المواد القانونية
مادده‌ی سی و پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و یاسا‌و پێڕه‌و و رێنماییانه به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی كوردستانیدا پیاده ده‌كرێ، كه كاروباری ده‌رس گوتنه‌وه‌و قوتابیان له زانكۆكانی هه‌رێم رێكده‌خه‌ن، به‌جۆرێكی وا كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی له‌م به‌شه‌دا هاتووه ناكۆك نه‌بێ. دووه‌م: به‌ش و لقه‌كانی زانستی و پیشه‌یی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی و مه‌رجه‌كانی قه‌بوڵ و تۆماركردن و شێوازه‌كانی ده‌رس گوتنه‌وه و ئه‌زموونه‌كانی و ده‌وامكردن به‌پێی ئه‌و رێنماییانه دیارده‌كرین كه وه‌زیر ده‌ریان ده‌كات.
مادده‌ی سێزه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی 31ی مانگی مایسی 2008(رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره كێشان) جێبه‌جێ ده‌كرێ وله رۆژنامه‌ی فه‌رمی(وه‌قایعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: 1-ده‌شێ كه‌سێكی بیانی چه‌كی ئاگرین و عه‌تاده‌كه‌ی له‌ناو سنووری هه‌رێمدا به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هه‌ڵبگرێ. 2-ئه‌و كه‌سه هه‌ر كه هاته ناو هه‌رێمه‌وه ده‌بێ چه‌كه ئاگرین و عه‌تاده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به پسووله‌یه‌ك بدا به به‌نرخترین مه‌ڵبه‌ندی پۆلیس و ده‌بێ مه‌ڵبهنده‌كه‌ش ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدانی لێ ئاگادار بكا و خاوه‌نه‌كه‌ی بۆی هه‌یه مۆڵه‌تی بۆ وه‌ربگرێ و ئه‌گه‌ر نا چه‌كه‌كه و عه‌تاده‌كه‌ی له كاتی ده‌رچوونه‌وه‌ی دا له هه‌رێم ده‌یدرێته‌وه. ئه‌گه‌ریش به نیازی خراپ و سه‌رپێچی كرد به فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌و عه‌تاده‌كه‌یدا ده‌گرێ له سزایانه‌ی تر كه به پێی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ری دا ده‌سه‌پێنرێت.
مادده‌ی بیسته‌م: 1-ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی مۆله‌تدان به‌یاننامه‌یه‌ك له ده‌زگای راگه‌یاندنه‌وه بڵاو بكاته‌وه دوا له خاوه‌نانی ئه‌م چه‌كانه بكا كه به‌پێی به یاننامه ته‌سلیم به ده‌سه‌ڵاته‌كانی میری كراوه له ماوه‌ی (10) رۆژدا له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌وه بچنه لای ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ت پێدراو نه‌بوون و مه‌رجی یاسایی یان تێدا هه‌بوو، به‌ڵام له حاڵه‌تی نه‌چوونیاندا به كۆتایی هاتنی ماوه‌كه ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كه‌كانیاندا داده‌گرێ و به (مستودع)ی پۆلیسیان ده‌سپێرێ. 2-له حاڵه‌تی مۆڵه‌ت نه‌دانی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدانه‌وه به‌و بێ مۆڵه‌تانه‌ی له ماوه‌ی دیاریكراوی بڕگه (1)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا مراجه‌عه‌تیان كردبوو چه‌كه‌كه ده‌درێ به‌و ده‌سه‌ڵاته بۆ فرۆشتنی له‌سه‌ر حیسابی خاوه‌نه‌كه‌ی به پێ ی حوكمه‌كانی مادده‌ی یازده‌یه‌می ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی بیست و سێ یه‌م: 1-ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی چه‌كی ئاگرینی هه‌بێ و له ماوه‌ی (90) له رۆژی كۆتایی هاتنی ئه‌و ماوه‌یه‌ی له مادده‌ی (9)ی ئه‌م یاسایه‌دا دیاری كراوه به غه‌رامه‌یه‌ك كه له پێنج سه‌د دینار كه‌متر نه‌بێ و له هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ سزا ده‌درێ. 2-پارێزگاره‌كان ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كه‌تن (جنحه) یان بۆ سه‌پاندنی ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ی بڕگه (1)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌درێتێ.
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ: 1-پێشنیاز كردنی نه‌خشه‌ی گشتی ی سیاسه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه پێدانی هه‌رێم له بواری دروستكردنه‌وه‌ی شار و گوند و خانووبه‌ره رووخێنراوه‌كان و رێگا و پردیش له سنووری كه‌رته‌كانی ئه‌و پرۆژانه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه كه به وه‌زاره‌ت سپێردراون. 2-جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی بۆ وه‌زاره‌ت بڕیار دراوه پێشنیاز كردنی نه‌خشه‌ی ساڵانه‌و مام ناوه‌ندی و درێژخایه‌نی پێویست بۆ جێ به‌جێكردنیان. 3-دانانی سكێچ و به‌رنامه‌ی كار بۆ نه‌خشه سه‌لمێنراوه‌كان و جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی پابه‌ندیانن به شێوه‌ی جێبه جێ كردنی راسته‌وخۆ له لایه‌ن ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ته‌وه یا سپاردنیان به كۆمپانیاكان یا ئه‌و لایه‌نانه‌ی په‌یوه‌ندیدار و پسپۆرن بۆ جێبه‌جێ كردن. 4-وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه به سیفه‌تی به‌ڵنده‌ر (مقاول)پرۆژه‌ی هه‌ر لایه‌نێكی ناو هه‌رێم له رێگه‌ی ده‌زگا جێبه‌جێكار و سكیچكێشه‌كانییه‌وه جێبه‌جێ بكا. 5- به‌ڵێن به‌ستن (التعاقد) له گه‌ل كارمه‌ندانی بیانی یا كۆمپانیا‌و دام و ده‌زگا پسپۆریه‌كان بۆ كاركردن له فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌تدا یا ته‌واو كردنی ئه‌و هه‌نده كارانه‌ی پێ یان سپێردراوه، ئه‌مه‌ش به په‌سه‌ند كردن له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه. 6-پێشنیاز كردنی نه‌خشه و پرۆژه‌ی گه‌شه له چوار چێوه‌ی نه‌خشه گشتییه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه پێدان و جێبه‌جێ كردنیان به رێكخستن له‌گه‌ل لایه‌ن و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كاندا. 7-به‌گه‌ر خستنی ئه‌و داهاتانه‌ی له هه‌ندێ له چالاكی یه‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه ده‌ست ده‌كه‌ون بۆ مه‌به‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان ئه‌ویش دوای په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م: بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی چواره‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (سێیه‌م: بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له ده‌رمانسازیدا وه‌رگرتبێ).
مادده‌ی شه‌شه‌م: هه‌ردوو بڕگه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م له مادده‌ی پازده‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێن و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێنه‌وه: 1. مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ فێركردن له قوتابخانه بنه‌ڕه‌تیه‌كان داده‌مه‌زرێ به شێوه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی و زانستی ئاماده‌كرابێ و واپه‌سندیشه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت، به تایبه‌تیش ده‌رچووانی كولێژه‌كانی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی. 2. مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ ده‌رس گوتنه‌وه له قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كان داده‌مه‌زرێ، له یه‌كێك له كۆلێجه‌كان ده‌رچووبێ، پسپۆڕبێ له یه‌كێك له مه‌یدانه‌كانی خوێندنی ئاماده‌یی و به‌شێوه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی و زانستی ئاماده كرابێ و ده‌رچووی كۆلێجه‌كانی په‌روه‌رده په‌سندتره.
مادده‌ی چواره‌م: حوكمه‌كانی مادده‌ی ( چواره‌م)ی یاسای به‌كرێدانی خانوبه‌ره، له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقدا له‌كار ده‌خرێن و، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه جێیان ده‌گرنه‌وه: یه‌كه‌م: نابێ ساڵانه‌ی ئه‌و خانوبه‌رانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، له‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه‌دوای به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه مۆرده‌كرێن، له‌م رێژانه‌ی خواره‌وه زێتربن: 1/ (4%) چوار له‌سه‌دی به‌های گشتی ئه‌و خانوبه‌ره یان ئه‌و شوققانه‌ی بۆ نیشته‌نی ئاماده‌كراون و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌كرێ ده‌درێن. 2/ (6%) شه‌ش له‌سه‌دی به‌های گشتی ئه‌و خانوبه‌ره یان ئه‌و شوققانه‌ی كه ژوور،ژوور، بۆنیشته‌نی به‌كرێ ده‌درێن. 3/ (8%) هه‌شت له‌سه‌دی به‌های گشتی ئه‌و خانوبه‌ره یان ئه‌و شوققانه‌ی كه بۆ مه‌به‌ستی غه‌یری نیشته‌نی به‌كرێ ده‌درێن. دووه‌م: كرێی ساڵانه‌ی ئه‌و خانوبه‌رانه‌ی كه‌حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، له‌و گرێبه‌ستانه‌ی پێش به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه مۆركراون، به‌پێی ڕێژه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه هه‌موار ده‌كرێت. سێیه‌م: مه‌به‌ست له‌به‌های گشتی خانوبه‌ره له‌م یاسایه‌دا كۆی به‌های زه‌ویه‌كه‌و بینایه‌كه‌یه له‌وكاته‌دا كه ده‌سه‌ڵاتی دارایی بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یخه‌ملێنێ.
مادده‌ی چواره‌م: به‌رێوه‌به‌رێتی یه‌كانی دیوانی و دام و ده‌زگاكانیان: 1-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه باوه‌ر نامه‌ی سه‌ره‌تایی و زانكۆی هه‌بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و به‌رێوه‌به‌رێتی یانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه. أ- به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری ئیداره و كه‌سان. ب- به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری ئیداری. ج- به‌رێوه‌به‌رێتی چاودێری پێداچوونه‌وه‌ی دارایی. 2- به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه باوه‌ر نامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و پسپۆران بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و به‌رێوه‌به‌رێتی یه‌كانی ئاوه‌داتكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی پارێزگاكانی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نێك له وه‌زاره‌تدا به ناوی (ئه‌نجومه‌نی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان) به سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیر به‌م جۆره ده‌بێت: 1-بریكاری وه‌زاره‌ت: جێگری وه‌زیر. 2-به‌رێوه‌به‌ره گشتی یه‌كانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندام. 3-به‌رێوه‌به‌ری نه‌خشه‌دانان و به‌دواداچوون: ئه‌ندام. 4-هه‌ر كارمه‌ند و پسپۆرێك كه وه‌زیر له ناو وه‌زاره‌ت و له ده‌ره‌وه‌یدا هه‌ڵیان ده‌بژێرێ. دووه‌م: ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌ن: 1-ئاماده كردن و دارشتنی ئامانجه گشتی یه‌كانی نه‌خشه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌به‌ر رۆشنایی ی رێنوێنی یه‌كانی (توجیهات) ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمدا. 2-پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز كردنی سه‌باره‌ت به پرۆژه‌كان و گۆرینی نه‌خشه‌كان و دیاریكردنی چۆنێتی ی ریز به‌ستنیان. 3-لێكۆلینه‌وه و پێشنیاز كردنی بوودجه‌ی بۆ مه‌به‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان. 4-لێكۆلینه‌وه‌ی باری مادده سروشتی یه‌كانی بۆ مه‌به‌ستی بینا كردن و پیشه‌سازی و پشت به‌ستن به خێر و بێری هه‌رێم. 5-لێكۆلینه‌وه‌ی راپۆرتی خوله‌كی ی گشتی وه‌زاره‌ت كه به‌رێوه‌به‌رێتی ی نه‌خشه كێشان ئاماده‌ی ده‌كا و تێبینی رێنوێنی خۆی له باره‌یه‌وه ده‌رده‌برێ. 6-پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز و دیاری كردنی ئه‌و رێ و شوێنانه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌ندێ پیشه‌ه‌سازی و ئه پرۆژه كشتوكاڵیانه زامن ده‌كه‌ن كه په‌یوه‌ندی یان به‌و ناوچانه‌وه هه‌یه كه ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان ده‌یانگرێته‌وه. 7-لێكۆلینه‌وه‌ی به‌شدار بوونی كه‌رتی تایبه‌تی له چالاكی و ئاوه‌دانكردنه‌وه وگه‌شه پێدان. 8-لێكۆلینه‌وه‌ی هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه وه‌زیر ده‌یخاته به‌ر ده‌می و راده‌ربرین و پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز و ئامۆژگاری ی پێویست له باره‌یه‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م: جێبه‌جێ كردنی بڕگه‌ی (ه) له مادده‌ی (50)ی یاساكه له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق راده‌گیرێت و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: ه- مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌واوی نه‌خۆشی و مووچه‌ی خانه‌نشینی به‌شه‌كی له بری ناتواناییه‌ك كه یه‌كسانه به (75%) و به‌ره‌و ژوور له ناتوانایی ته‌واو، له كاتی مردنی خانه‌نشینه‌كه‌دا ده‌خرێته سه‌ر میراتگری، هه‌رچی مووچه‌ی خانه‌نشینی به‌شه‌كیی نه‌خۆشییه له بری ناتواناییه‌كی كه‌متر له (75%) له ناتوانایی ته‌واو، ئه‌وا له كاتی مردنی خاوه‌نه‌كه‌یدا به یه‌كجاری ده‌بڕێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عیراق. 2. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای پزیشكانی ددان له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا. 3. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 4. نه‌قیب: نه‌قیبی پزیشكانی ددان له هه‌رێمی كوردستانى عیراقدا. 5. پزیشكی ددان: هه‌ر ئه‌ندامێ له ئه‌ندامانی سه‌ندیكا كه، بڕوانامه‌یه‌كی هه‌بێ، له به‌كالۆریۆسی پزیشكی ددان كه‌متر نه‌بێ و، وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و لێكولێنه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستانى عیراق دانی بێدا نابی، به ئیش وكارێكی بڕیار له‌سه‌ر دراوی تایبه‌ت به پزیشكییه‌وه خه‌ریك بێ، ئه‌وه پزیشكی ددانه.
مادده‌ی چواره‌م: مه‌رجه ئه‌ندام: 1. هاووڵاتيی كوردستانی عیراق یان دانیشتوی كوردستانی عیراق بێت. 2. به جینایه‌تی ناسیاسی یان به جونحه‌ی شه‌ره‌فنه‌نگێن حوكم نه‌درابێ. 3. له پزیشكی دداندا بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس یان بڕوانامه‌ی هاوتای به‌كاڵوریۆسی وه‌رگرتبێ.
مادده‌ی شازده: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن به‌ده‌نگدانی نهێنی نوێنه‌رێ (جێگرێ) بۆ نه‌قیب له‌ناو ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا هه‌ڵده‌بژێرێ. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن هه‌ر هیچ نه‌بێ مانگی جارێك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی سازده‌دات و، ده‌شێتیش له‌سه‌ر داوای نه‌قیب یان داوای سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی، كۆبوونه‌وه‌گه‌لی ناوه‌خت (أستثنائي) ساز بدات.
مادده‌ی حه‌ڤده: یه‌كه‌م: (نصاب) له ئه‌نجومه‌ندا، به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی dێته‌جێ. بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چن و، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش یه‌كسان بوون، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، ده‌نگی نه‌قیب بۆكام لایان بێ، بۆ ئه‌وه. دووه‌م: به‌هه‌ر هۆیه‌ك ده‌بێ، ببێ، جێگای نه‌قیب چۆل بوو، نوێنه‌ركه‌ی جێگای ده‌گرێته‌وه. سیێه‌م: به هه‌ر هۆیه‌ك ده‌بێ، ببێ، مه‌ركه‌زێ له ئه‌نجومه‌ندا چۆل بوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا كام ئه‌ندامی یه‌ده‌گ، ده‌نگی له ده‌نگی یه‌ده‌گه‌كانی تر زۆرتر بوو، ئه‌وه‌یان جێگای ده‌گرێته‌وه. چواره‌م: ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی مه‌ركه‌زه‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆل بوو، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی دوو مانگدا بانگهێشتی هه‌یئه‌ی گشتی بكات بۆ كۆبوونه‌وه تا به‌هه‌مان شێوازی كه له‌م یاسایه‌دا نیشان دراوه به هه‌ڵبژاردنی كه‌سانی، بۆ باقیمه‌نی ماوه‌كه‌ی، جێگایان پڕبكاته‌وه.
مادده‌ی سی و چواره‌م: ماوه‌ی خوێندن و پراكتیك له ئه‌نجومه‌نی كوردستانی له نێوانی 4 ساڵ تاكو 7 ساڵی ساڵنامه‌یی یه.
مادده‌ی سی وشه‌ش : هه‌ر كه‌سێ به‌پێ تۆماربوون و به‌پێی ئیجازه كه حوكمه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه موماره‌سه‌ی ئه‌م پیشه‌یه بكا، ئه‌وه غه‌رامه‌یه‌ك ده‌كرێ له (450000) چوارسه‌د وپه‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له (600000) دینارریش نه‌ترازێ.
مادده‌ی سی وحه‌وت: پزیشكی ددان له ئیجازه‌دابێ، ده‌شێ پزیشكێكی دیكه‌ی ددان له عیاده‌كه‌ی خۆیدا دابنێ، به‌مه‌رجێ ئه‌م جێگره هه‌مان پله‌ی زانستی وهه‌مان پسپۆڕیی هه‌بێ و، ئیجازه‌كه‌ش له سێ مانگ نه‌ترازێ.
مادده‌ی سی وهه‌شت: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ر كار.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة