المواد القانونية
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: چوونه پاڵ سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێت و پێشكه‌ش به نه‌قیب یاخود سه‌رۆكی لق له پارێزگادا ده‌كرێت و هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستی پێوه ده‌لكێنرێت. دووه‌م: داواكاریی چوونه پاڵ سه‌ندیكا له ماوه‌ی پازده رۆژ له رۆژی تۆماركردنیه‌وه له سه‌ندیكادا، ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن و ئه‌نجومه‌نیش پیویسته له‌و ماوه‌یه‌دا بڕیاری خۆی له سه‌ر یه‌ك لا بكاته‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه به‌سه‌ر چوو و یه‌كلانه‌كرایه‌وه، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه به وه‌رگیراو داده‌نرێت. سێ یه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داواكارییه‌كه‌ی چوونه پاڵ سه‌ندیكای ره‌ت بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش به بڕیارێكی هۆدار ده‌بێت و خاوه‌ن داواكاریییه‌كه بۆی هه‌یه تانووتی له لای دادگای پێداچوونه‌وه (تمییز)ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی پێراگه‌یاندنی لێ بدات و بڕیاری دادگاش بڕیاریكی بڕاوه‌یه.
مادده‌ی نۆیه‌م: ریكخراو ئامانجه‌كانی خۆی له‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه دێنێته دی: 1-ئه‌و داهاته داراییه‌ی كه له‌به‌رده‌ستیدا هه‌یه. 2-له موناقصه‌و موزایه‌داتی جێبه‌جێ كردنی پرۆژه ئاوه‌دانكاریه‌كانی كوردستاندا به‌شدار ده‌بێ و گرێبه‌ستی ده‌كات. 3-په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كورده په‌نابه‌ر و غه‌ریب كه‌وتووه‌كانی هه‌نده‌رانی كوردستاندا ده‌كا و، دنه‌یان ده‌دا كه سه‌رمایه‌كانیان له پرۆژه گه‌لی و به هانا چوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و فراژوو كردنی (التنمیه) هه‌رێمدا وه‌به‌ر بهێنن. 4-بانگهێشت بكا ت و بۆ سازدانی كۆنفرانسی ناوخۆ و نێو ده‌وڵه‌تیش بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی به‌ره‌و چاكتر بردن و پێشخستنی پرۆژه‌كان تا ئامانجەکانی ئامانجه‌كانیان بێته دی. 5-به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وا ده‌خوازێ كه هه‌رێمیش له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كه‌دا بۆ جێبه‌جێ كردنی پرۆژه فراژووكاریه‌كان له هه‌رێمدا هاوپشك بێ و به‌شداری بكات.
مادده‌ی ده‌یه‌م: رێكخراو، دارایی خۆی به بوجه‌یه‌كی ساڵانه به‌رێوه ده‌با كه به پێی پێرۆی حسابكاری دایه‌ره ره‌سمییه‌كان رێكی ده‌خاو جێبه‌جێ ده‌كا، هه‌موو حساب و حسابكاریه‌كیشی ده‌كه‌وێته ژێر ركێفی ته‌دقیقكردنی ریقابه‌ی دارایی هه‌رێمه‌وه.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: لیژنه‌ی لق ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: یه‌كه‌م: جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌كانی. دووه‌م: دامه‌زراندنی كارمه‌ندی لق و ده‌ست نیشان كردنی مووچه‌كه‌یان دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن ره‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر ده‌رده‌بڕێت. سێیه‌م: ده‌ستنیشان كردنی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته نوێنه‌ری لق له لیژنه ره‌سمییه‌كان و هی تر له پارێزگادا. چواره‌م: پێشكه‌ش كرنی پێشنیاز و راسپارده‌ی تایبه‌ت به كار و باری لق به ئه‌نجومه‌ن تاكو بڕیاری خۆی له باره‌یانه‌وه بدات. پێنجه‌م: ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه‌ی مه‌زه‌نده كرا‌و بۆ لق و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌ن بۆ راستاندنی. شه‌شه‌م: سه‌رف كرنی خه‌رجی پێویست له بودجه بۆ به‌رێوه‌بردنی كار‌و باری لق. حه‌وته‌م: پیكه‌وه نانی لقه لیژنه بۆ به‌دیهێنانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگادا. هه‌شته‌م: به‌كار هێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه ئه‌نجومه‌ن به پێی ئه‌م یاسایه پێی ده‌دات.
مادده‌ی حه‌وته‌م: مادده‌ی یازده‌هه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: أ ـ لێكۆڵینه‌وه و گفتوگۆ و پێشكه‌شكردنی پێشنیاری هه‌مواری یاسای بیمه (الچمان) به هه‌موا حاڵه‌تهكانیه‌وه. ب ـ لێكۆڵینه‌وه و گفتوگۆی یاسای یه‌كێتی و پێشكه‌شكردنی پێشنیار بۆ هه‌مواركردنی. ج ـ لێكۆڵینه‌وه و گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر په‌یره‌وی ناوخۆی یه‌كیتی و په‌سه‌ندكردنی. د ـ لێكۆڵینه‌وه رێكخستنی ئه‌رك و فرمانی لیژنه‌كانی كۆنگره‌ی گشتی و په‌سه‌ندكردنی راپۆرتی كارگیری و دارایی. ه ـ لێكۆڵینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی یه‌كێتی له ماوه‌ی نێوان هه‌ر دوو كۆنگره‌دا. و ـ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی یه‌كێتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی هه‌شته‌می یاساكه هه‌موار بكرێ، به‌م شێوه‌یه بخوێندرێته‌وه: 1) ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، یا بریكاره‌كان، كه به پێی ئەم یاسایه ئیلتزاماتی خۆیان به‌جێ هێناوه پێكدێت، ئه‌م ده‌سته گشتیه‌ش به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكاكه داده‌نرێ, وهه‌ر (3) سێ ساڵیش جارێ له مانگی كانوونی دووه‌مدا، كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئاسایی خۆی له باره‌گای سه‌ندیكاكه، به بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌ن وله‌سه‌ر داواكردنی سه‌رۆكی سه‌ندیكا (نقیب) ده‌گێڕێ، وله‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی سه‌ندیكا وهه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گیش بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌ن وئه‌ندامی لیژنه‌ی (ئينزيبات) هه‌ڵده‌بژێرێ, (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو له‌سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی دێته جێ و ئه‌گه‌رنه‌شهاتبا جێ ئه‌وا له‌و باره‌دا دوای تێپه‌ڕبوونی پازده رۆژ به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا هه‌ڵبژاردن له هه‌مان كات و جێگه‌دا ئه‌نجام ده‌درێ و(نصاب)یش به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌نجامدانی ده‌سته‌ی گشتی دێته جێ و ئه‌گه‌ر نه‌شهاتبا جێ، ئه‌وا ئه‌نجوومه‌نی پێشتر بۆ خولێكی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت. 2) ئه‌گه‌ر هات و ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له (500) ئه‌ندام زیاتر بوو، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌رێگه‌ی بریكاره‌وه ئه‌نجام ده‌درێ، و رێژه‌ی نواندنیش له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌ن یا ئه‌وه‌ی كه فرمانی هه‌ڵده‌سوڕێنێ به ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكاكه‌شه‌وه دیاری ده‌كرێ.
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دێت: 1- وه‌زیر: سه‌رۆكه. 2- بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامه و له‌كاتی نه‌هاتنی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كات. 3ـ راوێژكار‌و شاره‌زایان: ئه‌ندامن. 4ـ به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامن 5-سه‌رۆكی كۆمه‌ڵانی جوتیاران له‌كوردستان : ئه‌ندامه دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی تریش كه په‌یوه‌ندیداربن یان شاره‌زای تر له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ت له‌كاتی پێویستدا بخاته سه‌ر ئه‌نجومه‌نه‌كه.
مادده‌ی حه‌وته‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕه پاره‌و سنوورگه‌لی ره‌سمه عه‌دلییه‌كان كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌گه‌لی (10، 15/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 16، 17، 19، 20/ یه‌كه‌م – أ، ب، ج، 21/ یه‌كه‌م، 22/ یه‌كه‌م، 23/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 24، 25، 26، 27/ یه‌كه‌م، 28/ یه‌كه‌م و سێیه‌م و چواره‌م، 29، 34/ یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م، 35/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 37، 42/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 43، 44، 45، 49/ سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م، 53/ شه‌شه‌م و ده‌یه‌م)ی یاسای ژماره (114)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1981)ی ره‌سمه عه‌دلییه‌كاندا هاتووه، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له‌كار ده‌خرێن.
مادده‌ی سێیه‌م: نه‌قابه كار ده‌كات بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه: 1. به‌شداری كردن له په‌ره‌پێدانی هه‌رێم له بواره‌كانی جیۆلۆجیدا. 2. به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌ندامه‌كان له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و و ئابووری و به‌رگری كردن له مافه‌كانیان و چاودێری كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان. 3. رێكخستنی بنه‌ماكانی ده‌ست دانه پیشه. 4. پێكهێنانی په‌یوه‌ندی و هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و ده‌سته و سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كانی تر له ما‌و هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ده‌ره‌وه‌ی دا. 5. كۆشش كردن بۆ دابینكردنی پاشه‌رۆژی ئه‌ندامه‌كان له كاتی نه‌خۆشی و پیری و بیكاری دا.
مادده‌ی شانزده‌یه‌م: 1. ئه‌گه‌ر نه‌قیب به هه‌ر هۆیه‌ك بێ شوێنه‌كه‌ی چۆڵ بوو، جێگره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه بمێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر شوێنی جێگری نه‌قیب چۆڵ بوو، سكرتێر شوێنی نه‌قیب ده‌گرێته‌وه. 2. ئه‌گه‌ر شوێنی پایه‌ی نه‌قیب و جێگره‌كه‌ی چۆڵ بوو ئه‌وا یه‌كێك له ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان له رێگای هه‌ڵبژاردنی نهێنییه‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه. ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشت بكات بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی له ماوه‌یه‌ك كه له دوو مانگ زیاتر نه‌بێت به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و جێگره‌كه‌ی بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه‌ته‌وه به‌مه‌رجێك له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت.
مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندبداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سی و دوو: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست و پێنج: هه‌یئه‌ی ته‌دریسی زانكۆكان و هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نییه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان، له‌مانه پێك دێن: 1. ئوستاده‌كان. 2. ئوستاده یاریده‌ده‌ره‌كان. 3. موده‌ڕیسه‌كان. 4. موده‌ڕیسه یاریده‌ده‌ره‌كان.
مادده‌ی یانزده‌یه‌م: ده‌سته‌ی گشتی باڵاترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكاداو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه: 1. هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و جێگره‌كه‌یی و حه‌وت له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ و لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی یشه‌وه. 2. راستاندنی راپۆرتی دارایی. 3. گفتوگۆكردن له‌سه‌ر راپۆرتی كارگێری كاروباره‌كانی تر و بریار وه‌رگرتن له باره‌یانه‌وه. 4. به بڕیاركردنی پێشنیاره‌كان سه‌باره‌ت به هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا و به بڕیار كردنی لائیحه‌كانی په‌یره‌وی ناوخۆ و هه‌موار كردنه‌كانی.
مادده‌ی نۆیه‌م: 1. ده‌كرێ ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی بانگێشت بكرێت گه‌ر سێ یه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی یان دوو سێ یه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ویستیان ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بكرێت، هۆكاری پێویستی كۆبوونه‌وه‌كه به دیار ده‌خرێت، ئه‌و كاته به گوێره‌ی ئوسول ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ریه‌تی كه بانگێشتی ئه‌ندامان بكا و له ماوه‌ی یه‌ك مانگ له مێژووی تۆماركردنی داواكارییه‌وه كاتی كۆبونه‌وه‌كه دیاری بكات. 2. ده‌سته‌ی گشتی نابێ له غه‌یری ئه‌و كێشانه بكۆڵێته‌وه كه كۆبونه‌وه‌یان له پێناودا كراوه، ئه‌گه‌ر پێوه‌یان په‌یوه‌ست نه‌بن یان له‌وانه‌وه لق و پۆپیان لێ نه‌بوبێته‌وه.
مادده‌ی بیست و یه‌ك: رێكخراو بۆی هه‌یه، دوای ره‌زامه‌ندی وه‌زیر لق له پارێزگاكانی هه‌رێم یا ده‌ره‌وه‌یدا بكاته‌وه.
مادده‌ی بیست و دوو: كاروباری رێكخراوه مرۆییه غه‌یره حكومییه بیانیه‌كانی ناو هه‌رێم به پێره‌وێك كه سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆیانی داده‌نێ رێك ده‌خرێ.
مادده‌ی بیست و سێ: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به ركار.
مادده‌ی بیست و چوار: وه‌زیری ناوخۆ بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ساناكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة