المواد القانونية
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌ن تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت به‌مانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی زانیاری ته‌واو ده‌رباره‌ی چالاكی ئابوری و نوێكردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له گشت بواره‌كانی په‌یوه‌ست به كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی كاره قۆره‌خكارییه‌كان، و هه‌ڵسان به لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی پێویست له‌م باره‌یه‌وه. دووه‌م: وه‌رگرتنی زانیاری په‌یوه‌ست به كاره پێشێلكارییه‌كانی رێساكانی كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی قۆره‌خكاریی به هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان، و گرتنه‌به‌ری رێكاری گونجاو ده‌رباره‌یان به‌پێی یاسا. سێیه‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ده‌زگا هاوشێوه‌كان له بواری ئاڵوگۆڕی زانیاری و داتای په‌یوه‌ست به جێبه‌جێكردنی رێساكانی كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی قۆره‌خكاریی له حكومه‌تی ناوه‌ندیی و هه‌رێمه‌كان و ده‌وڵه‌تان به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان. چواره‌م: ئاماده‌كردنی راپۆڕتێكی نیو ساڵیی ده‌رباره‌ی چالاكیه‌كانی ئه‌نجومه‌ن و پلانی داهاتوو پێشنیاره‌كانی ده‌رباره‌ی كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی قۆره‌خكاریی و خستنه‌به‌رده‌ستی وه‌زیره‌وه.
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی وه‌زاره‌تی داد، كه له مادده‌ی نۆیه‌مدا هاتووه، كورت ده‌كرێته‌وه سه‌ر كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان بۆ فه‌رمانبه‌ری ڕاسپێردراو له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه وه‌ك ئه‌ندامی رێكهێنانی دادگه‌ریی بۆ ئاسانكاری ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان له سنووری ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌ن.
مادده‌ی یازده‌م: گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (50.000.000.000) په‌نجا ملیار دینار بۆ پرسی كۆچكردن و كۆچپێكراوان ته‌رخان ده‌كرێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م: 1-ئه‌رك و كاره تایبه‌تییه‌كانی دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت ب پێره‌وێك دیاری ده‌كرێن. 2-وه‌زیر بۆی هه‌یه به پێی پێویست به‌رێوه‌به‌رێتی به‌ش و لقی نوێ پێك بێنێ یابیخاته پاڵ یه‌كتر. 3-وه‌زیری داد بۆی هه‌یه رێنمایی بۆ ئاسانكردنی به‌جێهێنانی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.
مادده‌ی سێزده‌م: گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (65.000.000.000) شه‌ست و پێنج ملیار دینار وه‌ك كۆمه‌كی كشتوكاڵیی ته‌رخان ده‌كرێت و وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی بڕه پاره ته‌رخانكراوه‌كانی ده‌بێت به مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی هه‌رێم به‌مه‌رجێك بۆ مه‌به‌ستی تر لێكگواستنه‌وه‌ی (مناقله) تیادا نه‌كرێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ، گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی دووه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كان ولایه‌نه فه‌رمیه‌كان له هه‌رێمدا جێی ده‌سته‌ڵاته‌كان و لایه‌نه فه‌رمیه فیدراڵییه‌كان ده‌گرنه‌وه له‌هه‌ر شوێنێك ناویان له یاسای ژماره (21)ی ساڵی 1997دا هاتبێ.
مادده‌ی چواره‌م: وه‌زیره‌كانی دارایی و ئابووری و بازرگانی بۆیان هه‌یه رێنمایی هاوبه‌ش بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنن.
مادده‌ی پێنجه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی دووه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كان ولایه‌نه فه‌رمیه‌كان له هه‌رێمدا جێی ده‌سته‌ڵاته‌كان و لایه‌نه فه‌رمیه فیدراڵییه‌كان ده‌گرنه‌وه له‌هه‌ر شوێنێك ناویان له یاسای ژماره (21)ی ساڵی 1997دا هاتبێ.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: 1/ له‌هه‌رپارێزگایه‌ك لقێكی سه‌ندیكا ده‌كرێته‌وه به پێی پێرۆی ناوخۆ. 2/سه‌رۆكی لق سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی لق ده‌كات وله كاتی ئاماده‌نه‌بوونی یه‌كێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی لق كه به ته‌مه‌ن له هه‌موویان گه‌وره‌تر بێت سه‌رۆكایه‌تیده‌كات. 3/ماوه‌ی ده‌وره‌ی ئه‌نجوومه‌نی لق سێ ساڵه و له‌رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
مادده‌ی شه‌شه‌م: ده‌بێ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن شوقه یان خانووه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به ئاماده‌كراوی بۆ نیشته‌جێبوون راده‌ستی داواكار بكات له ماوه‌یه‌ك كه له دوو سالأ تێپه‌ر نه‌كات دوای پێشه‌كی دانه‌كه.
مادده‌ی یه‌كه‌م: بۆدابین كردنی نوا بۆ هاووڵاتیانی خاوه‌ن داهاتی سنووردار، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن شوقه و خانووی نیشته‌جێبوون دروست ده‌كات و به‌ناویان ده‌كات.
مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی، پاره‌ی پێویست بۆ بنیات نانی شوقه و خانوه‌كانی نیشته‌جێبوون بۆ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن ته‌رخان ده‌كات.
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی و لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار هه‌ریه‌ك به پێ ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی، پێڕه‌وو رێنمایی پێویست ده‌ربكه‌ن بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی هه‌شته‌م: شوقه یان خانووی نیشته‌جێبوون به‌ناوكراو له ره‌سمی تۆماركردن بۆیه‌ك جار ده‌بووردرێت.
مادده‌ی ده‌یه‌م: ده‌بی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیست و چواره‌م: 1/دارایی سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێ. أ ـ ئابوونه‌ی چوونه ناو سه‌ندیكا وئابوونه‌ی ساڵانه ب - ئابوونه‌ی تۆماركردن ج ـ ئابوونه‌ی تۆماركردنی نازناوی پسپۆری د ـ ئابوونه‌ی كردنه‌وه و نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنی تایبه‌تی له ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كاندا. هـ ـ ئابوونه‌ی راستاندنی راپۆرتی پزیشكی و ـ قازانجی چاپه‌مه‌نی سه‌ندیكا ز ـ ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه ئه‌ندامان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكردن له پارێزگاكان حوكمییانی پێ ده‌درێ و لێیان وه‌رده‌گیرێ. ح ـ مینحه وبه‌خشش و هه‌ر داهاتێكی تر. ط ـ ده‌سه‌كه‌وته‌كانی یانه ومه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ندیكا 2/ئه‌گه‌ر باری نا ئاسایی ماوه‌ی نه‌دا بودجه له واده‌ی خۆی دا په‌سه‌ند بكرێ، ئه‌و كاته له‌سه‌ر بنچینه‌ی ده‌روازه وبه‌شه‌كانی پێشوو ده‌كرێ تاكو بودجه‌ی نوێ په‌سه‌ند ده‌كرێ.
چوارەم: هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.
یەکەم: دانانی ڕۆژی (16/4)ی هەموو ساڵێک لە هەرێمی کوردستان عێراق بە ڕۆژی ژینگە.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة