراستنی نهێنی ئه‌و كاروبار‌و زانیاریی وبه‌ڵگه‌نامانه‌ی كه به حوكمی كاره‌كه‌ی ده‌ستی ده‌كه‌وێ و په‌یوه‌سته به ده‌زگاكانی هه‌رێم و كه‌سایه‌تییه‌كان و، ئه‌و ئه‌ركه‌ش تا دوای ته‌واوبوونی خزمه‌ته‌كه‌شی هه‌ر ده‌مێنێ. 3-نابێ كاری بازرگانی یان هه‌ر كارێكی دیكه بكات كه له‌گه‌لأ كاری دادوه‌ری نه‌گونجاو بێت. 4-ده‌بێ رۆبی تایبه‌تی له كاتی دادگایی كردن‌دا له‌به‌ر بكات، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌یه كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌ریان ده‌كات. 5-مانه‌وه له مه‌ڵبه‌ندی ئه‌و یه‌كه كارگێڕییه‌ی كه باره‌گای كاره‌كه‌یی لێیه، مه‌گه‌ر ته‌نها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رێگای پێ بدات له شوێنێكی دیكه‌دا نیشته‌جێ بێت له‌و بارودۆخه‌ی كه خۆی هه‌ڵیده‌سه‌نگێنێ. دووه‌م: كاركردنی دادوه‌ر له ئیشی حزبی قه‌ده‌غه‌یه‌و نابێ خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی یان ده‌ســـــته‌كانی خۆجێیه‌تی یان رێكخراوی ســــــیاسی بپاڵێوێ مه‌گه‌ر له‌دوای ده‌ســت له‌كار كێشانه‌وه‌ی بێت.
مادده‌ی په‌نجاو سێیه‌م
مادده‌ی په‌نجاو سێیه‌م: نابێ دادوه‌ران به‌شداریی له ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ری دا بكه‌ن كه په‌یوه‌ندیی زاوایه‌تی وخزمایه‌تی تا ده‌گاته پله‌ی چواره‌میان له ناودا هه‌بێت و ناشبی دادوه‌ر سه‌یری تانه‌گرتن له حوكمێك بكات كه دادوه‌رێكی دی ده‌ری چواندووه‌و په‌یوه‌ندیی باسكراوی له‌گه‌ڵدا هه‌یه.
مادده‌ی په‌نجاو چواره‌م
مادده‌ی په‌نجاو چواره‌م: یه‌كه‌م: 1. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی مافی سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی هه‌موو دادگا‌و دادوه‌ران و ئه‌وانه‌ی ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌رییان پێدراوه له فه‌رمانبه‌ران وده‌سته‌و لیژنه‌كانی هه‌یه. 2. سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردن به‌هۆی سه‌رپه‌رشتیاری دادوه‌ری یان به‌هۆی دادوه‌ری ئینتیداب كرا‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێ. 3. سه‌رپه‌رشتی كردنی كاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه‌و دادوه‌رانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ به مه‌رجێك راپۆرتێكی ساڵانه له باره‌ی كاره‌كانی دادگا پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بكات. دووه‌م: 1-سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه مافی سه‌رپه‌رشتی كردن وپشكنینی هه‌موو دادگا‌و دادوه‌رانی له ناوچه‌كه‌ی خۆی هه‌یه، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه ئامۆژكارییه پێویستیه‌كان وهوشیاركردنه‌وه له‌باره‌ی هه‌ر شتێكی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌ركی فرمانبه‌ری و باش به‌ڕێوه‌چوونی كاره كارگێریی و ژمێریارییه‌كان پێشكه‌ش بكات وده‌بێ راپۆرتی ساڵانه له‌باره‌ی دادوه‌ره‌كانه‌وه له ناوچه‌كه‌ی خۆی به‌رزكاته‌وه وهه‌موو تێبینیه‌كانی له‌باره‌ی ره‌وشتیان وشیاوییان وكاروباری كارگێڕییان له دادگاكانیاندا بگرێته‌خۆ. 2-سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆی هه‌یه یه‌كێك له جێگره‌كانی بۆ پشكنینی هه‌ر دادگایه‌ك له ناوچه‌كه‌یدا هه‌بێ ئینتیداب بكات.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵا‌و، به‌رپرسی ئیش وكارو ئاڕاسته‌كردنی سیاسه‌ت وسه‌رپه‌رشتكردن و ریقابه‌كردنی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و، هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان ورێنماییگه‌لێكیش پێوه‌ندییان به ئه‌ركوفرمان و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییات و كاروباری دیكه‌ی هونه‌ری ودارایی وئیداری ورێكخستنی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، له‌وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چن و به‌سه‌رپه‌رشتیی خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێن .وه‌زیر به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌رپرسه، چونكه خۆیشی ئه‌ندامێكی هاوكاری وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و، بۆیشی هه‌یه، هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی، به بریكاری وه‌زاره‌ت، یان به به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان، یان به هه‌ركه‌سێ له وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، كه‌خۆی به له‌باری بزانێ بسپێرێ. دووه‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت: له چوار چێوه‌ی سه‌ڵاحییاتدا كه پێی ده‌سپێردرێ یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات، له ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباره‌كانیدا. سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ، ژماره‌یێ فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. چواره‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ، ژماره‌یێ فه‌رمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م: راوێژكاره‌كان: له چواركه‌س زیاتر نابن، مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆیان هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و كه‌رده‌ش بن. شه‌شه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئیداری ودارایی: فه‌رمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت. حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پلاندانان و به‌دواداچوون: فه‌رمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت. هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پیشه‌سازی: فه‌رمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت.
مادده‌ی په‌نجاو پێنجه‌م
مادده‌ی په‌نجاو پێنجه‌م: پێویسته ده‌سته‌كانی پێداچوونه‌وه‌و ده‌سته‌كانی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و دادگاكانی تاوان راپۆرتی وه‌رزی رێك بخه‌ن و تێیدا ئه‌و حوكم و بڕیارانه ده‌ربخه‌ن كه دادوه‌ران هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یان تێدا كردووه له ئه‌نجامی نه‌زانینی پره‌نسیپه سه‌ره‌تاییه‌كانی یاسا یان گوێ نه‌دان به‌و رووداوانه‌ی كه له كاتی وردبینی كردنی ئه‌حكام و بڕیاره‌كانی ده‌رده‌كه‌ون و، ده‌بێ وێنه‌یه‌كیان بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بنێرێ بۆ پاراستنی له دۆســیه‌ی كه‌ســــیه‌تی ئه‌و دادوه‌ره‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی به‌رزكردنه‌وه‌و پله‌به‌رز كردنه‌وه‌دا له‌به‌ر چاو بگیرێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: 1-به‌خشینی پله‌ی (رتبه)ی هه‌میشه‌یی و كاتی به پێی یاسا ره‌چاو كراوه‌كان ده‌بێ. 2-وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌پێی پێویستی و حاجه‌ت و له‌سه‌ر ئامۆژگاری لێژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار له وه‌زاره‌تدا، ئه‌و عه‌سكه‌ریانه بگرێته‌وه كه به هۆی كوردایه‌تییه‌وه له حزمه‌ت دابراون.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به بریكاری وه‌زاره‌ت یا سه‌رۆكه‌كانی دایه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌زاره‌ت بسپێرێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه هه‌موو ئه‌و ده‌ستانه‌ی وه‌زاره‌تیان لێ پێك دێ و هه‌روه‌ها ده‌زگا و ته‌شكیل و وه‌حده به‌ستراوه‌كان به وه‌زاره‌ته‌وه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له چوار چێوه‌ی وه‌زاره‌تدا به عه‌سكه‌ری و ده‌ده‌نییه‌وه ئه‌ركیان پێ سپێردراوه ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی یازده‌یه‌م
مادده‌ی یازده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی په‌سه‌ند كردنی و بڕیار ل سه‌رانسه‌ری له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانه‌وه كاری پێ ده‌كرێ.