المواد القانونية
مادده‌ی سی و دوو: یه‌كه‌م: هه‌رێم مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه خاوه‌نداریه‌تی هه‌موو به‌یاناتء زانیاریه‌كان بكات، چ سه‌ره‌تاییء تێكه‌ڵاو، چاره‌سه‌ر لێكدانه‌وه‌یه یان شرۆقه‌كردنی تایبه‌ت به‌نه‌وتء پڕۆسه‌كانی نه‌وت له هه‌رێم دا. دووه‌م: له‌گه‌ڵ سه‌رپێچی نه‌كردن له بڕگه‌ی یه‌كه‌م له‌م مادده‌یه‌دا كه‌سانی ڕێپێدراوه‌كان ده‌توانن ڕووپه‌رێك له به‌یاناتء زانیاریه‌كانی له میانه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌دا به‌ده‌ست هاتووه، به‌كاری بێنیت به مبه‌ستی مۆله‌ته‌كه و به‌شێك یان هه‌مووی وه‌كو له مۆڵه‌ته‌كه‌دا هاتووه به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی به‌خاوه‌نبوونی ئه‌و به‌یاناتانه‌ی هه‌بێت له كاتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌دا. سێیه‌م: ره‌وانه كردنی به‌یاناتء زانیاریه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه كه له ماوه‌ی پڕۆسه‌كانی نه‌وت به‌ده‌ستهاتوون، به‌شێوه‌یه‌كی ئازاد له‌لایه‌ن كه‌سانی ڕێپێدراوه‌وه دوای ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیر، به‌مه‌رجێك له‌كاتی داواكردندا دانه‌یه‌كی ئه‌سڵی له هه‌موو به‌یاناتء زانیاریه ئه‌لیكترۆنیه‌كان به وه‌زیر بدرێ یان حاڵه‌تی كاكله‌یی یان به‌رده‌لانیء شله‌مه‌نی فیزیكییه‌كان یان به‌به‌شێكیان كه به‌كارده‌هێنرێء له هه‌رێم دا بهێلدرێته‌وه.
مادده‌ی سی و سێ: پشكێنه‌ری گشتی له وه‌زاره‌ت چاودێریكردنی كه‌سی ڕێپێدراو ده‌گرێته ئه‌ستۆ، كه‌سی ڕێپێدارویش ده‌بێ هه‌موو تۆماره‌كانی له‌لایه‌تی پێشكه‌شی بكات بۆ مه‌به‌ستی وردبینیكردن ئه‌گه‌ر پێویستی كرد.
مادده‌ی شه‌شه‌م: ده‌زگا ئه‌نجومه‌نێكی كارگیریی ده‌بێت وله‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:ـ یه‌كه‌م : سه‌رۆكی ده‌زگا سه‌رۆكه. دووه‌م: جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا ئه‌ندامه وله‌كاتی ئاماده نه‌بوونی سه‌رۆك سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات. سێیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی ده‌زگا ئه‌ندامن. چواره‌م: هه‌ر شاره‌زایه‌ك یان راوێژكارێك سه‌رۆك ده‌زگا ده‌ستیشانی بكات له‌ناو ده‌زگا یا له ده‌ره‌وه‌یدا، به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌بێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م: جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی سێیه‌می یاساكه له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق راده‌گیرێت و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه تێكڕای كرێكاران و كارگوزاران له ده‌زگا و كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت له نێو هه‌رێمدا ده‌گرێته‌وه، به چاوپۆشین له ژماره‌ی كارمه‌ندان. دووه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌مانه ناگرێته‌وه: 1- فه‌رمانبه‌ر له یه‌كێك له فه‌رمانگه یان ده‌زگاكانی حكومه‌ت یان ئه‌وانه‌ی یاسای راژه‌ی مه‌ده‌نی ده‌یانگرێته‌وه. 2- ئه‌و كرێكاره‌ی له لای رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و نێرده دیپلۆماسییه بیانییه‌كاندان. 3- ئه‌و كرێكاره‌ی له لای لایه‌نانێكن كه مه‌رجیان هه‌یه بۆ كرێكاره‌كانیان، كه ده‌بێ بچنه ژێر باری سیسته‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی تایبه‌ت به خۆیانه‌وه. 4- كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و پاسه‌وانانی هه‌رێم.
مادده‌ی یه‌كه‌م: جێبه‌جێكردنی یاسای راژه‌ی زانكۆیی (فیدڕالی) ژماره (23)ی ساڵی 2008ی هه‌مواركراو به یاسای ژماره (32)ی ساڵی 2012 له هه‌رێمی كوردستان – عێراقداو كاركردن به حوكمه‌كانی.
مادده‌ی دووه‌م: ده‌سه‌ڵاته تایبه‌تمه‌نده‌كانی (كارگێڕی و زانستی و ئه‌كادیمی) هه‌رێم ده‌چنه جێگه‌ی ده‌سه‌ڵاته فیدڕالیه‌كان له هه‌ر شوێنێكی یاسای ناوبراودا هاتبن.
مادده‌ی سێیه‌م: له‌كارخستنی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای ژماره (32)ی ساڵی 2012 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ژماره (23)ی ساڵی 2008 له هه‌رێمداو، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م: فه‌رمانبه‌ری راژه‌ی زانكۆیی له‌وانه‌ی: 1- هه‌ڵگری نازناوی زانستیی (مامۆستای یاریده‌ده‌ر)و (مامۆستا)ن، به‌ته‌واوكردنی ته‌مه‌نی (66) ساڵی خانه‌نشین ده‌كرێن. 2- هه‌ڵگری نازناوی زانستیی (پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر)و (پرۆفیسۆر)ن، به‌ته‌واوكردنی ته‌مه‌نی (70) ساڵی خانه‌نشین ده‌كرێن.
مادده‌ی چواره‌م: له رێكه‌وتی 7/5/2012ه‌وه كار به حوكمه‌كانی هه‌مواری یه‌كه‌می یاساكه ده‌كرێت.
مادده‌ی پێنجه‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی شه‌شه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی حه‌وته‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.
مادده‌ی نۆیه‌م: به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌ی (27) له یاسای خانه‌نشینی و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی كرێكاران، كرێكارانی كه‌رتی تایبه‌ت كه خاوه‌ن كاری هه‌میشه‌یی یان به‌رده‌وامیان نییه، له حاڵه‌تی به‌شداری كردنیان له سندووقی بیمه‌دا، مافی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان ده‌بێ، به مه‌رجێك له دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمدا مووچه‌یان نه‌بێت و، چۆنیه‌تی تۆمار كردنیان و وه‌رگرتنی ئابوونه لێیان، به په‌یڕه‌وێك رێك ده‌خرێت كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ری ده‌كات.
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا، جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م: جێبه‌جێكردنی یاسای راژه‌ی زانكۆیی (فیدڕالی) ژماره (23)ی ساڵی 2008ی هه‌مواركراو به یاسای ژماره (32)ی ساڵی 2012 له هه‌رێمی كوردستان – عێراقداو كاركردن به حوكمه‌كانی.
مادده‌ی یه‌كه‌م: به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه یاسای ژماره (76)ی ساڵی 1983ی چاودێری مێرد مندڵان (رعایه الاحداث) له هه‌رێمی كوردستاندا به‌سه‌ر مێرد منداڵی كه‌تن كه‌ر (جانح)و ئه‌و بچووك و مێرد منداڵانه‌شدا كه تووشی كه‌تن ده‌بن و به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیشیاندا پیاده بكرێ، ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه به ماناكانی به‌رامبه‌ریان لێك ده‌درێنه‌وه:1. ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی (11) یازدە ساڵانی ته‌واو نه‌كردبێ به بچووك له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.2. ئه‌وه‌ی (11) ساڵانی ته‌واو كردبێ وهه‌ژده ساڵانی ته‌واو نه‌كربێ به مێردمنداڵ (حدث) له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.3. ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی (11) یازدە ساڵانی ته‌واو كردبێ و (15) ساڵانی ته‌واو نه‌كربێ به منداڵ قه‌ڵه‌م ده‌درێ.4. ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی (15) ساڵانی ته‌واو كردبێ و (18) هه‌ژده ساڵانی ته‌واو نه‌كربێ به لاو له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.5. خاوه‌نه‌كانیان: باوكه، دایكه، یان ئه‌و كه‌سه‌یه كه بچووكێ ، یان منداڵێكی له ژێر سایه‌دا بێ، یان به بڕیارێكی دادگا یه‌كێ له‌و دووانه په‌روه‌رده بكات.
مادده‌ی دووه‌م: هه‌ر كه‌سێ له كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌یدا ته‌مه‌نی (11) یازدە ساڵانی ته‌واو نه‌كردبێ، داوای جه‌زائی (الدعوی الجزائیة) له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له‌سه‌ر ناكرێته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی (3)و مادده‌ی ( 47 - یه‌كه‌م) له یاسای ژماره (76)ی ساڵی 1983 ی چاودێری كردنی مێرد منداڵان، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له كار ده‌خرێ و، له جیاتی ئه‌و دوو مادده‌یه حوكمه‌كانی مادده‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می ئه‌م یاسایه ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت كاری پێ ناكرێت.
مادده‌ی نۆزده: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط) ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ده‌رهێنانی ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: 1. وریا كردنه‌وه (الفات نظر). 2. ئینزار. 3. لێ مه‌نع كردنی ده‌ستدانه پیشه بۆ ماوه‌یه‌ك كه له شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێ. 4. ئه‌و كێشانه‌ی كه به تاوان ده‌ژمێردرێن هه‌واڵه‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ند ده‌كرێن. وه ده‌رباره‌ی فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه ره‌سمییه‌كان لێ مه‌نع كردن سنوورداره له‌سه‌ر ئیش له ده‌ره‌وه‌ی كاته‌كانی ده‌وامی ره‌سمی، به‌مه‌رجێك فه‌رمانگه تایبه‌تمه‌نده‌كه به بڕیاره‌كه ئاگادار بكرێ.
مادده‌ی بیست و چوار: سه‌رۆك ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه: 1-سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی. 2-نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی جوتیاران ده‌كا له‌به‌رده‌م ده‌زگای دادگایی و ئیداری و دایه‌ره‌و ده‌سته‌ی ره‌سمی و نیمچه ره‌سمیه‌كاندا و، ته‌سدیقی موعامه‌له‌و به‌ڵگه‌نامه گه‌لی سه‌ر به یه‌كێتی ده‌كا و بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به هه‌ر ئه‌ندامێ له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی بسپێرێ. 3-به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لێپرسراوی دارایی و سه‌رۆكی لقه‌كانی پارێزگاكان بوجه‌و حساباتی كۆتایی ئاماده‌ده‌كات.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة