المواد القانونية
مادده‌ی سێیه‌م: 1. ئه‌وه‌ی به‌پێی ئه‌م یاسایه خانه‌نشین بكرێ، مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینیی پێ ده‌بڕێ به‌رێژه‌ی (50%)ی دوایین مووچه‌و ده‌رماڵه‌كه‌ی و، بۆ هه‌ر ساڵێ له ساڵه‌كانی خزمه‌تیشی له وه‌زیفه ناوبراوه‌كانی سه‌ره‌وه‌دا رێژه‌ی (5%) بۆ مووچه خانه‌نشینییه‌كه‌ی زیاد ده‌كرێ، به‌مه‌رجێ مووچه‌ی خانه‌نشینییه‌كه‌ی له رێژه‌ی (75%)ی دوایین مووچه‌و ده‌رماڵه‌كه‌ی تێنه‌په‌ڕێ. 2. ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه به‌هۆكاری ته‌ندروستی خانه‌نشین ده‌كرێن، یان ده‌مرن، رێژه‌ی (75%)ی دوایین مووچه‌و ده‌رماڵه‌كه‌ی تێنه‌په‌ڕێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بدرێته ماوه‌ی خزمه‌ته فیعلییه‌كه‌ی له‌و وه‌زیفانه‌دا كه ناوبراون.
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌گه‌ر كه‌سێ له‌وانه‌ی له مادده‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه‌دا ناوبراون، خانه‌نشین بكرێ، ئه‌وه، سه‌رپشك ده‌كرێ كه به‌پێی ئه‌م یاسایه مووچه‌ی خانه‌نشینییه‌كه‌ی وه‌ربگرێ، یان به‌پێی یاسایه‌كی خانه‌نشینیی دیكه كه گرتبێتییه‌وه.
مادده‌ی بیست و شه‌ش: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی بیست و هه‌شت: ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی نۆیه‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
مادده‌ی نۆیه‌م: دوای ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی كشتوكاڵی ته‌نیا ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییه‌كان ده‌گرێته‌وه به‌پێی ئیجازه‌یه‌ك (مۆڵه‌تێك) كه به مزی (15000)سالانه‌ی پازده هه‌زار دینار له سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی كشتوكاڵییه‌وه ده‌رچووبێ.
مادده‌ی هه‌ژده: ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتو گوزارو هه‌موو ته‌شكیلاته‌كانی كه ده‌قه‌كانیان له یاسای ژماره (15)ی ساڵی (1992)ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا هاتووه، ئیلغاده‌كرێن و، هه‌موو موڵك و ماڵێكی گواسته‌نی و ناگواسته‌نیی له مونشه‌ئات و خانووبه‌ره‌و لانه‌ی گه‌شتیاری و زه‌وی وزاری ته‌رخانكراو، به خانووی گه‌شتیاری و ئوتێل و شار‌و گوند‌و خواردنگه‌و كۆشكی گه‌شتیاری و هه‌ر موڵك و ماڵێكی دیكه‌شه‌و، هه‌ر هه‌مووی، ده‌بن به موڵكی ده‌زگای گشتی گه‌شتوگوزارو، به‌ناوی ده‌زگاكه‌وه له دایه‌ره‌ی عیقاریدا تۆمارده‌كرێن.
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌وانه‌ی به‌پێی ئه‌م یاسایه خانه‌نشین ده‌كرێن و ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌رێتی و منداڵاننیان به‌رده‌كه‌وێ، ئه‌وه، به‌پێی ئه‌و رێژانه پێیان ده‌درێ كه له‌یاسا به‌ركاره‌كاندا هاتوون.
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌وه‌ی خانه‌نشین بكرێ، به‌رته‌قای كۆی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی شه‌ش مانگی پێ ده‌به‌خشرێ به پێودانگی دوایین مووچه‌و ده‌رماڵه‌كه‌ی. ئه‌و به‌خششه له هه‌رێمدا ته‌نیا یه‌ك جاره.
مادده‌ی حه‌وته‌م: مافی خانه‌نشینی، دوای مردن، بۆ وه‌ره‌سه‌یه. ئه‌و وه‌ره‌سانه‌ش كه مافی خانه‌نشینیان به‌رده‌كه‌وێ، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا ژماره (33)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1996 یاسای خانه‌نشینیی مه‌ده‌نی و به‌پێی ئه‌و بڕیارانه‌ش كه له‌م باره‌یه‌وه ده‌هێنراون، پێیان ده‌درێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا، له مافی خانه‌نشینی بێبه‌ش ده‌كرێن: 1. ئه‌گه‌ر جه‌ریمه‌یه‌كی كردبێ زیانی به ئاسایشی هه‌رێم یان به ئابووریی نیشتمانی گه‌یاندبێ. 2. ئه‌گه‌ر به جینایه‌تێ یان جونحه‌یه‌كی ئابڕووبه‌ر حوكم درابێ. 3. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ری ساغ بووبێته‌وه كه به ئه‌زمی زیان گه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم، له‌گه‌ل ده‌وڵه‌تێكی بیانی‌دا ده‌ستی تێكه‌ل كردبێ.
مادده‌ی سێیه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی پێنجه‌م: بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی حه‌ڤده‌ی یاساكه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا، به ده‌نگدانی نهێنی، جێگرێ بۆ نه‌قیب و، سكرتێرێك و به‌رپرسی دارایی له‌نێوان ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا هه‌ڵده‌بژێرێ و، سه‌ڵاحییاتیشیان له پێڕۆی ناوخۆدا دیارده‌كرێن.
مادده‌ی سیانزه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی سیازده له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
مادده‌ی شه‌شه‌م: بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی بیست و سێ، له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: لیژنه‌ی زه‌بتی له سه‌رۆكێك و دوو ئه‌ندام پێك دێت، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاوه داده‌مه‌زرێن.
مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م. له كاتی سه‌رپێچی كردنی وه‌به‌رهێن له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، یان له یه‌كێك له بڕگه‌كانی گرێبه‌ستی مۆركراو له نێوان ئه‌و لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كاندا، ده‌سته سه‌رپێچیكار ئاگادارده‌كاته‌وه وداوای لێده‌كات یه‌كسه‌ر ئه‌و چالاكیه‌ی بۆته هۆی سه‌رپێچیه‌كه بوه‌ستێنێت وماوه‌یه‌كی گونجاوی بۆ دیاری ده‌كات كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ سروشتی سه‌رپێچیه‌كه بۆ لادان ونه‌هێشتنی شوێنه‌واره‌كانی. دووه‌م. له حاڵه‌تێكدا وه‌به‌رهێن پێیداگرت له‌سه‌ر رانه‌گرتنی سه‌رپێچیه‌كه ولانه‌بردنی شوێنه‌واره‌كانی به‌پێی حوكمه‌كانی بڕگه(1)ی سه‌ره‌وه، ده‌سته، زه‌ویه‌كه‌ی لێ ده‌سێنێته‌وه، وئه‌و بینایانه‌ی له‌سه‌ریشی دروست كراوون، ئه‌گه‌ر هه‌بن، به‌ناوی خۆی تۆماریان ده‌كات به نرخی كه‌ره‌سته‌كان به هه‌ڵكه‌ندراوی، به‌پێی یاسا. ئه‌و به‌هایه‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی وه‌به‌رهێنی نوێ كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ئه‌و زه‌ویه‌ی بۆ ته‌رخان ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه ته‌واو بكات. سه‌رپێچیكاریش به‌رپرسه له‌هه‌ر زه‌ره‌رو زیانێك كه له ئه‌نجامی جێبه‌جێ نه‌كردنی پابه‌ندییه‌كانی بێنه ئاراوه. سێیه‌م. ئه‌گه‌ر خاوه‌ن پرۆژه‌كه، به‌بێ ره‌زامه‌ندی ده‌سته هه‌موو ئه‌و زه‌ویه‌ی بۆ پرۆژه‌كه ته‌رخانكراوه، یان به‌شێكی له ژێره‌وه به‌كرێ دا، یان به‌كاری هێنا بۆ مه‌به‌ستێكی دی له پرۆژه‌كه‌دا، زه‌ویه‌كه‌ی یان ئه‌و به‌شه‌ی به‌كرێی داوه یان ئه‌و به‌شه‌ی كه بۆ مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی به‌كار هێناوه لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه. ئه‌و كاته خاوه‌ن پڕۆژه ده‌بێ دوو هێنده‌ی كرێی هاوتا(أجر مپل)بدات له بڕی به‌كرێدانی زه‌ویه‌كه یان به‌كارهێنانی بۆ مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی پرۆژه‌كه. ئه‌و پارانه‌ش به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی حکومت كارا له هه‌رێمدا وه‌رده‌گیرێته‌وه. له حاڵه‌تی لێوه‌رگرتنه‌وه‌ی هه‌موو زه‌ویه‌كه‌ی، مامه‌ڵه له‌گه‌لأ وه‌به‌رهێنی سه‌رپێچیكار به‌پێی حوكمه‌كانی بڕگه(2)ی سه‌ره‌وه ده‌كرێ، سه‌باره‌ت به‌و بینایانه‌ی كه له كاتی لێوه‌رگرتنیه‌وه له‌سه‌ری دروست كراون.
ماده‌ی یازده‌م: مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌یه‌كێك له پۆسته‌كانی سه‌رۆكی ده‌سته وبه‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كاندا داده‌مه‌زرێت: یه‌كه‌م. به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه، خاوه‌ن بروانامه‌یه‌كی زانكۆیی سه‌ره‌تایی بێت كه په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌و فه‌رمانه‌ی لێی داده‌مه‌زرێت، دووه‌م. شاره‌زا بێت وكاری كردبێت له بواری پسپۆریه‌كه‌یدا بۆ ماوه‌ی حه‌وت سالأ، به‌لای كه‌مه‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م: سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی ره‌سمی هه‌رێم(وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة