المواد القانونية
مادده‌ی ده‌یه‌م: لیژنه‌ی قه‌زا: له سێ ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت و، له لایه‌ن لیژنه گه‌لی ناحیه‌كانه‌وه هه‌ر سێ ساڵ جارێك هه‌ڵده‌بژێردرێن ئه‌مانه‌ش له ناو خۆیاندا ئه‌ندامێك بۆ سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌یان هه‌ڵده‌بژێرن.
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كێتی جوتیاران له‌مانه پێك دێت: 1-لیژنه‌گه‌لی گونده‌كان. 2- لیژنه‌گه‌لی ناحیه‌كان. 3- لیژنه‌گه‌لی قه‌زاكان. 4-لقه‌كانی یه‌كێتی له پارێزگا‌كان. 5- لیژنه‌ی زه‌پتی. 6-مه‌كته‌بی ته‌نفیزی. 7-كۆنگره.
مادده‌ی چواره‌م: شه‌رتوشروتی ئه‌ندامێتی، ئه‌مانه‌ن: 1/ده‌بێ هاووڵاتی هه‌رێم، یان جێواری هه‌رێم بێت. 2/نابێ به جینایه‌تێكی نا سیاسی، یا به جونحه‌یه‌كی شه‌ره‌فنه‌نگێن حوكم درابێ. 3/ده‌بێ يه‌كێ له‌م بڕوانامانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌بێ: أ/ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له ژمێركاری یان له ئیداره‌ی ئیش و كاردا. ب/ دبلۆم له ژمێركاری یان له ئیداره‌ی ئیش و كاردا. ج/بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی بازرگانی هه‌بێ و ماوه‌یه‌كیش له پیشه‌ی ژمێرکاری یان ته‌دقیقكردندا ئیشی كردبێ له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی پێنجه‌م: 1/خۆنوسین له سه‌ندیكادا، به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێ كه بدرێ به نه‌قیب، یا به سه‌رۆكی لق له پارێزگه‌كاندا، ده‌شبێ هاوپێچ به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی پێویستی له‌گه‌ڵدا بێ. 2/ئه‌و داواكاریی خۆنووسینه، له‌ماوه‌ی (30) سی رۆژدا، كه له رۆژی له سه‌ندیكا تۆماركردنییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن. ئه‌نجومه‌نیش هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌بێ سه‌یری بكا و بیبڕێته‌وه، ده‌نا ئه‌گه‌ر ماوه‌كه به‌سه‌ربچێ و ئه‌نجومه‌ن نه‌یبڕیبێته‌وه، ئه‌وه له‌و باره‌دا، داواكارییه‌كه به قبوڵكراو له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. 3/ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه، به بڕیارێكی هۆنیشانده‌ر (مسبب) داواكارییه‌كه بداته‌وه دواوه، له‌و باره‌دا، داواكاره‌كه‌ش بۆی هه‌یه, له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، له‌به‌رده‌م دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا تانه له بڕیاره‌كه بدا، ئیدی بڕیار، بڕیاری داگایه و ده‌بڕدرێته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته: پێویسته له‌سه‌ر دایه‌ره ره‌سمییه‌كان و نیمچه ره‌سمیيه‌كانیش وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندن، یا ئیش پێ كردنی هه‌ر فرمانبه‌رێكی ئه‌ندام، بنێرن بۆ سه‌ندیكا.
مادده‌ی ده‌یه‌م: سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێ: 1/ ده‌سته (هه‌یئه) ی گشتی. 2/ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 3/لیژنه‌ی زه‌پتی (الانضباط). 4/لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگا‌كان.
مادده‌ی هه‌شته‌م: ناشێ ئه‌ندامان نووسینگه‌ی پسپۆری دابنێن به بێ ئیجازه وه‌رگرتن له سه‌ندیكاوه. سه‌ندیكا (100) سه‌د دینار ره‌سمی ساڵانه‌ی ئه‌و ئیجازەيە وه‌رده‌گرێ.
مادده‌ی سێیه‌م: 1. دادگای تایبه‌ت به‌ڵگه‌ی مردنی ئه‌و بزربووه‌ی كه ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه ده‌رده‌چوێنێ له‌سه‌ر داوایه‌كی پێشكه‌ش كرا‌و له لایه‌ن یه‌كێك له خزمه‌كانی تاكو راده‌ی پله‌ی چواره‌م و ئه‌وه‌ش دوای په‌یدا كردنی به‌ڵگه‌ی شایه‌دی یه، له لایه‌نێكی كارگێری تایبه‌ت، كه پشتگیری بكات و ده‌ستنیشانی یه‌كێك له‌م حاڵه‌تانه بكات كه بزربووه‌كه ده‌گرنه‌وه و له مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون.2. له كاتی نه‌بوونی خاوه‌نی په‌یوه‌ندی له‌و پلانه‌ی كه له بڕگه (أ) باس كراون، له‌م باره‌دا هه‌موو خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك یان لایه‌نێكی حوكمه‌تی بۆیان هه‌یه دوای ده‌رچواندنی به‌ڵگه‌ی وه‌فاتنامه به پێی ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه بكات.
مادده‌ی سیازده: ( مادده‌ی یازده) له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: 1. لیژنه‌ی ریقابه له سه‌رۆكێك و دوو ئه‌ندام پێك دێت ئیشیشی ئه‌وه‌یه ته‌دقیقی خه‌سڵه‌تی ئه‌ندامێتی بكا‌و بزانی تا چه‌ند له‌گه‌ڵ شه‌رتوشرووتی یاساییدا یه‌ك ده‌گرێته‌وه. 2. لێژنه‌ی زه‌بتی له سه‌رۆكێك و دوو ئه‌ندام پێك دێت ئیشیشی له‌وه‌یه له‌و شكات وسكاڵایانه بپێچێته‌وه كه له ئه‌نجومه‌نه‌وه بۆ هه‌واڵه ده‌كرێ تا به‌پێ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه یه‌كلاییان بكاته‌وه.
مادده‌ی یازده: (مادده‌ی دوازده) له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: 1. مه‌رجه، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به نه‌قیبیشه‌وه، سێ ساڵ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی پله ئه‌ندامی كارایاندا تێپه‌ریبێت. 2. ناشێ ئه‌ندامێتی، له‌و لێژنانه‌دا كه هه‌یئه‌ی گشتی هه‌ڵێبژاردوون، پێكه‌وه كۆبكرێته‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م: مادده‌ی نۆیه‌م به هه‌ردوو بڕگه‌كه‌شییه‌وه هه‌موارده‌كرێ و به‌م شیوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێیندرێته‌وه: به‌ئه‌ندامبوونی سه‌ندیكا به‌م جۆره ده‌بێ: 1. داوایه‌ك به نووسین پێشكه‌ش بكا به ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، ئه‌و مادده رۆژنامه‌وانیانه‌ی له‌گه‌لدابێ كه خۆی بڵاوی كردووته‌وه یان هه‌رشتیكی دی گه‌واهی ئه‌وه بدات كه ئیشی رۆژنامه‌وانی كردووه له ئه‌نجومه‌نیش پێویسته له ماوه‌ی سی رۆژدا، كه له رۆژی تۆماركردنی داواكه‌یه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا سه‌یری داواكه‌ی بكا‌و یه‌كلای بكاته‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر هات و ماوه‌كه‌ش تێپه‌ری وهێشتا داواكه‌ش به بنبڕی سه‌یر نه‌كرابوو ئه‌وه، له‌و باره‌دا، به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی به قبوڵكرا وله‌قه‌لم ده‌درێ. 2. ئه‌گه‌ر داواكه قبوڵ نه‌كرا لایه‌نی پێوه‌ندیدار پێویسته هۆی قبوڵ نه‌كردنه‌كه‌ی پیشان بدات داواكاره‌كه‌ش بۆی هه‌یه، له ماوه‌ی پازده رۆژدا، كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات یان به ته‌بلیغ كرا‌و داده‌نرێ له دادگای ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستانی عیراق تانه له بڕیاری قبوڵنه‌كردنه كه بدات ئیدی بڕیاری ته‌مییز بنبڕه.
مادده‌ی نۆیه‌م: مادده‌ی (ده‌یه‌م) له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خۆیندرێته‌وه: 1. ده‌سته‌ی گشتی باڵاترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكاكه‌داو هه‌موو ئه‌و رۆژنامه‌وانه كارا مونته‌سیبانه ده‌گرێته‌وه كه ئیلتیزامی خۆیان بوپێودانگی ئه‌م یاسایه به‌جێ هێناوه. 2. ده‌سته‌ی گشتی، كۆنگره‌ی خۆی له باره‌گاكه‌ی خۆیدا سێ ساڵ جارێك كه له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و له‌سه‌ر داوای نه‌قیب ده‌به‌ستێ بۆ هه‌ڵبژارنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا وسێ ئه‌ندامی یه‌ده‌گ و هه‌ردوو لێژنه‌ی زه‌پتی و ریقابه به ده‌نگدانی نهێنی. (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو سیێه‌كی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی گشتی دێته‌جێ له حاڵه‌تێكیشدا (نصاب) نه‌هاته جێ، ئه‌وه له‌و باره‌دا هه‌ڵبژاردن پاش پازده رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له هه‌مان كات وله هه‌مان جێگه‌دا ئه‌نجام ده‌درێ، جا ئه‌وجا (نصاب) به ئاماده‌بوونی زۆرێنه‌ی ئه‌ندامه‌كان دێته‌جێ و دوو سیێه‌كی ئه‌ندامانی سه‌ندیكاكه‌ش یۆیان هه‌یه له كاتی پێویستدا داوای كۆنگره‌به‌ستن بكه‌ن. 3. له بارێكدا ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی (ده‌سته‌كه) له پێنج سه‌د ئه‌ندام پتر بوون، ئه‌وه له‌و باره‌دا، هه‌ڵبژاردن له رێگای مه‌ندوبه‌كانه‌وه (نوێنه‌ره‌كانه‌وه) ئه‌نجام ده‌درێ و، رێژه‌ی نواندنیش له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه، یان له‌لایه‌ن جێگری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه دیار ده‌كرێ به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاشه‌وه. 4. هه‌یئه‌ی گشتی به ده‌نگی دوو سیێه‌كی ئاماده‌بووان مافی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ندیكاكه‌ی هه‌ی.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عیراق. 2. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای پزیشكانی ددان له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا. 3. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 4. نه‌قیب: نه‌قیبی پزیشكانی ددان له هه‌رێمی كوردستانى عیراقدا. 5. پزیشكی ددان: هه‌ر ئه‌ندامێ له ئه‌ندامانی سه‌ندیكا كه، بڕوانامه‌یه‌كی هه‌بێ، له به‌كالۆریۆسی پزیشكی ددان كه‌متر نه‌بێ و، وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و لێكولێنه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستانى عیراق دانی بێدا نابی، به ئیش وكارێكی بڕیار له‌سه‌ر دراوی تایبه‌ت به پزیشكییه‌وه خه‌ریك بێ، ئه‌وه پزیشكی ددانه.
مادده‌ی بیست: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار
مادده‌ی چواره‌م: مه‌رجه ئه‌ندام: 1. هاووڵاتيی كوردستانی عیراق یان دانیشتوی كوردستانی عیراق بێت. 2. به جینایه‌تی ناسیاسی یان به جونحه‌ی شه‌ره‌فنه‌نگێن حوكم نه‌درابێ. 3. له پزیشكی دداندا بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس یان بڕوانامه‌ی هاوتای به‌كاڵوریۆسی وه‌رگرتبێ.
ماددە‌ی دووه‌م: سه‌ندیكا: سه‌ندیكا كه رێكخراوێكی پێشه‌ییه‌و، شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌ویی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌یه‌و، باره‌گاكه‌ی له هه‌ولیری پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ و، بۆیشی هه‌یه لق له پارێزگاكاندا بكاته‌وه.
مادده‌ی هه‌ژده: بڕگه‌ی (شه‌شه‌م) له مادده‌ی بیست دوو هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: 6- داهاتی چاپه‌مه‌نیه‌كانی سه‌ندیكا.
مادده‌ی بیست و یه‌ك: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار.
مادده‌ی پێنجه‌م: مادده‌ی ده‌یه‌م له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه: یه‌كه‌م: فێركردن له هه‌ردوو قۆناغی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی به خۆراییه له قوتابخانه فه‌رمیه‌كاندا، هه‌روه‌ها له په‌یمانگاو مه‌ڵبه‌نده فه‌رمییه‌كانی كه له مادده‌ی دوازده‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون. دووه‌م: فێركردن له قۆناغی بنه‌ڕه‌تی ته‌وزیمیه بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ره‌تای ساڵی خوێندن یان له (31)ی مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌و ساڵه شه‌ش ساڵ له ته‌مه‌نیان ته‌واو ده‌كه‌ن.
مادده‌ی بیست ویه‌ك: 1. به‌پێی پێڕۆی ناوخۆ، لقێ بۆ سه‌ندیكا له هه‌ر پارێزگایێ ده‌كرێته‌وه. 2. سه‌رۆكی لیژنه‌ی لق، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌ی ده‌كا، یان كه‌سێ ده‌یكا سه‌رۆك ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێ سپاردبێ. 3. ماوه‌ی خولی لق سێ ساڵه، له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة