المواد القانونية
مادەی دووەم یەکەم: ئیسلام ئایینی فەرمی دەوڵەتە و سەرچاوەیەکی بنەڕەتییە بۆ یاسادانان. و/ ناتوانرێت هیچ یاسایەک دەربکرێت کە ناکۆکی لەگەڵ بڕگە دامەزراوەکانی ئیسلامدا هەبێت. ب- نابێت هیچ یاسایەک دەربکرێت کە لەگەڵ بنەماکانی دیموکراسیدا ناکۆکە. ج- ناتوانرێت هیچ یاسایەک دەربکرێت کە ناکۆکی لەگەڵ ئەو ماف و ئازادییە بنەڕەتیانەی کە لەم دەستوورەدا هاتووە. دووەم: ئەم دەستوورە گەرەنتی پاراستنی ناسنامەی ئیسلامی زۆرینەی گەلی عێراق دەکات. هەروەها مافە ئایینییە تەواوەکانی هەموو تاکەکان بۆ ئازادی بیروباوەڕ و پراکتیزەکردنی ئایینی وەک مەسیحی و ئێزیدی و مەندەییەکان مسۆگەر دەکات.*
مادەی یەکەم کۆماری عێراق دەوڵەتێکی تاک و سەربەخۆ و تەواو سەروەری فیدراڵییە. سیستەمی حوکمڕانییەکەی کۆمارێکی دیموکراسی و پەرلەمانییە. ئەم دەستوورە گەرەنتی یەکگرتوویی عێراق دەکات.
مادده‌ی سی و پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و یاسا‌و پێڕه‌و و رێنماییانه به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی كوردستانیدا پیاده ده‌كرێ، كه كاروباری ده‌رس گوتنه‌وه‌و قوتابیان له زانكۆكانی هه‌رێم رێكده‌خه‌ن، به‌جۆرێكی وا كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی له‌م به‌شه‌دا هاتووه ناكۆك نه‌بێ. دووه‌م: به‌ش و لقه‌كانی زانستی و پیشه‌یی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی و مه‌رجه‌كانی قه‌بوڵ و تۆماركردن و شێوازه‌كانی ده‌رس گوتنه‌وه و ئه‌زموونه‌كانی و ده‌وامكردن به‌پێی ئه‌و رێنماییانه دیارده‌كرین كه وه‌زیر ده‌ریان ده‌كات.
مادده‌ی سی و چواره‌م: ماوه‌ی خوێندن و پراكتیك له ئه‌نجومه‌نی كوردستانی له نێوانی 4 ساڵ تاكو 7 ساڵی ساڵنامه‌یی یه.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌نی كوردستانی ده‌زگایه‌كی فێركردنه و له ئاستی زانكۆدایه و حه‌رمێكی ئارام و پارێزراوه و كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی خۆی هه‌یه (سه‌ربه‌خۆیی كارگێڕیی ودارایی و یاسایی ) پێویستی هه‌یه و بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی و كاروباره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نێكی زانستی به‌رێوه‌ی ده‌بات.
مادده‌ی شه‌شه‌م: كار به یاسا‌و بڕیاره كارپێكراوه‌كانی باج ده‌كرێ، به‌مه‌رجێ له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك نه‌بن.
مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی 1/1/2008 دا جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
ماده‌ی شازده‌م: أ- بۆهه‌رشتێكی له‌م یاسایه‌دا نه‌هاتبێت، فه‌رمانه‌كانی یاسای سزاكانی عێراقی ژماره (111) ی ساڵی 1969 ویاسای بنه‌ماكانی دادگاییكردنی سزایی ژماره (23) ی ساڵی 1971 پیاده ده‌كرێن ب- كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی، یان بریارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ فه‌رمانه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت .
مادده‌ی بیست و پێنچه‌م: موعیده‌كان: مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی به موعید له كۆلێج داده‌مه‌زرێ، بڕوانامه‌ی به كالۆریۆسی به ته‌قدیری باشی به‌لانی كه‌م هه‌بێ و له سێ یه‌كه‌مه‌كانی به‌شه‌كه‌ی بێت و كاری به‌شداریی كردن له لێكۆڵینه‌وه‌ی پراكتیكی و كرده‌نی و چاودێری ئه‌زموونه‌كان وچالاكی تر له به‌شه‌كه بگرێته ئه‌ستۆ.
مادده‌ی یازده‌م: پزیشكی ناپسپۆڕ له پزیشكیی ده‌روونی بۆی هه‌یه نه‌خۆشی ده‌روونی به‌بێ ویستی خۆی ڕه‌وانه‌ی یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی بكات له كاتی بوونی نیشانه‌ی ڕوون كه‌وا به‌ڵگه بدات له‌سه‌ر بوونی شله‌ژانێكی ده‌روونیی سه‌خت، بۆ ماوه‌یه‌ك له (48) كاتژمێر تێپه‌ڕ نه‌كات تاوه‌كو هه‌ڵسه‌نگاندنی باره‌كه‌ی بۆ بكرێت و ئه‌ویش له‌سه‌ر داواكاریێكی نووسراو ده‌بێت كه پێشكه‌شی لایه‌نه‌ی چاره‌سه‌ركار ده‌كرێت و له‌م میانه‌دا ده‌خرێته به‌رده‌م پزیشكی پسپۆڕ.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م گوزارشت و زاراوانه‌ی دادێن، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م: رێكخراو: رێكخراوی ناحكومی، كه كۆمه‌ڵێك كه‌سی ئاسایی، یان مه‌عنه‌ویی، كه به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وییه و، هه‌وڵ بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئامانج ده‌دات، كه دابه‌ش كردنی قازانجی تێدا نییه. سێیه‌م: فه‌رمانگه: فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌كانی ناحكومی، له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمدا ده‌بێت. چواره‌م: رێكخراوه‌كانی كوردستان: ئه‌و رێكخراوانه‌ن كه به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له هه‌رێمدا تۆمار كراون. پێنجه‌م: رێكخراوه‌كانی عێراق: رێكخراوه‌كانی تۆماركراو به‌گوێره‌ی یاسای عێراقی، كار و چاڵاكی له هه‌رێمدا ده‌كات، به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێم. شه‌شه‌م: رێكخراوه‌كانی بیانی: رێكخراوه‌كانی تۆمار كرا‌و به‌گوێره‌ی یاسای ده‌وڵه‌تێكی دی، كار‌و چاڵاكی خۆیان به‌گوێره‌ی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ن. حه‌وته‌م: تۆڕی رێكخراوه‌كان: رێكخراوێكی ناحكومییه به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه تۆمار كراوه، له چه‌ندین رێكخراو پێك دێت و خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وییه.
مادده‌ی بیست و چواره‌م: به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌كانی پێشوو ده‌شێ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرای باوه‌ڕ پێكراو یان هاوتاكانی له رووی زانستیه‌وه له زانكۆ یان ده‌سته به پایه‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دامه‌زرێ له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ یان ده‌سته، ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان ماوه ده‌رس گوتنه‌وه‌ی ئه‌نجام دابێ له زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و شایه‌دی بۆ بدرێ له ده‌رس گوتنه‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو بووه و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌سوودی به‌لانی كه‌م له پێنج كه‌متر نه‌بێ بڵاوكردبێته‌وه.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی داده‌مه‌زرێ یان پله‌ی پرۆفیسۆری پێده‌درێ بڕوانامه‌ی دكتۆرای وه‌ده‌ستهێنابێ و مه‌رجه‌كانی مادده(22)ی ئه‌م یاسایه‌ی لێ هاتبێته دی و به‌لانی كه‌م شه‌ش ساڵ پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ری به‌سه‌ردا تێپه‌ربووبێت و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌وڵی باشی دابێ له ده‌رس گوتنه‌وه‌دا و ژماره‌یه‌ك له توێژینه‌وه‌ی بڵاوكردبێته‌وه كه به‌لانی كه‌م له شه‌ش توێژینه‌وه كه‌متر نه‌بێ، سییانیان به‌لانی كه‌م ئه‌سڵی بن و یه‌كێكیشیانی به ته‌نیا ئه‌نجام دابێ.
مادده‌ی پێنجه‌م : وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه هه‌یكه‌لی رێكخستنی وه‌زاره‌ت به‌جۆرێكی وا دابنێ كه ئامانجه‌كانی له به‌ڕێوه‌بردنی پێشمه‌رگه بێنێته‌دی له پێناوی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی پاراستن وزیره‌ڤانی هه‌رێم و به‌رگری كردن لێی و ده‌ستنیشان كردنی ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیی و ده‌سته‌ڵات و ئه‌ركه‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌و ده‌بێ به‌مه‌رجێك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌ربچێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م : مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م : هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له هه‌رێم. سێیه‌م : وه‌زیر : وه‌زیری پێشمه‌رگه. چواره‌م : بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه. پێنجه‌م : ئه‌مینداری گشتی : ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌ت. شه‌شه‌م : سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان : سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه. حه‌وته‌م : ئه‌نجومه‌ن : ئه‌نجومه‌نی به‌رگری وه‌زاره‌ت.
مادده‌ی چواره‌م: سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ئه‌ركان پلانی جێبه‌جێ كردن بۆ به‌دێهینانی ئه‌و ئامانج و ئه‌ركانه داده‌نی كه له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون.
مادده‌ی بیست و دووه‌م: مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی داده‌مه‌زرێ یان پایه‌ی مامۆستای یاریده‌دری پێده‌درێ له پایه‌ی مامۆستایی كاری كردبێ له یه‌كێك له ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا به ده‌رس گوتنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك له (4) ساڵ كه‌متر نه‌بێ و له‌و ماوه‌یه‌دا به‌لانی كه‌م سێ توێژینه‌وه‌ی به نرخی بڵاوكردبێته‌وه كه له یه‌كێكیاندا به ته‌نیا ئه‌و كاره‌ی كردبێ.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: بریاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له لای دادگای ته‌میزی هه‌رێمدا له نێوان ماوه‌ی پانزده رۆژ له مێژووی ئاگادار كردنه‌وه به بڕیاره‌كه تانه هه‌ڵده‌گرن، بڕیاره‌كه‌شی بن بڕه.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی داده‌مه‌زرێ یان پله‌ی مامۆستای پێده‌درێ ده‌بێ یه‌كێك له‌م دوو مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی لێ بێته‌دی: یه‌كه‌م: ده‌بێ بڕوانامه‌ی دكتۆرایه‌كی دانپێنراو یان هاوتای له رووی زانستییه‌وه وه‌ده‌ست هێنابێ، یان ده‌بێ بروانامه‌ی زانستی یان هونه‌ری یان ته‌كنیكی یان پیشه‌یی به‌ده‌ستهێنا بێ له‌و پسپۆڕییانه‌ی كه بڕوانامه‌ی دكتۆرای لێ نادرێ، یان بڕوانامه‌یه‌كی زانستیانه‌ی هاوتای هه‌بێ، مه‌رجیشه ماوه‌ی خوێندنی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و بڕوانامه‌یه له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێت له دوای بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ و رێگای ده‌رس گوتنه‌وه‌یشی پێ نادرێ تاكو له خولێكی راهێنان بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به‌شداریی نه‌كات و به‌سه‌ر كه‌وتوویی لێی ده‌رنه‌چێت و مه‌رجه‌كانیشی به رێنمایی ده‌ست نیشان ده‌كرێ. دووه‌م: ده‌بێ مامۆستای یاریده‌ربێ له یه‌كێك له زانكۆكان بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێ له سێ ساڵ و له‌و ماوه‌یه‌دا به‌لانی كه‌م دوو توێژینه‌وه‌ی به‌نرخی بڵاوكردبێته‌وه و خاوه‌ن هه‌وڵی ده‌رس گوتنه‌وه‌ی باش بێت.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة