المواد القانونية
مادده‌ی سی وشه‌شه‌م : نابێ مادده ترسناكه‌كان به‌رهه‌م بهێنرێت یان بگوازرێته‌وه یان ئاڵوگۆڕی پێ بكرێ یان بهێنرێته ناوه‌وه یان عه‌مبار بكرێ ته‌نیا دوای وه‌رگرتنی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی كه‌له ده‌قی یاسا‌و پێڕه‌وو ڕێنماییه به‌ركاره‌كان هاتوون، به جۆرێك ئه‌وه مسۆگه‌ر بكرێ كه هیچ زیانێكی ژینگه‌یی لێ نا كه‌وێته‌وه.
مادده‌ی dوازده‌یه‌م: 1. سه‌رۆك بۆی هه‌یه له نێوان ئه‌ندامه كاراكاندا سكرتێری كۆڕ هه‌لبژێرێ، (متفرغ) ده‌بێ. 2. سكرتێر ده‌بێته:- أ. بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی كۆر و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی. ب. لێپرسراوی رێكخستنی نامه گۆرینه‌وه و په‌یوه‌ندیه گشتییه‌كان. ج. لێپرسراوی نووسینه‌وه‌ی پرۆتۆكۆل و بریار لێدراوه‌كانی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌م ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییانه هه‌ڵده‌ستێت: 1. ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه‌و میلاكی كۆر بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی كۆره‌وه بڕیاری له‌سه‌ر بدرێ و له كاتی دیاری كراودا پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكرێ. 2. ریكخستنی كار‌و باری به‌رێوه بردن و دارایی كۆر به پێی پێره‌وی ناوخۆ. 3. پێشنیار كردنی به‌ستنی كۆنگره و كۆر له‌سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی رۆشنبیری دا. 4. سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری زانستی و رۆشنبیری كۆڕ. 5. ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به ئیفاد ناردنی ئه‌ندام و كارمه‌ندانی كۆر بۆ ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی هه‌رێم.
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی هه‌شته‌م: گشت ئه‌و دایه‌ره داوه‌ریانه‌ی له وه‌وه به‌رپابه‌ندی ده‌سه‌ڵاتلی ناوه‌ندی بوون به وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمه‌وه ده‌به‌سترێت.
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێده‌كرێ.
مادده‌ی یازده‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له هه‌رێمدا رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له ماوه‌یه‌كدا ده‌ربكات كه له (حه‌وت رۆژ) له رۆژی كار پێ كردنییه‌وه تێپه‌ڕ نه‌كات.
مادده‌ی پازده‌یه‌م: 1. ئه‌نجومه‌نی كۆر له سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و سكرتێر و ئه‌ندامه كاراكان پێك دێ. 2. ئه‌نجومه‌نی كۆڕ به لایه‌نی كه‌م مانگێ جارێك كۆ ده‌بێته‌وه و راده‌ی یاسایی به ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی به ده‌ست دێ و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامان وه‌رده‌گیرێ له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كان ئه‌و لایه‌نه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ كه ده‌نگی سه‌رۆكی له‌گه‌ڵ دایه. 3. پشووی ساڵانه‌ی كۆر یه‌ك مانگه‌و له (1)ی مانگی ته‌مووزه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، گه‌ر پێویستی كرد سه‌رۆك ده‌توانێ له‌و ماوه‌یه‌شدا داوای كۆبونه‌وه له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی كۆڕ بكات.
مادده‌ی بیست و دووه‌م: یه‌كه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێ. دووه‌م: لیژنه تایبه‌تمه‌نده به ته‌ماشاكردنی هه‌موو ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قی گرتووه، وه توێژینه‌وه له‌و كێشه و شكاتانه‌ی ده‌كا كه ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌واڵه ده‌كا، وه ده‌سه‌ڵاتی ئاراسته‌كردنی ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: 1. وریاكردنه‌وه (الفات نظر). 2. ئینزار. 3. داخستنی ده‌رمانخانه یان كۆگای ده‌رمان بۆ ماوه‌یه‌ك كه له سێ رۆژ كه‌متر نه‌بێ و له هه‌فته‌یه‌كيش زیاتر نه‌بێ، له كاتی دووباره بونه‌وه‌شدا ده‌رمانخانه یان كۆگا بۆ ماوه‌ی (15) رۆژ داده‌خرێ وه پشكه ده‌رمانه‌كه‌شی بۆ ماوه‌ی مانگێك پێ نادرێت. 4. لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی ئه‌و بنه‌مایانه پێره‌و ده‌كا كه له یاسای به‌رزه‌فتی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تدا هاتووه.
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: دام و ده‌زگاكانی داد پێكدێ له: 1-دادگای مه‌ده‌نیه‌كان و ئه‌و دایه‌رانه‌ی پێوه‌ی به‌ندن. 2-ئیدیعای گشتی. 3-دیوانی تۆماری یاسایی. 4-ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری. 5-به‌رێوه‌به‌رێتی ده‌سته‌ی گشتی تۆماری موڵك. دووه‌م: دام و ده‌زگاكانی داد ئه‌رك و كاره تایبه‌ته‌كانیان به پێی یاسا تایبه‌تی یه‌كانی خۆیان به‌جێ دێنن به مه‌رجێك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نانكۆك نه‌بن.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌رۆژنامه‌ی (وه‌قایعی كوردستان)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ماده‌ی سیازده‌م: ئه‌وه‌ی به‌پێی ئه‌م یاسایه تاوانباره، مافی خۆیه‌تی ره‌فتارێكی یاسایی ودادپه‌روه‌رانه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت له‌گشت قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌دا، به‌دابینكردنی پارێزه‌ریشه‌وه بۆداكۆكی لێكردنی، ونابێ شێوازی ئازاردانی ده‌روونی وجه‌سته‌یی، یان ره‌فتاری نامرۆڤانه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، وپشت نابه‌سترێت به دانپێدانانی به‌زۆرلێوه‌رگیراو، به‌هه‌ڕه‌شه، به‌ئازاردان، یان به به‌ڵێن وگه‌فوگوڕ، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌كه پشت راست نه‌كرا به به‌ڵگه‌ی دیكه. ئه‌گه‌ر له‌ئه‌نجامی به‌كارهێنانی یه‌كێك له‌و شێوازانه‌ی باسیان لێوه‌كرا، زیانێكی به‌رجه‌سته‌یی قه‌به‌ی لێكه‌وت، تاوانبار بۆی هه‌یه سكاڵا دژی لێكۆله‌رانی تۆماربكات وه‌ك كه‌سانی ئاسایی.
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیری دا بۆی هه‌یه هه‌ر دادوه‌رێك له‌گه‌لیاندا دادوه‌ری دادگای ته‌میزیش (انتداب)بكا بۆ دایه‌ره‌كانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت.
مادده‌ی بیست و دووه‌م: 1. ئه‌ندامی كارا ئه‌ركه‌كانی له كۆردا جێبه‌جێ ده‌كات و به‌رده‌وام ئاماده ده‌بێ و به‌شداریی له لیژنه‌كان و كۆبوونه‌وه و چالاكییه‌كانی كۆردا ده‌كات. 2. ئه‌ندامی كارا به (مستقیل) ده‌ژمێردرێ ئه‌گه‌ر بێ پاساوی یاسایی له سێ دانیشتنی له‌سه‌ر یه‌ك ئاماده نه‌بێت. 3. ئه‌گه‌ر شوێنی یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو، سه‌رۆك له یه‌كه‌م دانیشتنی‌دا ئه‌مه راده‌گه‌یه‌نێ و بڕیار ده‌دا له ماوه‌ی (3) مانگدا پڕ بكرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و سێیه‌مین: ده‌بێ كۆڕ (6) مانگ له كار پێكردنی ئه‌م یاسایه‌وه پێره‌وێكی ناوخۆ بۆ خۆی دابنێ.
مادده‌ی سیازده‌م: ده‌زگا چاودێری ئاستی ژاوه‌ژاوی رێگه پێدراو بۆ فرۆكه‌كانی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به كاردێنن، ده‌كات، بۆدڵنیا بوون كه تاچ راده‌یه‌ك له گه‌ڵ به‌رزه‌فتكاری و رێنماییه‌كانی له ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی عیراق ده‌رده‌چێت، ده‌ڕوات.
مادده‌ی دوازده‌م: هه‌موو فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی و ده‌زگاكان و بیناو موڵك و ئامێر‌و كه‌رسته‌و وێستگه‌كانی به‌ته‌ل و بێ ته‌ل و مناره‌كان و یارمه‌تیه‌كانی فرۆكه‌وانی، به ناوه‌نده‌كانی گشتی (المرافق العامه) داده‌ندرێن، مولكایه‌تیان بۆ ده‌زگا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
مادده‌ی بیست و چواره‌مین: ده‌بێ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان گرینگی بده‌ن به به‌رهه‌مه‌كانی كۆر له هه‌موو بواره‌كاندا و سوودیان لێ ببینن.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌مین: په‌یوه‌ندی كۆر به كۆره زانستییه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وه برایانه‌ی له كوردستانی عێراقدا پێكه‌وه ده‌ژین به یاسا دیاری ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة