المواد القانونية
مادده‌ی سیازده‌یه‌م: ده‌ببێ ئه‌وه‌ی به سه‌رۆكی زانكۆ داده‌مه‌زرێ باوه‌رنامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ و له پله‌ی پرۆفیسۆر یاریده‌ده‌ری پرۆفیسۆردابێ و خحمه‌تی له ده ساڵ كه‌متر نه‌بی ئه‌وه‌وی دوای هه‌ڵبژاردنی له لایه‌ن ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه له زانكۆدا كه له پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر و به‌ره‌وژوودان و دامه‌زراندنیشی به بڕیاری لایه‌نی په‌یوه‌ندار و به پێی یاسا ره‌ژاوكراوه‌كان و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ده‌بێ.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: هه‌ر كۆلێجێك عه‌مید سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه ده‌بێ باوه‌رنامه‌ی دكترای هه‌بێ و له پله‌ی پرۆفیسۆر یا پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دابێ و خزمه‌تی زانكۆیه به لایه‌نی كه‌مه‌وه حه‌وت ساڵ بێ، ئه‌مه ئه‌مه دوای هه‌ڵبژاردنی له لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه له كۆلێجدا له‌وانه‌ی له پله‌ی مامۆستا (مدرس) و به‌ره‌و ژووردان و دامه‌زراندنیشی به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه پێشنیازی ئه‌نجومه‌ن و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ده‌بێ و ئه‌م تایبه‌تكاریانه به‌جێ دێنێ: 1-تایبه‌تكارییانه زانستییه‌كان أ-چاودێریكردنی ره‌وتی خوێندنی سه‌ره‌تایی باڵا چه‌سپاندنی به‌رده‌وامی باری فیكری و په‌روه‌رده‌یی و زانستی. ب-سه‌لماندنی پێشنیازه‌كانی به‌ش و لقه‌كان. ج-په‌سه‌ند كردنی دابه‌شكردنی باسه‌كانی خوێندن و یه‌كه وه‌رزییه‌كان (الوحدات الفصلیه) به‌سه‌ر ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس ووتنه‌وه و موحازیره‌كاندا و پێكهێنانی لیژنه‌كانی لێدوانی نامه‌كان و دیاری كردنی كاته‌كانیان. د-به‌جێ هێنانی گشت ئه‌و رێنمایی و په‌یره‌وانه‌ی سه‌باره‌ت به رێكخستنی كاروباری زانستی و په‌روه‌رده ده‌رچوون و ئه‌و بڕیارانه‌ش له ئه‌نجومه‌نی كۆلێجه‌وه ده‌ركراون. تایبه‌تكارییه ئیداری و داراییه‌كان: أ-به جێهێنانی ئه‌و یاسا‌و په‌یره و رێنمایانه‌ی په‌یوه‌ندیان به كاروباری ئیداری و داراییه‌وه هه‌یه. ب-په‌سه‌ند كردنی پێشنیازه‌كانی ئه‌و لێژنانه‌ی له كۆلێجدا پێك هاتوون. ج-په‌سه‌ند كردنی ناونووسی قوتابیان بۆ خوێندنی سه‌ره‌تایی و باڵا. د-په‌سه‌ند كردنی كرین و هێنان (استراد)ی كه‌لو په‌لی تاقیگه‌ی و پێویستییه‌كانی تر و گۆڤار و كتێب. ه-په‌سه‌ند كردنی به‌خشینی خه‌ڵات به كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ له‌سه‌ر راهێنان ده‌رس وتنه‌وه له كۆلێجدا و سه‌رپه‌رشتی كردنی نامه‌كان و به‌شداربوون له لیژنه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی لیژنه‌كانی لێدوان به پێی یاسا ره‌چاوكراوه‌كان. و-په‌سه‌ند كردنی گۆرینی ناونیشانی هونه‌ری ئیداری له چوارچێوه (میلاك)ی سه‌لمێنراوی كۆلێجدا و به پێی حوكمی یاسا په‌یره و رێنماییه‌كانی. ز-رێككه‌وتن له‌سه‌ر گواستنه‌وه و ته‌نسیب كردنی كارگه‌ران له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه و هونه‌ری ئیدارییه‌كان له سنووری كۆلێج و فه‌رمانگه‌كانی زانكۆدا دوای سازكاری (تنسیب) له نێوان هه‌ردوو لای گواستنه‌وه‌كه‌دا به مه‌رجێ له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانكۆوه په‌سه‌ند بكرێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م: 1-وه‌زیر بۆی هه‌یه له چوارچێوه‌ی دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت له پێویستدا به‌رێوه‌به‌رێتی به‌ش و لق و وه‌حده‌ی نوێ پێك بێنێ یا له یه‌كیان بدا. 2-به په‌یره و ئه‌رك و تایبه‌تكاری یه‌كانی دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت دیاری ده‌كرێن. 3-وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌پێی پێویست لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی یا كاتی پێك بێنێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.
مادده‌ی شانزده‌هه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی ( وه‌قایعی كوردستان)دا ده‌خرێته‌كار.
مادده‌ی سیانزده‌هه‌م: ده‌سته‌ی گشتی بۆی هه‌یه پێڕه‌و و ڕێنماییه پێویسته‌كان ده‌ربكات بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار.
مادده‌ی چوارده‌هه‌م: هه‌ر ده‌قێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ، ناخرێته‌كار.
مادده‌ی چواره‌م : یه‌كه‌م: وه‌زیر : سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسه له كاره‌كانی و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كانی و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی و، له‌وه‌وه هه‌موو بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌ك ده‌رده‌چن له باره‌ی هه‌ر شتێكی په‌یوه‌ندیی به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كانی و ده‌سته‌ڵات و هه‌موو كاروبارێكی هونه‌ریی و دارایی وكارگێڕی و ریكخستنه‌وه هه‌بێ به پێی حوكمه‌كانی یاسا و به‌رپرسیشه له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌و ناوه‌ی ئه‌ندامێكی هاوكاره تێیدا و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاته‌كانی بدات به بریكاری وه‌زاره‌ت یان به‌ڕێوه به‌ره‌گشتیه‌كان یاخود ئه‌وه‌ی به شیاوی ده‌زانێ له وه‌زاره‌تدا و به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیش ئه‌م ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات: 1. پێشنیازكردنی كردنه‌وه‌ی زانكۆ و ده‌سته‌كان له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌ن. 2. پێشنیازكردنی دامه‌زراندنی بریكاری وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكه‌كانی زانكۆ وده‌سته‌كان و راوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 3. پێشنیازكردنی دامه‌زراندنی راگر و یاریده‌ده‌ره‌كانی سه‌رۆكی زانكۆكان و ده‌سته‌كان له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی زانكۆ یاخود ده‌سته و به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 4. پێدانی مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی زانكۆ و كۆلێج و په‌یمانگا به‌رزه‌كان و سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی نا حكوومی به پێی یاسا و رێنمایی و به‌رزه‌فته‌كان. 5. ئاماده‌كردنی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی خوێندنی باڵا له هه‌رێم و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 6. پێشكه‌ش كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌ت و پێكهاته و ده‌زگاكانی به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 7. خه‌رج كردنی كرێ و ده‌رماڵه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه و پێدانی و یاداشت به كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت و غه‌یری كارمه‌ندانی له‌وانه‌ی كه خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ن به پێی ئه‌م یاسایه. 8. راگرتنی خوێندن له زانكۆكان یا كۆلێجه‌كان یاخود په‌یمانگا حكومی و ئه‌هلیه‌كان بۆ ماوه‌یه‌ك له ده رۆژ زیاتر نه‌بێ. 9. په‌سندكردنی كۆنووسی ئه‌نجومه‌نه‌كانی زانكۆ و ده‌سته حكومیه‌كان و ئاگاداربوون له كۆنووسی دانیشته‌كانی زانكۆ نا حكومیه‌كان. 10. به‌دواداچوونی پلانه پێویسته‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌كان و هاندانی بزووتنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی و دانان و وه‌رگێڕان له ده‌زگاكانی خوێندنی باڵادا. 11. ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس و تنه‌وه له سه‌نته‌ری وه‌زاره‌ت ده‌رماڵه‌ی ده‌سپه‌رژاوی زانكۆ ده‌یانگرێته‌وه. 12. ره‌زامه‌ندنی ده‌ربڕین له‌سه‌ر نێردراو و زه‌ماله و مۆڵه‌تی خوێندن و ئیعاره و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی عیراق. دووه‌م: ئه‌مانه به وه‌زیره‌وه ده‌لكێن: 1. نووسینگه‌ی وه‌زیر، فه‌رمانبه‌رێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی هه‌بێ و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. 2. سكرتارییه‌ت. 3. به‌شی راگه‌یاندن. 4. به‌شی وردبینی و چاودێری دارایی. 5. به‌شی یاسایی. 6. نووسینگه‌ی به‌ڕێوه‌بڕدنی پرۆژه زانستیه‌كان. سێیه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: 1. یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات بۆ ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی كاروباره كاگێڕیی و دارایی و رێكخستنه‌كان له چوار چێوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه وه‌زیر پێی داوه، به مه‌رجێك خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دوكتۆرا بێت و پایه‌ی زانستی له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ وشاره‌زایی و خزمه‌تی زانكۆیی له پازده سالأكه‌متر نه‌بێ. 2. نووسینگه‌ی بریكار فه‌رمانبه‌رێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی هه‌بێ. چواره‌م: ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و بیمه‌ی چۆنیه‌تی(QA) ئه‌ركی لێكۆلێنه‌وه له باشی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی زانكۆ و ده‌سته‌كان و راده‌ی ره‌وایه‌تی هه‌ڵس وكه‌وت و گونجانیان له‌گه‌لأ یاساكارییه كار پێكراوه‌كان له ئه‌ستۆ ده‌گرێ و فه‌رمانبه‌رێك به پله‌یه‌كی تایبه‌ت له هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دكتۆرا به پایه‌ی به‌لانی كه‌م پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێ و شاره‌زایی له كاروباری زانستی و كارگیریی دا هه‌بێ كه له پازده سالأ كه‌متر نه‌بێ و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكی پسپۆڕ یاریده‌ی ده‌ده‌ن و ئه‌ركه‌كانی به پێڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن. پێنجه‌م: راوێژكاران: وه‌زیر چوار راوێژكاری ده‌بێ به پله‌ی تایبه‌تی بۆ هه‌ریه‌ك له كاروباره‌كانی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و خوێندنی ته‌كنیكی و خوێندنی پزیشكی، به‌مه‌رجێك پله‌ی زانستی‌یان له پروفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ و خزمه‌تی زانكۆییان له (20) بیست سالأ كه‌متر نه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی شیاوه‌ییه‌كی ته‌واو بن. شه‌شه‌م: سه‌نته‌ری وه‌زاره‌ت له‌م فه‌رمانگانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:ـ 1. فه‌رمانگه‌ی كارگێڕیی ودارایی: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بێ و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دوكتورا بێ و وا به‌په‌سند ده‌زانرێ كه پسپۆڕبێ له به‌ڕێوه‌بردن یان یاسا هه‌بێ و، خزمه‌ت و شیاوی و شاره‌زایی كارگێڕی ته‌واوی هه‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ك له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 2. فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه و پلاندانان و به‌دواداچوون: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی دوكتۆرای هه‌بێ و به پایه‌ی به‌لانی كه‌م پروفیسۆری یاریده‌ر بێ وخزمه‌تی زانكۆیی له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ. 3. فه‌رمانگه‌ی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه رۆشنبیرییه‌كان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی دوكتۆرای هه‌بێ و به‌لانی كه‌م به پایه‌ی پرۆفیسوری یاریده‌ده‌ر بێت و خزمه‌تی زانكۆیی له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ. 4. فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی دوكتۆرای هه‌بێ و به‌لانی كه‌م به پایه‌ی پرۆفیسوری یاریده‌ده‌ر بێ و خزمه‌تی زانكۆیی له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ. 5. فه‌رمانگه‌ی ئه‌ندازیاری و پرۆژه‌كان: ئه‌ندازیارێكی راوێژكاری به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه شاره‌زایی له پازده ساڵ كه‌متر نه‌بێ و ئاماده‌كردن و وردبینی دیزاین و كه‌شفه ئه‌ندازیارییه‌كانی بیناكانی وه‌زاره‌ت ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌ت به دیهێنانی ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: دانانی ستراتیجییه‌ت و پلان بۆ گه‌شه‌پێدان به خوێندنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی به پێی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم دایده‌نێ. دووه‌م: دانان و په‌سندكردنی پلانی پێویست بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌كان و هاندنی بزووتنه‌وه‌ی دانان و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌رگێڕان له زانكۆكان و ده‌زگا زانستیه‌كانی دیی دا. سێیه‌م: دانانی پلانی پێویست بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی كادیری فێركردن له مه‌یدانی خوێندنی باڵا، به هۆی ئاماده‌كردنی مامۆستاكانی زانكۆ و شاره‌زای پسپۆڕ له رۆڵه‌كانی هه‌رێم و چاودێركردنی زانا و بیرمه‌ندان و گرنگی دان به توێژینه‌وه‌ی زانستی و چاودێری كردنی به‌هره‌ی داهێنان و دۆزینه‌وه و هاندانی وپشتگیریی كردنی وكاركردن له پێناو فه‌راهه‌مكردنی پێویستیه هونه‌ری و ماددیی ومه‌عنه‌وییه‌كان كه یاریده‌ی توێژه‌ران و داهینه‌ران ده‌ده‌ن بۆ به‌دواداچوونی كاره زانستیه‌كانیان به متمانه و دڵنیاییه‌وه. چواره‌م: داننان به ده‌زگا زانكۆیی و زانستیه نا عیراقیه‌كان و په‌سه‌ندكردنی بنچینه‌كانی هاوتایی بۆ پله‌و بڕوانامه زانستیه‌كانیان. پێنجه‌م: پێشنیازكردنی كردنه‌وه‌ی زانكۆی حكومی و ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان یاخود لێكدان و لێك جیاكردنه‌وه یان یاخود گواستنه‌وه‌یان له ناو هه‌رێمدا. شه‌شه‌م: ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له سه‌ركردنه‌وه‌ی كۆلێج و په‌یمانگای نوێ له هه‌رێمدا یان كه‌رتكردنیان یان لێكدانی ئه‌وانه‌ی هه‌نه له‌گه‌لأ یه‌كدا. حه‌وته‌م: پشتگیریی كردنی هاوكاری و ئاڵوگۆڕكردنی رۆشنبیریی و زانستی له‌گه‌لأ زانكۆ و ده‌زگاكانی خوێندنی باڵای ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. هه‌شته‌م: چاودێری كردنی ئه‌وانه‌ی دێن بۆ هه‌رێمی كوردستان یان لێی ده‌رده‌چن له قوتابی ومامۆستا و توێژه‌ر و دابین كردنی پێویستییه زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان وهاندانی گه‌ڕانه‌وه‌ی خاوه‌ن كه فائه‌ته‌كانی نیشتمانی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. نۆیه‌م: پێشنیازكردنی پرۆژه‌ی یاسا‌و ئه‌و پێڕه‌وانه‌ی كه به خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیه‌وه په‌یوه‌ستن. ده‌یه‌م: ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی گشتی بۆ وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانی. یازده‌م: هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌زگاكانی خوێندن سه‌ر به وه‌زاره‌ت و دانانی میكانیزمێك بۆ چاكسازییه پێویسته‌كان له لایه‌ن خودی ده‌زگای خوێندنه‌كه‌وه. دوازده‌م: به دواداچوونی كاری ده‌زگاكانی خوێندن و توێژینه‌وه‌ی زانستی به شێوه‌یه‌ك ئاستی زانستی به پێی به‌رزه‌فت و پێوه‌ری جیهانی به‌كار هاتوو بپارێزێ و رێكاری پێویست بۆ دابین كردنی بگرێته به‌ر. سێزده‌م: ئاڵوگۆڕكردنی زانایان و بیرمه‌ندان وئه‌وانه‌ی ده‌رس ده‌ڵێنه‌وه له‌گه‌لأ زانكۆكان و ده‌زگا زانستییه عیراقی وبیانیه‌كان وئینتیدابكردنیان. چوارده‌م: كاركردن له پێناوی فه‌راهه‌مكردنی كورسی خوێندن بۆ سه‌ركه‌وتووه‌كان بۆ خوێندنی باڵا له ده‌ره‌وه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا.
مادده‌ی یه‌كه‌م: وه‌ستاندنی سه‌پاندنی ئه‌و سزایه له مادده‌ی (144)ی یاسای ژماره (111)ی هه‌موارده‌كراوی ساڵی (1969)ی سزاكاندا هاتووه، جه‌ریمه‌كانی دژ به ئافره‌تی به‌شوو ناگرێته‌وه .
مادده‌ی دووه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی دووه‌م : وه‌زاره‌ت هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه به‌دی هه‌بێنێت: یه‌كه‌م : جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌تی گشتی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماده‌كراوه و له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه په‌سندكراوه. دووه‌م : هێنانه‌دی كۆڕانگارییه‌كی چۆنایه‌تی و سازان له‌گه‌لأ په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی جیهانی له مه‌یدانی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ ئاستی پێویست له بواره‌كانی زانستی و هونه‌ری و ته‌كنۆلۆجی دا. سێیه‌م : هینانه‌دی گونجان و پێگه‌یشتن له نێوان خوێندنی باڵا و پێداویستیه‌كانی هه‌رێم له كادیری زانستی وهونه‌ریی شیاوه‌وه. چواره‌م : كاركردن له پێناوی هێنانه‌دی هاوسه‌نگی له نێوان پێشكه‌وتنی زانسته نه‌زه‌رییه‌كان و ئه‌وه‌ی پێویسته له ڕووی فراوان كردن و په‌ره‌پێدان له تاقیكردنه‌وه و كاركردنی پراكتیكی وتاقیگه‌ییه‌وه. پێنجه‌م : دابین كردنی پاراستنی (حصانه) زانستی بۆ بیرمه‌ندان و تۆیژه‌ران وداهێنه‌ران و نرخاندنی ئه‌ركه زانستیه‌كه‌یان و هاندانی ده‌ست پڕژانی زانستی (التفرغ العلمی) به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی كه‌سایه‌تی مرۆڤ به شێوه‌یه‌ك كه پشت به بیركردنه‌وه‌ی ئازاد و كاركردنی به‌رده‌وام بۆ به‌دیهێنانی كومه‌ڵگایه‌كی ئازاد و گه‌شه‌دار ببه‌ستێ. شه‌شه‌م: هاندانی خوێندن و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و پشتگیریی كردنیان و به‌رزكردنه‌وه‌یان و فراوانكردنی پسپۆڕایه‌تی هونه‌ریی و ته‌كنۆلۆژی به جۆرێك كه له‌گه‌لأ پێداویستیه‌كانی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و ماددی له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری ورۆشنبیریی وفیكری له هه‌رێمدا بگونجێ. حه‌وته‌م: وه‌به‌رهێنانی توانا و به‌هه‌ره زانستیه‌كان وسوود وه‌رگرتن له رێگا‌و شێواز و هۆیه زانستیه‌كانی هاوچه‌رخ بۆ رۆیشتن له‌گه‌لأ پێشكه‌وتنی زانستی و ته‌كنۆلۆجی له جیهاندا. هه‌شته‌م: هاندانی ده‌زگاكانی خوێندنی باڵای ئه‌هلی له هه‌رێمدا. نۆیه‌م: پاراستنی كه له پووری گه‌لی كوردستان و گه‌شه‌پێدانی و گرنگی دان به مێژوو و به‌هاكانی و ده‌رخستنی شوێنه‌واره شارستانیه‌كانی و گرنگی دان به رۆشنبیریی گشتی و به‌هێزكردنی ئینتیمای نیشتمانی. ده‌یه‌م: گه‌شه‌پێدانی شاره‌زایی ئه‌وانه‌ی كه به‌لانی كه‌م زمانێكی بیانی ده‌خوێنن له مه‌یدانی پسپۆڕییه‌كه‌یان و كارایی شیاویان پێ بدرێ بۆ به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆجیا. یازده‌م: بنیاتنانی تیشكۆیه‌كی زانستی (نواه علمیه)ی ته‌كنیكی نیشتمانی. دوازده‌م: كاركردن له پێناوی كردنی زمانی كوردی به زمانی فێركردن و خوێندن له قۆناعه‌كانی خوێندنی باڵا له زانسته مرۆییه‌كاندا وهاندانی وه‌رگێڕان و دانان و چاپه‌مه‌نییه زانستی ورۆشنبیریی و ئه‌كادیمییه‌كان بۆ زمانی كوردی.
مادده‌ی دوازده: پێویسته ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، له ماوه‌ی مانگی كانونی دووه‌می هه‌موو ساڵێكدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ساڵانه، به ئاماده بوونی نه‌قیب و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن وسه‌رۆكانی لقه‌كانی پارێزگا‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه سازبدات: 1. ئیقراركردنی بوجه‌ی ساڵانه‌و حساب و حسابكاریی كۆتایی. 2. وتووێژ له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه‌و كاروباری سه‌ندیكاو ئیقراركردنیان. 3. سه‌یركردن پێشنیاره‌كان كه له‌باره‌ی هه‌مواركرنی یاسا‌و پێرۆی ناوخۆی سه‌ندیكاوه دێن بۆ ئه‌نجومه‌ن.
مادده‌ی بیست و دووه‌م: یه‌كه‌م: نه‌قیب خۆی ته‌رخان ده‌كات بۆ كاری سه‌ندیكا به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن. دووه‌م: نابێت رێژه‌ی خۆته‌رخانكه‌ران بۆ كاری سه‌ندیكاییی به داواكاری ئه‌نجومه‌ن و ره‌زامه‌ندی وه‌زیر له سێیه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پتر بێت، نه‌قیبیشی له‌گه‌ڵدا بێ.
مادده‌ی بیست و سێ یه‌م: یه‌كه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندام پێك دێت، ده‌سته‌ی گشتی له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ندا هه‌ڵیان ده‌بژێرێت. دووه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی تایبه‌تمه‌نده به سه‌یر كردنی هه‌موو سه‌ر پێچییه‌كی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون و لێ توێژینه‌وه له كێشه‌و شكایه‌ته‌كانی كه ئه‌نجومه‌ن بۆی ده‌نێرێ ده‌كات و بۆی هه‌یه روو له یه‌كێك له ئه‌ندامانی بنێت بۆ لێ توێژنه‌وه‌كه‌و پێشكه‌ش كردنی راپۆرتێك له باره‌یه‌وه. سێیه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی ئه‌و رێسایانه په‌یره‌و ده‌كات كه له یاسای به‌رزه‌فتی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تدا هاتوون.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: پێویسته ئه‌ندام له‌م كارانه دووركه‌ویته‌وه: یه‌كه‌م: كه‌م ته‌رخه‌می كردن یاخوود گرفت خستنه پێش پیاده كردنی یاساكان و ئه‌و پێره‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به سه‌ندیكا و ئه‌و رێنمایی و بڕیارنه‌ی كه ده‌ری ده‌چوینێت. دووه‌م: ده‌ستدانه پیشه به بێ نوێكردنه‌وه‌ی ئابوونه‌ی ساڵانه یاخود مۆڵه‌ت. سێیه‌م: ره‌چاو نه‌كردنی ره‌وشتی پیشه‌یی و زیان گه‌یاندن به رووه‌ت (سومعه)ی پیشه‌یی و شه‌ره‌فی، به پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی ل پێره‌وی ناوخۆدا هاتوون. چواره‌م: به فێڵ و نادروستی به‌كار هێنانی نازناوێكی پیشه‌یی یاخود سیفه‌تێكی ناته‌واوی پیشه‌یی یان به پێی یاساكان و پێره‌وه ره‌چاوكراوه‌كان په‌سه‌ند نه‌كرابێ و ئاشكرا كردنی ئه‌مه به هه‌ر رێگایه‌ك بووبێ. پێنجه‌م: كردنی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هونه‌ری له ئه‌نجامی كه‌مته‌رخه‌می كه زه‌ره‌رێكی گه‌وره بۆ خاوه‌نی په‌یوه‌ندیداری لێ بكه‌وێته‌وه. شه‌شه‌م: پێ درێژ كردنی له سنووری ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی به پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه له پێره‌وی ناوخۆ و رێنماییه‌كانی كه سه‌ندیكا ده‌ری ده‌چوێنێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م : مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه : یه‌كه‌م : هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م : ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران : ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم. سێیه‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم. چواره‌م : وه‌زیر: وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم. پێنجه‌م : ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم. شه‌شه‌م : خوێندنی باڵا: هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندنی حكومی و نا حكومی دوای قۆناغی ئاماده‌یی. حه‌وته‌م : ئه‌نجومه‌نی كوردستانی: ئه‌نجومه‌نی كوردستانیی باڵا بۆ پسپوڕییه پزیشكیه‌كان له هه‌رێم.
مادده‌ی نۆیه‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ له‌گه‌ل حوكمه‌كانی یاسادا ناكۆك بن.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة