المواد القانونية
مادده‌ی چواره‌م: سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ئه‌ركان پلانی جێبه‌جێ كردن بۆ به‌دێهینانی ئه‌و ئامانج و ئه‌ركانه داده‌نی كه له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون.
مادده‌ی سی و سێیه‌م: 1/ئه‌گه‌ر شكاتێك پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا كرا، ئه‌وا ده‌ینێرێ بۆ لقی په‌یوه‌ندیدار بۆ ئه‌وه‌ی رای خۆی ورێنمایی خۆی ده‌رببڕێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن هه‌ر كامێكیانه‌وه ئیسپات نه‌بوو، ئه‌و كاته ده‌نێردرێ بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكردن. 2/سه‌رۆكی لیژنه، مێژووی دانیشتن دیاری ده‌كات وبه پزیشكه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێ. 3/دانیشتنه‌كانی لیژنەی به‌رزه‌فت كردن نهێنی ده‌بێت.
مادده‌ی پێنجه‌م : وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه هه‌یكه‌لی رێكخستنی وه‌زاره‌ت به‌جۆرێكی وا دابنێ كه ئامانجه‌كانی له به‌ڕێوه‌بردنی پێشمه‌رگه بێنێته‌دی له پێناوی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی پاراستن وزیره‌ڤانی هه‌رێم و به‌رگری كردن لێی و ده‌ستنیشان كردنی ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیی و ده‌سته‌ڵات و ئه‌ركه‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌و ده‌بێ به‌مه‌رجێك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌ربچێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م: پێدانی پله‌ی سه‌ربازی به پێی یاسا په‌یڕه‌و كراوه‌كان ده‌بێت
مادده‌ی بیسته‌م: یه‌كه‌م: نابێ به‌دواداچوونی یاسایی ده‌رهه‌ق سه‌رۆكی دیوان بكرێ، مه‌گه‌ر له دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق بێ سه‌باره‌ت به‌و ره‌فتاره فه‌رمیانه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات له كاری چاودێری ووردبینی دا. دووه‌م: نابێ به‌دواداچوونی یاسایی به‌رامبه‌ر جێگری سه‌رۆكی دیوان و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كانی وردبینی له‌سه‌ر ره‌فتاره ره‌سمییه‌كانیان له بواری چاودێری و وردبینی بكرێ پێش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی ســــه‌رۆكی دیوان و به ئاگاداری ســــه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ده‌شێ بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسای بكرێت، له یه‌كێك له‌م دوو حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا: 1. به بڕیارێكی هۆدار كه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن یاخود زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی لقه‌كانی سه‌ندیكا ده‌یده‌ن. 2. به داواكاریه‌كی هۆداری نووسراو كه له سه‌دا ده‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ده‌كه‌ن و، ده‌بێ ئه‌نجومه‌نیش بانگهێشتنێك ده‌ربچوێنێ و كاتی كۆبوونه‌وه له ماوه‌ی (15) رۆژ له گه‌یشتنی داواكارییه‌كه دیاری بكات. دووه‌م: نابێت له كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ده‌سته‌ی گشتی باسی هسچ شتێك بكرێت ته‌نیا ئه‌و كار‌و بارانه نه‌بن كه له خشته‌ی كاردا هاتوون و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ كراوه.
مادده‌ی هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م: نیسابی ئه‌نجومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ته‌واو ده‌بێت و بڕیاره‌كان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوون ده‌رده‌چن و له كاتی یه‌كسانی بوونی ده‌نگه‌كاندا ئه‌و لایه‌نه په‌سند ده‌كرێت كه نه‌قیبی تێدایه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر شوێنی نه‌قیب به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێ چۆڵ بوو جێگره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه یان سكرتێره‌كه‌ی بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه ئه‌گه‌ر پایه‌ی جێگری نه‌قیب چۆڵ بوو. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له پایه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به هه‌ر هۆیه‌ك چۆڵ بێت، ئه‌وا ئه‌ندامێك له‌ناو ئه‌و چوار ئه‌ندامه به رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنی جێی ده‌گرێته‌وه و شوێنی ئه‌وه‌ی دوایش یه‌كێك له‌و ئه‌ندامه یه‌ده‌گانه‌ی كه زۆرترین ده‌نگی وه‌رگرتووه پری ده‌كاته‌وه. چواره‌م: ئه‌گه‌ر شوێنی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو (جگه له سه‌رۆكه‌كانی هۆبه‌كان)، ئه‌وا ئه‌نجومه‌ن ده‌بیت ده‌سته‌ی گشتی له ماوه‌ی دوو مانگ بانگ بكات بۆ كۆبووونه‌وه، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ی ئه‌و پایانه بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه پڕده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش به هه‌مان ئه‌و رێگه‌یه ده‌بێت كه له‌م یاسایه‌دا هاتووه.
مادده‌ی بیست و سێ یه‌م: یه‌كه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندام پێك دێت، ده‌سته‌ی گشتی له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ندا هه‌ڵیان ده‌بژێرێت. دووه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی تایبه‌تمه‌نده به سه‌یر كردنی هه‌موو سه‌ر پێچییه‌كی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون و لێ توێژینه‌وه له كێشه‌و شكایه‌ته‌كانی كه ئه‌نجومه‌ن بۆی ده‌نێرێ ده‌كات و بۆی هه‌یه روو له یه‌كێك له ئه‌ندامانی بنێت بۆ لێ توێژنه‌وه‌كه‌و پێشكه‌ش كردنی راپۆرتێك له باره‌یه‌وه. سێیه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی ئه‌و رێسایانه په‌یره‌و ده‌كات كه له یاسای به‌رزه‌فتی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تدا هاتوون.
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1. پزیشك له هه‌رێمی كوردستاندا تا نه‌چێته ناو سه‌ندیكا وبڕوانامه‌ی تۆماركردن ومۆڵه‌تی ده‌ستدانه پیشه‌ی وه‌رنه‌گرێ بۆی نییه ده‌ست بداته پیشه‌كه‌ی. 2. ئه‌و پزیشكه كوردانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمن بۆیان هه‌یه بێنه ناو سه‌ندیكا به‌و مه‌رجه‌ی هه‌موو مه‌رجێكی یاساییان لێ بێته دی وئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه داواكه‌یان قه‌بووڵ بكات یا ڕەو‌تی بكاته‌وه.
مادده‌ی بیست ودوو: یه‌كه‌م: 1. ئه‌نجومه‌نی لق له پێنج ئه‌ندام ودوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت، شه‌شیان ماوه‌یه‌ك پیشه‌گوزارییان كردبێ له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ، هه‌رچی حه‌وته‌میانه، ئه‌وه، ده‌شێ خزمه‌تی له پێنج ساڵ كه‌متربێ. 2. ئه‌ندامی لق، مه‌رجه خه‌ڵكی هه‌رێم بێ و، له هه‌رێمیش دانیشتبێ. 3. سه‌رۆكی لق ونوێنه‌ره‌كه‌شی، له ئه‌ندامانی لقه‌كه هه‌ڵده‌بژێردرێن. دووه‌م: لق ئه‌م ئه‌ركه تایبه‌تانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: 1. به‌ركارخستنی پلانی كار، كه له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یئه‌ی گشتیدا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، هه‌روه‌ها به‌ر كارخستنی رێنماییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 2. كۆشش بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌و ئاقاری پیشه‌كه. 3. به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری دارایی. 4. ئه‌و فرمانه تایبه‌تانه كه نه‌قیب یان ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێی ده‌سپێرێ. 5. دامه‌زراندنی به‌رده‌ستانی لق ودیاریكردنی كرێیه‌كانیان، پاش ته‌سدیقكردنی له لایه‌ن سه‌ندیكاوه. 6. به ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا كه‌سێ داده‌نێ نوێنه‌رایه‌تیی لق له دایه‌ره فه‌رمیه‌كاندا بكات.
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: مادده(2) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره(5)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. دووه‌م:مادده‌ی(3)له بڕیاری ژماره(219)ی ساڵی 2001 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. سێیه‌م: بڕگه‌كانی7.6))له بڕیاری ژماره (294)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه. چواره‌م: كاركردن به بڕگه(2) له مادده(13)له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره(113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی له‌جێ داده‌نرێ: باجی ده‌رامه‌ت ده‌خرێته سه‌ر موكه‌لله‌ف له بڕی هه‌ر ساڵێكی ته‌قدیری به‌پێی ئه‌م رێژانه‌ی خواره‌وه: 1-ده‌رامه‌تی تاكی نیشته‌جێ دوای پێدانی ئه‌م لێبورده یاساییانه‌ی خواره‌وه: أ-3% تا ده‌گاته دوو ملیۆن دینار. ب-5% بۆ ئه‌وه‌ی له دوو ملیۆن دینار پتره تا ده‌گاته چوار ملیۆن دینار. ج-10% بۆ ئه‌وه‌ی له 4 چوار ملیۆن دینار پتره تا ده‌گاته شه‌ش ملیۆن دینار. د-15% بۆ ئه‌وه‌ی له 6 شه‌ش ملیۆن دینار پتره. 2-ده‌رامه‌تی كه‌سی نا نیشته‌جێ هه‌مان رێژه‌كانی نیشته‌جێ یه، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و لێبوردنه‌و یاسایانه بیگرێته‌وه. 3-باج به ڕێژه‌یه‌كی چه‌سپاو كه بڕه‌كه‌ی (15%)یه ده‌خرێته سه‌ر قازانجی هه‌موو كۆمپانیا كاراكان له هه‌رێمی كوردستان به كۆمپانیا تاك و ساده‌كانیشه‌وه. 4-باج به ڕێژه‌ی 5% له‌سه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له 700000 حه‌وت سه‌د هه‌زار دینار زیاتره له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم وه‌رده‌گیرێ بۆ هه‌موو پله‌كانی فه‌رمانبه‌ریه‌تی وكه‌رتی تایبه‌تی تۆماركراو به فه‌رمی وخاوه‌ن پایه‌و پله فه‌رمانبه‌رییه تایبه‌تیه‌كان
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: پێویسته ئه‌ندام له‌م كارانه دووركه‌ویته‌وه: یه‌كه‌م: كه‌م ته‌رخه‌می كردن یاخوود گرفت خستنه پێش پیاده كردنی یاساكان و ئه‌و پێره‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به سه‌ندیكا و ئه‌و رێنمایی و بڕیارنه‌ی كه ده‌ری ده‌چوینێت. دووه‌م: ده‌ستدانه پیشه به بێ نوێكردنه‌وه‌ی ئابوونه‌ی ساڵانه یاخود مۆڵه‌ت. سێیه‌م: ره‌چاو نه‌كردنی ره‌وشتی پیشه‌یی و زیان گه‌یاندن به رووه‌ت (سومعه)ی پیشه‌یی و شه‌ره‌فی، به پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی ل پێره‌وی ناوخۆدا هاتوون. چواره‌م: به فێڵ و نادروستی به‌كار هێنانی نازناوێكی پیشه‌یی یاخود سیفه‌تێكی ناته‌واوی پیشه‌یی یان به پێی یاساكان و پێره‌وه ره‌چاوكراوه‌كان په‌سه‌ند نه‌كرابێ و ئاشكرا كردنی ئه‌مه به هه‌ر رێگایه‌ك بووبێ. پێنجه‌م: كردنی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هونه‌ری له ئه‌نجامی كه‌مته‌رخه‌می كه زه‌ره‌رێكی گه‌وره بۆ خاوه‌نی په‌یوه‌ندیداری لێ بكه‌وێته‌وه. شه‌شه‌م: پێ درێژ كردنی له سنووری ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی به پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه له پێره‌وی ناوخۆ و رێنماییه‌كانی كه سه‌ندیكا ده‌ری ده‌چوێنێ.
مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی پێنجه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: 1. ئه‌ندامیه‌تی له یه‌كێتی مافێكی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه و ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه: 2. هه‌موو مامۆستایان و وانه‌بێژانی قوتابخانه و په‌یمانگا و زانكۆ حكومییه تایبه‌تییه‌كان و ئه‌هلیه‌كان. 3. هه‌موو مامۆستایان و، سه‌رپه‌رشتیاران و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی فێركاری و ده‌رس وتنه‌وه، كه كارمه‌ندی وه‌زاره‌ت و ده‌سته و دامه‌زراوه‌كانی په‌روه‌رده‌یی و فێركردنن. 4. خانه‌نیشانی ئه‌ندام له ده‌سته‌ی فێركاری و ده‌رس وتنه‌وه كه ده‌یانه‌وێت ببنه ئه‌ندامی یه‌كێتی به داواكارییه‌كی نووسراو. ب ـ مامۆستایانی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردستان چ ئه‌وانه‌ی شه‌هیدبوون و چ ئه‌وانه‌ی له ژیاندا ماون ده‌بنه ئه‌ندامی فه‌خری.
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: بڕگه‌ی دووه‌م له مادده‌ی یه‌كه‌م هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (دووه‌م: ده‌سته: ده‌سته‌ی گشتی له هه‌رێمی كوردستان بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم). دووه‌م: بڕگه‌ی پێنجه‌م له مادده‌ی یه‌كه‌م له یاساكه‌دا هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (پێنجه‌م: ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم: ئه‌و ناوچانه‌ن كه له ڕووی مێژوو و جوگرافیاوه ناوچه‌ی كوردستانین، كه له رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق كه‌وتبونه ژێر رێكاره‌كانی به عه‌ره‌ب كردن و گۆڕینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی).
مادده‌ی یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: كاركردن به‌بڕگه (10/ج) له مادده (1)ی یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113)ی ساڵی 1982 ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان راده‌گیرێ. دووه‌م: ده‌سته‌واژه‌ی (له‌غه‌یری وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان) له بڕگه (10/د) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره(113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو لاده‌برێ. سێیه‌م: ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خرێته سه‌ر مادده (1) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113) ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو و ده‌بێته بڕگه (10/ج) بۆی:ـ بڕگه(10/ج): ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له رۆڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن و له ده‌ره‌وه‌ی عیراق نیشته‌جێن، وه‌ك نیشته‌جێكان بۆ مه‌به‌ستی پیاده‌كردنی ئه م یاسایه حسێب ده‌كرێن.
مادده‌ی بیست و چواره‌م: كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی شه‌شه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی پازده: یه‌كه‌م: مه‌ندوبه‌كانی قه‌زا، كه بۆ ئه‌ندامێتیی كۆنگره‌ی گشتی هه‌ڵبژێردراون، دوای ته‌واو بوونی ئیش و كاره‌كانی كۆنگره كۆ ده‌بنه‌وه به سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی لق بۆ هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌ی قه‌زا له‌ناو خۆیاندا كه له (3) سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و یه‌ك ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت. دووه‌م: لیژنه‌ی قه‌زا له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا سه‌رۆكێك له‌ناو ئه‌ندامه‌كانیدا بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ و، سه‌رۆك له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی لقدا ئاماده ده‌بێت. سێیه‌م: ئیش و كاری لیژنه‌ی قه‌زا: 1-به‌ركارخستنی بڕیار‌و ئاڕاسته‌كاریه‌كانی ده‌سته‌ی لق. 2- سه‌رپه‌رشتیی كاروباری یه‌كێتی له قه‌زادا. 3- به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرتگه‌لی ده‌وری بۆ ده‌سته‌ی لق ده‌رباره‌ی هه‌ر شتێك كه پێویست بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌ی فێركاری.
مادده‌ی سێیه‌م: بڕگه (1) له (دووه‌م)ی مادده‌ی شه‌شی یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه له جێگای داده‌نرێ: یه‌كه‌م: ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه له پارێزه‌ران به‌پێی ماوه‌ی تۆمار كردنه‌كه‌یان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه وه‌رده‌گیرێ: أ-(150) سه‌دو په‌نجا دینار ئه‌گه‌ر (3) سێ ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنه‌كه‌یدا تێنه‌په‌ریبێ. ب- (200) دوو سه‌د دینار ئه‌گه‌ر (3) سێ ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنه‌كه‌یدا تێپه‌ریبێ. حـ- (250) دوو سه‌دو په‌نجا دینار ئه‌گه‌ر (5) پێنج ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنیدا تێپه‌ریبێ. د- (300) سێ سه‌د دینار ئه‌گه‌ر (10) ده ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنیدا تێپه‌ریبێ. ه- (350) سێ سه‌دو په‌نجا دینار ئه‌گه‌ر (15) پازده ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنیدا تێپه‌ریبێ. و- (400) چوار سه‌د دینار ئه‌گه‌ر (20) بیست ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنیدا تێپه‌ریبێ. -به‌ندی (سێیه‌م) له مادده‌ی شه‌شه‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: دووه‌م: پارێزه‌ر ئابوونه‌ی ساڵی پێشووی به‌شداربوونی سندوق به یه‌ك جار له ماوه‌ی مانگی كانوونی دووه‌می هه‌موو ساڵێكدا ده‌دات. خۆ ئه‌گه‌ر، هات و، له كات و وه‌ختی دواكه‌وت و نه‌یدا، ئه‌و له‌و باره‌دا رێژه‌ی (50%) له‌سه‌دا په‌نجای ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه‌ی له‌سه‌ر زیاد ده‌كرێ. -به‌ندی (حه‌وته‌م)ی هه‌مان مادده له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه داده‌ڕێژرێته‌وه: سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر دایه‌ره ره‌سمییه‌كان و شه‌خسه مه‌عنه‌وییه‌كان رێژه‌ی بڕیاردراوی یاسایی له مزوكرێی پارێزه‌ر دابشكێنن و یه‌كسه‌ر هه‌واڵه‌ی سندوقه‌كه‌ی بكه‌ن.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة