المواد القانونية
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی هه‌شته‌می یاساكه هه‌موار بكرێ، به‌م شێوه‌یه بخوێندرێته‌وه: 1) ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، یا بریكاره‌كان، كه به پێی ئەم یاسایه ئیلتزاماتی خۆیان به‌جێ هێناوه پێكدێت، ئه‌م ده‌سته گشتیه‌ش به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكاكه داده‌نرێ, وهه‌ر (3) سێ ساڵیش جارێ له مانگی كانوونی دووه‌مدا، كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئاسایی خۆی له باره‌گای سه‌ندیكاكه، به بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌ن وله‌سه‌ر داواكردنی سه‌رۆكی سه‌ندیكا (نقیب) ده‌گێڕێ، وله‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی سه‌ندیكا وهه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گیش بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌ن وئه‌ندامی لیژنه‌ی (ئينزيبات) هه‌ڵده‌بژێرێ, (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو له‌سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی دێته جێ و ئه‌گه‌رنه‌شهاتبا جێ ئه‌وا له‌و باره‌دا دوای تێپه‌ڕبوونی پازده رۆژ به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا هه‌ڵبژاردن له هه‌مان كات و جێگه‌دا ئه‌نجام ده‌درێ و(نصاب)یش به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌نجامدانی ده‌سته‌ی گشتی دێته جێ و ئه‌گه‌ر نه‌شهاتبا جێ، ئه‌وا ئه‌نجوومه‌نی پێشتر بۆ خولێكی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت. 2) ئه‌گه‌ر هات و ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له (500) ئه‌ندام زیاتر بوو، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌رێگه‌ی بریكاره‌وه ئه‌نجام ده‌درێ، و رێژه‌ی نواندنیش له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌ن یا ئه‌وه‌ی كه فرمانی هه‌ڵده‌سوڕێنێ به ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكاكه‌شه‌وه دیاری ده‌كرێ.
مادده‌ی نۆیه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ته‌مویلی حساباتی وه‌زاره‌ته‌كان و ئیداره‌كان ده‌كات به‌پێی سه‌رچاوه داراییه به‌ده‌ست هاتووه‌كان.
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: مینحه‌ی هاوسه‌ری و منداڵ بۆ وه‌ره‌سه‌ی شه‌هیدان سه‌رف ده‌كرێ. دووه‌م: زیادكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی وه‌ره‌سه‌ی شه‌هیدی هاووڵاتی له (180،000) سه‌د و هه‌شتا هه‌زار دیناره‌وه بۆ (250،000) دوو سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار.
مادده‌ی هه‌شته‌م: بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی یاسای ژماره (4) ساڵی 2011 یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (318،150) سێ سه‌د و هه‌ژده ملیار و سه‌دو په‌نجا ملیۆن دینار دیاری ده‌كرێ بۆ بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌مه‌رجێك ئه‌و ته‌رخانكردنه دیاریكراوه نه‌بێته مایه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی فه‌رمانبه‌ران و كۆمه‌ك و سووده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و پرۆژه‌كانی باقی پێكهاته‌و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم.
مادده‌ی بیست و هه‌ژده: ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی حه‌وته‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه له‌ناو بودجه‌ی تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بكات.
مادده‌ی پێنجه‌م: 1. وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، پاره‌ی حیساباتی وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كان به‌پێی ئه‌و داهاته داراییه‌ی به‌رده‌ست دابین ده‌كات. 2. داهاتی شاره‌وانییه‌كان ده‌خرێته سه‌ر بودجه‌ی تایبه‌تییان وه‌زاره‌تی دارایی چاودێری ئه‌م داهاتانه و چۆنیه‌تی خه‌رج كردنیان ده‌كات.
مادده‌ی شه‌شه‌م: سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه له‌ناو بودجه‌ی تایبه‌ت به‌په‌رله‌مان بكات.
مادده‌ی یه‌كه‌م: بۆ خه‌رجییه‌كانی ساڵی دارایی 2009 گوژمه‌ی (8،857،263) ته‌نها هه‌شت ترلیۆن و هه‌شت سه‌د و په‌نجا و حه‌وت ملیار ودووسه‌د وشه‌ست وسێ ملیۆن دینار داده‌نرێ و به‌م جۆره دابه‌ش ده‌كرێ: یه‌كه‌م: گوژمه‌ی (2،303،338) ته‌نها دوو ترلیۆن وسێ سه‌د وسێ ملیار وسێ سه‌د و سی هه‌شت ملیۆن دینار بۆ خه‌رجییه‌كانی پڕۆژه سه‌رمایه داراییه‌كان. دووه‌م: گوژمه‌ی (6،553،925) ته‌نها شه‌ش ترلیۆن وپێنج سه‌د وپه‌نجا وسێ ملیار ونۆ سه‌د وبیست وپێنج ملیۆن دینار بۆ خه‌رجییه‌كانی به‌كارخست.
مادده‌ی دووه‌م: داهاته‌كانی بودجه‌ی ساڵی دارایی 2009، له‌سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كانی بودجه‌ی فیدراڵی به (8،857،263) ته‌نها هه‌شت ترلیۆن وهه‌شت سه‌د وپه‌نجا وحه‌وت ملیار ودوو سه‌د وشه‌ست وسێ ملیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێ.
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌گه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كورتی هێنا، ده‌سه‌ڵات به‌وه‌زیری دارایی ده‌درێ به‌هه‌مان ئه‌و رێژه‌یه‌ی كه كورتی هێناوه گوژمه‌ی سه‌رجه‌می بودجه كه‌م بكاته‌وه.
مادده‌ی بیست و حه‌وت: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ر كار.
مادده‌ی نۆیه‌م: وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت هه‌موو حیساباتی مانگانه‌یان ((بودجه‌ی پێداچوونه ـ موازین المراجعه)) له‌ماوه‌یه‌ك پێشكه‌ش به‌وه‌زاره‌تی دارایی ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریای ده‌كه‌ن كه له (10) رۆژ له‌دوای كۆتایی هه‌ر مانگێك تێپه‌ڕ نه‌كات.
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1. پزیشكی ددان له هه‌رێمدا تا ئینتیمای سه‌ندیكا ئه‌كا وبڕوانامه‌ی تۆماربوونی بۆ نه‌كرێ و ئیجازه‌ی پیشه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرێ، ناشێ موماره‌سه‌ی پیشه‌كه‌ی بكا. 2. هه‌ر كه‌سێ به‌بێ شه‌رتوشروتی یاسایی ئه‌م پیشه‌یه بكات، خۆی تووشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌كا.
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌نێ، به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی)یه‌وه له وه‌زاره‌ته‌كه‌دا پێكده‌هێنرێ له‌مانه‌ی خواره‌وه: 1. وه‌زیر سه‌رۆك 2. بریكاری وه‌زیر جێگری سه‌رۆك 3. به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی ناو وه‌زاره‌ت ئه‌ندامن 4. نوێنه‌ری هه‌ر یه‌كه له وه‌زاره‌ته‌كانی (داد، ناوخۆ، په‌روه‌رده و مافی مرۆڤ) به‌مه‌رجێ پله‌ی له به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ ئه‌ندامن 5. نوێنه‌ری یه‌كێتی گشتی سه‌ندیكاكانی كرێكاران له هه‌رێمدا ئه‌ندامن 6. نوێنه‌ری یه‌كێتی ژووره پیشه‌سازی و بازرگانیه‌كانی هه‌رێم ئه‌ندام 7. نوێنه‌ری یه‌كێتی ئافره‌تانی هه‌رێم ئه‌ندام 8. نوێنه‌ری یه‌كێتیگه‌لی كه‌مئه‌ندامانی هه‌رێم ئه‌ندام 9. سێ خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕی ناو وه‌زاره‌ت یان ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه، له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیرو ره‌زامه‌ندیی سه‌رك وه‌زیرانی هه‌رێم ئه‌ندام
مادده‌ی نۆزده: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له ماوه ساڵێكدا له (3) كۆبوونه‌وه‌ی دوا به دوای یه‌كدا یان له پێنج كۆبوونه‌وه‌ی جیا جیا دا به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تێكی به‌جێ ئاماده نه‌بێ، ئه‌وه به ده‌ستهه‌ڵگرتوو له ئیشه‌كه‌ی داده‌نرێ.
مادده‌ی دووه‌م: ئه‌م ئهوڕاقانهی كه له بڕگه (1) تا بڕگه (8)ی (یه‌كه‌م)دا، له خشته‌ی دووه‌می پاشكۆی یاسای ژماره (3)ی ساڵی (1993)ی ره‌سمی پوولدا تۆمار كراون ره‌سمێكی رێژه‌ییان به بڕی (0،002) لێ وه‌رده‌گیرێ به مه‌رجێ له دوو دینار كه‌متر نه‌بێ، بۆ ئه‌م ره‌سمه‌ش كه‌رتی هه‌زار به هه‌زاری ته‌واو له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.
مادده‌ی پێنجه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستاندا ده‌خرێـته كار.
مادده‌ی چواره‌م: پێویسته وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة