المواد القانونية
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ده‌سته‌پێك دێنێت له:ـ أ- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی بۆ به‌ڕێوه‌بردن ووه‌به‌رهێنانی داهاته‌كان / سه‌رۆك. ب- به‌ڕێوه‌به‌ره گشتی یه‌كانی وه‌زاره‌ت /ئه‌ندام ج- به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری یاسایی /ئه‌ندام وبڕیار نووسی ئه‌نجوومه‌ن. د- دوو شاره‌زا له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه پاڵێوراون كه خاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆرین له كاروباری دارایی وئابووریدا.
مادده‌ی شه‌شه‌م: ده‌سته ئه‌نجومه‌نێكی كارگێڕی ده‌بێت كه‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانی كارگێڕی ودارایی وهونه‌ری ده‌كات وبه‌تایبه‌تیش ئه‌م كارانه ده‌كات:ـ یه‌كه‌م:كاركردن بۆ به‌ره‌وپێش بردنی كاری ده‌سته وپێره‌وه كارگێڕی ودارایی وهونه‌ریه‌كانی. دووه‌م:دانانی سیاسه‌تی گشتی بۆ به‌ڕێوه‌بردن ووه‌به‌رهێنانی موڵك وسامان وداهاته‌كانی ده‌سته به پێی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت. سێیه‌م:دان نان به بوودجه‌ی ساڵانه‌ی ده‌سته وحیسابه كۆتاییه‌كانی وهه‌موار كردن له‌سه‌ری. چواره‌م:ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گرێبه‌ست وپه‌یمان وپابه‌ندیه داراییه‌كان له چوارچێوه‌ی بوودجه‌ی په‌سه‌ند كراوی ده‌سته. پێنجه‌م:په‌سه‌ندكردنی میلاكی ده‌سته. شه‌شه‌م:لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌تانه‌ی وه‌زیر ده‌یخاته روو. حه‌وته‌م:ئاماده‌كردنی راپۆرتێكی ساڵانه‌ی گشتگیر سه‌باره‌ت به كاری ده‌سته‌و چالاكیه‌كانی بۆ به‌رده‌م وه‌زیر وپاشان ره‌وان كردنی بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
مادده‌ی پێنجه‌م: ده‌سته بوودجه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی ده‌بێت كه چاوگه‌كانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:ـ یه‌كه‌م:به‌خشینی ساڵانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم. دووه‌م:پێدان وبه‌خشین وباره‌بوه‌كان. سێیه‌م:داهاته داراییه‌كانی ده‌سته. چواره‌م:ده‌سكه‌وتی چالاكیه‌كانی وه‌زاره‌ت وده‌سته. پێنجه‌م:ئه‌وه‌ی له پڕۆژه وه‌به‌ر هێنانه‌كانی ده‌ست ده‌كه‌ۆیت. شه‌شه‌م:داهاتی پسوله‌ی یانه‌سیب به‌مه‌رجێك به یاسا رێكبخرێت. حه‌وته‌م:به‌ركه‌وتی وه‌زاره‌ت له قه‌ره‌بوه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی له‌و زیانانه‌ی به‌ر كوردستان وهاوڵاتیانی كه‌وتوه له ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفال وبه‌كار هێنانی چه‌كی كیمیاوی.
مادده‌ی چواره‌م: ده‌سته‌ی گشتی بۆ به‌ڕێوه‌بردن و وه‌به‌رهێنانی داهاته‌كان خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی وسه‌ربه‌خۆیی دارایی وكارگێڕیه،فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیی به ده‌ست هێنابێت وخاوه‌ن لێزانی وپسپۆری بێت.
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م:وه‌زیر:سه‌رۆكی باڵا‌و،به‌رپرسی ئیش وكارو ئاڕاسته‌كاری سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و،سه‌رپه‌رشتی وریقابه‌ی ده‌كا،وبۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به بریكاری وه‌زاره‌ت،به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان،یان به‌وكه‌سه‌ی له وه‌زاره‌تدا به‌شیاوی ده‌زانێ، بسپێرێت، هه‌موو ئه‌و بڕیار‌و فه‌رمان رێنماییانه‌ی كه پێوه‌ندییان به ئه‌ركوفرمان وپێكهاته‌و ده‌سه‌ڵات و،كاروباری دیكه‌ی هونه‌ری ودارایی وئیداری ورێكخستنی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌بێ،به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، له وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چن و، خۆی سه‌رپه‌رشتیی جێبه‌جێكردنیان ده‌كا،وه‌زیر به‌رپرسیشه به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران،چونكه ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه. دووه‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت:له چوارچێوه‌ی سه‌ڵاحییاتدا،كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات له ئاڕاسته‌كردن وسه‌رپه‌شتكردنی كاروباری وه‌زاره‌ته‌كه‌دا،مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆیی تایبه‌ت به‌م ئیشه‌وه‌ی هه‌بێت. سێیه‌م:نووسینگه‌ی وه‌زیر:فرمانبه‌رێ، به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كاو،به‌ڕێوه‌ی ده‌با،بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی هه‌بێ،ژماره یه‌ك فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. چواره‌م:نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فرمانبه‌رێ، به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كاو،به‌ڕێوه‌ی ده‌با،بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی هه‌بێ،ژماره یه‌ك فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م:راوێژكاران:له چواركه‌س زیاتر نابن،ده‌بێ بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیان هه‌بێ و،خاوه‌ن ئه‌زموون وكه‌رده‌ش بن. شه‌شه‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئیداری ودارایی:فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كاو،بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی هه‌بێ و،خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕیش بێ.ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی خواره‌وه‌ش وابه‌ستی ده‌بن: أ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئیداره‌و زاتییه. ب- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ژمێریاری. ج- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی لێوردبوونه‌وه‌و ریقابه‌ی ناوخۆ. د- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئامار‌و لێكۆڵینه‌وه. ه- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پلاندانان وبه‌دواداچوون. و- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری یاسایی. حه‌وته‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی خزمه‌تگوزاریی كه‌س وكاری شه‌هیدان وئه‌نفالكراوان:فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایـی زانكـۆیی هه‌بێ،خاوه‌ن ئه‌زموون وپسـپۆڕیش بێ. هه‌شته‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی Gشتیی كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفالكراوان له پارێزگاكانی هه‌رێمدا:فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی هه‌بێ و،خاوه‌ن ئه‌زموون وپسپۆڕیش بێ.ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی خواره‌وه وابه‌ستی ده‌بن:ـ أ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری شه‌هیدان. ب- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری ئه‌نفالكراوان. ج- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئیداره وزاتییه. د- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ژمێریاری. ه- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی لێوردبوونه‌وه. و- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی راگه‌یاندن وپێوه‌ندیكاری. ز- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری یاسایی.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی یازده‌می یاسـایی ژماره (22)ی ساڵی 2003ی ئه‌نجومه‌نی نیشــتمانیی كوردســتان ـ عیراق پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه سه‌باره‌ت به راگرتنی كارپێكردن به ماده‌كانی (285 هه‌تا 293)ی ده‌روازه‌ی دووه‌می یاسای بنچینه‌كانی دادگاییكردنی سزایی ژماره (23)ی ساڵی 1971 له هه‌رێمی كوردستان و كار به حوكمه‌كانی ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: په‌رله‌مان چاودێری و به دواداچوونی كاره‌كانی ده‌سته ده‌كات به پشت به‌ستن به حوكمه‌كانی یاسا و په‌یره‌وی ناوخۆ. دووه‌م: سه‌رۆك به بڕیارێكی هۆدار له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به‌زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامان لاده‌برێت ئه‌گه‌ر سه‌لمێندرا كه لێهاتوویی نییه.
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه كاری پێده‌كرێ و له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)، بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی یه‌كه‌م: کارنه‌کردن به حوکمه‌کانی یاسای به‌کرێدانی خانووبه‌ره‌ی ژماره (9)ی ساڵی 2008 درێژ ده‌کرێته‌وه تاوه‌کو 15/7/2015.
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركارو حوكمه‌كانیش ئه‌و ده‌عوایانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه هێشتا حوكمی بنبڕیان بۆ ده‌رنه‌چووه.
مادده‌ی پێنجه‌م: پێویسته وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت كاری پێ ناكرێت.
مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی (3)و مادده‌ی ( 47 - یه‌كه‌م) له یاسای ژماره (76)ی ساڵی 1983 ی چاودێری كردنی مێرد منداڵان، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له كار ده‌خرێ و، له جیاتی ئه‌و دوو مادده‌یه حوكمه‌كانی مادده‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می ئه‌م یاسایه ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی دووه‌م: هه‌ر كه‌سێ له كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌یدا ته‌مه‌نی (11) یازدە ساڵانی ته‌واو نه‌كردبێ، داوای جه‌زائی (الدعوی الجزائیة) له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له‌سه‌ر ناكرێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م: به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه یاسای ژماره (76)ی ساڵی 1983ی چاودێری مێرد مندڵان (رعایه الاحداث) له هه‌رێمی كوردستاندا به‌سه‌ر مێرد منداڵی كه‌تن كه‌ر (جانح)و ئه‌و بچووك و مێرد منداڵانه‌شدا كه تووشی كه‌تن ده‌بن و به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیشیاندا پیاده بكرێ، ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه به ماناكانی به‌رامبه‌ریان لێك ده‌درێنه‌وه:1. ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی (11) یازدە ساڵانی ته‌واو نه‌كردبێ به بچووك له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.2. ئه‌وه‌ی (11) ساڵانی ته‌واو كردبێ وهه‌ژده ساڵانی ته‌واو نه‌كربێ به مێردمنداڵ (حدث) له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.3. ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی (11) یازدە ساڵانی ته‌واو كردبێ و (15) ساڵانی ته‌واو نه‌كربێ به منداڵ قه‌ڵه‌م ده‌درێ.4. ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی (15) ساڵانی ته‌واو كردبێ و (18) هه‌ژده ساڵانی ته‌واو نه‌كربێ به لاو له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.5. خاوه‌نه‌كانیان: باوكه، دایكه، یان ئه‌و كه‌سه‌یه كه بچووكێ ، یان منداڵێكی له ژێر سایه‌دا بێ، یان به بڕیارێكی دادگا یه‌كێ له‌و دووانه په‌روه‌رده بكات.
مادده‌ی یه‌كه‌م: جێبه‌جێكردنی یاسای راژه‌ی زانكۆیی (فیدڕالی) ژماره (23)ی ساڵی 2008ی هه‌مواركراو به یاسای ژماره (32)ی ساڵی 2012 له هه‌رێمی كوردستان – عێراقداو كاركردن به حوكمه‌كانی.
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا، جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة