أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
ماده‌ی حه‌وته‌م
ماده‌ی حه‌وته‌م: 1-وه‌زیر بۆی هه‌یه چوار چێوه‌ی دام و ده‌زگاكانی به‌رێوه‌به‌رێتیییه گشتیییه‌كان و له كاتی پێویستدا به‌رێوه‌به‌رێتی یا به‌ش یا لقی نوێ پێك بێنێ یا بیانخاته پاڵ یه‌كتر. 2-ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌زاره‌ت به په‌یره‌وێك دیاری ده‌كرێن. 3-وه‌زیر بۆی هه‌یه به پێی پێویست لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی یا كاتی پێك بێنێ.
مادده‌ی بیست و دووه‌م
مادده‌ی بیست و دووه‌م: یه‌كه‌م: 1/ئه‌نجوومه‌نی لق له (5) ئه‌ندام و (2) ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ كه له‌وانه‌ی كه له پیشه‌كه‌دا ماوه‌یه‌ك ئیشیان كردبێ له (5)ساڵ كه‌متر نه‌بێ ئه‌وانه ئه‌ندامانی لق هه‌ڵیانده‌بژێرن. 2/مه‌رجه ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی لق له دانیشتوانی هه‌رێم بێ وله هه‌رێم نیشته‌جێ بێ. 3/ئه‌نجوومه‌نی لق له نێو ئه‌ندامه‌كانیدا سه‌رۆكی لق وسكرتێرێك وسه‌رپه‌رشتكارێكی دارایی هه‌ڵده‌بژێرێ. دووه‌م: ئه‌نجوومه‌نی لق ئه‌م كارانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: 1/ جێ به‌جێ كردنی پلانی بڕیار له‌سه‌ر دراوی كار، له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی ورێنماییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا. 2/كاركردن له پێناوی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی. 3/به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری دارایی. 4/ئه‌و كاروبارانه‌ی نه‌قیب یا ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا پێی ده‌سپێرن. 5/دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی لق وده‌سنیشان كردنی مووچه‌یان ئه‌مه‌ش دوای په‌سه‌ند كردنی ئه‌نجوومه‌ن ده‌بێ. 6/ده‌سنیشان كردنی ئه‌و كه‌سه‌ی نوێنه‌رایه‌تی لق ده‌كات له لیژنه ره‌سمیه‌كاندا به‌ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.
مادده‌ی سییه‌م
مادده‌ی سییه‌م: ئه‌گه‌ر لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكردن بینی ئه‌و كاره‌ی دراوه‌ته پاڵ پزیشك تاوانێك پێكه‌وه ده‌نێ، پێویسته مه‌سه‌له‌كه بنێرێ بۆ دادگای تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وراقی مه‌سه‌له‌كه وئه‌گه‌ر پاك وبێ تاوان ده‌رچوو، ئه‌مه رێگه له وه‌رگرتنی كاری به‌رزه‌فتی ده‌رحه‌قی ناگرێ به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: ده‌شێ پزیشكێكی مۆڵه‌تدراو پزیشكێكی دیكه دابنێت له عیاده‌كه‌ی كاربكات به‌مه‌رجێك ئه‌وه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه هه‌مان پله‌ی زانستی و پسپۆری هه‌بێ وئه‌و ماوه‌یه‌ش له سێ مانگ پتر نه‌بێت.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی به‌كرێدانی خانوبه‌ره بۆمه‌به‌ستی غه‌یری نیشته‌جێیوون، دوای به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه، مۆرده‌كرێن ده‌كه‌ونه ژێركاری حوكمه‌كانی یاسای شارستانی ژماره (40)ی ساڵی 1951ی هه‌مواركراو. دووه‌م: گرێبه‌سته‌كانی ئه‌و خانوبه‌ره‌ی كه بۆ غه‌یری مه‌به‌ستی نیشته‌نی به‌كرێ دراون و به‌ر له به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه مۆركراون، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له رۆژی كۆتایی هاتنی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌وه درێژ ده‌كرێنه‌وه و، پاش كۆتایی ئه‌و ماوه‌یه‌ش، كرێیه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ژێر كاری حوكمه‌كانی یاسای شارستانی ژماره (40)ی ساڵی 1951 ی هه‌مواركراو.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: ده‌سته‌واژه‌ی (ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم) جێگه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی (ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان) ده‌گرێته‌وه له هه‌ر شوێنێك كه له‌م یاسایه‌دا هاتبێت.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: كرێكاری بیمه‌دار مافی هه‌یه سوود له بیمه‌ی بێكاری به گوێره‌ی ئه‌م بنه‌مایانه وه‌ربگرێت: یه‌كه‌م: ده‌بێ پێدانی بیمه‌ی بێكاری بۆ ماوه‌یه‌ك بێت كه له (دوو ساڵ) كه‌متر نه‌بێت. دووه‌م: بیمه‌دار له ماوه‌ی بێكاریدا و بۆ ماوه‌یه‌ك كه له (شه‌ش مانگ) زیاتر نه‌بێت، بڕه پاره‌یه‌كی یه‌كسان به كۆمه‌كی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرێت به مه‌رجێك له (سێ) جار تێنه‌په‌ڕێنێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: زیاده باجێكه له‌سه‌ر زیاتر له (15000) پازده هه‌زار دینار له كۆی داهاتی (عه‌قاره‌كان)ی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌تی (المكلف) وه‌رده‌گرێ و ده‌سه‌پێندرێ، به‌و مافه‌شه‌وه كه له عه‌قاره وه‌قف كراوه‌كانیشه‌وه هه‌یه‌تی، دوای لێده‌ركردنی بڕه باجی بنچینه‌یی و بێ قه‌یدی یاسایی (السماح القانونی) به پێی ئه‌م رێژانه‌ی خواره‌وه:- (5%) تاكو ده‌گاته (5000) پێنج هه‌زار دینار. (8%) ئه‌وه‌ی له (5000) پێنج هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (7000)حه‌وت هه‌زار دینار. (10%) ئه‌وه‌ی له (7000) حه‌وت هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (10000) ده هه‌زار دینار. (15%) ئه‌وه‌ی له (10000) ده هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (15000) پازده هه‌زار دینار. (17%) ئه‌وه‌ی له (15000) پازده هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (20000) بیست هه‌زار دینار. (20%) ئه‌وه‌ی له (20000) بیست هه‌زار دینار پتر بێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م گوزارشتانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: 1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ئه‌ندازه‌ییه‌كان. 3. نه‌قیب: نه‌قیبی خاوه‌ن پیشه ئه‌ندازه‌ییه‌كان. 4. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 5. ده‌ست دانه پیشه: ده‌ست دانه پیشه‌ی دیاری كرا‌و له په‌یره‌وی ناوخۆدا.
مادده‌ی شانزده‌یه‌م
مادده‌ی شانزده‌یه‌م: هیچ لایه‌نێك جگه له‌سه‌ندیكا بۆی نییه رێگا له ده‌ست دانه پیشه له ئه‌ندام بگرێ ئه‌گه‌ر حوكمی یاسایی تر نه‌ی گرێته‌وه.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: مه‌رجه‌كانی بۆ چوونه ناو رێزی سه‌ندیكا: یه‌كه‌م: ده‌بێ ده‌رچووی كۆلێژی پزیشكی دروستی ئاژه‌ڵ بێت و به لایه‌نی كه‌مه‌وه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی هه‌بێت و دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان بێت. دووه‌م: داوایه‌كی نووسراو هاوپێچ له‌گه‌ڵ (به‌ڵگه نامه‌ی ده‌رچوون له كۆلێژ یان بڕوانامه‌ی ده‌رچوون و به‌ڵێننامه‌ی پابه‌ندبوون به یاسا و پێره‌وی سه‌ندیكا) پێشكه‌ش بكات له‌گه‌ڵ دوو وێنه‌ی نوێی شه‌خسی. سێیه‌م: به تاوانێكی ناسیاسی یان به كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ر حوكم نه‌درابێ. چواره‌م: دانی ئه‌و ره‌سمانه‌ی كه بریاریان له‌سه‌ر دراوه.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م : سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌م ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه به‌كاردێنێ: یه‌كه‌م : سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ده‌كات و بانگهێشتی ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی و نا ئاسایی و بڕیاره‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات و نوێنه‌رایه‌تی زانكۆ له‌به‌رده‌م هه‌موو لایه‌نه‌كاندا ده‌كات. دووه‌م : به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری زانستی وكارگێڕیی و دارایی زانكۆ به پێی حوكمی یاسا و پێره‌وه په‌یوه‌ندیداره‌كان. سێیه‌م : به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌موالی گوێزراوه و نه گوێزراوه به پێی یاسا و په‌یره‌و و رێنماییه جێبه‌جێ كراوه‌كان. چواره‌م : له‌گه‌لأ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گرتنه‌وه و هونه‌ریی بیانییاندا گرێبه‌ست مۆرده‌كا. پێنجه‌م: ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر به ئیفاد ناردن و خواستنه‌وه (اعاره) و مۆڵه‌تی خوێندنی له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆلێج یان په‌یمانگا پێشان ده‌دات. شه‌شه‌م: دامه‌زراندنی سه‌رۆكی به‌شه‌كان ولقه‌كان و یاریده‌ده‌رانی راگره‌كان له كۆلێج و په‌یمانگاكان له‌سه‌ر بنه‌مای پاڵاوتنیان له لایه‌ن ڕاگره‌وه. هه‌شته‌م: پاڵاوتنی راگره‌كان و یاریده‌ره‌كانیان. نۆیه‌م: سه‌رۆكی زانكۆ بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سته‌ڵاته‌كانی خۆی به راگر و یاریده‌ده‌ره‌كان یان ئه‌وه‌ی به شیاویان ده‌زانێ بدات.
مادده‌ی سی:
مادده‌ی سی: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ بێ.
مادده‌ی سی و دوو:
مادده‌ی سی و دوو: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: وه‌زیری ددا بۆی هه‌ه‌ی له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دادگایه‌كی سه‌ره‌تایی بۆ بینینی جۆرێك یا زیاتری داوایه‌ك پێك بهێنێ.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: دادگای سه‌ره‌تایی به یه‌ك دداوه‌لر كۆده‌بێته‌وه به‌تایبه‌تی به بینینی ئه‌و داوا‌و كاروبارانه‌ی كه به پێی جوكمی یاسا بۆی دیاری ده‌كرێت.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: دادگایه‌كی باری كه‌سایه‌تی یا زیاتر له هه‌ر شوێنێك دا پێك ده‌هێنرێت كه دادگای سه‌ره‌تایی تێدا بێ.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه له سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دادگای باری كه‌سایه‌تی بۆ بینینی جۆرێك یا زیاتری داوا پێك بهێنێ.
مادده‌ی سی و یه‌ك:
مادده‌ی سی و یه‌ك: ده‌بێ وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی هه‌ژده‌هه‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌هه‌م: 1/ (نصاب) له ئه‌نجومه‌ندا، به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان دێته جێ و، بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌درێ و، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش هاوتا بوون، ئه‌وه، له‌وباره‌دا، ده‌نگی نه‌قیب بۆ كام تایان بێ، هی ئه‌وه. 2/ئه‌گه‌ر هات و، جێگای نه‌قیب، به‌هه‌ر هۆیه‌ك ده‌بێ، ببێ، چۆڵ بوو، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، نوێنه‌ره‌كه‌ی جێگای ده‌گرێته‌وه، خۆ، ئه‌گه‌ر هات و جێگای نوێنه‌ری نه‌قیبیش چۆڵ بوو، ئه‌وا، سكرتێر، بۆ باقیمه‌نی ماوه‌كه جیگای ده‌گرێته‌وه. 3/ئه‌گه‌ر، هه‌ر جێگایه‌كی ئه‌نجومه‌ن، به هه‌ر هۆیه‌ك ده‌بێ، ببێ، چۆڵ بوو، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، ئه‌ندامێ له ئه‌ندامه ئه‌سڵییه‌كان، به ده‌نگدانی نهێنی جێگای ده‌گرێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر هات و جێگای ئه‌میش چۆڵ بوو، ئه‌مه، له‌م باره‌دا، یه‌كێ له دوو ئه‌ندامه یه‌ده‌گه‌كه، كامیان ده‌نگی زۆرتری بووبێ، ئه‌وه‌یان جێگای ده‌گرێته‌وه. 4/ئه‌گه‌ر پله‌وپایه (جێگاكانی) زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوون، ئه‌وه، له‌و باره‌دا پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌ن، له ماوه‌ی دوو مانگدا، هه‌یئه‌ی گشتی بانگهێشت بكا، بۆ ئه‌وه‌ی كۆببێته‌وه و كه‌سانێ به هه‌مان ئه‌و شێوه‌یه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا دیاركراوه، بۆ باقیمه‌نی ماوه‌كه به‌مه‌رجێ له‌شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ هه‌ڵبژێرێ.