المواد القانونية
مادده‌ی سێیه‌م: بڕگه‌ی (1) له‌بڕیاری (520)ی ساڵی 1987 به‌م شێوه‌یه هه‌موارده‌كرێ: بڕگه(1): خانوویه‌كی نیشته‌جی بوون یان شوققه‌یه‌كی نیشته‌جی بوون كه هه‌ر یه‌ك له‌باوك یاخود رۆڵه‌كانی خاوه‌ن خانوو به‌كاریان هێنابێ له باجی خانووبه‌ره ده‌بوردرێن، به‌مه‌رجێك ئه‌وه‌ی لێی دانیشتووه خانوو یا شوققه‌ی نیشته‌جێ بوونی به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت.
مادده‌ی دووه‌م: دووه‌م :كاركردن به مادده (11) له یاسای باجی خانووبه‌ره‌ی ژماره (162)ی ساڵی 1959ی هه‌مواركراو ده‌وه‌ستێنرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی له‌جێ داده‌نرێ: مادده‌ی(11): ئه‌گه‌ر خانووبه‌ره‌كه له نێوان دووكه‌س یا زیاتر بوو، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌درێ: هه‌ر هاوبه‌شێك به‌رپرسه له دانی باج له به‌شه ئاشكراكه‌ی خۆی، به‌مه‌رجێك به زنجیره‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی تۆماركرا بێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: كاركردن به مادده‌ی (2) له یاسای باجی خانووبه‌ره‌ی ژماره (162)ی ساڵی 1959 ده‌وه‌ستێنری و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: 1. ڕێژه‌ی (10%) له ده‌ستكه‌وتی ساڵانه‌ی هه‌ر خانووبه‌ره‌یه‌ك وه‌ك خه‌رجی پاراستن وچاككردنه‌وه پێش حیسیب كردنی باجه‌كه داده‌شكێنرێ . 2. باجێكی سه‌ره‌كی كه چه‌ندییه‌كه‌ی (10%) یه له ده‌ستكه‌وتی ساڵانه‌ی هه‌موو خانووبه‌ره‌كان فه‌رز ده‌كرێ و وه‌رده‌گیرێ دوای داشكاندنی ئه‌وه‌ی له بڕگه(1)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه. دووه‌م: بڕگه‌یه‌ك ده‌خرێته پاڵ مادده(4) له یاسای باجی خانووبه‌ره‌ی ژماره(162)ی ساڵی 1959، بڕگه‌ی (3) دووباره: (3)دووباره- ته‌لاری نیشته‌جێ بوون و بازرگانی كه به زیاتر له سێ نهۆم دروست ده‌كرێن جگه له (ژێرزه‌مین) له باجی سه‌ره‌كی بۆ ماوه‌ی حه‌وت سالأ له مێژووی ته‌واوبوونی دروستكردنیه‌وه كه لێژنه‌ی خه‌مڵاندن دایده‌نێ ده‌بوردرێن.
مادده‌ی یه‌كه‌م: 1. كاركردن به بڕگه‌ی (1ـ أ) له مادده‌ی (4)له یاسای زه‌وی عه‌ره‌سه‌ی ژماره (26)ی ساڵی 1962 ده‌وه‌ستێنرێ. 2. كاركردن به بِڕیاری ژماره (99) ی ساڵی 1974 ده‌وه‌ستێنرێ. 3. كاركردن به بڕیاری ژماره (483)ی ساڵی 1981 ده‌وه‌ستێنرێ. 4. كاركردن به بڕگه‌كانی بڕیاری (222) ی ساڵی 1977، سه‌باره‌ت به باجی زێده ده‌وه‌ستێنرێ وئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: ( لێ بوردنی عه‌ره‌سه‌یه‌ك یا زیاتر له باجی بنه‌ڕه‌تی بۆ هه‌ركه‌سێكی له‌سه‌ریه‌تی بیدات كه رووبه‌ره‌كه‌ی یان به‌شی شایعی (الحصه الشائعه) له (600م2) زیاتر نه‌بێ و باجه‌كه‌ی له زیاده‌كه وه‌رده‌گیرێ و خاوه‌ن زه‌وی عه‌ره‌سه‌كه بۆی هه‌یه ئه‌و زه‌وییه یان ئه‌و به‌شه‌ی كه ده‌یه‌وێ لێ بوردنه‌كه بیگرێته‌وه ده‌ستنیشان بكات).
مادده‌ی یازده‌م: مادده‌كانی ده‌روازه‌ی دووه‌م، ئه‌وانه‌یان كه له مادده‌ی (285) ــه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و به مادده‌ی (293) كۆتایی دێت له هه‌رێمی كوردستاندا له كارده‌خرێ .
مادده‌ی ده‌یه‌م: مادده‌ی (221) و مادده‌ی (306) له كاردهخرێن.
مادده‌ی نۆیه‌م: مادده‌ی (218) له هه‌رێمی كوردستاندا له كارده‌خرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه. (مه‌رجی دان پێدانان (الإقرار) ئه‌وه‌یه كه به زۆره‌ملێ نه‌بووبێ).
مادده‌ی هه‌شته‌م: بڕگه‌ی (أ) له مادده‌ی (199) له هه‌رێمی كوردستاندا له كارده‌خرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه. (سه‌رۆكی ئیددیعای گشتی بۆی هه‌یه داوا له دادگای ته‌مییز بكات كه ئیجرائاتی لێپێچینه‌وه یان دادگای كردن به‌شێوه‌یه‌كی كاتی یان به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی بووه‌ستێنێ، سا ده‌عواكه له‌هه‌ر حاڵه‌تێكدا ده‌بێ،ببێ، تا بڕیار له‌سه‌ر داواكه ده‌رده‌چێ، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت كه هۆكاری به‌ڕێ و جێی هه‌یه).
مادده‌ی حه‌وته‌م: بڕگه‌ی (أ) له مادده‌ی (184) له هه‌رێمی كوردستاندا له كارده‌خرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه. (دادوه‌ری لێپێچینه‌وه‌و دادگاش بۆیان هه‌یه، له‌سه‌ر داوای ئیددیعای گشتی یان له‌سه‌ر داوای لایه‌نی ئیداری پێوه‌ندیدار، ده‌ست به‌سه‌رداگرتنێكی دووربینی (الحجز الاحتیاطي) به‌سه‌ر ئه‌موالی تاوانباردا بسه‌پێنن له بارێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ی درابووه پاڵی، جه‌ریمه‌یه‌كی ده‌رهه‌ق به ماف و ئه‌موالی ده‌وڵه‌تی لێ بكه‌وێته‌وه‌و حوكمی یاسا بیگرێته‌وه، ئه‌موالی گشتی و ئه‌وانه‌شی له‌گه‌ڵدابێ كه بۆ مه‌به‌ستی سودی گشتی ته‌رخان كرابن، ئه‌مه‌ش رێگا له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی پێوه‌ندیدار ناگری كه یه‌كسه‌ر له كاتی زه‌رووردا ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌موالدا بگرێ هه‌رچه‌ند داوای ئه‌ویشی لێ نه‌كرابێ )
مادده‌ی شه‌شه‌م: بڕگه‌ی (ب) له مادده‌ی (168) له هه‌رێمی كوردستاندا له كارده‌خرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه: (شاهێد به‌ده‌می خۆی شاهێدی ده‌دات و، ناشێتیش قسه‌ی پێ ببڕدرێت و ئه‌گه‌ر نه‌شیتوانی قسه‌بكات، ئه‌وه، له‌و باره‌دا دادگا رێگای ده‌دات كه شاهێدییه‌كه‌ی به نووسین بنووسێت. دادگاش بۆی هه‌یه دوای ته‌واوبوونی شاهێدییه‌كه‌ی، هه‌ر پرسیارێك كه بۆ ئاشكراكردنی حه‌قیقه‌ت پێویسته لێی بكات، ده‌شێتیش ئیددیعای گشتی و شكاتكارو ئیددیعای مه‌ده‌نی و به‌رپرسی مه‌ده‌نی و تاوانباریش و تووێژ له‌گه‌لأ شاهێده‌كه‌دا بكه‌ن و، بۆ ئاشكراكردنی حه‌قیقه‌تیش پرسیار ئاراسته بكه‌ن و داوای روونكردنه‌وه‌ی لێ بكه‌ن.
مادده‌ی پێنجه‌م: مادده‌ی (144) له هه‌رێمی كوردستاندا له كارده‌خرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه: (كاتێ دادگا پارێزه‌ر بۆ تاوانبار داده‌نێ، له‌كاتی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ده‌عواكه‌دا مزوكرێی پارێزه‌ره‌كه دیارده‌كات و ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی گه‌نجینه‌ی هه‌رێم و، بڕیاری دانانی پارێزه‌ره‌كه‌ش حوكمی وه‌كاله‌تی هه‌یه، ئه‌گه‌ر پارێزه‌ره‌كه‌ش به پۆزشێكی به‌جێ رازی نه‌بوو وه‌كاله‌ته‌كه بكات، ئه‌وه له‌و باره‌دا پێویسته له‌سه‌ر دادگاكه پارێزه‌رێكی دیكه‌ی بۆ دابنێ .
مادده‌ی چواره‌م: مادده‌ی (136) له‌كار ده‌خرێت.
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌سڵی مادده‌ی (123) له یاسای هه‌مواركراوی ژماره (23)ی ئوسوڵی موحاكه‌مه سزاییه‌كانی ساڵی 1971 ده‌بێته بڕگه (أ)ی مادده‌كه‌و، دوو بڕگه‌ی دیكه‌شی به زینجیره‌ی (ب) و (جـ) له هه‌رێمی كوردستاندا بۆ زیاد ده‌كرێت: ب- تاوانبار بۆی هه‌یه پارێزه‌ر به وه‌كیلی خۆی دابنێ، خۆ ئه‌گه‌ر هات و ئه‌وه‌ی له‌باردانه‌بوو، ئه‌وه، له‌و باره‌دا پێویسته له‌سه‌ر دادگاكه پارێزه‌رێكی بۆ دابنێ و ئه‌ركو مه‌سره‌فه‌كه‌شی نه‌كه‌وێته سه‌ر تاوانباره‌كه. جـ - به‌ر له ئیفاده وه‌رگرتنی تاوانبار، پێویسته له‌سه‌ر دادوه‌ری لێپێچینه‌وه یان لێپێچه‌ری عه‌دلی رای تاوانباره‌كه وه‌ربگرن كه ئایا ئاره‌زو دەکات پارێزەری بە وەکالەت بۆ خۆی دابنێ یان نا؟جا ئەگەر هات و ئارەزووی ئەوەی هەبوو، ئەوە لەو بارەیەدا، پێویستە لەسەر دادوەری لێپێچینەوە یان لێپێچەری عەدلی ئیفادەی وەرنەگرن تا پارێزەری دەکات بە وەکالەت، دەنا دادگا خۆی پارێزەری بو دادەنێ لە دادگا خۆی لە جەریمەگەلی جونحە یان جینائیدا .
مادده‌ی سێزده‌م: كاركردن به حوكمی مادده‌ی سی وچواره‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- یه‌كه‌م: ته‌ڵاقدان بریتیه له هه‌ڵگرتنی په‌یوه‌ندیی هاوسه‌رگیریی به شێوه‌یه‌كی راشكاو كه شه‌رع و یاسا ده‌لاله‌تی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن به‌بێ به‌ستنه‌وه به دارشتنێكی سنووردار، یان زمانێكی دیاری كرا‌و به كه‌وتنی له‌لایه‌ن مێرد یان ژن ئه‌گه‌ر یه‌كێكی كرده بریكاری خۆی یان سه‌ر پشك كرابێت یاخود له دادوه‌ره‌وه بێ. دووه‌م: گوێ به وه‌كاله‌ت نادرێ له كاتی رێكاره‌كانی تۆژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌حكیم و له كه‌تنی ته‌ڵاق، ئه‌گه‌ر به‌ربه‌ستێك نه‌بێ له ئاماده‌بوونی یه‌كێك له‌دوو هاوسه‌ره‌كه. سێیه‌م: گوێ به ته‌ڵاق نادرێ به ئاماده‌بوونی دوو شایه‌دی ڕاستگۆ نه‌بێ له كاتی كه‌وتنیدا یان دان پێدانانی له‌به‌رده‌م هه‌ردووكیان یان له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا.
مادده‌ی dوازده‌م: كاركردن به حوكمی مادده‌ی سی و سێیه‌م له یاساكه‌دا راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: (هیچ ملپێكه‌چكردنێك له‌لایه‌ن مێرده‌وه ناسه‌پێندرێته سه‌ر ژن و ژنه‌كه‌ش نایسه‌پێنێته سه‌ر مێرده‌كه‌ی بۆهه‌ر كارێك كه پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی شه‌ریعه‌ت و یاسابێ).
مادده‌ی یازده‌م: كاركردن به حوكمی مادده‌كانی بیست و نۆیه‌م و سییه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه جێیان ده‌گرنه‌وه: (ئه‌گه‌ر مێرد به‌بێ نه‌فه‌قه ژنه‌كه‌ی جێهێشت و خۆی بزر كرد یان نه‌هاته‌وه، یاخود ون بوو یان به‌ندكرا، دادوه‌ر حوكمی خۆی ده‌دات به دانی نه‌فه‌قه له ڕۆژی به‌جێهێشتن و سندووقی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌فه‌قه‌ی خه‌ملێندراءخه‌رج ده‌كات).
مادده‌ی ده‌یه‌م: كاركردن به حوكمه‌كانی مادده‌ی بیست و پێنجه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م: لاساری (نشوز): بریتیه له خۆ به گه‌وره زانینی یه‌كێك له دوو هاوسه‌ره‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌كه‌ی دیكه‌یان وه‌كو ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه: 1- مێرد ژنه‌كه‌ی به جێبێڵێ یاخود، ژنه‌كه ماڵی مێردی به‌بێ مۆله‌تء به‌بێ ڕووی شه‌رعی جێبێڵێ. 2- به خراپی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركی هاوسه‌رگیریی هه‌ریه‌ك له‌دوو هاوسه‌ره‌كه یان كه‌موكوڕی نواند به مه‌به‌ستی زیان گه‌یاندن به هاوسه‌ره‌كه‌ی دی. 3- ئاماده نه‌كردنی ماڵی شه‌رعی له‌لایه‌ن مێرده‌وه بۆ ژنه‌كه‌ی به جۆرێك كه له‌گه‌ڵ باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریدا بگونجێ. 4- قه‌ده‌غه‌كردنی مێرد یا ژن بۆ هاتنه ناو ماڵ به‌بێ پاساوێكی شه‌رعی. دووه‌م: پێویسته له سه‌ر دادگا په‌له نه‌كات له ده‌رچواندنی حوكمه‌كه‌ی به لاساری یه‌ك له دوو هاوسه‌ره‌كان تاكو به ته‌واوی ئاگاداری هۆیه‌كانی لاساری نه‌بێ و ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی به كاربێنێ بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و هۆیانه‌ی ڕێگرن له پێشی. سێیه‌م: لاساری به هۆیه‌ك له هۆیه‌كانی لێك جودابوونه‌وه داده‌نرێ دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌شه مانگ له وه‌رگرتنی حوكمی لاساری پله‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:- 1- ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه خۆی لاسار بوو، ئه‌وا پێویسته نه‌فه‌قه‌ی ژنه‌كه‌ی به درێژایی ماوه‌ی لاساری بدات و له باری جودابوونه‌وه‌شدا، پێویسته ماره‌یی پاشه‌كی و نه‌فه‌قه‌ی عیدده بدات و قه‌ره‌بووی ئه‌وه‌ی كه‌وتۆته‌سه‌ری بكاته‌وه ئه‌گه‌ر هاتبێته سه‌ری. 2. ئه‌گه‌ر ژنه‌كه لاسار بوو، ئه‌وا له نه‌فه‌قه بێبه‌ش ده‌كرێ و ماره‌ییه پاشه‌كیه‌شی ناكه‌وێ له‌حاله‌تی لێك جودابوونه‌وه له یه‌كتری دوای چوونه په‌رده(دخول)، ئه‌گه‌ر هه‌موو ماره‌ییه‌كه‌ی وه‌رگرتبێ، ده‌بێ نیوه‌ی ئه‌وه‌ی وه‌ری گرتووه بیگێرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جودابوونه‌وه‌كه به‌ر له چوونه په‌رده‌وه بێت، ئه‌وا ماره‌یی پاشه‌كیه‌كه‌ی ناكه‌وێ و ناچار ده‌كرێ ئه‌وه‌ی وه‌ری گرتووه له ماره‌یی پێشه‌كی بیگه‌رێنێته‌وه. چواره‌م: لێك جودابوونه‌وه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م مادده‌یه به ته‌ڵاقی (بائین) داده‌نرێ له جۆری (به‌ینونه)ی بچووك.
مادده‌ی نۆیه‌م: كاركردن به بڕگه (1) ی مادده‌ی بیست و چواره‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- 1. نه‌فه‌قه‌ی ژنێك كه هیچ په‌یوه‌ست بوونی ژن و مێردایه‌تی تێكنه‌دابێ كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون به قه‌رز داده‌نرێ و له ئه‌ستۆی مێرده‌كه‌یدا، ده‌بێ له‌و كاته‌ی كه مێرد له خه‌رج كردنی ئه‌و نه‌فه‌قه‌یه ده‌وه‌ستێ و نایدات.
مادده‌ی هه‌شته‌م: كاركردن به مادده‌ی بیست و سێیه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیری و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- نه‌فه‌قه‌ی ژن ده‌كه‌وێته سه‌رشانی پیاوه‌كه‌ی، به‌ڵام له‌و حاڵه‌ته‌ی كه ژنه‌كه هه‌بووبێ، ئه‌وا به‌رپرسیاریه‌كه هاوبه‌ش ده‌بێ ئه‌گه‌ر ژنه‌كه قایل بوو.
مادده‌ی حه‌وته‌م: كاركردن به حوكمی بڕگه‌كانی (5،2) له مادده‌ی ده‌یه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- 2- به‌یاننامه‌كه به راپۆرتێكه‌وه ده‌لكێندری كه له لیژنه‌ی پزیشكی تایبه‌تمه‌نده‌وه ده‌رچووه‌و پشتگیریی ته‌ندروستی هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه ده‌كه‌ن له نه‌خۆشی (كه‌می به‌رگه‌گرتن)ی تووشبوو و به‌رهه‌ڵستی ته‌ندروستی و به به‌ڵگه‌نامه‌ی دیكه‌ش كه یاسا ده‌یكاته مه‌رج. 5- هه‌ر كه‌سێك گریبه‌ندی هاوسه‌رگیریی له ده‌ره‌وه‌ی دادگا بكات به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌دریت كه له ملیۆنێك دینار كه‌متر نه‌بێ و له سێ ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێ و سزاكه‌ی حه‌پس كردن ده‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ و له پێنج ساڵیش زیاتر نه‌بێ ئه‌گه‌ر هاوسه‌رگیرییه‌كی دیكه‌ی له‌ژیانی هاوسه‌ری دا له ده‌ره‌وه‌ی دادگا گرێدا.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة