المواد القانونية
مادده‌ی هه‌شته‌م: مافه داراییه‌كانی دانه‌ر شیاوی ده‌ستلێهه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه‌یی یان به ته‌واوی، چ به به‌رامبه‌ر بێت یان بێ به‌رامبه‌ر، وه ته‌نها دانه‌ر، یان جێگره‌وه گشتیه‌كه‌ی له دوای خۆیدا، مافی سوودمه‌ندی دارایی كاره‌كه‌ی هه‌یه، جا رێگه‌ی پیاده‌كردنی ئه‌م مافه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، له‌م پێناوه‌شدا دانه‌ر بۆی هه‌یه مۆڵه‌ت بدات یان رێگه‌بگرێت له‌مانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: فرۆشتن یان دابه‌شكردن یان به‌كرێدان یان نیشاندانی كاره‌كه. دووه‌م: كۆپیكردن، چاپكردن، تۆماركردن و وێنه‌گرتنی كاره‌كه به گشت ئامرازه به‌رده‌سته‌كان. سێیه‌م: وه‌رگێرانی كاره‌كه بۆ سه‌ر زمانێكی تر یان لێوه‌رگرتنی یان هه‌مواركردنی یان ده‌ستكاریكردنی یان كورتكردنه‌وه‌ی یان گونجاندنی یان هه‌ر كارڕاییه‌كی تر. چواره‌م: هاورده‌كردنی دانه‌ی ئه‌و كاره‌ی كه‌وا له ده‌ره‌وه، چ به ڕه‌زامه‌ندی دانه‌ر یان به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌ودا، بڵاوكراوه‌ته‌وه. پێنجه‌م: به‌جێگه‌یاندنی كاره‌كه. شه‌شه‌م: گواستنه‌وه‌ی كاره‌كه بۆ جه‌ماوه‌ر به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك و به‌هه‌ر ئامرازێك بێت.
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: موڵكداریه‌تی نه‌وت له هه‌رێم دا، به‌پێی ئه‌وه‌دایه كه له‌مادده‌ی (111)ی ده‌ستووری فیدراڵ دا هاتووه، حكومه‌تی هه‌رێم به‌شی هه‌یه له داهاته‌كانی ئه‌و نه‌وته‌ی له كێڵگه‌كانی به‌رهه‌مهێن به‌ده‌ست ده‌هێنرێ پێش 15/8/2005 له‌گه‌ل به‌شی گه‌لی عێراق به‌گشتی و ئه‌م یاسایه و مادده‌ی (112)ی ده‌ستووری فیدراڵی ده‌سازێ . دووه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم به‌شی هه‌یه له داهاته‌كانی نه‌وتی كێڵگه‌كانی به‌رهه‌مهێن دوای 15/8/2005 به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. سێیه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی دا به‌شداری ده‌كات له به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌كانی نه‌وتی تایبه‌ت به كێڵگه‌كانی به‌رهه‌مهێن پێش 15/8/2005 له هه‌رێم دا به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی یه‌كه‌م له‌مادده‌ی (112)ی ده‌ستووری فیدراڵ دا. چواره‌م: حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رپه‌رشتی كردن و ڕێكخستنی هه‌موو پڕۆسه‌كانی نه‌وت ده‌گرێته ئه‌ستۆ، به پێی مادده‌ی (115) وه به خو گونجاندن له‌گه‌ڵ مادده‌ی (112) له ده‌ستووری فیدراڵ‌دا، وه‌زیریش بۆی هه‌یه له دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی ڕێگا به‌لایه‌نی سێیه‌م بدا كه پڕۆسه‌كانی نه‌وت جێبه‌جێ بكات له پێناو زیادكردنی داهاته‌كان له سامانی نه‌وتی هه‌رێم دا. پێنجه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رپه‌رشتی كردن و ڕێكخستنی به بازار كردنی به‌شی هه‌رێم كه له نه‌وتی ده‌رهێنراو له پڕۆسه‌كانی نه‌وت له خاڵی دابین كردن دا ده‌گرێته ئه‌ستۆ، و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه مۆڵه‌تی به بازار كردنی ئه‌و به‌شه‌ی به لایه‌نی سێیه‌م بدات. شه‌شه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم به‌شه‌كه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت له هه‌موو داهاته‌كانی كه له پڕۆسه‌كانی نه‌وتی به ده‌ست ده‌كه‌وێت بۆ سوودی گه‌لی هه‌رێم به پێی مادده‌ی پانزده‌م له‌م یاسایه‌دا و مادده‌ی (112) له ده‌ستووری فیدراڵ دا. حه‌وته‌م: بۆ هه‌ر كه‌سێك هه‌یه له خاڵی دابین كردنی مافی موڵكداریه‌تی نه‌وت به‌ده‌ست بێنێت به‌شێوه‌یه‌كی قه‌تیسماوی.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: 1. كاروباری لقی سه‌ندیكا له لایه‌ن لیژنه‌ی لقی پارێزگاوه به‌رێوه ده‌چێت و نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له‌وێدا. 2. لیژنه‌ی لق له سه‌رۆك و چوار ئه‌ندام پێك دێت كه ئه‌ندامانی لق هه‌ڵیان ده‌بژێرن، به مه‌رجێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه بن كه له‌و پارێزگایه‌دا خه‌ریكی پیشه‌كه‌یانن و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌شیان هه‌ر پێنج ساڵ جارێك به رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنییه‌وه ده‌بێت و لیژنه‌كه‌ش له نێوان ئه‌ندامه‌كانی، سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و سكرتێر و ئه‌مینداری سه‌ندوق هه‌ڵده‌بژێرێ. 3. بۆ كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ده‌سته‌ی لقه‌كان هه‌مان كار و ئیجرائاتی تایبه‌ت به كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی هۆبه‌كان په‌یره و ده‌كرێن و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه داواكاری وازهێنانی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی لق قه‌بووڵ بكات و هی دیكه‌یان له جێی هه‌ڵبژێرێ بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی له ده‌وره‌كه ماوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها پركردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییانه‌ی كه له لیژنه‌كه‌دا روو ده‌ده‌ن.
مادده‌ی بیسته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌م هۆبانه‌ی خواره‌وه (شعبه) داده‌مه‌زرێن تاكو نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و لقه هونه‌ریانه بكه‌ن كه كارمه‌ندانی سه‌ر به ئه‌ون به پێی پسپۆریان و،هه‌ر یه‌كێكیش له‌مانه لیژنه‌ی هۆبه به‌رێوه‌یان ده‌بات: 1. هۆبه‌ی هونه‌ره شانۆییه‌كان. 2. هۆبه‌ی هونه‌ره سینه‌مایی و ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆییه‌كان. 3. هۆبه‌ی هونه‌ره مۆسیقاییه‌كان. 4. هۆبه‌ی هونه‌ره شێوه‌كارییه‌كان. دووه‌م: بواره‌كانی هونه‌ری هۆبه‌كان ئه‌مانه‌ن: 1. هۆبه‌ی هونه‌ره شانۆییه‌كان: 2. به‌رێوه‌بردنی شانۆ. 3. نواندن. 4. ده‌رهێنان. 5. نه‌خشه كێشانی (تصمیم)ی دیمه‌نه‌كان. 6. نه‌خشه كێشانی (تصمیم)ی جل‌و به‌رگ. 7. ئارایشت. 8. روناكی (الاناره). 9. سه‌ما و ده‌ربڕینی به ترپه‌و جووڵه. 10. هۆبه‌ی هونه‌ره سینه‌مایی و ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆییه‌كان. 11. نواندن 12. ده‌رهێنان. 13. نه‌خشه كێشانی (تصمیم)ی دیمه‌نه‌كان. 14. نه‌خشه كێشانی (تصمیم)ی جل‌و به‌رگ. 15. ئارایشت. 16. وێنه گرتن. 17. برین و خستنه‌وه سه‌ریه‌ك (المونتاج). 18. نه‌خشه كێشانی (التصمیم)ی روناكی. 19. شوشتنه‌وه و وێنه وه‌رگرتنه‌وه (الطبع و التحمیض). ی- لێ بووك (قه‌ره‌گوێز)و وێنه‌ی بزێو (فلیمه كارتۆنه‌كان). ك- سیناریۆ. ل- به‌رهه‌می سینه‌ماكاری. م- ده‌نگی سینه‌ماكاری. ن- رووناكی سینه‌ماكاری. 1. هۆبه‌ی هونه‌ره مۆسیقاییه‌كان. 2. ژه‌نین. 3. گۆرانی 4. ئاواز دانان. 5. دانانی مۆسیقا. 6. كاریگه‌ریه ده‌نگییه‌كان. 7. هۆبه‌ی هونه‌ره شێوه‌كارییه‌كان. 8. وێنه كێشان به هه‌موو ته‌رحه‌كانیه‌وه. 9. داتاشین به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه. 10. گلێنه (الحزف و الفخار). 11. خۆش نووسی و نه‌خش. 12. وێنه گرتنی هونه‌ری. 13. كاریگه‌رییه وێنه‌ییه‌كان. 14. كاره‌كانی ده‌ست ره‌نگینی.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات) له سێ ئه‌ندام پێك دێت و ئه‌وه‌ی كه پتر ده‌نگی له‌و ده‌نگدانه‌وه وه‌رگرتووه كه له مادده‌ی هه‌شتدا هاتووه ده‌بێته سه‌رۆكی لیژنه‌كه.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: یه‌كه‌م: لیژنه‌كانی هۆبه‌كان ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌یان هه‌یه. 1. لێكۆلینه‌وه له وانه‌ی له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌كانی هۆبه‌كانی تره‌وه بۆی دێن. 2. لێكۆلینه‌وه له‌و پێشنیازه تایبه‌تیانه‌ی كه له لایه‌ن ئه‌ندامانی هۆبه‌وه خراونه‌ته به‌رده‌می و ده‌ربڕینی بیر و رایان به‌رامبه‌ری و له پاشان ناردنیان بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆ بڕیار له‌سه‌ردانیان. 3. جێ به‌جێ كردنی بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و ده‌سته‌ی هۆبه. 4. ئه‌نجامدانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن به گوێره‌ی ئه‌و یاسایه پێی ده‌دات. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه راسپارده‌كانی لیژنه‌كانی هۆبه‌كانی ره‌ت بكاته‌وه و بۆیان بنێرێته‌وه تاكو دووباره چاوی پێدا بگێرنه‌وه، به‌مه‌رجێك هۆیه‌كانی ده‌ست نیشان بكات و كاتێك كه لیژنه‌ی هۆبه سوور بوو له‌سه‌ر رای خۆی له‌و باره‌دا ئه‌نجومه‌ن بۆی نییه ره‌تی بكاته‌وه ته‌نیا به بڕیاری زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی نه‌بێت. سێیه‌م: لیژنه‌ی هۆبه بۆی نییه په‌یوه‌ندی به فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا ره‌سمیه‌كان و ئه‌هلییه‌كانه‌وه بكات ته‌نها له رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌وه نه‌بێت.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: 1. لیژنه‌ی هه‌ر هۆبه‌یه‌ك له سه‌رۆك و چوار ئه‌ندام پێك دێت كه له لایه‌ن ده‌سته‌ی هۆبه به ده‌نگدانی نهێنی هه‌ڵده‌بژێردرێن. 2. سه‌رۆك نوێنه‌ری هۆبه ده‌بێت له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكادا. 3. ئه‌ندامانی لیژنه له نێوان خۆیاندا جێگرێكی سه‌رۆك هه‌ڵده‌بژێرن و له كاتی ئاماده نه‌بوونی جێی ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی شانزده‌یه‌م: 1. ده‌سته‌ی هۆبه له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی پێك دێت كه هه‌موو ئه‌ركێكی سه‌رشانیان به پێی ئه‌م یاسایه به‌جێ گه‌یاندووه و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی سازده‌دات له هه‌مان واده‌ی ده‌ستنیشان كراودا بۆ ده‌سته‌ی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی هۆبه له رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنییه‌وه. 2. ده‌سته‌ی هۆبه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی نائاسایی له‌سه‌ر بانگهێشتی لیژنه‌ی هۆبه یان سێ یه‌كی ئه‌ندامانی كۆده‌بێته‌وه. 3. له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی هۆبه‌دا، حوكمه‌كانی مادده‌ی هه‌شته‌می ئه‌م یاسایه ره‌چاو ده‌كرێت. 4. ده‌سته‌ی هۆبه بۆی هه‌یه بڕیار له‌باره‌ی ئه‌و كار‌و بارانه‌وه وه‌رگرێ كه تایبه‌تن به چالاكییه‌كانی له چوارچێوه‌ی پسپۆریه‌كه‌یدا و ئه‌و بڕیارانه‌ش بخاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 5. ئه‌گه‌ر شوێنی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه چۆڵ بوو، ئه‌وا ده‌سته‌ی هۆبه به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن و به بانگهێشتی سه‌رۆكه‌كه‌ی یان ئه‌وه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه، كۆده‌بێته‌وه بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه چۆڵانه.
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه ئه‌مانه بكات: 1. ده‌رهێنانی پێره‌و و رینمایی بۆ ئاسان كردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. 2. پێشنیاز و ئاماده كردنی پرۆژه یاسای خانه‌نشینی هونه‌رمه‌ندان.
مادده‌ی سی و پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌ی بڕیار بدات له‌سه‌ر یارمه‌تی دانی دارایی به هونه‌رمه‌ند به شێوه‌ی به‌خشین (منحه) یاخود قه‌رز، به پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه ده‌ری ده‌چوێنێ له‌م بارانه‌ی خواره‌وه: 1. ئه‌گه‌ر خۆی یان یه‌كێك له دایك و باوكی (اصوله) یان منداڵه‌كانی (فروعه) یاخود هاوسه‌ری تووشی نه‌خۆشییه‌كی وا بوون پێویست به چاره‌یه‌كی تایبه‌تی بكات. ئه‌مه‌ش ده‌بێ به راپۆرتی لیژنه‌یه‌كی ره‌سمی پزیشكی پشتگیری بكرێت. 2. ئه‌گه‌ر تووشی رووداوێك بوو كه به شێوه‌یه‌كی كاتی له پیشه‌كه‌ی خۆی بخات. 3. ئه‌گه‌ر تووشی كاره‌ساتێك بوو و زیانی دارایی لێ كه‌وت كه له توانای خۆیدا نه‌بێت.
مادده‌ی سی و چواره‌م: هه‌ر كه‌سێك له وانه‌ی ئه‌ندام نه‌بن له سه‌ندیكا یا قه‌ده‌غه كرابن له ئیش كردن و ئه‌و پیشه یه ده‌ست بداتێ، ئه‌وا سزا ده‌درێت به غه‌رامه‌یه‌كی وا كه له پێنج سه‌د دینار پتر نه‌بێت، ئه‌وه‌ش ئه‌و كه‌سه ناگرێته‌وه كه پیشه‌كه‌ی له یه‌كێك له رێكخراوه جه‌ماوه‌ریییه‌كان دا ده‌ست بداتێ.
مادده‌ی سی و سێ یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پشتگیری شیاوی ئه‌ندام ده‌كات له رووی داراییه‌وه له‌م دوو باره‌دا: 1. له‌و كاته‌ی كه ئه‌ندام كه‌فاله‌تی دارایی هاوسه‌ر و منداڵ و دایك و باوكی و براكانی بكات. 2. له‌و كاته‌ی كه‌فاله‌تی دارایی خه‌ڵكی دیكه بكات به مه‌رجێك له پێنج هه‌زار دینار پتر نه‌بێت.
مادده‌ی سی و دووه‌م: پاره به ناوی سه‌ندیكا له بانكه‌كان داده‌نرێ و فه‌رمانی خه‌رج كردن و دانان له لایه‌ن نه‌قیب و ئه‌مینداری كاروباری دارایی كه‌فاله‌تكراو ئیمزا ده‌كرێت به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه ئه‌نجومه‌ن پێیانی داوه.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: دارایی سه‌ندیكا له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 1. ره‌سمی چوونه پاڵ سه‌ندیكای ئه‌ندامه كاراكان شه‌ست دیناره، بۆ به‌شدار بووانیش، بیست دیناره. 2. ره‌سمی به‌شدار بوونی ساڵانه‌ی ئه‌ندامه كاراكان په‌نجا دیناره بۆ به‌شدار بووانیش پانزده دیناره. 3. ره‌سمی كردنه‌وه‌ی پێشانگای ئه‌هلی و پێشاندانی شانۆگه‌ری و ئاهه‌نگی هونه‌ری و ئه‌مه‌ش به رێنمایی تایبه‌تی راده‌یه‌كی بۆ داده‌نرێت، به مه‌رجێك له سه‌د دینار پترنه‌بێت. 4. ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی كه لایه‌نی ره‌سمی و هی دیكه به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن. 5. ده‌سكه‌وتی ئاهه‌نگ و پیتاكی گشتی كه سه‌ندیكا ئه‌نجامی ده‌دا. 6. قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ندیكا بونیادیان ده‌نێ. 7. قازانجی چاپه‌مه‌نییه‌كانی سه‌ندیكا. 8. ئه‌و كرێیه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات له كاتی ناوبژی كردن دا (التحكیم). 9. كرێی پشتگیری كردنی شیاوی كارمه‌ندانی سه‌ندیكا و ئه‌و شایه‌تمانیانه‌ی كه ده‌ری ده‌كات. 10. پیتاك و به‌خششه‌كان.
مادده‌ی سی یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه مۆڵه‌تی ئیش كردن به ئه‌ندام له بواری پیشه‌كه‌ی له حیسابی تایبه‌تی خۆی یان بۆ كۆمپانیاكان بدات، ئه‌وه‌ش به پیی هه‌ڵ و مه‌رجی وا ده‌بێت كه ئه‌نجومه‌ن دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زیر ده‌ری ده‌چوێنێ، به مه‌رجێك ئه‌مه له‌گه‌ڵ یاساكان و پێره‌وه ره‌چاو كراوه‌كاندا هاودژ نه‌بێت.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: ئه‌ندام ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێته دی: 1. ده‌بێ هاولاتی هه‌رێم بێ و تێیدا نیشته‌جێ بێ. 2. به تاوانێكی ناسیاسی یان كه‌تنێكی ئابروبه‌ر حوكم نه‌درابێ. 3. ده‌بێ خودان بڕوانامه‌یه‌كی هونه‌ری بێ له كۆلێج یا په‌یمانگایه‌كی هونه‌ری كه به ره‌سمی دانی پێدانرابێت. یان به‌ڵگه نامه‌یه‌كی هونه‌ری له باره‌ی پسپۆریه‌كه‌ی له په‌یمانگایه‌كی هونه‌ری كه به ره‌سمی دانی پیدانرابێ پێشكه‌ش بكا به مه‌رجێك ماوه‌ی خوێندنی له‌م په‌یمانگایه له دوو ساڵی به‌رده‌وام كه‌متر نه‌بێ له‌گه‌ڵ كاركردنی هونه‌ری له یه‌كێك له رێكخراوه جه‌ماوه‌ریه‌كاندا له بواری پسپۆریه‌كه‌یدا بۆ ماوه‌یه‌ك كه له دوو ساڵ كه‌متر نه‌بوبێت لایه‌نێكی پسپۆر پشتگیری بكات. 4. یاخود ئه‌و كاره هونه‌ریییه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كردبێت كه ئه‌م یاسایه بڕیاری له‌سه‌ر داوه. بۆ ماوه‌یه‌ك له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێت و لایه‌نێكی ره‌سمی یان ئه‌هلی تایبه‌تمه‌ند پشتگیری بكات.
مادده‌ی چل و دووه‌م: ماوه‌ی خوێندن له كۆلێج و په‌یمانگاكان كه پێشمه‌رگه له ئه‌نجامیدا بروانامه‌ی وه‌رگرتووه به‌نیسبه‌ت ئه‌فسه‌ران به خزمه‌ت بۆ مه‌به‌ستی ته‌نیا خانه‌نشینی حسێب ده‌كرێ.
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م: هه‌موو ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا كار ده‌كه‌ن به پێشمه‌رگه داده‌نرێن به پله و پایه و ناونیشانی ئێستایان و هه‌موو مافێكی خانه‌نشین پێشمه‌رگه‌یان ده‌كه‌وێ.
مادده‌ی چله‌م: له كاتی هه‌موار كردن و گۆڕانی سیسته‌می مووچه، مووچه‌ی خانه‌نشینكراو له‌گه‌ڵ مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی به‌رده‌وام له خزمه‌ت به هه‌مان رێژه و پله و پایه یه‌كسان ده‌كرێ.
مادده‌ی سی و نۆیه‌م: هه‌ر كه‌سێك له پێش راپه‌رین چووبێته پاڵ ریزه‌كانی شۆڕش تاكو 5/3/1991 و خزمه‌ته‌كه‌ی له (3) ساڵ كه‌متر نه‌بێ، خانه‌نشین ده‌كرێ و خزمه‌ته‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نرێته (15) پازده ساڵ به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: هیچ مووچه‌یه‌كی فه‌رمی نه‌بێت. دووه‌م: رۆژێك له رۆژان له دژی شۆڕش نه‌وه‌ستا بێت. سێیه‌م: ئه‌و ماوه‌یه‌ی پێش راپه‌رین خزمه‌تی كردبێ به‌بێ پچڕان. چواره‌م: له كاتی بوونی به پێشمه‌رگه (16) ساڵی له ته‌مه‌نی ته‌واو كرد بێت.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة