أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: ده‌بێ وه‌زیری دارایی و ئابووری رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: یه‌كه‌م : هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. دووه‌م : فه‌رمانده‌ی گشتی : فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی زێڕه‌ڤانی هه‌رێم. سێیه‌م : حكومه‌تی هه‌رێم : حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. چواره‌م : فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه (زێره‌ڤانی هه‌رێم): ده‌سته‌ڵاتی باڵای پێكهاته‌كانی هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستانه. پێنجه‌م : هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان (زێره‌ڤانی هه‌رێم): بریتی یه له هه‌موو پێكهاته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌ر له سه‌ربازه‌وه تاكو ده‌گاته به‌رزترین پله‌ی سه‌ربازی. شه‌شه‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان. حه‌وته‌م : وه‌زیر : وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان. هه‌شته‌م : شۆڕش : قوناغێكه له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان كه له 11ی ئه‌یلوولی 1961ه‌وه ده‌ست پیده‌كات. نۆیه‌م : پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم): ئه‌و كه‌سه‌یه به‌شداریی له شۆڕشی رزگاریخوازی كوردستاندا كردبێ بۆ به‌دیهێنانی مافه دیموكراتی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كوردستان و یاخود بچێته پالأ ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم). ده‌یه‌م : خانه‌نشین : ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه كه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه مافی خانه‌نشینی هه‌یه. یازده‌م : مووچه‌ی خانه‌نشینی : ئه‌و مووچه‌یه‌یه كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له كاتی خانه‌نشینی بۆ پێشمه‌رگه خه‌رج ده‌كرێت. دوازده‌م : مووچه : مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی دوا مانگ كه پێشمه‌رگه‌ی به‌رده‌وام له خزمه‌ت به پێی پله و پایه‌كه‌ی وه‌ری ده‌گرێت . سێزده‌م : مووچه‌ی ته‌واو : مووچه به ده‌رماڵه‌وه. چوارده‌م : مافی خانه‌نشینی : ئه‌و مافانه‌یه كه خانه‌نشین كرا‌و یا میراتگرانی ده‌یان كه‌وی. پازده‌م : خزمه‌تی خانه‌نشینی: خزمه‌تی پێشمه‌رگه یاخود هه‌ر خزمه‌تێكی تر كه ده‌شێ بخرێته سه‌ری بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشین كردن، ئه‌مه‌ش به پێی بڕیارێكی تایبه‌تی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی ده‌بێ. شازده‌م : خزمه‌تی پێشمه‌رگه : ئه‌و ماوه‌یه‌یه كه پێشمه‌رگه به‌كرده‌نی له ریزه‌كانی شۆڕش به‌سه‌ری بردبێ و ئه‌و خزمه‌ته‌ی له دوای شۆڕشدا له پێكهاته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یباته سه‌ر. حه‌ڤده‌م : پاشه‌نشین : میراتگری پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه به پێی حوكمه‌كانی (یاسای باری كه‌سیه‌تی). هه‌ژده‌م : شایسته : ئه‌و كه‌سه‌یه كه شایسته‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینیه دوای كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشین. نۆزده‌م : بێ سه‌روشوێن : ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌كه به هۆی ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تی بێ سه‌روشوێن بووه و چاره‌نووسی دیار نییه. بیسته‌م : دیل : ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌كه به دیل ده‌گیرێت له لایه‌ن لایه‌نێكی ده‌ره‌كی یاخود هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ی دوژمن له كاتی به‌جێگه‌یاندنی خزمه‌ت یا خود له پێناوی دا. بیست ویه‌كه‌م: ده‌ستبه به سه‌ركراو: ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌یه كه له لایه‌ن لایه‌نێكی ده‌ره‌كی یان تیرورستی به هۆی خزمه‌ت یان له پێناوی دا ده‌ستبه سه‌ر ده‌كرێ.
مادده‌ی هه‌ژده‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م: به‌ر له‌وه‌ی سه‌رۆكی دیوان كار‌و ده‌سه‌ڵاته بڕیار لێدراوه‌كانی به‌پێی ئه‌م یاسایه وه‌رگرێ، له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق ئه‌م سوێنده ده‌ستووریه‌ی خواره‌وه ده‌خوات (سوێند به‌خوای مه‌زن ده‌خۆم كار‌و فرمانه‌كه‌م به راستی و به ئه‌مانه‌ت و دڵسۆزییه‌وه ئه‌نجام بده‌م و یاسا‌و پێڕه‌وو رینماییه‌كان به ئه‌مانه‌ت و به ده‌ست پاكی و بێ لایه‌نی پیاده بكه‌م و سه‌ربه‌خۆیی دیوان و بێ لایه‌نی و شكۆمه‌ندییه‌كه‌ی بپارێزم و نهێنیه‌كانی كار بپارێزم و رێز له بنچینه ره‌وشتیه‌كان و پیشه‌ییه‌كان بگرم كه كاروباری فرمان و پیشه‌كه رێك ده‌خه‌ن و پێیانه‌وه به‌ندیم و خوا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم شاهیده). دووه‌م: جێگری سه‌رۆكی دیوان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و یاریده‌ده‌ره‌كانیان و ئه‌وانه‌ی به پله‌ی ئه‌وانن و سه‌رۆكه‌كانی ده‌سته چاودێرییه‌كان ئه‌و سوێنده یاساییه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی چاودێری ده‌خۆن كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه به‌ر له ده‌ست دانه‌كاره‌كانیان. كه خۆ به‌ستنه‌وه به پرنسیپه‌كانی پیشه‌ی چاودێری و جێبه‌جێ كردنی به جۆرێكی بێ لایه‌نی و ئاشكرا كردنی هه‌رچی پێویســته بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی و پایه‌ی چاودێری له هه‌رێمدا ده‌گرێته‌خۆ.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه بۆ ئه‌م یاسایه واتاكانی به‌رامبه‌ریه‌تی:ـ یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م: وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان له هه‌رێمدا. سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان. چواره‌م : بریكار : بریكاری وه‌زاره‌ت. پێنجه‌م : ئه‌نجومه‌ن : ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌و یاسا و بڕیارانه‌ی باج كه له هه‌رێمی كوردستاندا له كاردان هه‌ر كاریان پێ ده‌كرێت به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك نه‌بن.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: كه‌س وكاری ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یان گرێته‌وه، له‌گه‌لأ ئه‌وانه‌ی هاریكارییان ده‌كه‌ن لێ ده‌بووردرێن، ئه‌گه‌ر زانیاری ناراستییان له پێناوی پاراستنی ژیان و به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌یان گرێته‌وه پێشكه‌ش كردبێ.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م : لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری كارگێڕیی ودارایی وئه‌ندامیه‌تی ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ت كه ژماره‌یان له (4) ئه‌ندام كه‌متر نه‌بێ پێكدی بۆ سه‌یركردنی ئه‌و ره‌خنه‌و ئیعتیرازانه‌ی كه له‌لایه‌ن كه‌س وكاری شه‌هیدو ئه‌نفالكراوه‌كانه‌وه وله‌سه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌ی كه له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌گشتیه‌كانی پارێزگاكان ده‌رچوون. دووه‌م : لیژنه‌ی تایبه‌ت ئه‌م كار‌و ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: 1- یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئیعتیرازانه‌ی كه له‌لایه‌ن كه‌سوكاری شه‌هیدو ئه‌نفالكراوه‌كانه‌وه پێشكه‌ش كراون تاكو حوكمه‌كانی ئه‌م یاساییه بیانگرێته‌وه. 2- هه‌ركه‌سێك به‌رژه‌ندییه‌كی هه‌بێ، بۆی هه‌یه مه‌غدوورییه‌تی خۆی بخاته به‌رده‌م لیژنه‌ی تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ی كه‌ده‌ری كردووه و له ماوه‌ی (30) سی رۆژ له رۆژی پێڕاگه‌یاندنی یان وا داده‌نرێ كه‌پێی راگه‌یه‌نراوه وله‌رووی كارگێریه‌وه بڕیاری لیژنه بڕیارێكی كۆتاییه. 3- لیژنه بڕیاره‌كه‌ی به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌چووێنێ ووه‌زیر په‌سندی ده‌كات. 4- هه‌ركه‌سێك به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی هه‌بێ ده‌توانێ په‌نا بباته به‌ر دادگا بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كه لیژنه بڕیاری به ره‌فزی ده‌دات و، دادگای به‌رایی لایه‌نی تایبه‌تمه‌نده بۆ سه‌یركردنی ئه‌و ناكۆكییانه‌ی كه له كاتی پیاده‌كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه رووده‌ده‌ن وئه‌وه‌ی كه داوا كارییه‌كه پێشكه‌ش ده‌كات له پاره‌ی ره‌سمی دادوه‌ری ده‌بووردرێ. 5- بڕیاره‌كانی دادگای باری كه‌سیه‌تی قابیلی تانه‌لێدانن له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییز له ماوه‌ی(30) سی رۆژ له ڕۆژی پێڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌كه وبه‌ئاگاداركراوه داده‌نرێ.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌وانه‌ی dه‌كه‌ونه به‌ر حوكمه‌كانی مادده‌ی یه‌كه‌م له‌م یاسایه‌دا، به به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی سه‌لماندنیان ده‌چه‌سپێ و له كاتێكدا ئه‌و به‌ڵگانامانه نه‌بوون ئه‌وا ده‌بێ به‌ڕێگه‌ی یاسایی دیكه له‌به‌رده‌م لیژنه‌كان یاخود دادگا‌و لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند بسه‌لمێندرێن وپێشكه‌ش به به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌گشتیه‌كان له پارێزگاكانی هه‌رێم بكرێن.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: حوكمه‌كانی یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1999 هه‌موو كاروباری خاوه‌ن شه‌هید وبزربووه‌كان وئه‌نفالكراوه‌كان له هه‌ڵمه‌تی كۆكوژی( كورده فه‌یلیه‌كان و بارزانیه‌كان وقوربانییانی ئه‌نفال وچه‌كی كیمیایی له هه‌ڵه‌بجه وناوچه‌كانی تر و بزربووانی ماوه‌ی راپه‌رینه‌كه‌ی ئاداری1991 و كۆڕه‌وه ملیۆنیه‌كه‌ی دوای له كوردستان ـ عیراق ده‌گرێته‌وه، به‌جۆرێكی وا كه له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ویاسای ژماره (9)ی ساڵی 2007 ناكۆك نه‌بێ.
مادده‌ی بیست
مادده‌ی بیست: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: بڕگه‌ی (چواره‌م) له مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره (26)ی ساڵی 2007 هه‌موار ده‌كرێت: (چواره‌م: به‌ڕێژه‌ی 5% باج به‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی هه‌رێمدا ده‌سه‌پێنرێت كه مووچه‌یان له ملیۆنێك دینار بۆ تێكڕایی پله‌كانی فه‌رمانبه‌ریه‌تی و كه‌رتی تایبه‌تی زیاتره كه به فه‌رمی تۆماركراوان و خاوه‌ن پۆست و پله‌ی وه‌زیفی تایبه‌تن).
مادده‌ی حه‌ڤده‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: ئه‌گه‌ر ناكۆكیه‌ك كه‌وته نێوان دیوان ویه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ی سه‌ر به چاودێرین و راسته‌وخۆ له نێوانیاندا یه‌كلا نه‌كرایه‌وه، سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه بابه‌ته‌كه بخاته به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیه‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: بڕگه‌ی (هه‌شته‌م) له مادده‌ی (دووه‌م)ی یاسای ژماره (26)ی ساڵی 2007 هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه: (باجێكی بڕاوه ده‌سه‌پێندرێت به رێژه‌یه‌كی روو له زیاده له به‌های خانووبه‌ره یان مافی هه‌ڵسوكه‌وت كردن پێی كه به گوێره‌ی حوكمه‌كانی یاسای خه‌مڵاندنی به‌های خانووبه‌ره و سووده‌كانی ژماره (85)ی ساڵی 1978 دیاری كراوه یان هه‌قه‌كه‌ی كه كامیان پتره به‌سه‌ر خاوه‌نی خانووبه‌ره یان مافی هه‌ڵسوكه‌وت كردن پێی له كاتی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی یان مافی هه‌ڵسوكه‌وت كردن به هه‌ر شێوازێك له شێوازه‌كانی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی یان به‌ده‌ست هێنانی مافی هه‌ڵسوكه‌وت یان گواستنه‌وه‌ی وه‌ك فرۆشتن و گۆڕێنه‌وه و پێكهاتن و وازهێنان و لابردنی كۆبه‌شی (ازاله الشیوع) و پاكتاو كردنی وه‌قف یان بانه‌وانی (مساطحه) و، كرێچی هه‌مان مامه‌ڵه‌ی خاوه‌ن موڵكی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت له كاتی به‌كرێ دانی ئه‌و خانووبه‌ره‌یه‌ی به گرێبه‌ستی بانه‌وانی (مساطحه) كه‌وتووه‌ته به‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌وه‌وه و، به گوێره‌ی ئه‌مه‌ی دادێ هه‌ژمار ده‌كرێت: 1- رێژه‌ی 50% له به‌های خه‌مڵێندراوی خانووبه‌ره یان هه‌قه‌كه‌ی كامیان زیاتره داده‌گیرێت به‌ر له هه‌ژمار كردنی باج. 2- ئه‌و بڕه‌ی ده‌مێنێته‌وه باجی دێته سه‌ر و به‌م جۆره‌ی دادێ هه‌ژمار ده‌كرێت: 1% تا (100،000،000) سه‌د ملیۆن دیناری عێراقی. 2% بۆ ئه‌وه‌ی له (100،000،000) سه‌د ملیۆن دیناری عێراقی زیاتر بوو تا (200،000،000) دوو سه‌د ملیۆن دیناری عێراقی. ج- 3% بۆ ئه‌وه‌ی له (200،000،000) دوو سه‌د ملیۆن دیناری عێراقی زیاتر بوو تا (300،000،000) سێ سه‌د ملیۆن دینار عێراقی. د- 5% بۆ ئه‌وه‌ی له (300،000،000) سێ سه‌د ملیۆن دینار عێراقی زیاتر بوو. 3- بڕگه‌ی (1)ی سه‌ره‌وه به‌سه‌ر ئه‌و پشك و به‌شه‌ی فرۆشراوانه‌ی خانووبه‌ره‌ی جیاكراوه به شێوه‌یه‌كی نافه‌رمیشدا پیاده ده‌كرێت به رێژه‌ی به‌ش یان پشك. 1- حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی سه‌ره‌وه پیاده ناكرێت ئه‌گه‌ر فرۆشیار موڵكایه‌تیی پشك یان به‌شی ئه‌و خانووبه‌ره‌یه‌ی هه‌یه‌تی گواست بێته‌وه، ئه‌گه‌ر پتر له ساڵێك به‌سه‌ر به‌رواری گواستنه‌وه‌ی پشك یان به‌شه‌كه‌دا تێپه‌ڕ نه‌بوو بێت.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (دووه‌م)ی یاسای ژماره (26)ی ساڵی 2007 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و، كاركردن به جێبه‌جێ كردنی به بڕگه‌ی (20) له مادده‌ی (حه‌وته‌م)ی یاسای ژماره (113)ی ساڵی 1982 راده‌گیرێت و، له هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا ئه‌مه‌ی دادێ جێی ده‌گرێته‌وه: أ- خانوو یان شوقه‌ی ئاماده كرا‌و بۆ نیشته‌جێ بوون له كاتی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تییه‌كه‌ی به فرۆشتن یان هه‌ر رێگایه‌ك له رێگاكانی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی كه هه‌قی فرۆشتنه‌كه‌ی هه‌ر چه‌ند بێت. ب- یه‌ك پارچه زه‌ویی ئاماده كرا‌و بۆ نیشته‌جێ بوون به مه‌رجێك رووبه‌ری زه‌وی ناوبراو كه بۆ نیشته‌جێ بوون ئاماده كراوه له (800م2) زیاتر نه‌بێت، ئه‌گه‌ر رووبه‌ره‌كه‌ی له‌و راده‌یه زیاتر بوو، زیاده‌كه باجی دێته سه‌ر. ج- راسپێردراو سوود له‌و به‌خشینه وه‌رناگرێت كه له هه‌ردوو به‌ندی (أ، ب)ی ئه‌م بڕگه‌یه دایه ته‌نیا بۆ یه‌ك جار نه‌بێت له ماوه‌ی پێنج ساڵ له رۆژی وه‌رگرتنی به‌خشینه‌كه‌وه.
مادده‌ی سێزده‌م
مادده‌ی سێزده‌م: كاركردن به حوكمی مادده‌ی سی وچواره‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- یه‌كه‌م: ته‌ڵاقدان بریتیه له هه‌ڵگرتنی په‌یوه‌ندیی هاوسه‌رگیریی به شێوه‌یه‌كی راشكاو كه شه‌رع و یاسا ده‌لاله‌تی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن به‌بێ به‌ستنه‌وه به دارشتنێكی سنووردار، یان زمانێكی دیاری كرا‌و به كه‌وتنی له‌لایه‌ن مێرد یان ژن ئه‌گه‌ر یه‌كێكی كرده بریكاری خۆی یان سه‌ر پشك كرابێت یاخود له دادوه‌ره‌وه بێ. دووه‌م: گوێ به وه‌كاله‌ت نادرێ له كاتی رێكاره‌كانی تۆژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌حكیم و له كه‌تنی ته‌ڵاق، ئه‌گه‌ر به‌ربه‌ستێك نه‌بێ له ئاماده‌بوونی یه‌كێك له‌دوو هاوسه‌ره‌كه. سێیه‌م: گوێ به ته‌ڵاق نادرێ به ئاماده‌بوونی دوو شایه‌دی ڕاستگۆ نه‌بێ له كاتی كه‌وتنیدا یان دان پێدانانی له‌به‌رده‌م هه‌ردووكیان یان له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا.
مادده‌ی dوازده‌م
مادده‌ی dوازده‌م: كاركردن به حوكمی مادده‌ی سی و سێیه‌م له یاساكه‌دا راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: (هیچ ملپێكه‌چكردنێك له‌لایه‌ن مێرده‌وه ناسه‌پێندرێته سه‌ر ژن و ژنه‌كه‌ش نایسه‌پێنێته سه‌ر مێرده‌كه‌ی بۆهه‌ر كارێك كه پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی شه‌ریعه‌ت و یاسابێ).
مادده‌ی یازده‌م
مادده‌ی یازده‌م: كاركردن به حوكمی مادده‌كانی بیست و نۆیه‌م و سییه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه جێیان ده‌گرنه‌وه: (ئه‌گه‌ر مێرد به‌بێ نه‌فه‌قه ژنه‌كه‌ی جێهێشت و خۆی بزر كرد یان نه‌هاته‌وه، یاخود ون بوو یان به‌ندكرا، دادوه‌ر حوكمی خۆی ده‌دات به دانی نه‌فه‌قه له ڕۆژی به‌جێهێشتن و سندووقی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌فه‌قه‌ی خه‌ملێندراءخه‌رج ده‌كات).
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: كاركردن به حوكمه‌كانی مادده‌ی بیست و پێنجه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م: لاساری (نشوز): بریتیه له خۆ به گه‌وره زانینی یه‌كێك له دوو هاوسه‌ره‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌كه‌ی دیكه‌یان وه‌كو ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه: 1- مێرد ژنه‌كه‌ی به جێبێڵێ یاخود، ژنه‌كه ماڵی مێردی به‌بێ مۆله‌تء به‌بێ ڕووی شه‌رعی جێبێڵێ. 2- به خراپی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركی هاوسه‌رگیریی هه‌ریه‌ك له‌دوو هاوسه‌ره‌كه یان كه‌موكوڕی نواند به مه‌به‌ستی زیان گه‌یاندن به هاوسه‌ره‌كه‌ی دی. 3- ئاماده نه‌كردنی ماڵی شه‌رعی له‌لایه‌ن مێرده‌وه بۆ ژنه‌كه‌ی به جۆرێك كه له‌گه‌ڵ باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریدا بگونجێ. 4- قه‌ده‌غه‌كردنی مێرد یا ژن بۆ هاتنه ناو ماڵ به‌بێ پاساوێكی شه‌رعی. دووه‌م: پێویسته له سه‌ر دادگا په‌له نه‌كات له ده‌رچواندنی حوكمه‌كه‌ی به لاساری یه‌ك له دوو هاوسه‌ره‌كان تاكو به ته‌واوی ئاگاداری هۆیه‌كانی لاساری نه‌بێ و ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی به كاربێنێ بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و هۆیانه‌ی ڕێگرن له پێشی. سێیه‌م: لاساری به هۆیه‌ك له هۆیه‌كانی لێك جودابوونه‌وه داده‌نرێ دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌شه مانگ له وه‌رگرتنی حوكمی لاساری پله‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:- 1- ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه خۆی لاسار بوو، ئه‌وا پێویسته نه‌فه‌قه‌ی ژنه‌كه‌ی به درێژایی ماوه‌ی لاساری بدات و له باری جودابوونه‌وه‌شدا، پێویسته ماره‌یی پاشه‌كی و نه‌فه‌قه‌ی عیدده بدات و قه‌ره‌بووی ئه‌وه‌ی كه‌وتۆته‌سه‌ری بكاته‌وه ئه‌گه‌ر هاتبێته سه‌ری. 2. ئه‌گه‌ر ژنه‌كه لاسار بوو، ئه‌وا له نه‌فه‌قه بێبه‌ش ده‌كرێ و ماره‌ییه پاشه‌كیه‌شی ناكه‌وێ له‌حاله‌تی لێك جودابوونه‌وه له یه‌كتری دوای چوونه په‌رده(دخول)، ئه‌گه‌ر هه‌موو ماره‌ییه‌كه‌ی وه‌رگرتبێ، ده‌بێ نیوه‌ی ئه‌وه‌ی وه‌ری گرتووه بیگێرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جودابوونه‌وه‌كه به‌ر له چوونه په‌رده‌وه بێت، ئه‌وا ماره‌یی پاشه‌كیه‌كه‌ی ناكه‌وێ و ناچار ده‌كرێ ئه‌وه‌ی وه‌ری گرتووه له ماره‌یی پێشه‌كی بیگه‌رێنێته‌وه. چواره‌م: لێك جودابوونه‌وه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م مادده‌یه به ته‌ڵاقی (بائین) داده‌نرێ له جۆری (به‌ینونه)ی بچووك.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: كاركردن به بڕگه (1) ی مادده‌ی بیست و چواره‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- 1. نه‌فه‌قه‌ی ژنێك كه هیچ په‌یوه‌ست بوونی ژن و مێردایه‌تی تێكنه‌دابێ كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون به قه‌رز داده‌نرێ و له ئه‌ستۆی مێرده‌كه‌یدا، ده‌بێ له‌و كاته‌ی كه مێرد له خه‌رج كردنی ئه‌و نه‌فه‌قه‌یه ده‌وه‌ستێ و نایدات.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: كاركردن به مادده‌ی بیست و سێیه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیری و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- نه‌فه‌قه‌ی ژن ده‌كه‌وێته سه‌رشانی پیاوه‌كه‌ی، به‌ڵام له‌و حاڵه‌ته‌ی كه ژنه‌كه هه‌بووبێ، ئه‌وا به‌رپرسیاریه‌كه هاوبه‌ش ده‌بێ ئه‌گه‌ر ژنه‌كه قایل بوو.