المواد القانونية
مادده‌ی سی و دووه‌م: پاره به ناوی سه‌ندیكا له بانكه‌كان داده‌نرێ و فه‌رمانی خه‌رج كردن و دانان له لایه‌ن نه‌قیب و ئه‌مینداری كاروباری دارایی كه‌فاله‌تكراو ئیمزا ده‌كرێت به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه ئه‌نجومه‌ن پێیانی داوه.
مادده‌ی سی و سێ یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پشتگیری شیاوی ئه‌ندام ده‌كات له رووی داراییه‌وه له‌م دوو باره‌دا: 1. له‌و كاته‌ی كه ئه‌ندام كه‌فاله‌تی دارایی هاوسه‌ر و منداڵ و دایك و باوكی و براكانی بكات. 2. له‌و كاته‌ی كه‌فاله‌تی دارایی خه‌ڵكی دیكه بكات به مه‌رجێك له پێنج هه‌زار دینار پتر نه‌بێت.
مادده‌ی سی و چواره‌م: هه‌ر كه‌سێك له وانه‌ی ئه‌ندام نه‌بن له سه‌ندیكا یا قه‌ده‌غه كرابن له ئیش كردن و ئه‌و پیشه یه ده‌ست بداتێ، ئه‌وا سزا ده‌درێت به غه‌رامه‌یه‌كی وا كه له پێنج سه‌د دینار پتر نه‌بێت، ئه‌وه‌ش ئه‌و كه‌سه ناگرێته‌وه كه پیشه‌كه‌ی له یه‌كێك له رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كان دا ده‌ست بداتێ.
مادده‌ی سی و پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌ی بڕیار بدات له‌سه‌ر یارمه‌تی دانی دارایی به هونه‌رمه‌ند به شێوه‌ی به‌خشین (منحه) یاخود قه‌رز، به پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه ده‌ری ده‌چوێنێ له‌م بارانه‌ی خواره‌وه: 1. ئه‌گه‌ر خۆی یان یه‌كێك له دایك و باوكی (اصوله) یان منداڵه‌كانی (فروعه) یاخود هاوسه‌ری تووشی نه‌خۆشییه‌كی وا بوون پێویست به چاره‌یه‌كی تایبه‌تی بكات. ئه‌مه‌ش ده‌بێ به راپۆرتی لیژنه‌یه‌كی ره‌سمی پزیشكی پشتگیری بكرێت. 2. ئه‌گه‌ر تووشی رووداوێك بوو كه به شێوه‌یه‌كی كاتی له پیشه‌كه‌ی خۆی بخات. 3. ئه‌گه‌ر تووشی كاره‌ساتێك بوو و زیانی دارایی لێ كه‌وت كه له توانای خۆیدا نه‌بێت.
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه ئه‌مانه بكات: 1. ده‌رهێنانی پێره‌و و رینمایی بۆ ئاسان كردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. 2. پێشنیاز و ئاماده كردنی پرۆژه یاسای خانه‌نشینی هونه‌رمه‌ندان.
مادده‌ی سی و چواره‌م: یه‌كه‌م: پێویسته له سه‌ر گشت شوێنه مۆڵه‌تدراوه‌كانی كۆپیكردن یان دابه‌شكردن یان فرۆشتنی كاره‌كان له هه‌رێمدا، ئه‌و به‌ڵگه‌نامه نووسراوانه‌ی كه‌وا له لایه‌ن خاوه‌نی كاره‌كه یان ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌نداره‌كانی تر به‌م كارانه ڕایانده‌سپێرێت، بپارێزن، كاره‌كه چ له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم بێت یان له ده‌ره‌وه‌ی. دووه‌م: فه‌رمانبه‌رانی به‌شی پاراستنی مافی دانه‌ر له وه‌زاره‌ت، پاڵپشت به بڕیارێكی دادگه‌ریی ده‌ركراو له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوچه‌كه، بۆیان هه‌یه هه‌ر شوێنێكی چاپكردن یان كۆپیكردن یان به‌رهه‌مهێنان یان دابه‌شكردنی كاره‌كان، به ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌شه‌وه، بپشكنن، و بۆیان هه‌یه، تا گه‌یشتن به ئه‌نجام، دانه سه‌رپێچیكاره‌كانی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له لای دادگای لێكۆڵینه‌وه بسپێرن.
مادده‌ی سی وپێنجه‌م: یه‌كه‌م: دادگا بۆی هه‌یه، له‌سه‌ر داواكاری خاوه‌ن ماف یان یه‌كێك له میراتگر یان جێگره‌وه‌كانی، چ پێش به‌رزكردنه‌وه‌ی داوا یان له كاتی داواكه‌دا، هه‌ر رێكارێك له‌م رێكاره پاراستنه‌كیانه‌ی خواره‌وه، په‌یوه‌ست به هه‌ر ده‌ستدرێژیێك بۆ سه‌ر ئه‌و مافانه‌ی له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له سه‌ر كراوه، بگرێته‌به‌ر: 1- هه‌ڵسان به وه‌سفێكی ووردی كاره‌كه. 2- فه‌رماندان به ڕاگرتنی ده‌ستدرێژییه‌كه. 3- سه‌لماندنی به‌جێگه‌یاندنی ئاشكرای ریتم یان نواندن یان گووتنه‌وه‌ی كارێك له نێوان جه‌ماوه‌رداو رێگه‌گرتن له به‌رده‌وام بوونی. 4- گلدانه‌وه‌ی دانه نایاساییه‌كان و هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌ك یان ئامرازێكی به‌كارهاتوو له كۆپیكردنه‌كه. 5- ده‌ستبه‌سه‌رداگرتی دانه نایاساییه‌كان و هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌ك یان ئامرازێكی به‌كارهاتوو له كۆپیكردنه‌كه یان به‌تایبه‌ت ئاماده‌كراوه بۆ دووباره بڵاوكردنه‌وه. 6- كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كانی وه‌سوودهێنانی ناڕه‌وا. دووه‌م: له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه‌وا ئه‌گه‌ر هه‌یه دواكه‌وتن له گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی سه‌ره‌وه، زیان به خاوه‌ن ماف بگه‌ینێت، وناكرێت قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه یان له‌و حاڵه‌تانه‌ی مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی به‌ڵگه‌ی په‌یوه‌ست به سه‌لماندنی ڕووداوی ده‌ستدرێژیكردنه‌كه هه‌یه، ئه‌وا دادگا بۆی هه‌یه هه‌ر رێكارێك له‌و رێكارانه‌ی له بڕگه (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌قیان له سه‌ر كراوه، به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێم، بگرێته‌به‌ر.
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له یه‌ك مانگ كه‌متر نه‌بێت و له ساڵێك زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له پێنج سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت، یان به یه‌كێك له‌م دوو سزایه، هه‌ر كه‌سێك یه‌كێك له‌م كرده‌وانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بدات: 1- فرۆشتن یان به‌كرێدانی كارێكی پارێزراو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، یان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كاره‌كه بخاته ئاڵوگۆڕكردنه‌وه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی نووسراوی پێشوه‌خته‌ی خاوه‌ن ماف له سه‌ر ئه‌م كاره. 2- لاساییكردنی كاره‌كه یان فرۆشتنی یان خسته‌ڕووی بۆ فرۆشتن یان ئاڵوگۆڕكردنی یان به‌كرێدانی له‌گه‌ڵ زانینی ئه‌وه‌ی كه‌وا لاسایی كراوه‌ته‌وه. 3- بڵاوكردنه‌وه‌ی كارێكی پارێزراو به‌هه‌ر ئامرازێكی بڵاوكردنه‌وه، جگه له‌و حاڵه‌تانه‌ی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌ده‌ر كراون، ئه‌ویش به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی نووسراوی پێشوه‌خته‌ی خاوه‌ن ماف له سه‌ر ئه‌م كاره. 4- هه‌ڵسان، به نیازخراپی، به له‌ناوبردنی یان تێكدانی یان خه‌وشداركردنی هه‌ر پاراستنێكی ته‌كنیكی كه‌وا دانه‌ر به‌كاریان ده‌هێنێت. 5- ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر هه‌ر مافێكی تری مه‌عنه‌وی یان دارایی له مافه‌كانی دانه‌ر. دووه‌م: سزاكه فره‌ده‌بێت به فره‌بوونی ئه‌و كار یان به‌جێگه‌یاندن یان په‌خش یان تۆماركردنانه‌ی كه‌وا بابه‌تی تاوانه‌كه‌ن. سێیه‌م: له حاڵه‌تی دووباره‌كردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه، ئه‌وا سزاكه ده‌بێته به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێت و له دوو ساڵ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له دوو ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له پێنج ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت یان یه‌كێك له‌م دوو سزایه. چواره‌م: پێویسته له سه‌ر دادگا حوكم بدات به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و دانانه‌ی كه‌وا بابه‌تی تاوانه‌كه‌ن و هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌ی به‌كارهاتوو له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه. پێنجه‌م: له كاتی حوكم دان به تاوانباركردن، دادگا بۆی هه‌یه حوكم ده‌ربكات به داخستنی ئه‌و دامه‌زراوه‌ی كه‌وا كه‌سی حوكم له‌سه‌ردراو له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی به‌كاری هێنانه‌وه، بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێت و له حاڵه‌تی دووباره‌كردنه‌وی ئه‌و تاوانانه‌ی له بڕگه (یه‌كه‌م/2)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون، ئه‌وا داخستنه‌كه پێویسته‌كیی ده‌بێت.
مادده‌ی سی وحه‌وته‌م: له‌گه‌ڵ پێشێلنه‌كردنی هه‌ر سزایه‌كی توندتر كه هه‌ر یاسایه‌كی تری به‌ركار له هه‌رێمدا ده‌قی له سه‌ر ده‌كات، ئه‌وا سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێت و له ساڵێك زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له پێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت یان به یه‌كێك له‌م دوو سزایه، هه‌ر كه‌سێك: یه‌كه‌م: هه‌ر زانیاریێكی هاتوو له هه‌ر شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی كاره‌كه، به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی خاوه‌ن ماف تیایدا، بسڕێته‌وه یان بگۆڕێت، بۆ مسۆگه‌ركردنی به‌ڕێوه‌بردنی مافه‌كان. وه ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌مانه‌ی خواره‌وه ناسراون، به زانیاری تایبه‌ت به مسۆگه‌ركردنی به‌ڕێوه‌بردنی مافه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێن: 1- كار یان تۆماری ده‌نگیی به‌جێگه‌ینه‌ریی. 2- دانه‌ر یان به‌جێگه‌ینه‌ر یان به‌رهه‌مهێنه‌ری ده‌نگیی. 3- خاوه‌نی ماف له كارێك یان به‌جێگه‌یاندنێك یان تۆماركردنێكی ده‌نگیی. 4- ئه‌و مه‌رجانه‌ی پێویستن بۆ سوودو كه‌ڵك وه‌رگرتن له كارێك یان به‌جێگه‌یاندنێك یان تۆماركردنێكی ده‌نگیی، بێنه‌ئاراوه. 5- هه‌ر ژماره‌یه‌ك یان جفره‌یه‌ك هیما بكات بۆ ده‌رخستنی ئه‌م زانیارییانه. دووه‌م: به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی خاوه‌ن ماف، چه‌ند دانه‌یه‌ك له كارێك یان به‌جێگه‌یاندنێكی چه‌سپاو یان تۆماركردنێكی ده‌نگیی، دابه‌شیان بكات یان هاورده‌یان بكات به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنیان یان په‌خشیان بكات یان بۆ جه‌ماوه‌ر بیانگوازێته‌وه، چ زانیاری هه‌بێت له‌مباره‌یه‌وه یان هۆی ته‌واوی هه‌بێت بۆ زانین.
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: دادگا بۆی هه‌یه، له‌سه‌ر داواكاری دانه‌ر یان جێگره‌وه‌كه‌ی، حوكم ده‌ربكات به له‌ناوبردنی دانه‌كانی یان وێنه لێوه‌رگیراوه‌كانی ئه‌و كاره‌ی كه‌وا به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا بڵاوكراوه‌ته‌وه. دووه‌م: ناكرێت حوكم بدرێت به له‌ناوبردنی یان گۆڕینی ڕواڵه‌تی دانه‌كانی یان وێنه لێوه‌رگیراوه‌كانی هه‌ر كارێك ئه‌گه‌ر ناكۆكیه‌كه په‌یوه‌ست بێت به وه‌رگێڕانی كارێك بۆ سه‌ر زمانی كوردی، چونكه له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته حوكمه‌كه كورت بكرێته‌وه به‌سه‌ر گلدانه‌وه‌ی كاره ڕه‌سه‌نه‌كه یان ئه‌و كۆپیانه‌ی یان ئه‌و وێنانه‌ی لێی وه‌رگیراوه، به‌گوێری پێویستی حاڵه‌ته‌كه. سێیه‌م: دادگا بۆی هه‌یه حوكم بدات به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دانه‌كانی یان وێنه‌لێوه‌رگیراوه‌كانی كارێك له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له ده‌رهێنان و فرۆشتنی به‌كارهێنراون، ئه‌ویش له‌و سنووره‌ی به‌شی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دانه‌ره‌كه بكات له‌و زیانه‌ی كه‌وا تووشی هاتووه. چواره‌م: ناكرێت ئه‌و بیناو خانوو ئه‌و په‌یكه‌رتاشی و نیگار‌و دیكۆرسازیی و شێوه ئه‌ندازه‌ییانه‌ی تیایدا یان به‌سه‌ریه‌وه دیارن بكرێنه بابه‌تی گلدانه‌وه. هه‌روه‌ها ناكرێت، به‌مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له مافه‌كانی ئه‌و دانه‌ره ته‌لارسازه‌ی كه‌وا دیزایینه‌كانی بۆ بیناكردن و نیگاره‌كانی تیایدا به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا به‌كارهاتووه، حوكم بدرێت به له‌ناوبردن یان گۆڕینی ڕواڵه‌ت یان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنیان، به مه‌رجێك ئه‌مه مافی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی پێشێل نه‌كات.
مادده‌ی سی ونۆیه‌م: دادگا بۆی هه‌یه حوكم بدات به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه له هه‌ر كارێك تووشی هه‌مواركردن یان سڕینه‌وه‌ی به‌شێكی هاتبێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌م ئامانجه.
مادده‌ی چله‌م: یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر هه‌ر مافێكی بۆبڕیاردراو به‌سه‌ر كاره‌كه‌یدا به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، مافی هه‌یه قه‌ره‌بووێكی دادپه‌روه‌رانه وه‌رگرێت، به مه‌رجێك پێگه‌ی رۆشنبیری دانه‌ر یان خاوه‌ن كاره‌كه‌و به‌های ئه‌ده‌بی یان زانستی یان هونه‌ری كاره‌كه و ئاستی سوودوه‌رگرتنی كه‌سی ده‌ستدرێژیكار له وه‌سوودهێنانی كاره‌كه، له كاتی خه‌ملاندنی قه‌ره‌بووه‌كه ڕه‌چاو بكرێت، ئه‌و قه‌ره‌بووه‌ی له‌م حاڵه‌ته‌دا بۆ دانه‌ر حوكمی بۆ ده‌درێت به قه‌رزێكی مومتاز به سه‌ر پوختی نرخی فرۆشتنی ئه‌و شتانه‌ی كه‌وا له ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر مافه‌كه‌ی به‌كارهاتوون و له سه‌ر ئه‌و بڕه پارانه‌ی كه‌وا له داواكه گلدراونه‌ته‌وه. دووه‌م: دادگا بۆی هه‌یه له سه‌ر داوای كه‌سی حوكم بۆدراو، بڕیار بدات به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و حوكمه‌ی كه‌وا به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌ریده‌كات له یه‌ك یان زیاتر له یه‌ك رۆژنامه‌ی رۆژانه یان هه‌فتانه‌و له سه‌ر خه‌رجی كه‌سی حوكم له‌سه‌ردراو.
مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: رۆژنامه‌گه‌ری ئازاده‌و هیچ سانسۆرێكی له‌سه‌رنییه و ئازادیی ده‌ربڕین و بڵاوكردنه‌وه بۆ هه‌موو هاووڵاتیان ده‌سته به‌ره، له چوارچێوه‌ی رێزگرتنی ماف و ئازادییه تایبه‌تیه‌كانی تاكه‌كانء تایبه‌تمه‌ندیی ژیانیان به‌پێ ی یاساء پابه‌ند بوون به ئیتیكی رۆژنامه‌گه‌ری به‌پێی به‌لێننامه‌ی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی رۆژنامه‌نووسان (ساڵی 1954 هه‌مواركراو) دووه‌م: رۆژنامه‌نووس بۆی هه‌یه له سه‌رچاوه جیاوازه‌كانه‌وه هه‌ر زانیارییه‌ك كه بایه‌خی بۆ هاوڵاتیان هه‌بێء په‌یوه‌ندییان به به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیه‌وه بێ وه‌ده‌ست بێنێ به‌پێ ی یاسا. سێیه‌م: سه‌باره‌ت به‌و داواكارییانه‌ی ده‌خرێنه به‌رده‌م دادگا رۆژنامه‌نووس بۆی هه‌یه سه‌رچاوه‌ی زانیاری، یان ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه به‌ده‌ستیان دینێ نهێنیان بپارێزێ، مه‌گه‌ر دادگای تایبه‌تمه‌ند به پێچه‌وانه بڕیار بدا. چواره‌م : هه‌ر كه‌سێكی سروشتی یا مه‌عنه‌وی مافی خاوه‌ندارێتیی رۆژنامه‌ی هه‌یه و ده‌توانێ به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ری بكا. پێنجه‌م: رۆژنامه قه‌ده‌غه ناكرێ و ده‌ستی به‌سه‌ردا ناگیرێ.
مادده‌ی سێیه‌م: ده‌ركردنی رۆژنامه پێویستی به‌م مه‌رجء رێكارانه‌ی خواره‌وه هه‌یه : یه‌كه‌م: خاوه‌ن ئیمتیاز یان دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی راگه‌یاندنێك له دوو رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی هه‌رێم بڵاوبكاته‌وه، كه ناو و نازناو و ره‌گه‌زنامه و شوێنی نیشته‌جێبوونی خاوه‌ن ئیمتیاز یاخود، دامه‌زرێنه‌ر و ناوی رۆژنامه‌كه وئه‌و زمانه‌ی كه پێی بڵاوده‌كرێته‌وه، له‌گه‌لأ ناوی سه‌رنووسه‌ر وماوه‌ی ده‌رچوونی تێدا بنووسرێ. راگه‌یاندنه‌كه‌ش به به‌یانی ده‌ركردنی رۆژنامه داده‌نرێ. دووه‌م: ده‌شێ خاوه‌ن هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك له ده‌ركردنی رۆژنامه‌كه ناڕازی بێ و بۆی هه‌یه له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی بڵاوبوونه‌وه‌ی راگه‌یاندنه‌كه‌وه له‌لای دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌كه له هه‌رێم به سیفه‌تی پێداچوونه‌وه ناڕه‌زایی تۆمار بكات و به پێچه‌وانه‌وه‌ش ده‌ركردنی رۆژنامه‌كه به په‌سندكراو داده‌نرێ. سێیه‌م: پێویسته خاوه‌ن ئیمتیاز یان دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی، به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندن پێشكه‌ش و له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان تۆماری بكا، له‌گه‌لأ به‌ده‌رخستنی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ی داراییه‌كه‌ی لێ دابین ده‌كا و سه‌ندیكاش وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی لێ ئاگادار بكاته‌وه. چواره‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی كه نیازی ده‌ركردنی رۆژنامه‌ی هه‌یه، ده‌بێ له ڕووی یاساییه‌وه شایسته‌یی ( ئه‌هلیه‌ت)ی ته‌واوی هه‌بێ. پێنجه‌م: نابێ له هه‌رێمدا دوو رۆژنامه به‌یه‌ك ناو ده‌ربچن. شه‌شه‌م: پێویسته خاوه‌ن ئیمتیاز یان دامه‌زرێنه‌ره‌كه له شوێنێكی دیاری رۆژنامه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی روون ناوی خۆی و سه‌رنووسه‌ر و شوێن و مێژووی ده‌رچوونی رۆژنامه‌كه و ناوی ئه‌و چابخانه‌یه‌ی كه لێی چاپ ده‌كرێ بڵاو بكاته‌وه‌و راگه‌یاندنێك له هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك، یان هه‌مواركردنێك له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی به‌یانی دامه‌زراندن رووبدات له ماوه‌ی (30) سی رۆژ له رێكه‌وتی گۆرانكارییه‌كه، یان هه‌مواركردنه‌كه‌دا بڵاوبكاته‌وه.
مادده‌ی چواره‌م: به‌پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه هه‌ر رۆژنامه‌یه‌ك سه‌رنووسه‌رێكی ده‌بێ و سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و بابه‌تانه ده‌كا كه تیایدا بڵاوده‌كرێنه‌وه:- یه‌كه‌م: ده‌بێ رۆژنامه‌نووس بێ و زمانی رۆژنامه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌و نووسین بزانێ. دووه‌م : سه‌رنووسه‌رو نووسه‌ر به‌رپرسیارێتیی مه‌ده‌نی و سزایی ئه‌و بابه‌تانه‌یان له ئه‌ستۆدایه كه بڵاو ده‌كرێنه‌وه، هه‌رچی خاوه‌ن ئیمتیازه به‌رپرسیارێتیی مه‌ده‌نی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شداریی له نووسینی رۆژنامه‌دا كرد ئه‌وا هه‌مان به‌رپرسیارێتیی سه‌رنووسه‌ر هه‌لده‌گرێ.
مادده‌ی پێنجه‌م: له‌گەڵ ره‌چاو كردنی ئه‌و ڕێكارانه‌ی كه ده‌قه‌كه‌یان له‌م یاسایه‌دا هاتووه، خاوه‌ن ئیمتیاز مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه واز له هه‌موو، یان هه‌ندێك خاوه‌ندارێتی خۆی بۆ كه‌سێكی دیكه بێنێ، به‌مه‌رجێك وازهێنه‌ر پێش (30) سی رۆژ له مێژووی دیاریكراو له وازهێنانه‌كه‌ی ئاگادارییه‌ك له رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه‌دا بڵاوبكاته‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر رۆژنامه زانیاریی نادروستی بڵاوكرده‌وه، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ی كه بابه‌ته بڵاوكراوه‌كه‌ی پێ په‌یوه‌سته، یاخود یه‌كێك له میراتگرانی، یان ئه‌وه‌ی له رووی یاساییه‌وه جێگریه‌تی بۆی هه‌یه داوای راستكردنه‌وه‌ی بكاء وه‌ڵامی هه‌واڵ، یان وتاره‌كه بداته‌وه. پێویسته سه‌ر نووسه‌ریش راستكردنه‌وه، یاخود وه‌ڵامدانه‌وه‌كه له یه‌كێك له دوو ژماره‌ی دوای مێژووی گه‌یشتنی وه‌ڵامه‌كه له هه‌مان جێ و به هه‌مان پیت و هه‌مان ئه‌و قه‌باره‌یه‌ی كه پێی بڵاو كراوه‌ته‌وه بڵاو بكاته‌وه. دووه‌م: پێویسته رۆژنامه وه‌ڵامدانه‌وه یان راستكردنه‌وه بڵاوبكاته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه به بڕێك پاره كه له (1،000000) یه‌ك ملیون دینار كه‌مترو له (2.000000)دوو ملیون دیناریش پتر نه‌بێ غه‌رامه ده‌كرێ. سێیه‌م: سه‌رنووسه‌ر بۆی هه‌یه وه‌ڵامدانه‌وه‌كه یان ئه‌و راستكردنه‌وه‌یه‌ی به پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می سه‌ره‌وه بۆی دێت له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه بڵاونه‌كاته‌وه: 1. ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌كه به‌ر له‌گه‌یشتنی وه‌ڵام، یان راستكردنه‌وه‌كه، بابه‌ته بڵاوكراوه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ورد‌و ته‌واو راستكردبووه‌وه. 2. ئه‌گه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه، یان راستكردنه‌وه‌كه به ناوێكی خوازراوه‌وه بێ، یان به زمانێكی جیا له زمانی بابه‌ته بڵاوكراوه‌كه نووسرابوو. 3. ئه‌گه‌ر ناوه‌ڕۆكی وه‌ڵامدانه‌وه‌و راستكردنه‌وه پێچه‌وانه‌ی یاسا بێ. 4. ئه‌گه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه، یان راستكردنه‌وه دوای (90) نه‌وه‌د رۆژ له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ، یان وتاره وه‌ڵامدراوه‌كه گه‌یشت.
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م : رۆژنامه‌نووس سه‌ربه‌خۆیه و له به‌جێهێنانی ئه‌ركه پیشه‌یه‌كه‌ی هیچ ده‌سته‌ڵاتێكی به‌سه‌ره‌وه نییه جگه له ده‌سته‌ڵاتی یاسا. دووه‌م: نابێ ئه‌و ڕاو بۆچوونه‌ی كه له لای رۆژنامه‌نووس ده‌رده‌چێ، یان ئه‌و زانیارییانه‌ی كه بڵاویان ده‌كاته‌وه ببنه هۆی تێكدانی باری ژیانی، یان زیان به‌خۆی و مافه‌كانی بگه‌یه‌نێ. سێیه‌م: رۆژنامه‌نووس مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كانی ئاشكرا نه‌كا، ته‌نها به‌بڕیاری دادوه‌ری نه‌بێ. چواره‌م: رۆژنامه‌نووس مافی ئاماده بوونی له كۆنگره‌و چالاكییه گشتییه‌كاندا هه‌یه. پێنجه‌م: هه‌ر كه‌سێكێك به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه سووكایه‌تی به رۆژنامه‌نووس بكا، یان ده‌ستدرێژیی بكاته سه‌ر ئه‌وا هه‌مان ئه‌و سزا یه ده‌یگرێته‌وه كه بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له كاتی یان به‌هۆی به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی دانراوه. شه‌شه‌م: ئه‌گه‌ر گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تی له سیاسه‌تی ئه‌و رۆژنامه‌یه روویدا كه رۆژنامه‌نووسه‌كه كاری تێدا ده‌كا، یان بارودۆخی گرێبه‌ستییه‌كه‌ی گۆڕا، رۆژنامه‌نووس بۆی هه‌یه ئه‌و گرێبه‌سته یه‌ك لایه‌نه هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه، به مه‌رجێك(30) سی رۆژ پێش ئه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه ئاگاداری رۆژنامه‌كه بكاته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی مافی رۆژنامه‌نووسه‌كه له قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌دا بفه‌وتێ. حه‌وته‌م: پێویسته ده‌زگاكانی رۆژنامه‌گه‌ری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆژنامه‌كان پابه‌ندی هه‌موو ئه‌ومافانه بن كه له یاسا به‌ركاره‌كان و گرێبه‌ستی په‌سندكراو له‌لایه‌ن سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان بۆ رۆژنامه‌نووسان دیاریكراون. هه‌شته‌م: له بارێكدا ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نووس هه‌موو مۆڵه‌ته ئاساییه‌كانی، یان هه‌ندێكیانی دوای كۆتایی ساڵی دارایی وه‌رنه‌گرتبوو، ئه‌وا ئه‌و پاره‌یه‌ی پێده‌درێ كه ده‌یكه‌وێ به مه‌رجێك له مووچه‌ی مانگێكی پتر نه‌بێ. نۆیه‌م: له كاتی تووشـــــبوونی رۆژنامه‌نووس به نه‌خۆشی وپێكان له كاتی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كه‌ی، یان له پێناویدا ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌ی كه كاری تێدا ده‌كا، خه‌رجی چاره‌سه‌ر كردنی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ. ده‌یه‌م: ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نووس له رۆژانی پشووی فه‌رمیدا كاری كرد، پێویسته ئه‌و ده‌زگا رۆژنامه‌گه‌رییه‌ی كاری تێدا ده‌كا قه‌ره‌بووی ماددی ئه‌و رۆژانه‌ی بۆ بكاته‌وه به بڕی كرێی دوو رۆژ بۆ هه‌ر رۆژێك.
مادده‌ی نۆزده‌م: بنه‌مای هاوكاری وڕێككه‌وتن كه له‌مادده‌ی هه‌ژده‌می ئه‌م یاسایه ئاماژه‌ی بۆ كراوه به پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه ده‌بێ:- یه‌كه‌م: دانانی هه‌موو داهاته نه‌وتیه‌كان له هه‌موو عێراقدا به ده‌ست ده‌هێندرێ به سندوقی گشتی داهاته نه‌وتیه‌كان، به‌مه‌رجێك له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی هاوبه‌ش و به‌پێی مادده‌كانی (106،112، 121) له ده‌ستووری فیدراڵی دا به‌ڕێوه ببری و حیسابی ئه‌و سندوقه له بانكێكی جیهانی به‌ناوبانگ هه‌ڵگیرێ و حیسابێكی تایبه‌تی به‌ناوی سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتیه‌كان بكرێته‌وه، مانگانه به‌شی هه‌رێمی كه له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون لێی دابنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وێته ژیر ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های حكومه‌تی هه‌رێم به‌جۆرێك به یاسایكی فیدراڵی به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم ڕێكبخرێ. دووه‌م: پێویسته سه‌رله‌نوێ هه‌یكه‌لی پیشه‌سازی نه‌وت له عێراقدا دابڕێژرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵێكی گونجاوی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی عێراقی مسۆگه‌ر بكرێت و هاندانی وه‌به‌رهێنانی تایبه‌ت بكرێت به جۆرێك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی بڕگه‌ی دووه‌م له مادده‌ی (112)ی ده‌ستووری فیدراڵی بگونجێت، به‌جۆریك به‌رزترین سوودی بۆ گه‌لی عێراق به زووترین كات، ئه‌نجام بدات. سێیه‌م: كێڵگه‌كانی ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵیه‌وه به‌یه‌كه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێ، به جۆرێك حكومه‌تی هه‌رێم نوێنه‌رایه‌تیه‌كی گونجاویان له ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی نه‌وت و گازدا هه‌بێ و ده‌بێ هاوبه‌ش بێ له‌به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی عێراقی به جۆرێك له‌گه‌ڵ مادده‌ی (105)ی ده‌ستووری فیدراڵی دا بگونجێت. چواره‌م: پێویسته حكومه‌تی فیدراڵی، هیچ پڕۆسه‌یه‌كی نه‌وتی تازه له‌و ناوچانه‌ی كه ناكۆكی له‌سه‌ر هه‌یه ئه‌نجام نه‌دات به‌پێی ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم، تاوه‌كو ڕیفراندۆمی گشتی به‌پێی مادده‌ی (140)ی ده‌ستووری فیدراڵی ساز ده‌كرێ . پێنجه‌م: هه‌ر چاڵاكیه‌ك به پێچه‌وانه‌ی بڕگه‌ی چواره‌می ئه‌م مادده‌یه تایبه‌ت به‌پڕۆسه‌كانی نه‌وت له‌ناوچه‌كانی ناكۆكی له‌سه‌ر هه‌یه ئه‌وه‌ی بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ سه‌ر هه‌رێم پێدراوه به‌پێی مادده‌ی 140 له‌ده‌ستووری فیدڕالی دا، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و چاڵاكیانه‌دا له‌به‌ر ڕۆشنایی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ء مادده‌ی (112) یه‌كه‌مءدووه‌م له‌ده‌ستووری فیدڕالی دا ده‌كرێ.
مادده‌ی بیسته‌م: تاوه‌كو مه‌رجه‌كانی له مادده‌ی نۆزده‌می ئه‌م یاسایه دا به‌ته‌واوه‌تی جێبه‌جێده‌كرێ، حكومه‌تی هه‌رێم مافه‌كانی به‌پێی مادده‌كانی 112، 115و بڕگه‌ی سێیه‌م له مادده‌ی (121)ی ده‌ستووری فیدڕالی دا به‌ڕێوه‌ده‌بات، داهاته‌كان له‌لایه‌ن سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتیه‌كان به‌پێی مادده‌ی پازده ئه‌م یاسایه وه‌رده‌گیرێ.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة