المواد القانونية
چوارەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە (وەقایعی كوردستان)دا دەخرێتە بەركار.
سێیەم: پێویستە وەزیرە پێوەندیدارەكان حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخاتە بەركار.
مادده‌ی نۆیه‌م: یاسای وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی ژماره(7)ی ساڵی 1992 وهه‌موار كردنه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
مادده‌ی ده‌یه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: یه‌كه‌م: دادگای تاوانی مه‌ڵبه‌ندی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به سێ دادوه‌ر كۆده‌بێته‌وه و به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دداگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یا یه‌كیك له جێگره‌كانی و ئه‌ندامیه‌تی دووی تر له جێگره‌كان یا یه‌كێكیان و دادوه‌رێك یا ئه‌ندامیه‌تی دوو دادوه‌ر كه ده‌بێ پۆلی هه‌ر یه‌كه‌یان له پۆلی دووه‌م كه‌متر نه‌بێ. دووه‌م دادگای تاوان له پارێزگاكانی تردا به سه‌رۆكایه‌ت جێگری سه‌رۆك ل مه‌ڵبه‌ندی پارێزگادا و دوو دادوه‌ر له پۆله$كه‌یان له پۆلی دووه‌م كه‌متر نه‌بێت كۆده$بێته‌وه. سێ یه‌م: ناوی سه‌رۆك و ئه‌ندامه ئه‌سڵی و ئیحتیاته‌كانی دادگای تاوان به به‌یاننامه‌یه‌ك راده$گه‌ێنرێت كه وه‌زیری داد له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌ری ده‌كا.
مادده‌ی سی یه‌م: یه‌كه‌م: دادگایه‌كی لێكۆڵینه‌وه یا زیاتر له هه‌ر شوینێكدا پێك ده‌هێنرێ كه دادگای سه‌ره$تایی تێدا بێ به پێی حوكمی یاسا لێده$كۆڵێته‌وه و ئه‌گه‌ر دادوه‌رێكی تایبه$تی بۆ دیاری نه‌كرابوو دادوه‌ری دادگای سه‌ره$تایی ده‌بێته دداوه‌ری لێكۆلینه‌وه. دووه‌م: وه‌زیری داد له‌سه‌ر پێشنیازی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆی هه‌ه‌ی دادگای لێكۆلینه‌وه ب جۆرێك یا بۆ چه‌ند جۆرێكی دیاریكراو له تاوان ته‌رخان بكا. سێ یه‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه ده‌سته‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له دادوه‌ران بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی تاوانێك یان چه‌ند تاوانێكی دیاری كرا‌و پێك بێنێ و ده‌سته‌كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌بێ.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: هه‌ر سێ ساڵ جارێك ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كا بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: گفتوگۆ و راستاندنی بوودجه و حیسابكاری دوماهی. دووه‌م: چاوپیاخشاندن به‌و پێشنیارانه‌ی كه له باره‌ی هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكاوه پێشكه‌ش كراون. سێیه‌م: ئیقرار كردنی پێره‌وی ناوخۆ و هه‌موار كردنی.
مادده‌ی ده‌یه‌م: له كاتی به‌كارهێنای ئۆتۆمبێلی فه‌رمانگه له لایه‌ن به وه‌فدچووه‌وه ده‌رماڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی بۆ سه‌رف ده‌كرێ.
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: دوو رێكخراوی تۆمار كرا‌و یان زیاتر مافی دامه‌زراندنی تۆڕێكیان هه‌یه له نێوان خۆیاندا. دووه‌م: 1- ئه‌و تۆڕی رێكخراوانه‌ی هه‌وڵ ده‌دات كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی به‌ده‌ست بهێنی، ده‌بێ داوایه‌كی تۆمار كردن به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پێشكه‌ش بكات و، كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وی به ده‌ست ده‌هێنێت و، سه‌ربه‌خۆ له‌و كه‌سایه‌تییه مه‌عنه‌ویانه‌ی ئه‌و رێكخراوانه‌ی پێكی ده‌هێنن. 2- ئه‌و تۆڕه‌ی تۆمار نه‌كرا بێت یاسایی ده‌بێت به‌ڵام كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وی به‌ده‌ست ناهێنێت. 3- دوو تۆڕ یان زیاتر له تۆڕی رێكخراوه‌كان بۆیان هه‌یه بچنه پاڵ یه‌ك و، ده‌كرێ تۆڕی رێكخراوه‌كان له رێكخراوی كوردستانی یان عێراقی یان بیانی پێك بێت و، هه‌ر كه‌سێكی ئاسایی، یان مه‌عنه‌وی بۆی هه‌یه ببێته ئه‌ندام له تۆڕی رێكخراوه‌كاندا. 4- داوا و مامه‌ڵه‌ی تۆمار كردن له ره‌سم ده‌به‌خشرێت.
مادده‌ی نۆزده: ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌وانه‌كه خۆی، یا یه‌كێ له خاووخێزانه‌كه‌ی دوای مردنی خۆی له وه‌رگرتنی مووچه‌كه دابڕا یان نه‌هات و داوای مووچه بۆ بڕینه‌وه‌ی نه‌كرد و دوو ساڵیشی زیاتر به‌سه‌ر داچوو، ئه‌وه، له‌و باره‌دا مافی ئه‌وه‌ی نی یه داوای مووچه‌ی ئه‌و ماوه‌یه بكات كه دواكه‌وتووه مه‌گه‌ر بیانووی به‌جێی هه‌بێ بۆ ئه‌و دواكه‌وتنه‌ی، دواكه‌وتن له پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌نامه و مه‌علومات به ده‌سته‌ی سندوق به پێ ی ئه‌م مادده‌یه به‌دابڕان له داواكردن له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.
مادده‌ی سی: 1. پزیشكی ددان، له‌ماوه‌ی حه‌پس و سجن و ده‌سبه‌سه‌ربوونیدا، پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ. 2. پزیشكی ددان، ئه‌گه‌ر به جه‌ریمه‌یه‌كی ئابڕووبه‌ر، په‌یوه‌ندی به‌پیشه‌كه‌یه‌وه هه‌بێ حوكم بدرىَ، ئه‌وه، ئیدی پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ. 3. ئه‌گه‌ر هاتو پزیشكی ددان جارێكی تریش به جه‌ریمه‌ی په‌یوه‌ندیدار به پیشه‌كه‌یه‌وه حوكمی به‌سه‌ردا درایه‌وه، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، ناشێ ناوی تۆمار بكرێته‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به‌پێی پیرۆو به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ش كه له‌سه‌ر پێڕۆكه ده رهێنراون مرافه‌قه‌تی نوێی بداتێ.
مادده‌ی شازده‌م : دادگای دادوه‌ریی كارگێڕیی تایبه‌تمه‌ند نیه به سه‌یركردنی ئه‌و تانوتانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن به مانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: كاره‌كانی سه‌روه‌ریی، ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم كه له مادده‌ی ده‌یه‌م له یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ژماره (1)ی ساڵی 2005 دا هاتووه به كاری سه‌روه‌ری داده‌نرێ. دووه‌م: بڕیاره كارگێڕییه‌كان كه یاسا رێگای بۆ زولم لێ وه‌رگرتنی یان ناره‌زایی له سه‌رده‌ربڕینی یان تانووت لێدانی بۆ داناوه.
مادده‌ی چواره‌م : ئه‌نجومه‌ن له‌مانه پێكدێ :ـ یه‌كه‌م : ده‌سته‌ی گشتی 1. له سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و راوێژكاران و راوێژكارانی یاریده‌ده‌ر پێكدێ و دانیشتنه‌كانی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك سازده‌دات و له كاتی ئاماده نه‌بوونی به سه‌رۆكایه‌تی جێگره‌كه‌ی ده‌بێ و به ئاماده‌بوونی سێ له سه‌ر چواری ئه‌ندامانی راده‌ی یاسایی ته‌واو ده‌بێ. 2. راوێژكاره یاریده‌ده‌ره‌كان مافی به‌شدار بوونیان له ده‌نگداندا نییه. دووه‌م: ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی: له سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و كۆنترین راوێژكار پێكدێ. سێیه‌م: ده‌سته‌ی به‌رزه‌فتكاریی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم: له جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامیه‌تی دووان له راوێژكاران پێكدێ كه سه‌رۆكایه‌تی ده‌سنیشانیان ده‌كات و له كاتی ئاماده‌نه‌بوونی جێگری سه‌رۆك، كۆنترین راوێژكار سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌كه ده‌كات.
مادده‌ی بیست و چواره‌م: ده‌بێ ئه‌ندام له‌م كارانه‌ی خواره‌وه دوور بكرێته‌وه: یه‌كه‌م: پشت گوێ خستن و كۆسپ هێنانه به‌ر پیاده‌كردنی ئه‌و یاسا و پێره‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به سه‌ندیكاو، وه ئه‌و رێنماییانه‌ی كه ده‌ریان ده‌هێنێ. دووه‌م: ده‌ست دانه پیشه به‌بێ نوێ كردنه‌وه‌ی به‌شداری ساڵانه و مۆڵه‌ت. سێیه‌م: چاودێری نه‌كردنی ره‌وشتی پیشه‌یی و ناوبانگ زراندنی پیشه‌كه‌و كه‌رامه‌تی ئه‌و پیشه‌یه به گوێرهه‌ی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه له پێره‌وی ناوخۆدا ده‌قیان گرتووه. چواره‌م: هه‌ڵگرتنی سیفه‌تی به‌درۆی له‌قه‌بی پیشه‌یی یان سیفه‌تی پیشه‌یی یان ناراست، به‌پێی یاسا‌و پێره‌وه به‌رقه‌راره‌كان. پێنجه‌م: سنووردابه‌زارندنی ده‌ست دانه پیشه به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له پێره‌وی ناوخۆ و رێنماییه‌كان ده‌قی گرتووه كه سه‌ندیكا ده‌ریان ده‌چوێنێ.
مادده‌ی سی وپێنج: 1. به ئاماده‌بوونی نه‌قیب یان جێگری (نوێنه‌ری) نه‌قیب، یان سه‌رۆكی لق یان نوێنه‌ری سه‌رۆكی لق نه‌بێ، ناشێ باره‌گای سه‌ندیكا، یان باره‌گای لقه‌كانى بپشكنرێ. 2. هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك له كاتی فرماندا، یان به‌هۆی پیشه‌كه‌یه‌وه بكرێته سه‌ر ئه‌ندام، ئه‌وه، ئه‌و ده‌ستدرێژكاره، حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی به‌سه‌ردا ده‌درێ كه شه‌رێ فرۆشتبی به فرمانبه‌ر له كاتی به‌رێ خستنی ئه‌ركی خۆیدا. 3. ده‌سه‌ڵاتی لێپێچینه‌وه پێویسته پێش لێپێچینه‌وه له جه‌ریمه‌ی به‌چاونه‌دیتراو، درابێته پاڵ ئه‌ندامێ له ئه‌ندامان، پێویسته له‌سه‌ری سه‌ندیكا یان لقه‌كانی سه‌ندیكا ئاگاداربكاته‌وه، سه‌ندیكاش پێویسته نوێنه‌رێكی خۆی بنێری له‌و لێپیچینه‌وه‌یه‌دا به‌شداربێ. 4. ئه‌ندامی نه‌خۆش، له ژووره به كرێ گیراوه‌كانی پله یه‌كه‌می ده‌زگای ته‌ندروستی حكومی و په‌یمانگه هونه‌رییه‌كاندا چاره‌سه‌ری بۆده‌كرێ و له مزوكرێ سه‌رفرازه. وه لێ كه له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كاندا بخه‌وێ یان بۆ عیاده تایبه‌ته‌كان بچێ، ئه‌وه، له‌و بارده‌دا، ده‌ستهه‌قی پزیشك و نه‌شته‌ر گه‌ره‌كان له لیستی حساباتی خۆی داده‌شكێنرێ.
مادده‌ی سی وشه‌ش : هه‌ر كه‌سێ به‌پێ تۆماربوون و به‌پێی ئیجازه كه حوكمه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه موماره‌سه‌ی ئه‌م پیشه‌یه بكا، ئه‌وه غه‌رامه‌یه‌ك ده‌كرێ له (450000) چوارسه‌د وپه‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له (600000) دینارریش نه‌ترازێ.
مادده‌ی سی وحه‌وت: پزیشكی ددان له ئیجازه‌دابێ، ده‌شێ پزیشكێكی دیكه‌ی ددان له عیاده‌كه‌ی خۆیدا دابنێ، به‌مه‌رجێ ئه‌م جێگره هه‌مان پله‌ی زانستی وهه‌مان پسپۆڕیی هه‌بێ و، ئیجازه‌كه‌ش له سێ مانگ نه‌ترازێ.
مادده‌ی سی وهه‌شت: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ر كار.
مادده‌ی سی ونۆ: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخاته به‌ر كار.
مادده‌ی چل: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا ده‌خرێته به‌ركار.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة