المواد القانونية
مادده‌ی شه‌شه‌م: مادده‌ی حه‌وته‌م و ریزبه‌ندییه‌كه‌ی هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: 1. هه‌یئه (ده‌سته)ی گشتیی. 2. نه‌قیب. 3. لیژنه‌ی زه‌بتی. 4. لیژنه‌ی ریقابه. 5. لقه‌كانی سه‌ندیكاكه.
مادده‌ی یه‌كه‌م: هه‌ردوو بڕگه‌ی (د،ه) له مادده‌ی یه‌كه‌م هه‌موارده‌كرێن و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: د- رۆژنامه‌وان: هه‌ر كه‌سێ كاری رۆژنامه‌وانی بكا‌و، ئینتیمای سه‌ندیكاكه‌ی كردبێ وئیلتیزامی خۆی به‌جێ هێنابێ. ه- رۆژنامه (صحیفه): ئه‌و چاپكراوه‌یه كه له ژێر ناوێكی دیاركراودا وبه زنجیره ژماره‌یه‌كی رێك‌وپێك، خولاوخول ده‌رده‌چێت و ئاماده ده‌كرێ بۆ بڵاوكردنه‌وه له ناو جه‌ماوه‌ردا.
مادده‌ی یازده‌م: ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له ڕۆژنامه‌ی فه‌ڕمی (وه‌قائعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م : وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه هه‌یكه‌لی رێكخستنی وه‌زاره‌ت به‌جۆرێكی وا دابنێ كه ئامانجه‌كانی له به‌ڕێوه‌بردنی پێشمه‌رگه بێنێته‌دی له پێناوی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی پاراستن وزیره‌ڤانی هه‌رێم و به‌رگری كردن لێی و ده‌ستنیشان كردنی ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیی و ده‌سته‌ڵات و ئه‌ركه‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌و ده‌بێ به‌مه‌رجێك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌ربچێ.
مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی سێیه‌م له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستان رێكخراوێكی پیشه‌ییه‌و، شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌ویی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه.
مادده‌ی سێیه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستاندا ده‌خرێـته كار.
مادده‌ی یه‌كه‌م: یاسای ژماره (43)ی ساڵی (1977)ی كۆمه‌ڵه هه‌ره‌وه‌زییه‌كان، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له كار ده‌خرێ.
مادده‌ی شازده‌یه‌م: بودجه‌ی ده‌زگا سه‌ربه‌خۆیه و له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گشتی دارایی هه‌رێمی كوردستانی عێراق داده‌نرێ و له لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌زگا و به‌رێوه‌ی گشتی یه‌وه ئاماده ده‌كرێ و دوای په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنه‌وه، له رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق بۆ په‌سه‌ند كردنی.
مادده‌ی پێنجه‌م: ده‌زگا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه و سه‌رۆك وه‌زیران بۆی هه‌یه جێگره‌كه‌ی یا یه‌كێك له وه‌زیره‌كان له جیاتی خۆی دابنێ بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی و ئه‌و یاسایه سنوور و جۆری ئه‌و سه‌رپه‌رشتی كردنه ده‌ست نیشان ده‌كات.
مادده‌ی چواره‌م: ده‌زگا مووچه‌ی خانه‌نشینی و پاداشت بۆ شه‌هیدان و كه‌م ئه‌ندامان، ئه‌و خێزانانه‌ی كه ئه‌و مووچانانه‌یان ده‌كه‌وێ ته‌رخان ده‌كات و به پێی یاساكاری تایبه‌ت به وانه‌وه بۆیان سه‌رف ده‌كات و چاودێری خێزانه‌كانیشیان ده‌كات و فێركردن و شیاوی كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌ییان بۆ دابین ده‌كات و بۆ رێزلێنان له خۆبه‌خت كردنیان ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه‌ی شیاو به پله و پایه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م ده‌زگایه كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وی هه‌یه و خاوه‌نی سوودی گشتی ده‌بێ و هه‌موو شیاوی یه‌كی ته‌واوی یاسایی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێری ده‌بێ.
مادده‌ی دووه‌م: به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌زگایه‌كی گشتی داده‌مه‌زرێ كه تایبه‌ت بێ به كاروباری شه‌هیده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستانی عێراق و به‌و كه‌سانه‌ی كه له ئه‌نجامی تێدا به‌شدار بونیان تووشی كه‌م ئه‌ندامی بوون پێی ده‌گوترێ ده‌زگای گشتی شه‌هید.
مادده‌ی بیسته‌م: ده‌زگا بۆی هه‌یه له‌و شوێنانه‌ی كه لقی فه‌رمانگه‌ی خۆی تێدا نییه، دابه‌ش كردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه ده‌یان كه‌وێ به فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی نێو یه‌كه‌كانی به‌رێوه‌بردن له سنوری خۆیدا بسپێرێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه بۆ مادده‌ی (36) زیاد ده‌كرێ و، زنجیره‌كه‌ی ده‌بێته (2) وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه: ( یاریده‌ده‌ری هه‌یئه‌ی فێركردنی ته‌قه‌نی له هه‌رێمدا به بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی هه‌یئه داده‌مه‌زرێ و، ئیشوكاره‌كانیشی بة برِيار دیار ده‌كرێن و، له كه‌میش مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ری ده‌بێ.
مادده‌ی سی و نۆیه‌م: 1-ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه په‌یره‌وی پێویست بۆ ئاسانی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پێشنیاز بكا. 2-كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكا.
مادده‌ی دووه‌م: كۆمه‌ڵه نیشانه (شاره)یه‌كی ده‌بێ كه پێكدێ له هه‌یڤێكی سوور له‌سه‌ر ته‌ختێكی سپی.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی به‌ش یا لق له سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه پێكدێ، كه له (12) زیاتر و له (7)كه‌متر نه‌بن به مه‌رجێ پله‌یان مامۆستا (مدرس)و به‌ره‌وژوو بێ و ئه‌گه‌ر ئه‌و ژماره‌ی ئه‌و پله زانستییه‌دا دابین نه‌بوو ده‌كرێ هه‌ندیكیان به پله‌ی مامۆستای یاریده‌ده‌ر (مدرس مساعد) بن و به پێی له پێشترینه‌یان.
مادده‌ی نۆزده‌م: هه‌ر ده‌قێكی یاسا، یان بڕیار، له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ، كاری پێ ناكرێ.
مادده‌ی هه‌ژده‌م: ئه‌نجومه‌ن، بۆی هه‌یه، رێنمایی پێویست ده‌ربچوێنێ بۆ به‌ئاسانی جێیه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة