أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)ی كه‌مئه‌ندام كه پله‌ی په‌ككه‌وتنه‌كه‌ی له نێوان (25%-49%)یه، ده‌نێردرێ بۆ یه‌كێك له یه‌كه جێگیره‌كانی تایبه‌ت به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)یاخود به‌پێی یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای خۆی ده‌بێت.
مادده‌ی نۆزده:
مادده‌ی نۆزده: 1-ریكخراوه كوردستانی عراقییه ناحكومییه‌كان كه ئێستا به‌رقه‌رارن، ده‌بێ له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا كه له رۆژی به‌كارخستنی ئه‌م یاسایه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا و هه‌موو بارودۆخێكی خۆیان به جۆرێ بهێننه ژێر بار كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا بگونجێ. 2-ئه‌م ریكخراوانه‌ش كه حوكمی بڕگه (1)ی ئه‌م مادده‌یه نه‌هێننه‌جێ، به پێی یاسا به هه‌ڵوه‌شاوه له قه‌ڵه‌م ده‌درێن.
مادده‌ی سێزده‌م:
مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: ماوه‌ی گرێبه‌ستی بۆ ئه‌فسه‌ران (10) ده ساڵه وده‌شێ به ره‌زامه‌ندیی وه‌زیر (3) سێ سالأ بۆ هه‌رجارێك درێژ بكرێته‌وه. دووه‌م: ئه‌فسه‌ر له خزمه‌تی پێشمه‌رگه (زێره‌ڤانی هه‌رێم) دوای ته‌واوكردنی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی كار كه‌نار ده‌كرێ. سێیه‌م: وزیر بۆی هه‌یه ماوه‌ی گریبه‌ستی ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌م مادده‌یه‌دا ده‌یان گرێته‌وه له حاله‌تی جه‌نگ و باری نا كاوی و جاڕدانی شه‌ڕ درێژبكاته‌وه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: سه‌ندیكا هه‌وڵ ده‌دا بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه: 1. به‌رجه‌سته كردنی سیسته‌می فیدرالزم بۆ كوردستانی عێراق. 2. به‌شداری كردنی له بنیاد نانی ده‌وله‌تی دامه‌زراوه‌كان (دولة المؤسسات) و به‌هێز كردنی (پرنسیپ)ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان. 3. به‌رگری كردنی سه‌روه‌ری یاسا و سه‌ربه‌ستی دادگه‌ری. 4. به‌رگری كردن له ئازادییه دیموكراتییه بنه‌ره‌تیه‌كان و ئاشتی و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ. 5. پاراستن و په‌ره‌پێدانی رۆشنبیری نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانی. 6. پشتگیری كردنی خه‌باتی گه‌لی كوردستان له پێناو وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانی نه‌ته‌وایه‌تی و بڵاوكردنه‌وه‌ی بنه‌مای لێبوورده‌یی و نه‌رمی نواندن له كۆمه‌ڵگادا و پته‌كردنی برایه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی و ئاینی و یه‌كسانی له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا. 7. رێزگرتن له‌سه‌ربه‌ستی رۆژنامه‌نووسی و به‌رگری كردن له مافه‌كانی رۆژنامه‌نووسان و زامنكردنی پارێزگاری كردنی پێویست بۆ ئه‌نجام دانی كاره‌كانیان. 8. ئاسان كاری ئه‌ركی رۆژنامه‌نووسان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی هه‌واڵ و زانیارییه‌كان. 9. وه‌رگرتنی سه‌ندیكا له یه‌كیه‌تییه رۆژنامه‌نووسیه جیهانیه‌كان و پێكه‌وه‌نانی پردی په‌یوه‌ندی له‌گه‌لیاندا. 10. پێگه‌یاندنی رۆژنامه‌نووسان به هه‌موو رێگا گونجاوه‌كان. 11. پشتگیری و پاڵپشتی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له كاتی پێویستدا.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: مادده‌ی بیست و شه‌شی یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: مادده‌ی بیست وشه‌شه‌م: نابێ هیچ كۆمپانیایه‌كی پیشه‌سازی یان بازرگانی یان كشتوكاڵی یان به‌رهه‌مهێنه‌ری نیشتیمانی یان بیانی تۆمار بكرێت هه‌تا گرێبه‌ستی دامه‌زراندنی یان تۆمار كردنی لقه‌كانی له‌لایه‌ن پارێزه‌رێكی به‌لایه‌نی كه‌م موماریسه‌وه ڕێكنه‌خرابێت.
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م:
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: دادگا بۆی هه‌یه، له‌سه‌ر داواكاری دانه‌ر یان جێگره‌وه‌كه‌ی، حوكم ده‌ربكات به له‌ناوبردنی دانه‌كانی یان وێنه لێوه‌رگیراوه‌كانی ئه‌و كاره‌ی كه‌وا به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا بڵاوكراوه‌ته‌وه. دووه‌م: ناكرێت حوكم بدرێت به له‌ناوبردنی یان گۆڕینی ڕواڵه‌تی دانه‌كانی یان وێنه لێوه‌رگیراوه‌كانی هه‌ر كارێك ئه‌گه‌ر ناكۆكیه‌كه په‌یوه‌ست بێت به وه‌رگێڕانی كارێك بۆ سه‌ر زمانی كوردی، چونكه له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته حوكمه‌كه كورت بكرێته‌وه به‌سه‌ر گلدانه‌وه‌ی كاره ڕه‌سه‌نه‌كه یان ئه‌و كۆپیانه‌ی یان ئه‌و وێنانه‌ی لێی وه‌رگیراوه، به‌گوێری پێویستی حاڵه‌ته‌كه. سێیه‌م: دادگا بۆی هه‌یه حوكم بدات به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دانه‌كانی یان وێنه‌لێوه‌رگیراوه‌كانی كارێك له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له ده‌رهێنان و فرۆشتنی به‌كارهێنراون، ئه‌ویش له‌و سنووره‌ی به‌شی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دانه‌ره‌كه بكات له‌و زیانه‌ی كه‌وا تووشی هاتووه. چواره‌م: ناكرێت ئه‌و بیناو خانوو ئه‌و په‌یكه‌رتاشی و نیگار‌و دیكۆرسازیی و شێوه ئه‌ندازه‌ییانه‌ی تیایدا یان به‌سه‌ریه‌وه دیارن بكرێنه بابه‌تی گلدانه‌وه. هه‌روه‌ها ناكرێت، به‌مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له مافه‌كانی ئه‌و دانه‌ره ته‌لارسازه‌ی كه‌وا دیزایینه‌كانی بۆ بیناكردن و نیگاره‌كانی تیایدا به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا به‌كارهاتووه، حوكم بدرێت به له‌ناوبردن یان گۆڕینی ڕواڵه‌ت یان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنیان، به مه‌رجێك ئه‌مه مافی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی پێشێل نه‌كات.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: كارمه‌ندانی سه‌ندیكا به پێی تۆماری گشتی بۆ سێ جۆر پۆلین ده‌كرێن: یه‌كه‌م: رۆژنامه نووسی (متدرج): ئه‌و كه‌سه‌یه كاری رۆژنامه‌نووسی به هه‌ر سێ كه‌ناڵه‌كانیه‌وه ده‌كاته پیشه‌ی سه‌ره‌كی خۆی، نازناو، یان سیفه‌تی رۆژنامه نووسی خاوه‌ن ئه‌زموونی پێ نادرێ تا دوو ساڵی به‌رده‌وام به‌سه‌ر مماره‌سه‌كردنیدا تێنه‌په‌رێ به پشتگیری كردنی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه له لای كار ده‌كا دوای تۆمار كردنی ناوی خۆی له تۆماری گشتیدا، هیچ جۆره ئیمتیازێكی رۆژنامه‌نووسی ئه‌زموونداری پێنابڕێ تا ناوی ده‌گوازرێته‌وه بۆ خشته‌ی ئه‌م جۆره (صنف)ە، دوای ئه‌وه ماوه‌ی پله به پله (تدرج) ده‌خرێته سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كانی، ماوه‌ی پله به پله (التدرج) ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی خاوه‌ن بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسه له رۆژنامه‌نووسی و راگه‌یاندندا یان هاوتای ئه‌و بروانامه‌یه، یه‌ك ساڵه. دووه‌م: رۆژنامه‌نووسی به ئه‌زموون: ئه‌و كه‌سه‌یه كه له رۆژنامه نووسیدا به هه‌ر سێ كه‌ناڵه‌كه‌یه‌وه به كرده‌وه كاری كردووه یان كار ده‌كا و كردوویه‌تیه پیشه‌ی سه‌ره‌كی بۆ خۆی و ئه‌و ماوه‌یه‌ی به‌سه‌ر كاره‌كه‌یدا ره‌ت بووه كه له بڕگه‌ی رابردوو دا ده‌رخراوه. سێ یه‌م: رۆژنامه‌نووسی به‌شدار: ئه‌و كه‌سه‌یه كه كاری رۆژنامه نووسی ئه‌نجام داوه به بێ ئه‌وه‌ی بیكاته پیشه‌ی سه‌ره‌كی بۆ خۆی ئه‌مه‌ش به به‌رز كردنه‌وه‌ی عه‌قدی پێویست ده‌یسه‌لمێنێ له‌و لایه‌نانه‌وه كه مه‌به‌ستن (من الجهات المعنیه) وه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ناوی خۆی راگوازێته‌وه بۆ خشته‌ی رۆژنامه نووسه به ئه‌زموونه‌كان دوای تێپه‌ر بوونی ماوه‌یه‌ك كه له (5) پێنج ساڵی به‌رده‌وام كه‌متر نه‌بێ و رۆژنامه‌نووسی بكاته پیشه‌ی خۆی.
مادده‌ی سی و سێیه‌م:
مادده‌ی سی و سێیه‌م: یه‌كه‌م: بڵاوكارو چاپكارو به‌رهه‌مهێنه‌ری كاره‌كان، به هاوبه‌شی له نێوانیاندا، پابه‌ند ده‌بن، به‌لای كه‌م، به سپاردنی پێنج دانه له كاره‌كه ـ به‌گوێره‌ی حاڵه‌ته‌كان ـ به‌مه‌به‌ستی دۆكیومێنتكردنی له لای هه‌ر لایه‌نێك كه‌وا وه‌زاره‌ت دیاری ده‌كات. دووه‌م: نه‌سپاردن نابێته هۆی پێشێلكردنی ئه‌و مافانه‌ی دانه‌ر كه‌وا له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له سه‌ر كراوه. سێیه‌م: سپاردن ده‌بێته گرێنه‌یه‌ك له سه‌ر خاوه‌ندارێتی كاره سپێردراوه‌كه‌و ده‌كرێت پێچه‌وانه‌ی ئه‌م گرێنه‌یه به گشت رێگه‌كانی سه‌لماندن، بسه‌لمێنرێت. چواره‌م: ئه‌و كارانه‌ی كه‌وا له رۆژنامه‌و گۆڤار‌و ناوبه‌ناوه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه له سپاردن ده‌به‌خشرێن ته‌نها ئه‌گه‌ر كاره‌كه به ته‌نهایی بڵاوبكرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: كاركردن به حوكمی بڕگه(1) له مادده‌ی نه‌وه‌دو یه‌كه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ وه ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێـته‌وه:- 1/ مێرد له‌گه‌ڵ لقی میراتگری ژنه‌كه‌ی چواره‌یه‌كی ده‌كه‌وێ و ئه‌گه‌ر نه‌یبێ ئه‌وا نیوه‌ی ده‌كه‌وێ. به‌ڵام ژن له‌گه‌ڵ بوونی لقی میراتگر ئه‌وا هه‌شت یه‌ك ده‌گرێ و له‌كاتی نه‌بوونیشی ئه‌وا چواریه‌ك ده‌گرێ دوایی ده‌رهێنانی به‌شه‌كه‌ی خۆی كه به‌شداریی كردووه له پێكه‌وه نانی جێ ماوه‌كه (التركه) (میراته‌كه) دا.
مادده‌ی هه‌ژده:
مادده‌ی هه‌ژده: بڕیاره‌كانی دادگای بیدائه له‌و حاڵه‌تانه‌دا كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی (16،17)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه یارای ئه‌وه‌یه له ماوه‌ی (15) رۆژدا كه له رۆژی دواتری ته‌بلیغه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا تانه‌ی لێ بدرێ.
مادده‌ی حه‌ڤده:
مادده‌ی حه‌ڤده: ئه‌گه‌ر رێكخراوه‌كه به ئاره‌زووی خۆی، خۆی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌وه له‌و باره‌دا هه‌یئه‌ته‌كه‌ی خۆی پاكتاوكارێك (مصفی) یان پتری بۆ داده‌نێ، بەلام ئه‌گه‌ر دادگا هه‌ڵی بوه‌شێنێته‌وه، ئه‌وه له‌م باره‌دا دادگای بیدائه‌ی ناوچه‌ی رێكخراوه‌كه پاكتاوكاری بۆ داده‌نێ و ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و داراییدا ده‌گرێ و تا پاكتاوكردنی یاسایی ته‌واو ده‌بێ.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: كاركردن به‌بڕگه (1) له‌مادده‌ی (سێیه‌م) له‌یاسای ژماره(188)ی ساڵی 1959ی هه‌مواركراو، له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: 1- هاوسه‌رگیریی گرێبه‌ندێكی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه له نێوان ژنء پیاودا كه به هۆیه‌وه هه‌ریه‌ك بۆ ئه‌وه‌كه‌ی دی به پێی شه‌رع حه‌ڵاڵ ده‌بێ و مه‌به‌ست لێی پێكهێنانی خێزانه له سه‌ر بنچینه‌ی خۆشه‌ویستی و به‌زه‌یی و به‌ر پرسیاریێتی هاوبه‌ش به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. دووه‌م: كاركردن به بڕگه‌كانی (7،6،5،4)ی ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: نابێ هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ ژنێك پتر بكرێت مه‌گه‌ر به رێگه‌پێدانی دادوه‌رنه‌بێ. ده‌بێ رێگه‌دانیش ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدابێت: أ- له‌به‌رده‌م دادگا ره‌زامه‌ندیی هاوسه‌ری یه‌كه‌م له سه‌ر ژنهێنانی دووه‌می مێرده‌كه‌ی وه‌ربگیرێ. ب- تووشبوونی ژنه‌كه به نه‌خۆشیه‌كی درێژخایه‌نی سه‌لمێنراو كه ڕێگه له كاری سه‌رجێی ژن و مێردایه‌تی بگرێ و ئومێدی چاكبوونه‌وه‌ی نه‌بێ، یاخود نه‌زۆك بێ. كه به راپۆرتی لیژنه‌ی تایبه‌تی پزیشكی سه‌لمێنرابێ. ج- ئه‌و پیاوه‌ی ژنی دووه‌م دێنێ توانای دارایی وای هه‌بێ كه به‌شی به‌ڕێوه‌بردنی پتر له ژنێك بكات و ئه‌مه‌ش ده‌بێ به به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی بسه‌لمێنێ و له كاتی رێكاری گریبه‌ندی هاوسه‌رگیریه‌كه‌دا پێشكه‌ش به دادگای بكات. د- ده‌بێ مێرده‌كه له به‌رده‌م دادگا به‌ڵێنامه‌یه‌ك به نووسین به‌ر له گریبه‌ندیی هاوسه‌رگیریی پێشكه‌ش بكات به به‌دیهێنانی دادوپه‌روه‌ری و یه‌كسانی له نێوانی هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه‌ی له چوونه سه‌رجێی هاوسه‌ری و په‌یوه‌ندییه‌كانی دیكه‌ی هاوسه‌رگیریی له‌ڕووی (ماددی و مه‌عنه‌وی)یه‌وه. ه- نابێ ژنه‌كه ئه‌و مه‌رجه‌ی له گرێبه‌ندی هاوسه‌رگیریی دانابێ، كه هه‌وێی به‌سه‌ر نه‌یه‌ت. و- هه‌ر كه‌سێكی گرێبه‌ندی هاوسه‌رگیریی بۆ زیاتر له ژنێك به پێچه‌وانه‌ی هه‌ریه‌ك له بڕگه‌كانی (أ،ب،ج،د،ه) له (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه كرد، به‌حه‌پس كردن بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ كه‌مترو له ساڵێكیش زیاتر نه‌بێ و به غه‌رامه‌یه‌كی ده ملیۆن دیناریش سزاده‌درێ. ز- نابێ دادوه‌ر جیبه‌جێ كردنی ئه‌و سزایانه‌ی كه له بڕگه‌ی (و) دا هاتوون ڕابگرێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه له‌م زاراوه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێم. سێیه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێم. چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی پاراستنی كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی قۆره‌خكاریی. پێنجه‌م:كێبركێ: ئه‌نجامدانی چالاكیه ئابورییه‌كان به‌پێی میكانیزمه‌كانی بازاڕ به‌بێ كاریگه‌ری یان كۆتكردنی ئه‌م میكانیزمانه به كاریگه‌ریێك یان كۆتكردنێكی زێده‌ڕۆ كه ئاسه‌واری زیانبه‌خش به بازرگانی یان گه‌شه‌سه‌ندن بگه‌ینێت. شه‌شه‌م: قۆره‌خكاریی: هه‌ر چالاكی یان پێكهاتنێك له لایه‌ن كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی، یان زیاتر له كه‌سێك، یان له لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته نێوانگیر له نێوانیاندا، بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر نرخ له بازاڕ یان جۆری كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزارییه‌كان، به جۆرێك ببێته هۆی زیان گه‌یاندن به به‌كاربه‌رو كۆمه‌ڵگه. حه‌وته‌م: بازار: ئه‌و ناوچه‌یه‌یه كه به‌رهه‌مهێنه‌ران و به‌كاربه‌ران به‌یه‌كتری ده‌گه‌ن بۆ به‌ستنی مامه‌ڵه‌ی بازرگانی ده‌رباره‌ی كه‌لوپه‌لێكی دیاریكراو، وه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه مه‌رج نیه بازاڕ له سنوورێكی جوگرافی دیاریكراودا گۆشه‌گیر بكرێت. هه‌شته‌م: چوونه‌ناویه‌ك: چوونه‌ناوی دوو كۆمپانیا یان زیاتر به مه‌به‌ستی فراوانكردنی پشكیان له بازاڕدا. نۆیه‌م: نرخی كڕینی راسته‌قینه: ئه‌و نرخه‌یه كه له لیستی كڕین جێگیر كراوه پاش لێكه‌مكردنی ئه‌و داشكانانه‌ی كه تیایدا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، به لایه‌نی كه‌م، مانگی دوو جار كۆده‌بێته‌وه، یان هه‌ر جارێك پێویست بكات، كۆبونه‌وه‌كانیشی به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ده‌بێت و بڕیاره‌كانی به زۆرینه ده‌رده‌كات. دووه‌م: نابێت بۆ هیچ ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن به‌شداری بكات له گفتوگۆ یان ده‌نگدان له حاڵه‌تێكی به‌رده‌ستی ئه‌نجومه‌ن ئه‌گه‌ر تیایدا به‌رژه‌وه‌ندی هه‌بێت یان له نێوانی ئه‌و و یه‌كێك له لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی تا پله‌ی چوار هه‌بێت، یان نوێنه‌رایه‌تی لایه‌نێكی كردبێت یان بكات. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داوا بكات له‌و كه‌سه‌ی پشتی پێ ده‌به‌ستێت له شاره‌زاو پسپۆڕ له ناوه‌وه‌ی یان ده‌ره‌وه‌ی سه‌ندیكاو یه‌كێتیه‌كان تا ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كانی ببێت به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت. چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن پێڕه‌وی ناوه‌خۆ بۆ كارایی كاره‌كانی داده‌نێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: كاری چالاكی ئابوری و بازرگانی به‌و شێوه‌یه‌وه ده‌بێت كه نه‌بێته هۆی رێگه‌گرتن له كێبركێ یان كۆتكردنی یان زیان پێگه‌یاندنی ته‌نها بۆ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، به مه‌رجێك پێشێلی په‌یماننامه‌و رێكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی په‌سه‌ندكراو له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه نه‌كات.
مادده‌ی شازده:
مادده‌ی شازده: له‌سه‌ر داواكردنی وه‌زیر یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه وه‌زیر ده‌سه‌ڵاتی پێ ده‌دا ،دادگای بیدائه‌ی ناوچه‌ی ریكخراوه‌كه ده‌شێ به بڕیارێ پاش وه‌رگرتنی پله‌ی بنبڕی رێكخراوه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه: 1-ئه‌گه‌ر ماوه‌ی ساڵێك به‌سه‌ر دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه‌دا تێپه‌ر بووبێ و، رێكخراوه‌كه به بێ هیچ هۆكارێكی له ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ر، ئیش‌و كاری خۆی به‌پێی ده‌قی بیرۆكه‌ی ده‌ست پێ نه‌كردبێ. 2-ئه‌گه‌ر بزاڤه‌كانی له‌و ئامانجانه لایدابێ كه بۆی دامه‌زراوه. 3-ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده لاواز بووبێ كه نه‌توانێ عه‌هد و په‌یمان و ئیلتیزاماتی دارایی و یاسایی خۆی به‌جێ بهێنێ.
مادده‌ی پازده:
مادده‌ی پازده: ریكخراو بۆی هه‌یه، دوای ره‌زامه‌ندیی وه‌زیر، رێكخراوه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه یان تێكه‌ڵ به رێكخراوێكی دیكه‌ی بكات كه ئامانجه‌كانیان چوونیه‌ك بن و زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانیشیان رازی بن. ئه‌گه‌ر وه‌زیریش رازی نه‌بێ ئه‌وه، له‌م باره‌دا بڕیاره‌كه‌ی وه‌زیر ئه‌وه‌ی له باره‌دا هه‌یه كه له‌به‌ر ده‌م دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (15) رۆژ كه له رۆژی ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا و تانه‌ی لێبدرێ.