أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامیه‌تی: 1. خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بێت و ئاكنجی بێت. 2. به تاوانێكی ناسیاسی یان به كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ر حوكم نه‌درا بێ. 3. له شه‌هاده‌ی به‌كالۆریۆس یان هاوتای ئه‌وه‌ی له زانسته‌كانی جیۆلۆجیدا كه‌متر نه‌بێت.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاری بۆ وه‌زاره‌ت له‌مانه پێكدێ:- یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكه. دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامه وله‌كاتی ئاماده‌نه‌بوونی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات. سێیه‌م: ڕاوێژكاره‌كانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامن. چواره‌م: به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامن. پێنجه‌م: نوێنه‌رێك له هه‌ر وه‌زاره‌تێك له وه‌زاره‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار وده‌زگا ته‌ندروستیه زانستییه‌كان به مه‌رجێك پله‌یان له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت وله‌سه‌ر داوای وه‌زیر به‌شداری ده‌كه‌ن. شه‌شه‌م: هه‌ر شاره‌زایه‌كی پسپۆڕ له ناوه‌وه وده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ت كه وه‌زیر ده‌ستنیشانیان ده‌كات.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه پێك دێ كه پابه‌ندیی خۆیان به‌جێ گه‌یاندووه.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ده‌سته‌ی ئیداری، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا كه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یدا، سازی ده‌دا، سه‌رۆكێك و جێگری سه‌رۆك و به‌رپرسێكی دارایی له نێو ئه‌ندامانی خۆیدا هه‌ڵده‌بژێرێ.
مادده‌ی بیست و حه‌وت:
مادده‌ی بیست و حه‌وت: هه‌ر زه‌برێكی پزیشكی دادگوزاری، ده‌شێ له كاتی زه‌رووردا به بڕیاری دادوه‌ری لێ پێچانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیدار و ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی دادگای جینایات كه ئه‌و دادوه‌ره‌ی پێوه‌نده، له پارێزگایه‌كه‌وه هه‌واڵه‌ی پارێزگایه‌كی دی بكرێت.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: ئه‌م یه‌كێتییه، كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداریی خۆی هه‌یه.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی، له یه‌كێ له‌م بارانه‌ی خواره‌وه‌دا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی سازده‌دا: 1ـ به بڕیاری ده‌سته‌ی ئیداری. 2ـ كه (سێیه‌كی) ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی، داواكارییه‌ك بده‌نه ده‌سته‌ی ئیداری. دووه‌م: 1- بابه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه دیار ده‌كرێ و، ناشێ له به‌رنامه دیار كراوه‌كه‌ی بترازێ. 2- به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی (رێژه‌ی) یاسایی دێته‌جێ.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: بڕگه‌یه‌ك بۆ مادده‌ی دوازده‌ی یاساكه زیاد ده‌كرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی سێیه‌می وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: ئه‌گه‌ر هات و، به بڕیارێكی دادگایی، بزاڤی حزبێكی سیاسی قه‌ده‌غه كرا یان باره‌گاكه‌ی داخرا، ئه‌وه له‌و باره‌دا حوكمه‌كانی بڕیاره‌كه هه‌موو چاپه‌مه‌نییه خولاوخول و غه‌یره خولاوخوله‌كانیشی ده‌گرێته‌وه‌و ئیجازه‌ی ده‌رچوونیان پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌مانه ده‌گریته ئه‌ستۆ : یه‌كه‌م: ڕێكخستن و سه‌رپه‌رشتی كردنی هه‌موو ده‌زگاكانی به‌كارهاتوو به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له پڕۆسه‌كانی نه‌وت دا، و هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه به‌كاردێن له به‌رهه‌مهێناندا وپاڵاوتن و گواستنه‌وه كه هێڵه‌كانی بۆڕیش، وێستگه‌كانی ده‌مه‌وانه، وێستگه‌كانی پاڵده‌ر، وێستگه‌كانی پاله‌په‌ستۆكاره‌كان وه هه‌موو ئه‌و ئامیرانه‌ی كه پێده‌به‌سترێته‌وه، وه‌هه‌روه‌ها دابه‌ش كردن له‌وانه‌ش گشت سه‌نته‌ر و بینایه‌كان، بۆ چاككردنی ودۆزینه‌وه وبه‌رهه‌مهێنانی نه‌وت. دووه‌م: ڕێككخستن و سه‌رپه‌رشتی كردنی هه‌موو پڕۆسه‌كانی نه‌وتی تایبه‌ت به پاڵاوتن و پاشكۆكانی كه پاڵاوتن و عه‌مبار كردن و گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردنی هه‌موو به‌رهه‌می پتڕۆكیمیاوییه‌كان ده‌گرێته‌وه. سێیه‌م: پیشكه‌شكردنی ئاسانكاری پێویست بۆ به‌كارهێنانی ده‌زگاكانی له‌م مادده‌یه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵی وه بۆ هه‌موو هه‌رێمه‌كان وپارێزگاكانی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێن به پێی ئه‌م یاسایه بۆ سوودی گه‌لی عێراق و له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی فیدراڵی عێراقیدا بگونجێت كه حكومه‌تی فیدڕاڵی وحكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ری كۆكن. چواره‌م:: دابین كردنی هه‌ر هێڵێك بۆ تۆڕی بۆڕییه‌كان كه قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی هه‌یه بۆ هه‌ركه‌سێك مامه‌ڵه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ چاڵاكییه‌كانی نه‌وت له عێراقدا ده‌كات، وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌پێی مه‌رجه‌كانی كه له گرێبه‌سته‌كه‌دا هاتووه مۆڵه‌ت به‌وجۆره توانایانه بدات .
مادده‌ی بیست و شه‌ش:
مادده‌ی بیست و شه‌ش: تیمارگه‌ی دادگوزاری، له كاتی زه‌روردا بۆی هه‌یه داوا له دادوه‌ری لێ پێچانه‌وه په‌یوه‌ندیداره‌كە بكات كه فه‌رمان بدات لاشه‌كه به‌ر له تێپه‌ر بوونی دوو مانگ بنێژرێت.
مادده‌ی پانزده‌هه‌م:
مادده‌ی پانزده‌هه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، لایه‌نی پێوه‌ندیدار، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌كار.
مادده‌ی شانزده‌هه‌م:
مادده‌ی شانزده‌هه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی ( وه‌قایعی كوردستان)دا ده‌خرێته‌كار.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نديداره‌كان پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌كار.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: پێكهاته‌كانی پزیشكی دادگوزاری ئه‌مانه‌ن: یه‌كه‌م: په‌یمانگای پزیشكی دادگوزاری، له‌مانه پێك دێت: أ-ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگا. ب-به‌شه‌كانی په‌یمانگاكه. دووه‌م: تیمارگه دادگوزارییه‌كانی موڵگه‌ی پارێزگاكان، ئه‌مانه له رووی ئیدارییه‌وه به دایه‌ره ته‌ندروستییه‌كانی پارێزگاكه‌وه ده‌به‌سترێن، به‌ڵام له رووی هونه‌رییه‌وه به په‌یمانگاوه ده‌به‌سترێن.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: لیژنه‌ی قه‌زا: له سێ ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت و، له لایه‌ن لیژنه گه‌لی ناحیه‌كانه‌وه هه‌ر سێ ساڵ جارێك هه‌ڵده‌بژێردرێن ئه‌مانه‌ش له ناو خۆیاندا ئه‌ندامێك بۆ سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌یان هه‌ڵده‌بژێرن.
مادده‌ی چوارده:
مادده‌ی چوارده: هه‌ر پزیشكێ نازناوی پسپۆری له پزیشكی دادگوزاریدا هه‌بی، یا سه‌رومڕ به كردار پزیشكێتی دادگوزاری بۆ ماوه‌یه‌ك به‌سه ربردبێ له (3) ساڵ كه‌متر نه‌بێ، یا هه‌ر پزیشكێكی خولی راهێنان و مه‌شقی به سه‌ركه‌وتوویی له په‌یمانگایه‌كی پزیشكێتی دادگوزاریی بڕواپێكراودا ته‌واو كردبێ و ماوه‌ی خوله‌كه‌ی له یه‌ك ساڵی ته‌قویمی كه‌متر نه‌بێ، ئه‌وانه به پزیشكی دادگوزار له قه‌ڵه‌م ده‌درێن.
مادده‌ی هه‌ژده‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌م: بۆ مه‌به‌ستی پیاده‌كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، كه‌سی بڵاوكار به خاوه‌نی مافه داراییه‌كانی دانه‌ری ئه‌و كارانه هه‌ژمار ده‌كرێت، كه‌وا ناوی هیچ دانه‌رێكیان هه‌ڵنه‌گرتووه یان ناوێكی خوازراو هه‌ڵده‌گرن، تاوه‌كو دانه‌ره ڕاسته‌قینه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت یان ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كرێت.
مادده‌ی شازده‌م:
مادده‌ی شازده‌م: یه‌كه‌م: مافه‌كانی دانه‌ر له‌گه‌ڵ دانانی كاره‌كه‌یه‌وه دێنه‌ئاراوه. دووه‌م: مه‌به‌ست له هاتنه‌ئارای كار ساته‌وه‌ختی دانانێتی له شێوه‌یه‌كی بابه‌تیی شیاو بۆ تێگه‌یشتن و كۆپیكردن یان چه‌سپاندن. سێیه‌م: مه‌رج نیه بۆ هاتنه‌ئارای مافه‌كانی دانه‌رو پیاده‌كردنیان كاره‌كه تۆمار بكرێت یان ڕابسپێردرێت یان رێكاره ڕواڵه‌تكارییه‌كانی تری بۆ ته‌واو بكرێت.