المواد القانونية
مادده‌ی نۆیه‌م: زانكۆ شوێنی ئارامییه (حرم امن) و مه‌ڵبه‌ندی تیشكدانه‌وه‌ی شارستانی و فكری و زانستی و ته‌كنیكییه له كۆمه‌ڵداو خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی سه‌ربه‌خۆیه ئه‌نجومه‌نێك كاروباری به‌رێوه ده‌با.
مادده‌ی نۆیه‌م: ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كه ساڵانه وه‌رده‌گیرێن بۆ ئاماده‌كردنیان وه‌ك قازی و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی له‌سه‌ر ئه‌ساسی پلانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ران و وه‌زاره‌تی داد دیاری ده‌كرێـن.
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی له‌په‌یمانگا وه‌رده‌گیرێت ئیجازه‌ی دوو ساڵ خوێندن وه‌رده‌گرێت به‌مووچه‌ی ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌رماڵه‌كانیدا. دووه‌م: ئه‌و پارێزه‌ره‌ی له‌په‌یمانگاكه وه‌رده‌گیرێت، ده‌رماڵه‌یه‌كی مانگانه وه‌رده‌گرێت به‌قه‌ده‌ر ئه‌و مووچه و ده‌رماڵانه‌ی كه براده‌ره‌كانی له‌وه‌زیفه‌دا وه‌ریده‌گرن، به‌پێی ساڵه‌كانی خزمه‌ت و بڕوانامه. سێیه‌م: هه‌ر كه‌سێ له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك له‌په‌یمانگه فه‌سڵ بكرێ، زامن ده‌كرێ به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و مووچه و ده‌رماڵانه‌ی كه‌وه‌ری گرتووه، مه‌گه‌ر به‌هۆی نه‌خۆشی رێگر و سه‌لمێنراو به‌ڕاپۆتی لیژنه‌ی پزیشكی فه‌رمی.
مادده‌ی پازده‌یه‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی شه‌شه‌م: مادده‌ی هه‌شته‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی به سه‌رۆكی یه‌كێتی یان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت یان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی و سه‌رۆكی لق وئه‌ندامی ده‌سته‌ی لق هه‌ڵده‌بژێردرێت له هاووڵاتیانی هه‌رێم بێت و ماوه‌ی خزمه‌تی له په‌روه‌رده‌و فێركردندا له (5) ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
مادده‌ی شازده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بلاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان)دا، جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: مادده‌ی بیست و سێیه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: له‌لایه‌ن لقه‌وه و له چوار چێوه‌ی سنووری جوگرافی خۆیدا پێناسه به ئه‌ندامان ده‌دات، به مه‌رجێك نموونه‌كه یه‌كگرتوو بێت و له مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ته‌وه ده‌رچوو بێت.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: یه‌كه‌م: خاڵی (1) له بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ی شازده‌یه‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێـت: 1- بڕه پاره‌یه‌ك كه ئه‌ندامان به پێی میكانیزمێكی دیاریكراو له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی ده‌یده‌ن، ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ش به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌كرێت: أ- 70% حه‌فتا له‌سه‌د بۆ حسابی سندووقی بیمه. ب- 20% بیست له‌سه‌د بۆ حسابی لق. ج- 10% ده له‌سه‌د بۆ حسابی مه‌كتهبى سكرتاریه‌ت. دووه‌م: بڕگه‌ی دووه‌م له مادده‌ی شازده‌یه‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: دووه‌م: كۆنگره‌ی گشتی چۆنیه‌تی خه‌رجكردن له بڕگه‌كانی (أ، ب، ج)ی یه‌كه‌م دیاری ده‌كات و پێویسته ده‌سته‌ی كارگێری لقه‌كان پابه‌ند بن به‌و رێنماییانه‌ی له‌م باره‌وه ده‌رده‌چن، ولیژنه تایبه‌ته‌كان (لیژنه‌ی بیمه و لیژنه‌ی یارمه‌تیدانی ئه‌ندامان) به مه‌به‌ستی جێبه‌كردنی رێنماییانه پێكده‌هێنرێن. سێیه‌م: بڕگه‌ی حه‌وته‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: حه‌وته‌م: رێژه‌ی 10% ده له‌سه‌دی سه‌رچاوه داراییه‌كان كه له بڕگه‌ی یه‌كه‌م (ج) داهاتووه له‌لایه‌ن لقه‌وه بۆ سه‌ر حیسابی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت ده‌گوازریته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی پێنجه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: 1. ئه‌ندامیه‌تی له یه‌كێتی مافێكی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه و ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه: 2. هه‌موو مامۆستایان و وانه‌بێژانی قوتابخانه و په‌یمانگا و زانكۆ حكومییه تایبه‌تییه‌كان و ئه‌هلیه‌كان. 3. هه‌موو مامۆستایان و، سه‌رپه‌رشتیاران و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی فێركاری و ده‌رس وتنه‌وه، كه كارمه‌ندی وه‌زاره‌ت و ده‌سته و دامه‌زراوه‌كانی په‌روه‌رده‌یی و فێركردنن. 4. خانه‌نیشانی ئه‌ندام له ده‌سته‌ی فێركاری و ده‌رس وتنه‌وه كه ده‌یانه‌وێت ببنه ئه‌ندامی یه‌كێتی به داواكارییه‌كی نووسراو. ب ـ مامۆستایانی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردستان چ ئه‌وانه‌ی شه‌هیدبوون و چ ئه‌وانه‌ی له ژیاندا ماون ده‌بنه ئه‌ندامی فه‌خری.
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڕیار له‌سه‌ردانییه‌وه ده‌خرێته كار‌و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌گەڕ.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی هه‌شته‌می یاساكه هه‌موار بكرێ، به‌م شێوه‌یه بخوێندرێته‌وه: 1) ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، یا بریكاره‌كان، كه به پێی ئەم یاسایه ئیلتزاماتی خۆیان به‌جێ هێناوه پێكدێت، ئه‌م ده‌سته گشتیه‌ش به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكاكه داده‌نرێ, وهه‌ر (3) سێ ساڵیش جارێ له مانگی كانوونی دووه‌مدا، كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئاسایی خۆی له باره‌گای سه‌ندیكاكه، به بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌ن وله‌سه‌ر داواكردنی سه‌رۆكی سه‌ندیكا (نقیب) ده‌گێڕێ، وله‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی سه‌ندیكا وهه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گیش بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌ن وئه‌ندامی لیژنه‌ی (ئينزيبات) هه‌ڵده‌بژێرێ, (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو له‌سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی دێته جێ و ئه‌گه‌رنه‌شهاتبا جێ ئه‌وا له‌و باره‌دا دوای تێپه‌ڕبوونی پازده رۆژ به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا هه‌ڵبژاردن له هه‌مان كات و جێگه‌دا ئه‌نجام ده‌درێ و(نصاب)یش به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌نجامدانی ده‌سته‌ی گشتی دێته جێ و ئه‌گه‌ر نه‌شهاتبا جێ، ئه‌وا ئه‌نجوومه‌نی پێشتر بۆ خولێكی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت. 2) ئه‌گه‌ر هات و ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له (500) ئه‌ندام زیاتر بوو، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌رێگه‌ی بریكاره‌وه ئه‌نجام ده‌درێ، و رێژه‌ی نواندنیش له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌ن یا ئه‌وه‌ی كه فرمانی هه‌ڵده‌سوڕێنێ به ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكاكه‌شه‌وه دیاری ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: 1. كاروباری لقه‌كانی نه‌قابه له لایه‌ن لقه‌كه‌وه له پارێزگاكان به‌رێوه ده‌چێت. 2. لیژنه‌ی لق پێك دێت له سه‌رۆك و چوار ئه‌ندام كه ئه‌ندامانی لق هه‌ڵیان ده‌بژێرن و هه‌ڵبژاردنه‌كه به ده‌نگدانی نهێنی ده‌بێت و هه‌ر سێ ساڵ جاریك و لیژنه‌كه له نێوان ئه‌ندامانیدا جێگرێك بۆ سه‌رۆك و سكرتێرێك هه‌ڵده‌بژێرێت. 3. له كۆبوونه‌وه گشتییه‌كانی ئه‌ندامانی لقدا هه‌مان پرۆسه‌ی تایبه‌ت به ده‌سته‌ی گشتی په‌یره‌وی ده‌كرێت كه له مادده‌ی ده‌یه‌می ئه‌م یاسایه‌دا ئاشكرا كراوه و ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه ئیستیقاله‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی لق و ئه‌ندامه‌كانی قبوڵ بكات و ئیقاله‌یان بكات و جێگره‌وه‌كه‌یان هه‌ڵبژێرێت بۆ ماوه‌ی خوله‌كه‌و هه‌روه‌ها پركردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كه به‌تاڵ ده‌بن له لیژنه‌كه.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ كه ده‌سته‌ی گشتی هه‌ڵیان ده‌بژێرێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌ن، لایه‌نی كه‌م، مانگی جارێك كۆده‌بێته‌وه، هه‌ر كاتێكیش به پێویست بزانرێت له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی ده‌زگا، (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی دێته‌جێ و، بڕیارگه‌لیش به زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌درێن له كاتی یه‌كسانبوونی ده‌نگه‌كانیشدا، ئه‌وه، له‌و باره‌دا ده‌نگی سه‌رۆكی ده‌زگا بۆ چ لایه‌نێك بووبێت، هی ئه‌وانه.
مادده‌ی بیست و هه‌ژده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیش بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: ده‌بێ وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌نجومه‌ن یان لیژنه‌ی لق ئه‌گه‌ر به‌بێ عوزری ره‌وا له سێ دانیشتنی یه‌ك له دوای یه‌ك یان پێنج دانیشتنی په‌رت و بڵاودا غائب بوو ئه‌و كاته به ده‌ست له كاركێشراوه داده‌نرێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1. هه‌ریم: هه‌رێمی كودستانی عێراق. 2. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای جیۆلۆجیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 3. وه‌زیر: وه‌زیری پیشه‌سازی و ووزه. 4. ده‌سته‌ی گشتی: هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كات به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه. 5. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 6. لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی: ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه راسپێردراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و سكاڵانامانه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن بۆی ده‌نێرێت. 7. ده‌ست دانه پیشه: بریتی یه له ده‌ست دانه پیشه‌ی جیۆلۆجی به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی هه‌شته‌م: ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا پێك دێ كه هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ كردووه به پێی ئه‌م یاسایه، وه به باڵاترین ده‌سه‌ڵات ده‌ژمێردرێ، وه به هه‌ر سێ ساڵ جارێك له نێوان مانگی كانوونی دووه‌مدا به بڕیای ئه‌نجوومه‌ن و بانگێشتی نه‌قیب كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی ئاسایی ده‌به‌ستێت بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی، وه نیسابیش به ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌بێ وه له كاتی ته‌واو نه‌بوونی نیسابیش دوای پازده رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م، هه‌ڵبژاردن له هه‌مان كات و شوێندا ئه‌نجام ده‌درێت، ژماره‌ی ئاماده‌بوانیش هه‌ر چه‌ندێك بێت نیساب به ته‌واوی داده‌نرێت.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة