أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ ئه‌گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: ناوی یاسای ژماره (12)ی ساڵی 1997 له یاسای (كۆڕی زانیاریی كوردستانی عیراقه‌وه) هه‌موارده‌كرێ بۆ (یاسای ئه‌كادیمیای كوردی).
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی یه‌كه‌م له یاسای ژماره (12)ی ساڵی 1997 هه‌موارده‌كرێ و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: مادده‌ی یه‌كه‌م: له هه‌رێمی كوردستان- عێراقدا كۆڕێك به ناوی (ئه‌كادیمیای كوردی) داده‌مه‌زرێ و به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌لكێ.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: مادده (16) له یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: ده‌كرێت مافی خانه‌نشینی پارێزه‌رایه‌تی وفه‌رمانبه‌ریه‌تی یا كاركردن یا هه‌ر مافێكی خانه‌نشینی له سندووقێكی تر بخرێته سه‌ر یه‌ك به مه‌رجێك هه‌مووی له (750000) حه‌وت سه‌د وپه‌نجا هه‌زار دینار تێنه‌به‌رێت.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: مادده چواره‌م له یاسای ژماره (12)ی ساڵی 1997 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: ئامانجی كۆڕ به‌دیهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:ـ 1- پاراستنی ره‌سه‌نایه‌تی زمانی كوردی و گه‌شه‌پێكردن و په‌ره‌پێدانی. 2- كاركردن له پێناوی گه‌یشتن به زمانێكی كوردی فه‌رمی یه‌كگرتوو به سوود وه‌رگرتن له وشه و زاراوه‌ی هه‌موو شێوه‌كان. 3- گرنگی دان به لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و زمانه‌وانی. 4- گرنگی دان به رۆشنبیریی نه‌ته‌وه‌یی كوردی. 5- گرنگی دان به لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی و جوگرافی و شوێنه‌واریی كورد و كوردستان. 6- هاندان و پشتگیریی كردنی دانان و نووسین به زمانی كوردی و گرنگی دانیش به زانستی زمان به هه‌موو لقه‌كانیه‌وه. 7- گرنگی دان به وه‌رگێڕان له زمانی كوردیه‌وه بۆ زمانانی تر و به پێچه‌وانه‌وه. 8- به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌لأ ئه‌كادیمیا زانستیه‌كان و زانكۆكان و سه‌نته‌ره‌كانی زانستی له ناو هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ناوی (ئه‌كادیمیای كوردی) جێی ناوی (كۆڕی زانیاریی كوردستان- عیراق) ده‌گرێته‌وه له هه‌ر شوێنێكی كه له یاسای ژماره (12) ی ساڵی 1997دا هاتبـێ.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی (15) له یاساكه هه‌موارده‌كرێ وبه‌م جۆره ده‌خوێنرێته‌وه: مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌رخان ده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌مای (2000) دوو هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مانگێك بۆ ماوه‌ی خانه‌نشینی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وبۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌شی مانگی دوایی به‌مانگی ته‌واو داده‌نرێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م:وه‌زاره‌ت یان ڕێپێدراوه‌كه‌ی ئه‌مانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: ڕێكخستن و سه‌رپه‌رشتیكردنی پڕۆسه‌كانی نه‌وت، به‌رپرسیاریه‌تی وه‌زاره‌ت ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه، داڕشتن وڕێكخستنی وچاودێری كردنی سیاسه‌تی پڕۆسه‌كانی نه‌وت، سه‌رباری ڕێكخستن و پلان دانان و پیاده‌كردن و سه‌رپه‌رشتی كردن و پشكنین و ووردبینی بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌موو پڕۆسه‌كانی نه‌وت كه له‌لایه‌ن هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌روه‌ها هه‌موو چاڵاكیه‌كانی په‌یوه‌ست پێیه‌وه له‌وانه‌ش به‌بازاركردنی نه‌وت. دووه‌م: گفتوگۆكردن وئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتننامه‌كان وجێبه‌جێكردنی هه‌موو مۆڵه‌ته‌كان له‌وانه‌ش ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتیانه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامی دابێت.
مادده‌ی سی و هه‌شت:
مادده‌ی سی و هه‌شت: یه‌كه‌م: له‌گرێبه‌ستی نه‌وت دا مه‌رجه‌كانی په‌یڕه‌وكراو دیاریده‌كرێت كه په‌یوه‌ست به‌گازی سروشتی به‌یاوه‌ر و گازی سروستی بێ یاوه‌ر، به‌جۆرێك په‌ره‌سه‌ندنی گازی سروشتی له‌هه‌رێم دا ئاسانده‌كات. دووه‌م: ئه‌و مه‌رجانه هه‌ندێ خاڵی تێدایه، زۆرترین سوودی له بڕه‌كانی زیاده له‌گازی سروشتی به‌رهه‌مهێندراو مسۆگه‌ر ده‌كات، وه چه‌ند خاڵی دیكه‌ش له سووتانی گازی سروشتی كه‌مده‌كاته‌وه‌و به‌پێی پێوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی په‌یڕه‌وكراو له‌و پیشه‌سازیه‌دا. سێیه‌م: به‌پێی گرێبه‌ستی نه‌وت وه‌زیر ڕێگای هه‌ڵسه‌نگاندنی گازی سروشتی دیاریده‌كات به‌پێی ڕێنماییه‌كانی تایبه‌تی به‌جۆرێك ده‌بێ به‌مه‌رجی به‌پێی پێوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی په‌یڕه‌وكراو له‌و پیشه‌سازیه‌دا بێ،و ئاستێكی به‌رزی داهاته‌كان بۆ گه‌ل له هه‌رێمء عێراقدا مسۆگه‌رده‌كات.
مادده‌ی سی و نۆ:
مادده‌ی سی و نۆ: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه گرێبه‌ستی خزمه‌تگوزارییه‌كان وبه‌ڕێوه‌بردنی كێڵگه‌كان و دامه‌زراندن و دابین كردن و بنیاتنان و ڕاوێژكاری و هه‌رگرێبه‌ستێكی دیكه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سامانه نه‌وتییه‌كان له هه‌رێم دا ئه‌نجام بدات به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر، ئه‌و گرێبه‌ستانه خاڵه‌كانی هاندان له‌خۆی ده‌گرێ بۆ هاندانی به‌ڵێنده‌ر بۆ ئه‌نجامدانی كار‌و ته‌واوكردنی به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م و به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی كه به‌هایه‌كی به‌رزی هه‌یه.
مادده‌ی چله‌م:
مادده‌ی چله‌م: یه‌كه‌م: به‌ڵێنده‌ر و كه‌سی ڕێپێدراو وهه‌ركه‌سێك په‌یوه‌ندی به‌پڕۆسه‌كانی نه‌وت هه‌بێ پێویسته دانی باجی داسه‌پاو له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بخه‌نه ئه‌ستویان له‌وانه‌ش: 1- باجی ڕووی زه‌وی. 2- باجی ده‌رامه‌ت. 3- باجی ده‌رامه‌تی كۆمپانیاكان. 4- ڕه‌سمی گومرگ و هه‌رباجێكی دیكه‌ی هاوشێوه. 5- باجی قازانجه‌كانی له‌ناكاو یان باجی زێده قازانجه‌كان. 6- هه‌ر باجێكی دیكه وه‌ردگیرێت یان ده‌درێت وه‌ك ڕه‌سمه‌كان به‌پێی گرێبه‌ستی نه‌وت. دووه‌م: ده‌كرێ به‌یاسا له گرێبه‌ستی نه‌وت دا له‌باجدانی به‌ڵێنده‌ر خۆشبن. سێیه‌م: باجه داسه‌پاوه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم، ته‌نیا ئه‌و باجانه‌ن كه‌به‌سه‌ر پڕۆسه‌كانی نه‌وت پیاده ده‌كرێ.
مادده‌ی چل و یه‌ك:
مادده‌ی چل و یه‌ك: یه‌كه‌م: هه‌ژمار كردنی بڕه نه‌وتی تایبه‌تی به‌موڵكانه به‌پیاده‌كردنی ڕێژه‌ی سه‌دی كه له گرێبه‌سته‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه جێبه‌جی ده‌كرێت . دووه‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه له دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی موڵكانه‌ی عه‌ینی یان به‌كاش وه‌رگرێ، پێویسته مانگانه یان وه‌رزی به‌پێی مه‌رجه‌كانی گرێبه‌ست بدرێ. سێیه‌م: وه‌رگرتنی بڕه پاره‌كانی له موڵكانه په‌یداده‌بێ به‌پێی نرخه‌كانی بازاڕی جیهانی نه‌وت ده‌بێ، له‌حاڵه‌تی نه‌فرۆشتنی بۆ لایه‌نێكی سێیه‌می بێلایه‌نه‌وه.
مادده‌ی چل و دوو:
مادده‌ی چل و دوو: : ده‌بی به‌لێنده‌ر فرۆشتن و گلدانه‌وه‌ی هه‌ر بڕه نه‌وتێكی خاو ئه‌نجام بدات كه وه‌زیر پێیوایه ئه‌و بڕانه پێویسته بۆجێ به‌جێ كردنی پێداویستییه‌كانی ناوخۆیی، وه نرخی فرۆشتنی نه‌وتی خاو به‌پیی گرێبه‌سته‌ی به‌ركار دیاری ده‌كرێت یان هاوشێوه‌ی نرخی بازار ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كه ئه‌وه‌ی له خۆ نه‌گرتبێت.
مادده‌ی چل و سێ:
مادده‌ی چل و سێ : نابێت وه‌زیر نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم بكات له‌پشت به‌ستن به پاراسته‌ی حكومه‌ت له گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به ڕێكاره یاسایه‌كانء جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی بڕیارلێدراو.
مادده‌ی چل و چوار:
مادده‌ی چل و چوار: یه‌كه‌م: كه‌سی ڕێپێدراو پابه‌ند ده‌بێت به‌پێشخستن بۆ: 1- كۆمپانیاكانی ناوخۆ‌و به‌توانا له هه‌رێمء ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌پێی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: أ- كۆمپانیایه‌كی ڕاسته‌قینه بێت په‌یوه‌ندی نه‌بێت به كه‌سێك كه خزمه‌تی گشتی له‌ئه‌ستۆ بێت به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ. ب- پێویسته توانا و لیهاتووی پێویستی هه‌بێت بۆ به‌هێزكردنی پڕۆسه‌كانی نه‌وت كه كه‌سی ڕێپێدراو جێبه‌جێی ده‌كات. ج- ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیر به‌ده‌ست بێنێ به‌پێی ڕێنماییه‌كانی لێیه‌وه ده‌ركراون. 2- دامه‌زراندنی كه‌سه‌كانی هه‌رێم و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، كه پێویسته ئه‌و كه‌سانه ئاماده‌كرابن و توانا‌و شاره‌زایی پێویستیان هه‌بێ بۆ جێبه‌جێكردنی كاره‌كه. 3- بۆ كڕینی به‌رهه‌مه‌كانی ناوخۆ‌و فه‌راهه‌مكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌هه‌رێم و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق له حاڵه‌تی ركابه‌ریكردنی له‌گه‌ڵ هی دیكه‌دا له‌رووی نرخ و چۆنایه‌تی توانایی فه‌ڕاهه‌مكردنی. دووه‌م: وه‌زیر كه‌سی ڕێپێدراو كه هاوبه‌شی هه‌یه له كۆمپانیاكانی ناوخۆ پێش خه‌ڵكی دیكه ده‌خات.
مادده‌ی په‌نجاو پێنج:
مادده‌ی په‌نجاو پێنج: یه‌كه‌م: كار پێ‌سپێردراوی گشتی یان منداڵه‌كانی یان خێزانه‌كانی وه هه‌ر كه‌سێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و كاربكات قه‌ده‌غه‌یه ئه‌م شتانه‌ی خواره‌وه به‌ده‌ست بێنێ: 1- هه‌ر سوودیك و تایبه‌تیه‌ك، چ ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ له مۆڵه‌ته كه‌دا. 2- هه‌ربه‌شێك له كۆمپانیا (یان لقه‌كانی) كه خاوه‌ن مۆڵه‌ته چ ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ ته‌نیا ئه‌گه‌ر كۆمپانیا به‌شه‌فافیه‌ت به‌تایبه‌تی كرابێ. دووه‌م: وه‌زیر ڕێنماییه‌كانی تایبه‌تی ده‌رده‌كات كه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی گشتی له وه‌زاره‌ت دا پێویسته به‌یاناتێك پێشكه‌ش بكات وموڵكه‌كانی به‌دیاربخات و ئه‌و به‌یاناتانه سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه پله‌ی فه‌رمانبه‌ریه‌تیه‌كه‌یان تایبه‌ته ڕاده‌گه‌ێنرێ.