المواد القانونية
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له‌ڕۆژی بڵاوكردنه‌ویه‌وه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی یازده‌یه‌م: ده‌بێ وه‌زیره پیوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: لیژنه‌ی لق له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندامی ئه‌سڵی وئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت، له لایه‌ن ئه‌ندامانی لقه‌كه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن. دووه‌م: لق، بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی یه‌كێتی تێده‌كۆشێ كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قه‌كانیان هاتووه‌و، لیژنه‌ی لق، ساڵانه ڕاپۆرتێك له‌باره‌ی ئیش وكاری لقه‌كه‌وه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن ده‌كات.
مادده‌ی بیسته‌م: پێویسته له سه‌ر وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان، فه‌رمانه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی پێنجه‌م: 1/ئه‌گه‌ر ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه له بابه‌تی گوازراوه بوو ده‌درێته‌وه ده‌ستی خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌ی و ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه ئۆتۆمبیل ومه‌كینه بوو به ناوییه‌وه تۆمار ده‌كرێته‌وه. 2/ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ناچوونی یا له هه‌ر هۆیه‌كی تر نه‌توانرا بدرێته‌وه ده‌ست خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌ی كڕیاره‌كه نرخه‌كه‌ی به پێی ڕۆژی 31/12/1990 له‌بڕی ده‌دا به‌و خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌ی. 2/ئه‌گه‌ر له‌به‌رناوچوونی یا له هه‌ر هۆیه‌كی تر نه‌توانرا بدرێته‌وه ده‌ست خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه‌ی كڕیاره‌كه نرخه‌كه‌ی به پێی ڕۆژی 31/12/1990 له بڕی ده‌دا به‌و خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌ی.
مادده‌ی نۆیه‌م: 1/له‌هه‌ر پارێزگایه‌كدا لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێك كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له پۆلی دووه‌م بێ و ئه‌ندامێتی یاریده‌ده‌ری پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری موڵكداری و به‌ڕێوبه‌ری موڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ت پێكدێ و حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ ده‌كا. 2/بڕیاره‌كانی لیژنه ده‌شێ له‌لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراق له‌ماوه‌ی پازده ڕۆژدا له‌ڕۆژی پێراگه‌یاندنه‌وه تانوتی پێداچوونه‌یوه‌یان لێ بدرێ.
مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی شازده‌م: ئه‌و ماف و ده‌سكه‌وتانه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتوون، بریتین له راده‌ی هه‌ره كه‌می ئه‌و مافانه‌ی كه ده‌بێ كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له هه‌رێمدا لێیان به‌هره‌مه‌ند بن.
مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌و ئافره‌ته‌ی له ئیجازه‌ی منداڵبووندا یان له ئیجازه‌ی دایكایه‌تیدا بێت، به درێژایی ماوه‌ی ئیجازه‌كه‌ی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی ته‌واوی پێ ده‌درێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌ی چواره‌می مادده‌ی یه‌كه‌م، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه هه‌موارده‌كرێ : 4- وه‌زاره‌ته‌كه دوو بریكاری ده‌بێت: 1. بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری بازرگانی. 2. بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری دارایی.
مادده‌ی پێنجه‌م: 1-وه‌زیر ده‌بێ له ماوه‌ی شه‌ست رۆژدا كه له رۆژی له وه‌زاره‌ت تۆمار كردنی داواكارییه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا سه‌یری داواكارییه‌كه بكا و بیبرێته‌وه. خۆئه‌گه‌ر داواكارییه‌كه شه‌رتو شرووتی یاسایی ته‌واو به‌جێ نه‌هێنا بوو ئه‌وه له‌و باره‌دا وه‌زیر ده‌بێ هه‌واڵه ی ده‌مه‌زرێنه‌ره‌كانی بكاته‌وه تا كه‌م و كورتیه‌كانی بهێننه‌وه سه‌ربار، ئه‌و جا ماوه‌ی بڕاندنه‌وه‌ی داواكارییه‌كه له رۆژی داواكارییه تازه‌كه‌وه حساب ده‌كرێ. 2-ئه‌گه‌ر هات و وه‌زیر، له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێ ،داواكارییه‌كه‌ی ره‌ت كرده‌وه ئه‌وه له‌و باره‌دا ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ر بۆیان هه‌یه له دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا ته‌مییزی بكه‌نه‌وه له ماوه‌ی پازده رۆژدا- كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا- ئیدی بڕیار بڕیاری دادگاكه‌یه‌و ده‌بڕدرێته‌وه. 3-ئه‌گه‌ر هات و داواكارییه‌كه له‌و ماوه‌یه‌دا كه له بڕگه‌ی (1)دا هاتووه نه‌بڕێندرایه‌وه، ئه‌وه له‌و باره‌دا قبوڵكراوله قه‌ڵه‌م ده‌درێ.
مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی سێیه‌می یاسایه‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره دادێ ده‌خوێندرێته‌وه: داواكاری موڵك مه‌رجه‌كه: یه‌كه‌م: ده‌بێ هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق بێت و تێیدا نیشته‌جێ بێت. دووه‌م: ده‌بێ خاوه‌نی شوقه یان خانوویه‌كی نیشته‌جێ بوونی سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت. سێیه‌م: ده‌بێ له هیچ پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی نیشته‌جێ بوون له هه‌رێمدا سوودمه‌ند نه‌بوو بێت. چواره‌م: ده‌بێ له پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت، سوودمه‌ند نه‌بوو بێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م: له پێڕۆی ناوخۆی رێكخراوه‌كه‌دا dه‌بێ هه‌موو ئه‌و حوكمانه‌ی دیاری بكرێن كه په‌یوه‌ندییان به رێكخستنی كاروباری ئیداری و دارایی و هونه‌ری و چۆنێتیی دانان و دامه‌زراندنی كه‌سانی سه‌ر به رێكخراوه‌كه و قبوڵ كردنی ئه‌ندامه‌كانییه‌وه هه‌یه.
مادده‌ی حه‌وته‌م: رێكخراوه‌كه ده‌بێ ئه‌م سجل و تۆمارانه‌ی خواره‌وه رابگرێ به مه‌رجێ دایه‌ره‌ی كاتبی عه‌دل ته‌سدیقی كردبن: 1-سجلی ئه‌ندامان و (ئه‌وانه‌ی سه‌ربه رێكخراوه‌كه‌ن). 2-سجلی بڕیار و مه‌حزه‌ره‌ی دانیشتنه‌كان. 3-سجلی پرۆژه‌كان. 4-سجلی حساب و حسابكاری. 5-سجلی ئه‌موال و كه‌لوپه‌له‌كان.
مادده‌ی هه‌شته‌م: رێكخراو بۆ وه‌دیهانینی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه تێده‌كۆشێ: 1-به‌شداری كردن و هاوكۆمه‌كی له بواری به هانا چوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بزاڤی مرۆڤایه‌تی له هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به هه‌ماهه‌نگی و هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی و هاوكاری و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌دا. 2-هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوه بیانییه‌كانی ناو هه‌رێم له بواری به هاناچوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و bزاڤی مرۆڤایه‌تیدا.
مادده‌ی سی و سێیه‌م: یه‌كه‌م: بڵاوكارو چاپكارو به‌رهه‌مهێنه‌ری كاره‌كان، به هاوبه‌شی له نێوانیاندا، پابه‌ند ده‌بن، به‌لای كه‌م، به سپاردنی پێنج دانه له كاره‌كه ـ به‌گوێره‌ی حاڵه‌ته‌كان ـ به‌مه‌به‌ستی دۆكیومێنتكردنی له لای هه‌ر لایه‌نێك كه‌وا وه‌زاره‌ت دیاری ده‌كات. دووه‌م: نه‌سپاردن نابێته هۆی پێشێلكردنی ئه‌و مافانه‌ی دانه‌ر كه‌وا له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له سه‌ر كراوه. سێیه‌م: سپاردن ده‌بێته گرێنه‌یه‌ك له سه‌ر خاوه‌ندارێتی كاره سپێردراوه‌كه‌و ده‌كرێت پێچه‌وانه‌ی ئه‌م گرێنه‌یه به گشت رێگه‌كانی سه‌لماندن، بسه‌لمێنرێت. چواره‌م: ئه‌و كارانه‌ی كه‌وا له رۆژنامه‌و گۆڤار‌و ناوبه‌ناوه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه له سپاردن ده‌به‌خشرێن ته‌نها ئه‌گه‌ر كاره‌كه به ته‌نهایی بڵاوبكرێته‌وه.
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: دادگا بۆی هه‌یه، له‌سه‌ر داواكاری دانه‌ر یان جێگره‌وه‌كه‌ی، حوكم ده‌ربكات به له‌ناوبردنی دانه‌كانی یان وێنه لێوه‌رگیراوه‌كانی ئه‌و كاره‌ی كه‌وا به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا بڵاوكراوه‌ته‌وه. دووه‌م: ناكرێت حوكم بدرێت به له‌ناوبردنی یان گۆڕینی ڕواڵه‌تی دانه‌كانی یان وێنه لێوه‌رگیراوه‌كانی هه‌ر كارێك ئه‌گه‌ر ناكۆكیه‌كه په‌یوه‌ست بێت به وه‌رگێڕانی كارێك بۆ سه‌ر زمانی كوردی، چونكه له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته حوكمه‌كه كورت بكرێته‌وه به‌سه‌ر گلدانه‌وه‌ی كاره ڕه‌سه‌نه‌كه یان ئه‌و كۆپیانه‌ی یان ئه‌و وێنانه‌ی لێی وه‌رگیراوه، به‌گوێری پێویستی حاڵه‌ته‌كه. سێیه‌م: دادگا بۆی هه‌یه حوكم بدات به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دانه‌كانی یان وێنه‌لێوه‌رگیراوه‌كانی كارێك له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له ده‌رهێنان و فرۆشتنی به‌كارهێنراون، ئه‌ویش له‌و سنووره‌ی به‌شی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دانه‌ره‌كه بكات له‌و زیانه‌ی كه‌وا تووشی هاتووه. چواره‌م: ناكرێت ئه‌و بیناو خانوو ئه‌و په‌یكه‌رتاشی و نیگار‌و دیكۆرسازیی و شێوه ئه‌ندازه‌ییانه‌ی تیایدا یان به‌سه‌ریه‌وه دیارن بكرێنه بابه‌تی گلدانه‌وه. هه‌روه‌ها ناكرێت، به‌مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له مافه‌كانی ئه‌و دانه‌ره ته‌لارسازه‌ی كه‌وا دیزایینه‌كانی بۆ بیناكردن و نیگاره‌كانی تیایدا به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا به‌كارهاتووه، حوكم بدرێت به له‌ناوبردن یان گۆڕینی ڕواڵه‌ت یان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنیان، به مه‌رجێك ئه‌مه مافی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی پێشێل نه‌كات.
مادده‌ی نۆزده: 1-ریكخراوه كوردستانی عراقییه ناحكومییه‌كان كه ئێستا به‌رقه‌رارن، ده‌بێ له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا كه له رۆژی به‌كارخستنی ئه‌م یاسایه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا و هه‌موو بارودۆخێكی خۆیان به جۆرێ بهێننه ژێر بار كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا بگونجێ. 2-ئه‌م ریكخراوانه‌ش كه حوكمی بڕگه (1)ی ئه‌م مادده‌یه نه‌هێننه‌جێ، به پێی یاسا به هه‌ڵوه‌شاوه له قه‌ڵه‌م ده‌درێن.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة