المواد القانونية
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ستی له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، بۆ ئه‌م یاسایه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی - عیراق. 2. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 3. ده‌زگا: ده‌زگای گشتیی گه‌شتو گوزار له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا. 4. سه‌رۆكی ده‌زگا: سه‌رۆكی ئیداری ده‌زگای گشتیی گه‌شتو گوزار له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا. 5. مه‌به‌ستی گه‌شتو گوزار: مه‌به‌ست: حه‌وانه‌وه‌یه، بووژانه‌وه‌یه، وه‌رزشه، گه‌شته، دڵكردنه‌وه‌یه، راوه‌و دیتنی جێگا دێرینه‌كانی مێژوو ئاسه‌وارو دیمه‌نی سروشت و، بزاڤی رابواردنی دیكه. 6. لانه‌ی گه‌شتو گوزار: ئه‌و شوینانه‌ی كه مه‌به‌ستی گه‌شتو گوزاری تێدا مه‌یسه‌ر ده‌بێ، به‌نموونه، وه‌ك: ئوتێل، خواردنگه، گازینۆ، مه‌نزڵگه‌و جێگای رابواردنی دیكه. 7. ناوچه‌ی گه‌شتو گوزار: ئه‌و جێگایانه‌یه كه یارای ئه‌وه‌ن بزاڤی گه‌شتو گوزاریان تێدا بكرێ و مه‌به‌ستی گه‌شتو گوزاریان تێدا بێته‌دی.
مادده‌ی پێنجه‌م: ده‌سته‌ی راوێژكاران: ده‌سته‌كه له‌م چوار راوێژكاری به ئه‌زموون و پسپۆڕ پێك دێت كه لانی كه‌م بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆییان له‌م پسپۆڕییانه‌ی خواره‌وه‌دا به‌ده‌ست هێنا بێت: 1ـ كاروباری كارگێری و دارایی 2ـ كاروباری بانق 3ـ كاروباری ئابووری و بازرگانی 4ـ راوێژكار له كاروباری یاسایی
مادده‌ی حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دیوان: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و شاره‌زا و پسپۆر بێ.
مادده‌ی سی و سێیه‌م: یه‌كه‌م: 1ـ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی به‌رزترین ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌رییه له هه‌رێم و به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كورستان-عیراق و ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی سه‌رۆك و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ریی و سه‌رۆكی داواكاری گشتی وسه‌رۆكی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه له هه‌رێم یا ئه‌وه‌ی جێیان ده‌گرێته‌وه داده‌مه‌زرێ. 2ـ ئه‌گه‌ر سه‌رۆك ئاماده$ نه‌بوو، كۆنترین جێگری جێی ده‌گرێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر هه‌ر دووكیشیان ئاماده$ نه‌بوون، ئه‌وا كۆنترین ئه‌ندام له دادوه‌ره‌كانی پێداچوونه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كات. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن به‌لانی كه‌م مانگی جارێك كۆده‌بێته‌وه و سه‌رۆكیش بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا بۆ كۆبوونه‌وه داوای بكات و ئه‌گه‌ر سه‌رۆك یا ئه‌وه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات و به‌لانی كه‌م سێ له‌سه‌ر چواری ئه‌ندامانی ئاماده$ نه‌بوو،نابه‌سترێ و، بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه وه‌رده‌گیرێ. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن نووسینگه‌یه‌كی ده‌بێ، فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسا هه‌بێت و به‌لایه‌نی كه‌م پازده$ ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت و له‌سه‌ر پاڵاوتنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه داده‌مه‌زرێ و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن و رێكخستنی كاری ئه‌نجومه‌ن و ئاماده$ كردنی به‌رنامه‌و پوخته$ كردنی مه‌سه‌له$ به‌رچاوخراوه‌كان و پێڕاگه‌یاندنی بریاره‌كانی و كاره$ كارگیرییه‌كانی تر ده‌گرێته$ ئه‌ستۆ.
مادده‌ی چوارده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی بانكه پسپۆره‌كان: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات بڕوانامه‌ی زانكۆیی به ده‌ست هێنا بێت و به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌شی پێوه ده‌لكێت: 1ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی بانكی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی 2ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی بانكه‌كانی خانووبه‌ره
مادده‌ی سێیه‌م: هه‌رێم مافی هه‌یه له: یه‌كه‌م: پشكێكی دادپه‌روه‌رانه له داهاته‌كانی نه‌وت و گازی ده‌رهێنراو له سه‌رتاپای عێراق به‌مه‌رجێك بگونجێت له‌گه‌ڵ دابه‌شبوونی دانیشتووان تیایدا پاڵپشت به هه‌ر یه‌ك له مادده‌ی (111)و به‌ندی یه‌كه‌م له مادده‌ی (112)ی ده‌ستور. دووه‌م: پشكێكی دادپه‌روه‌رانه له سه‌رجه‌م داهاته وه‌رگیراوه‌كانی تری ئیتیحادیی و به‌خشین و كۆمه‌ك و قه‌رزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان تاوه‌كو حكومه‌تی هه‌رێم بتوانێت به ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆی هه‌ڵبستێت پاڵپشت به به‌ندی سێیه‌م له مادده‌ی (121)ی ده‌ستور. سێیه‌م: پشكێكی سه‌ربار له داهاته‌كانی نه‌وت و گاز بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی كه له ده‌رئه‌نجامی كرده‌كانی رژێمی پێشوو لێیكه‌وتووه، پاڵپشت به به‌ندی یه‌كه‌م له مادده‌ی (112)ی ده‌ستور. چواره‌م: به‌شدارییكردنی كرداره‌كیی له پێكهێنان و ئه‌ندامێتی ده‌سته‌ی گشتیی چاودێری و دابینكردنی داهاته ئیتیحادیه‌كان له رێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی كردنی هه‌رێم تیایدا به شاره‌زاو نوێنه‌ر به‌گوێره‌ی حوكمی مادده (106)ی ده‌ستور. پێنجه‌م: داواكردن له حكومه‌تی ئیتیحادی بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و یاسایانه‌ی هاوبه‌شی كرداره‌كیی له به‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن پاڵپشت به حوكمی مادده (105)ی ده‌ستورو دوورخستنه‌وه‌ی زیان له مافه دارایی و ئابورییه‌كانی هه‌رێم و دانانی یاسای دابه‌شكردنی داهاته‌كانی نه‌وت و گاز پاڵپشت به بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده (112)ی ده‌ستور بۆ خێراكردنی گه‌شه‌سه‌ندن له هه‌رێم و پارێزگاكاندا. شه‌شه‌م: به‌شدارییكردنی كرداره‌كیی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتیحادی بۆ به‌بازاڕكردنی نه‌وت و گازی به‌رهه‌مهێنراو له كێڵگه هه‌نووكه‌ییه‌كان، وه به ڕۆڵی تاقانه‌ی (حصری) خۆی هه‌ڵبستێت له به‌رێوه‌بردنی كێڵگه داهاتووه‌كان له هه‌رێمدا له نێوانیشیاندا به‌بازاڕكردنی نه‌وت و گازی به‌رهه‌مهێنراو لێیان، كه هه‌رێم لێی بێبه‌شكراوه به‌هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی ئیتیحادی و هه‌ڵنه‌ستانی به بینینی ڕۆڵی ئه‌رێیانه‌ی خۆی له وێنه‌كێشانی سیاسه‌تی ستراتیجی پێویست بۆ په‌ره‌پێدانی سامانی نه‌وت و گاز كه له به‌ندی دووه‌می مادده‌ی (112)ی ده‌ستوردا ئاماژه‌ی بۆكراوه. حه‌وته‌م: پشكێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی له نه‌وت و گازی خاو‌و به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانی دابینكراو بۆ به‌كاربردن له سه‌رتاپای عێراق، بۆ ته‌رخان بكرێت به‌مه‌رجێك بگونجێت له‌گه‌ڵ دابه‌شبوونی دانیشتوان تیاییداو به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی تایبه‌تیی هه‌رێم و لابردنی ڕواڵه‌ته‌كانی جیاكاریی.
مادده‌ی هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م: مه‌رجه كه‌وا ڕگری كۆلێژ: 1- هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا بێت و به‌لای كه‌م پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێت. 2- ناسراو بێت به مه‌ندیی زانستی و كارامه‌یی كارگێڕی. 3- پسپۆڕ بێت له یه‌كێك له پسپۆڕیه‌كانی به‌ش یان لقه زانستیه‌كانی زانكۆ یان كۆلێژ. 4- پێویسته به تاوانێك یان كه‌تنێكی ئابڕوبڕ حوكم نه‌درابێت. دووه‌م: ڕاگری كۆلێژ ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات 1- كاندیدكردنی یاریده‌ده‌ركه‌ی و سه‌رۆكی به‌ش و لقه زانستیه‌كانی كۆلێژ له نێوان ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه كه له‌سه‌ر میلاكی هه‌میشه‌یی دامه‌زراون. 2- به‌دواداچوونی بزاڤی خوێندن له كۆلێژ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئامانجه‌كانی و كاركردن له‌سه‌ر مه‌ندیكردنی به‌رده‌وامی حاڵه‌تی زانستی و هزری و په‌روه‌رده‌یی. 3- په‌سه‌ندكردنی راسپارده‌كانی ئه‌نجومه‌نی به‌ش یان لقه زانستیه‌كان. 4- ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له سه‌ر دابه‌شكردنی وانه‌كانی خوێندن و یه‌كه وه‌رزییه‌كانی به‌سه‌ر ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌گوتنه‌وه‌و وانه‌بێژه‌كان. 5- دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خوێندن وه‌ك ئامێری تاقیه‌گه‌یی و زانستی و په‌رتوكی خوێندن وه‌ی تر. 6- په‌سه‌ندكردنی راسپارده‌كانی لێژنه پێكهاتووه‌كانی كۆلێژ. 7- خه‌رجكردنی پاداشت. 8- إیفاد كردنی كارمه‌ندانی كۆلێژ بۆ ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و راسپاردن به إیفاد كردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. سێیه‌م: ڕاگری كۆلێژ بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی یان سه‌رۆكی به‌ش یان لقه‌كان بسپێرێت. چواره‌م: سه‌رۆكی به‌ش له‌و زانكۆیانه‌ی كه ته‌نها له به‌ش پێكدێن، ده‌سه‌ڵاته‌كانی ڕاگر پیاده ده‌كات.
مادده‌ی پێنجه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و وه‌زاره‌ت و ئه‌و لایه‌نانه‌ی له مادده چواری ئه‌م یاسایه‌دا ئاماژه‌یان بۆكراوه له ماوه‌یه‌ك كه له (60) شه‌ست رۆژ له رێكه‌وتی به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه‌دا تێپه‌ڕ نه‌كات، ئه‌ركه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن و راپۆڕتی كۆتاییان پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی بكه‌ن بۆ په‌سه‌ندكردنیان له ماوه‌یه‌ك كه له (30) سی رۆژ له رێكه‌وتی گه‌یشتنی بۆ ئه‌نجومه‌ن، تێپه‌ڕ نه‌كات.
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: رێژه‌ی (17%) حه‌ڤده له‌سه‌دی متمانه‌پێكراو له یاساكانی بودجه‌ی ئیتیحادی ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ دیاریكردنی پشكی هه‌رێم له كۆی گشتی خه‌رجیه‌كانی به‌گه‌ڕخستن و خه‌رجیه‌كانی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی بودجه‌ی گشتیی ساڵانه‌ی ئیتیحادی تاوه‌كو سه‌رژمێریێكی دانیشتوانی گشتی له عێراقدا ئه‌نجام ده‌درێت، وه هه‌رێم هه‌مان رێژه‌ی له‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێت: أ- سه‌رجه‌می داهاته‌كانی بودجه‌ی گشتیی ئیتیحادی له نێوانیشیاندا داهاتی وه‌ده‌ستهاتوو له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو. ب- سه‌رجه‌می نه‌وتی خاوی پاڵاوته‌كراوو دابینكراو بۆ به‌كاربردن له سه‌رتاپای عێراقدا له نێوانیشیاندا نه‌وتی خاوی پێویست بۆ به‌گه‌ڕخستنی وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با. جـ- سه‌رجه‌می خه‌رجیه‌كانی فه‌رمانڕه‌واو ودابینكراوه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی پرۆژه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێم و زێده وه‌ده‌ستهاتووه‌كانی داهاته‌كانی نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراوو دابینكراوه‌كانی خه‌رجیه سه‌روه‌رییه‌كانی ده‌سته هه‌رێمایه‌تیه‌كانی هاوشێوه له‌گه‌ڵ ده‌سته ئیتیحادیه‌كانی پێكهاتوو له (سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، گاردی هه‌رێم (پێشمه‌رگه)، ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانیی، ده‌سته‌ی مافه‌كانی مرۆڤ، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی، ره‌گه‌زنامه‌و سنوور، و ده‌زگای ئاسایش). دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و ئابوری، و پلاندانان، و سامانه سروشتیه‌كان له هه‌رێمدا ئه‌وه‌ی له (أ، ب، ج)ی بڕه‌گه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا ئاماژه‌ی بۆكراوه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی تری هه‌رێم، هه‌ژمار بكه‌ن. سێیه‌م: أ- سه‌رباری پشكی پارێزگاكانی هه‌رێم له پترۆدۆلاری نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراو له هه‌رێمدا له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2009وه، ئه‌وا هه‌رێم مافی دۆلارێكی هه‌یه له هه‌ر پترۆدۆلارێكی هه‌ر به‌رمیلێكی نه‌وتی خاو و (150) مه‌تر سێجای گازی به‌رهه‌مهێنراوو پاڵاوته‌كراو یان دابینكراو بۆ به‌كاربردن له پارێزگاكانی هه‌رێمدا، به مه‌رجێك ئه‌م به‌ركه‌وتانه (مستحقات)له لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان به‌گوێره‌ی ستانده‌ره متمانه‌پێكراوه‌كانی حكومه‌تی ئیتیحادی هه‌ژمار بكرێن. ب- ئه‌و داهاتانه‌ی به‌كردار له مه‌رزه سنووریه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێم ده‌سته‌به‌ركراون ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌و به شێویه‌كی كورتكراوه‌یی (حصری) بۆ ئاماده‌سازیی و دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی مه‌رزه سنوورییه‌كانی سه‌ر به هه‌ر پارێزگایه‌ك ته‌رخان ده‌كرێن. جـ- ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به په‌سه‌ندكردنی په‌رله‌مان، تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت به دیاریكردنی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ داهاته وه‌رگیراوه‌كان له لایه‌ن هه‌رێمه‌وه، ئه‌ویش به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لێژنه‌یه‌كی وه‌زاریی پێكبهێنێت به مه‌به‌ستی خه‌ملاندنی قه‌ره‌بووه شایسته‌كان به‌پێی برگه‌ی (سێیه‌می) مادده‌ی سێیه‌می ئه‌م یاسایه به بڕه پاره‌ی كاش یان به‌وه‌ی به‌رامبه‌ریانه له عه‌ینی شت له نه‌وتی خاوی هه‌رێم به مه‌رجێك ئه‌و قه‌ره‌بووه به‌ركه‌وتانه (مستحقات) به قیستی ساڵانه له ماوه‌یه‌ك كه له (5) ساڵ له رێكه‌وتی به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه تێپه‌ڕ نه‌كات، بدرێنه‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م: حكومه‌تی ئیتیحادی: حكومه‌تی كۆماری عێراقی ئیتیحادی. دووه‌م: ده‌ستور: ده‌ستوری كۆماری عێراقی فیدڕاڵی ساڵی 2005. سێیه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. چواره‌م: په‌رله‌مان: په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم. شه‌شه‌م: داهاته‌كانی نه‌وت و گاز: داهاته‌كانی حكومه‌تی ئیتیحادی وه‌ده‌ستهاتوو له پرۆسه نه‌وتیه‌كان و له نێوانیشیاندا فرۆشراوه‌كانی نه‌وت و گاز‌و به‌روبوم و ده‌ستكه‌وته‌كانی تری گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانی گرێ‌دراو له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانی و خۆماڵیه‌كان له لایه‌ن حكومه‌تی ئیتیحادی یان حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه. حه‌وته‌م: خشته‌ی خه‌رجیه‌كان: خشته‌ی بڕی خه‌رجیه فه‌رمانڕه‌واو سه‌روه‌رییه‌كانی هاوپێچكراو له‌گه‌ڵ یاساكانی بودجه‌ی گشتیی ساڵانه‌ی ئیتیحادی له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2004ه‌وه. هه‌شته‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی دادێن ماناكانی به‌رامبه‌ریانه كه له مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان - عێراقی ژماره (22)ی ساڵی 2007دا هاتووه: (نه‌وت، نه‌وتی خاو، گاز، گازی سروشتی، كێڵگه‌ی نه‌وت، كێڵگه‌ی هه‌نووكه‌یی، كێڵگه‌ی داهاتوو، پرۆسه نه‌وتیه‌كان)
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دداگای كه‌تن بۆبینینی جۆرێك یا زیاتر له داوا پێك بهێنێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: یه‌كه‌م: دادگای كار له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌كدا پێكده$هێنرێ. دووه‌م: دادگای كار به یه‌ك دادوه‌ر كۆ ده‌بێته‌وه. سێ یه‌م: دادگای كار ئه‌و داوا و كار‌و بارانه ببینێ كه به پێی حوكمه یاسا له چوارچێوه‌ی تایبه$تكاری ئه‌وان.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: لیژنه‌ی زه‌پتی بۆی هه‌یه ئه‌م سزایانه بدات: 1/هۆشیاردان (الانذار). 2/بێ به‌شكردنێكی ره‌فته‌نی (الحرمان المؤقت) له خزمه‌تگوزاريی سه‌ندیكایی، بۆ ماوه‌یه‌ك له ساڵێك نه‌ترازێ. 3/قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵسوڕاندنی پیشه له‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ربه دایه‌ره ره‌سمی ونیمچه ره‌سمییه‌كانن، بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ نه‌ترازێ، ئه‌م قه‌ده‌غه‌كردنه‌ش ته‌نها كاری دوای ده‌وامی ره‌سمی ده‌گرێته‌وه، به‌مه‌رجێ دایه‌ره‌كه‌شی له‌و بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنه ئاگاداربكاته‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م: مافی هه‌موو نه‌خۆشێكی ده‌روونیه كه ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵی ته‌واوكردبێت به ویستی خۆی داوای چوونه‌ژووره‌وه‌ی یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی بكات، هه‌روه‌ها مافی هه‌یه له هه‌ر كاتێك بێت داوای لێ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی بكات، وه پزیشكی به‌رپرس بۆی هه‌یه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدات، ته‌نها ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی چوونه‌ژووره‌وه‌ی زۆره‌كی به‌سه‌ردا بسه‌پێت ئه‌وا ئه‌و رێكارانه‌ی له‌م بواره‌دا بڕیاردراوه ده‌گرترێنه‌به‌ر، وه له هه‌موو حاڵه‌تێكیشدا كه‌سوكاری نه‌خۆش ئه‌گه‌ر ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ردا ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر پایه‌ی نه‌قیب چۆڵ بوو، جا به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت ئه‌وا جێگره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه و ئه‌گه‌ر جێگری نه‌قیبیش شوێنی چۆڵ بوو، ئه‌وا له‌م باره‌دا سكرتێر جێی نه‌قیب ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: نابێ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و ئه‌ندامێتی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات) یاخود هه‌ر لیژنه‌یه‌كی دیكه به‌یه‌كه‌وه كۆ بكرێته‌وه.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: جسابی یه‌كێتی ژووره‌كان له ژێر ركێفی چاودێری دارایی هه‌رێم ده‌بن.
مادده‌ی پازده: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: دادگایه‌كی كه‌تن یا زیاتر له هه‌ر شوێنێكا پێك ده‌عیچنرێ كه دادگای سه‌ره$تایی تێدا بێ و ئه‌و داوایانه ده‌بینێ كه به پێی یایا بۆی دیاری ده‌كرێن. دووه‌م: دادگای كه‌تن به یه‌ك دادوه‌ر كۆ ده‌بێته‌وه. سێ یه‌م: دادوه‌ری دادگای سه‌ره$تایی به دادوه‌ری دادگای كه‌تن دادنرێ ئه‌گه‌ر دادوه‌ری تابیبه‌تی خۆی نه‌بوو.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة