المواد القانونية
مادده‌ی هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م: نابێ هیچ مناره‌یه‌كی تیشده‌ر یان بێ ته‌ل له شوێنه‌كانی ته‌نیشت فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بنیاتبنرێ ته‌نیا دوای ره‌زامه‌ندی ده‌زگانه‌بێ. دووه‌م: ده‌زگا بۆی هه‌یه هه‌ر ئامێرێكی تێشكده‌ر لاببات یان هه‌مواری بكات، چونكه بۆی هه‌یه ئامێره‌كانی تێشكده‌ری یارمه‌تیده‌ری فرۆكه‌وانی ئاسمانیه‌كانی كه له فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمدا به‌كاردێن چه‌واشه بكات، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه ئه‌وه‌ی پێویسته له كۆتكردن بسه‌پێنێ به سه‌ر ئه‌و ده‌زگایانه‌ی دوكه‌ڵیان لێ به‌رزده‌بێته‌وه، یان هه‌ر ماده‌یه‌كی دیكه كه بۆی هه‌یه كاریگه‌ری به سه‌ر بینینه‌وه هه‌بێت له‌ته‌ك فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمدا یان به‌سه‌ر دابینكردنی سه‌لامه‌تی فرۆكه‌وانی ئاسمانی له‌و فرۆكه‌خانانه‌دا. سێیه‌م: پێویسته هه‌ركه‌سێك خاوه‌ن ئامێره‌كانی كاره‌با یان ئه‌لیكترۆنی یان ئامێره‌كانی گه‌یاندن یان ده‌زگاكانی كانیی جیگیر یان جولاو،بێت یان به‌كاریانبهێنی، كه بۆی هه‌یه تێكه‌ڵاوییه‌ك دروست بكات و كۆسپ بخاته به‌رده‌م ئامێره‌كانی بێ ته‌ل یان ئامێره‌كانی یارمه‌تیده‌ری فرۆكه‌وانی ئاسمانی كه له‌فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌كاردێن،پابه‌ندبێت به‌رێووشوێنه‌كانی كه‌ده‌زگا ده‌ستنیشانی ده‌كات بۆ لابردنی ئه‌و تێكه‌ڵاوییه. چواره‌م: ده‌زگا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوای به‌كارنه‌هێنانی ئامێره‌كانی كاره‌با یان ئه‌لیكترۆنی یان ئامێره‌كانی گه‌یاندن بكات، یان لابردنی ده‌زگاكانی كانیی ئاماژه بۆ كرا‌و له بڕگه (سێیه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ئه‌گه‌ر پێویستی به‌وه كرد.
مادده‌ی سیازده‌م: ده‌زگا چاودێری ئاستی ژاوه‌ژاوی رێگه پێدراو بۆ فرۆكه‌كانی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به كاردێنن، ده‌كات، بۆدڵنیا بوون كه تاچ راده‌یه‌ك له گه‌ڵ به‌رزه‌فتكاری و رێنماییه‌كانی له ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی عیراق ده‌رده‌چێت، ده‌ڕوات.
مادده‌ی دوازده‌م: هه‌موو فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی و ده‌زگاكان و بیناو موڵك و ئامێر‌و كه‌رسته‌و وێستگه‌كانی به‌ته‌ل و بێ ته‌ل و مناره‌كان و یارمه‌تیه‌كانی فرۆكه‌وانی، به ناوه‌نده‌كانی گشتی (المرافق العامه) داده‌ندرێن، مولكایه‌تیان بۆ ده‌زگا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
مادده‌ی یازده‌م : داراییه‌كانی ده‌زگا له مانه پێك دێت : یه‌كه‌م: ئه‌وی له بودجه‌ی ساڵانه‌ی گشتی بۆی ته‌رخان ده‌كرێ. دووه‌م: به‌خششه‌كانی دارایی و نمونه‌یی (العینیه) و پێدانه‌كانی (الهبات) پێشكه‌شی ده‌كرێن. سێیه‌م: هه‌ر ته‌رخان كردنێكی دارایی كه حكومه‌تی هه‌رێم پێشكه‌شی ده‌كات
مادده‌ی ده‌یه‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجامده‌دا: یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ده‌زگاو سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌ده‌زگا ده‌كات. دووه‌م: نوێنه‌رایه‌تیكردنی ده‌زگا له كۆبوونه‌وه‌و كۆنگره‌و سیمینار‌و ئه‌ڵقه‌كانی خوێندنی تایبه‌تمه‌ند له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زیر. سێیه‌م: نوێنه‌رایه‌تی كردنی ده‌زگا له‌به‌رده‌م دادگا‌و فه‌رمانگه‌كانی په‌یوه‌ندیدار. چواره‌م: ئیمزاكردنی ئه‌و نووسراوانه‌ی له ده‌زگاوه ده‌رده‌چێ. پێنجه‌م: ره‌زامه‌ندی نواندن له‌سه‌ر سه‌رفكردنی بڕه پاره‌كان به‌پێی ڕێنمایی و یاساكانی به‌ركار. شه‌شه‌م: ئیمزاكردنی هه‌موو گرێبه‌سته‌كانیپه‌یوه‌ندیدار به ده‌زگا دوای به ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندیه‌كانی ئوسولی. حه‌وته‌م: دامه‌زراندنی لیژنه‌كانی هونه‌ری و به كارخستن و كارگێڕی و دارایی و یاسایی و ئاسایشی و هه‌رلێژنه‌یه‌كی دیكه كه به‌پێی پێداویستیه‌كانی كار به پێویستی بزانێ. هه‌شته‌م: ئیفاد كردنی فه‌رمانبه‌ران دوای به ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند. نۆیه‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا بۆی هه‌یه به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆكی ده‌زگاوبه‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان بسپێرێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌ركه‌كانیان وه‌كو پێویست به جێبهَنن.
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌زگا فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم رێكده‌خات و په‌ره‌یانپێده‌دات وچاودێری چالاكیه‌كانیان ده‌كات و سیاسه‌ته‌كانی گشتی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانیی پیاده ده‌كات، وله پێناو هێنانه‌دی ئه‌وانه، ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات: یه‌كه‌م: نه‌خشه‌كێشان و بڕیاردان سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی گشتی ده‌زگا به‌رزكردنه‌وه بۆ وه‌زاره‌ت تاموافه‌قه‌تی له‌سه‌ر بكات. دووه‌م: پشكنین و چاودێری كردنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بۆ جه‌ختكردن له‌سه‌ر پابه‌ند بوونیان به به‌رزه‌فتكاری و ڕێنماییه‌كان. سێیه‌م: را‌گرتن یان كۆتكردنی چالاكی هه‌ریه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رپێچیان له مه‌رجه‌كانی به كارخستن كرد. چواره‌م: په‌سندكردنی گریبه‌سته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به به‌رپاكردن و په‌ره‌پێدانی دامه‌زراو و پڕۆژه‌كانی فرۆكه‌وانی شارستانی و وه‌به‌ر هێنانی دوای به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند. پێنجه‌م: په‌سه‌ندكردنی ڕێكه‌وتننامه‌كانی هاوكاری كردن له مه‌یدانی فرۆكه‌وانی شارستانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌كی دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار. شه‌شه‌م: ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌و میلاكه‌كان و ژمێریاری كۆتایی ده‌زگاو به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ وه‌زاره‌ت. حه‌وته‌م: ره‌زامه‌ندی نواندن له‌سه‌ر كڕینی ئامێر‌و كه‌رسته‌و میكانزم و كه‌رسته‌كانی پێویستی ده‌زگاو فڕۆكه خانه‌كانی هه‌رێم له ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌پێی ڕێكارو ڕێڕه‌وه‌كانی په‌یڕه‌وكراو. هه‌شته‌م: هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی هاتوونه‌ته‌دی بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه تا چ ڕاده‌یه‌ك ئه‌و ڕێڕه‌وانه‌ی پیاده كراون و ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێشكه‌ش به فڕۆكه‌و ڕێبواران كراون ئه‌و ئامێروكه‌رسته به‌كارهاتووانه و میلاكی هونه‌ری و به‌گه‌ڕخراو و كارگێڕی كه پڕۆسه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و به‌كارخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ به‌رزه‌فتكاری و پێوانه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناو خۆیی گونجاوه، بۆ وه‌رگرتنی ئه‌وه‌ی به پێویستی ده‌زانێ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. نۆیه‌م: دانانی به‌رزه‌فتكاری تایبه‌تی بۆ ئاماده‌كردنی میلاكاتی هونه‌ری و وه‌گه‌ڕخستن كارگێڕیی ده‌زگاو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم. ده‌یه‌م: ده‌ستنیشانكردنی میلاكه‌كانی هونه‌ری و كارگێڕی و وه‌گه‌ر خستن، كه پڕۆسه‌كانی په‌ره‌پێدانی توانا‌و به‌جێهێنانی ده‌زگاو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ریم پێویستیان پێی هه‌یه‌و ده‌بێ هه‌ڵبژاردنیان به‌پێی پێوانه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تیی و ناوخۆیی بێ به‌پێی سروشتی كاری هه‌ریه‌كێكیان. یازده‌م: دانانی پلانه‌كانی پێویست بۆ ئاماده‌كردن و په‌ره‌سه‌ندنی میلاكه‌كانی هونه‌ری و به‌كارخستن و كارگێڕی كارا له ده‌زگاو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمدا، له میانه‌ی به‌شداری كردنیان له خوله‌كانی تایبه‌تمه‌ند له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراق و به‌پێی پێداویستی كاری هه‌ریه‌كێكیان. دوازده‌م: هه‌ناردنی میلاكه‌كانی هونه‌ری و به‌كارخستن و كارگێڕی كارا له ده‌زگاو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی عێراق، بۆ به‌شداریكردن له خوله‌كانی تایبه‌تمه‌ند یان بۆ بینین و ئاگاداربوون یان ئاماده‌بوونی سیمینار یان كۆبوونه‌وه یان كۆنگره‌كان یان ئه‌لقه‌كانی خوێندن كه په‌یوه‌سته به سروشتی كاره‌كانیان به‌پێی ڕێنماییه‌كانی به‌ركار . سیازده‌م: گرێبه‌ستان له‌گه‌ڵ تاك و لایه‌نه‌كانی ناوخۆیی بۆ به‌ڕێوه‌بردن و پڕكردنه‌وه وه‌به‌رهێنانی فه‌رمانه‌كانی هونه‌ری یان به‌كارخستن هه‌روه‌ها بۆ پڕكردنه‌وه‌ی وه‌زیفه‌ی هونه‌ری یان به‌كارخستنی كارگێڕی كه پڕۆسه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی توانا‌و به‌جێهێنانی ده‌زگاو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم پێویستیان پێی هه‌یه، دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیر هه‌روه‌ها گرێبه‌ستان له‌گه‌ڵ تاك ولایه‌نه‌كانی بیانی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست دوای به‌ده‌ستخستنی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. چوارده‌م: گرێبه‌ستان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام یان كاتی له‌گه‌ڵ شاره‌زایان و ڕاوێژكاران دوای به ده‌ستخستنی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیر. پازده‌م: ڕه‌زامه‌ندی نواندن له‌سه‌ر كڕینی كه‌ره‌سته‌كانی یه‌ده‌گی له‌ناوه‌وه یان له ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه پێویسته بۆ به‌رده‌وامبوونی كاری ده‌زگاو به‌كارخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌پێی پێوانه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی. شازده‌م: گرێبه‌ستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند بۆ پشكنین و پاراستنی ڕێكخه‌ره‌كانی له پڕۆسه‌كانی گه‌یاندن و ڕوانگه‌كانی ئاسمانی (رادار) و فڕۆكه‌وانی ئاسمانی و پڕۆسه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی جولانه‌وه‌ی ئاسمانی به‌كار دێت و به‌پێی پێوانه‌كانی نێو ده‌وله‌تی و ناوخۆیی. حه‌ڤده‌م: ده‌ست نیشانكردن و وه‌رگرتنی ڕه‌سم و كرێیه‌كان له‌بڕی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێشكه‌ش به فڕۆكه‌و ڕێبواران و كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی و لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌كرێ، به‌پێی به‌رزه‌فتكاری و پێوانه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی به‌و شێوه‌یه‌ی په‌سندی ده‌كه‌ن، بۆ هاندانی گه‌شه‌سه‌ندنی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له هه‌رێمدا. هه‌ژده‌م: وه‌رگرتنی ڕێكاره‌كانی پێویست بۆ دابینكردنی سه‌لامه‌تی فڕۆكه‌وانی ئاسمانی تایبه‌ت به كۆسپی دامه‌زراوه‌كان یان ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ دایبمه‌زرێن له‌چوارده‌وری فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و دامه‌زراوی ئامێره‌كانی فڕۆكه‌وانی،و لابردن و قه‌ده‌غه‌كردنی به‌رپاكردن یان بنیاتنانی هه‌ر كۆسپێك كه مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی فڕۆكه‌وانی ئاسمانی دروست بكات، و به‌پێی مافه‌كانی هاوشانی ئاسمانی و ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به كۆسپه‌كان به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراق بڕواته ڕێوه. نۆزده‌م: دابین كردنی پێداویستیه زه‌رووریه‌كان له ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌و ڕێكخه‌ره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ئاسایشی فڕۆكه‌خانه و فڕۆكه‌كان به جۆرێك له‌گه‌ڵ یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی گونجاو بێت له جێبه‌جێ كردنی پێڕه‌وی تایبه‌ت به ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌و فڕۆكه‌كان. بیسته‌م: وه‌رگرتنی ڕێكاره‌كانی به‌رایی سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕووداوی فڕۆكه‌كان كه‌له فڕۆكه‌خانه‌كان یان له ده‌ره‌وه‌یان ڕووده‌ده‌ن، تاوه‌كو لێژنه‌كانی لێكۆلینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ند ده‌گه‌نه‌جێ و هاوكاریكردن و به‌رده‌وامبوون له‌گه‌ڵیاندا له به‌كۆتاهێنانی پڕۆسه‌كانی لێكۆڵینه‌وه. بیست و یه‌كه‌م: بنیاتنانی فه‌رمانگه‌كانی (كه‌ڕه‌نتینه_قوڕمتێنه) و كشتوكاڵ له فڕۆكه‌خانه‌كان و چاودێری كردنی پیاده‌كردنی بۆ ڕێڕه‌وو ڕێنماییه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی. بیست و دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی بسپێرێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌نجومه‌نی كاڕگێڕی ده‌زگا له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا. سه‌رۆك دووه‌م: یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆكی ده‌زگا. جێگری سه‌رۆك سێیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ندام چواره‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ندام پێنجه‌م: شاره‌زاو راوێژكاران له‌مه‌یدانی فڕۆكه‌وانی شارستانی ئه‌وانه‌ی به‌فه‌رمی و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام داده‌مه‌زرێن یان له ڕێگه‌ی گرێبه‌ست له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆكی ده‌زگا و به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت. ئه‌ندامن شه‌شه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری یاسایی ئه‌ندام حه‌وته‌م: ئه‌ندامێك یان زیاتر له‌ناوه‌وه یان ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگا، سه‌رۆكی ده‌زگا به پێویستی ده‌زانێ ئاماده بێت له‌دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ده‌زگا و به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: دانه‌ر مافی دارایی و مه‌عنه‌وی هه‌یه‌و، دانه‌رو جێگره‌وه گشتیه‌كه‌ی مافی مه‌عنه‌وی نه‌شیاو بۆ به‌سه‌رچوون یان ده‌ستلێهه‌ڵگرتن، پیاده ده‌كه‌ن، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته‌وه: 1- مافی خستنه‌به‌رده‌ستی كاره‌كه بۆ جه‌ماوه‌ر بۆ یه‌كه‌مجار، له كاتێكی دیاریكراوداو به‌و رێگه‌یه‌و ئامرازه‌ی دانه‌ر دیاری ده‌كات. 2- مافی خستنه‌پاڵی كاره‌كه بۆ دانه‌ر. 3- مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی به‌ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی یان به‌ناوێكی خوازراو یان به‌بێ ناو. 4- مافی رێگه‌نه‌دان به هه‌مواركردنی كاره‌كه به شێوه‌یه‌ك كه ببێته شێواندن یان ده‌ستكاری كردنی، وه هه‌مواركردن له بواری وه‌رگێڕاندا به ده‌ستدرێژی له‌سه‌ر ئه‌م مافه هه‌ژمار ناكرێت، ئه‌گه‌ر وه‌رگێر ئاماژه به‌و شوێنانه‌ی لای بردوون یان گۆڕانگاری تیادا كردووه پشتگوێ نه‌خات، یان به‌م كاره‌ی زیان بگه‌ینێت به ناوبانگ و پێگه‌ی ئه‌ده‌بی یان هونه‌ری یان زانستیی دانه‌ر. 5- مافی رێگه‌نه‌دان به هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌ك بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی. 6- مافی پاشگه‌زبوونه‌وه له گرێبه‌سته‌كانی ده‌ستلێهه‌ڵگرتن یان ڕه‌فتاركردن به مافه داراییه‌كانی خۆی، ته‌نانه‌ت له دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه‌شی و كێشانه‌وه‌ی له ده‌ستاوده‌ستكردن، ئه‌گه‌ر ئه‌م پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه پێویستی هه‌بێت بۆ پاراستنی كه‌سایه‌تیی و ناوبانگی خۆی، به مه‌رجێك ئه‌وه‌ی مافه‌كانی سوودمه‌ندی پێدراوه له‌و زیانه‌ی كه ده‌بێته ده‌رئه‌نجامی پاشگه‌زبوونه‌وه له ماوه‌یه‌ك كه له‌سه‌ری پێكهاتوون یان دیاریكراو له لایه‌ن دادگاوه، قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه. دووه‌م: له حاڵه‌تی نه‌بوونی میراتگری دانه‌ر یان وه‌سیه‌ت بۆكراو، ئه‌وا وه‌زاره‌ت ئه‌و مافانه‌ی له بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه هاتوون، پیاده ده‌كات.
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: پاراستنی بڕیاردراو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ر ئه‌مانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كرێت: 1- كاره‌كانی هاوڵاتیانی هه‌رێم، جێگه‌ی نیشته‌جێبوونیان له هه‌ر شوێنێك بێت. 2- كاره هاوبه‌شه‌كان كه یه‌كێك له دانه‌ره‌كانیان هاوڵاتیی هه‌رێم بێت. 3- كاره‌كانی ئه‌و هاوڵاتیه عێراقیانه‌ی كه نیشته‌جێی هه‌رێم نینه. 4- كاره‌كانی ئه‌و بیانیانه‌ی كه‌وا یه‌كه‌مجار له هه‌رێمدا بڵاوده‌كرێنه‌وه یان پێشكه‌ش ده‌كرێن له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی ئه‌و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه په‌یوه‌ندارانه‌ی كه‌وا عێراق پێیانه‌وه په‌یوه‌سته. دووه‌م: ئه‌م یاسایه، كاره‌كانی ئه‌و بیانیانه‌ی كه‌وا یه‌كه‌مجار له وڵاتێكی بیانی‌دا بڵاوده‌كرێنه‌وه، ناپارێزێت ئه‌گه‌ر ئه‌م ووڵاته پاراستنی هاوشێوه بۆ كاری هاوڵاتی عێراقی كه یه‌كه‌مجار له كۆماری عێراقی فیدراڵ‌دا بڵاوده‌كرێنه‌وه یان نیشان ده‌درێن، دابین نه‌كات. سێیه‌م: له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی ئه‌و حوكمانه‌ی له بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه ده‌قیان له سه‌ر كراوه، ئه‌وا هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌رو به‌رهه‌مهێنه‌ری تۆماره بیستراوو بینراوه‌كان، و ده‌سته‌كانی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆیی و خانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه، ده‌پارێزرێن.
مادده‌ی چواره‌م: فۆلكلۆر موڵكی گشتی گه‌له‌و وه‌زاره‌ت مافه‌كانی دانه‌ری به‌سه‌ردا پیاده ده‌كات و كار ده‌كات بۆ پاراستنی فۆلكلۆر له شێواندن وده‌سكاریكردن.
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌و پاراستنه‌ی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بۆ كاره‌كان بڕیاردراوه، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ناگرێته‌وه: یه‌كه‌م: بیرۆكه‌ی ڕووت، رێكار، شێوازی كاركردن، رێگه‌ی به‌كارخستن، چه‌مك، پرنسیپ، دۆزینه‌وه‌و داتا زانستیه‌كان، بیردۆز، هاوكێشه‌ی بیركاریی، نیگاری ڕوونكه‌ره‌وه‌ی ئاماریی با له كارێكی تردا گوزارشتی لێكرابێت یان وه‌سف كرابێت یان ڕوونكرابێته‌وه یان تیایدا هاتبێت. دووه‌م: ده‌نگوباسی رۆژانه‌ی بڵاوكراوه یان په‌خشكراو یان ڕاگه‌یه‌نراو به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا. سێیه‌م: یاسا، مه‌رسوم، پێڕه‌وو رێنمایی، حوكمی دادگه‌ریی، حوكمی ناوبژیوانان، بڕیاری ده‌سته كارگێرییه‌كان، رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، به‌ڵگه‌نامه فه‌رمیه‌كانی تر‌و وه‌رگێڕانه فه‌رمیه‌كانی سه‌رتاپا یان به‌شێكیان. چواره‌م: نیشانه‌و و هێماكان وه‌ك: ئاڵا، مه‌دالیای باو، جلوبه‌رگی فه‌رمی هێزه چه‌كداره‌كان. پێنجه‌م: ئه‌و كارانه‌ی بوونه‌ته موڵكی گشتی، به مه‌رجێك وه‌زاره‌ت مافه‌كانی دانه‌ر به‌سه‌ر ئه‌م كارانه پیاده بكات له به‌رامبه‌ر شێواندن یان ده‌ستكاریكردن یان زیانپێگه‌یاندنیان.
مادده‌ی دووه‌م: كاركردن به حوكمی مادده‌ی پێنجه‌م له‌یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌و جێی ده‌گرێته‌وه: شایسته‌یی له گرێبه‌ندی هاوسه‌رگیریی به بوونی ئه‌و مه‌رجانه دێته دی، كه پێویسته له هاوگرێبه‌نده‌كان هه‌بن یان له‌وانه‌ی جێیان ده‌گرنه‌وه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌م ئه‌رك و ئامانجه‌كانه‌ی دادێن، ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: بایه‌خدان به بنیات نانی ژێرخانی پێویست بۆ په‌ره‌پێدانی بواره‌كانی رۆشنبیری و هونه‌ر و وه‌رزش و قاڵ كردنه‌وه‌ی تواناكانی لاوان له هه‌رێمدا. دووه‌م: بڵاوكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی كولتووری كوردستان به‌و جۆره‌ی ره‌سه‌نایه‌تی و پاراستنی كه‌له‌پوور پته‌و ده‌كات و، گه‌شه به نه‌ریتی مه‌ده‌نی و پێشكه‌وتنخواز له بواری چالاكیی كولتووری و هونه‌ری و وه‌رزشی و لاوان ده‌دات و، رێز گرتن له فره‌یی هزری كولتووری و نه‌ته‌وه‌یی و بایه‌خدان به زمانی كوردی و زمانی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم و، به‌و جۆره‌ی پشتگیری له رۆحی وڵاتایه‌تی (هاووڵاتی بوونی)كوردستانی وكرانه‌وه به‌ره‌و چاوگه‌كانی كولتووری جیهانی ده‌كات. سێیه‌م: په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی كولتووری و وه‌رزشی و چالاكیی لاوان له‌گه‌ڵ كوردستانیانی وڵاتانی دراوسێ و جیهان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراقی فیدراڵ و گه‌لانی ناوچه‌كه و جیهان. چواره‌م: پشتیوانی كردن و هاندانی بزاڤی دانان و وه‌رگێڕان و بڵاوكردنه‌وه و، ڕێزنان له نووسه‌ر و ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووس و داهێنه‌ران، له رێی ده‌ست گیرۆیی كردنی چالاكییه‌كانیان و چاپ كردنی به‌رهه‌می جۆربه‌جۆریان به‌گوێره‌ی پره‌نسیپی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ پاراستنی مافی به‌ده‌ست هاتوویان. پێنجه‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له هه‌رێمدا، به‌و جۆره‌ی پێداویسته‌كانی په‌ره‌پێدانی مرۆیی و بڵاوكردنه‌وه‌ی كولتووری كاری هاوبه‌ش و خۆبه‌خشانه له نێو كۆمه‌ڵدا به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت. شه‌شه‌م: داڕشتنی پلانی پێویست بۆ پشتگیری كردنی بزاڤی وه‌رزشی و چالاكیی لاوان و هاندان و چاودێری كردن و رێزگرتنی وه‌رزشوانان، له رێی هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی كوردستان به ئامانجی په‌ره‌پێدانی واقیعی بزاڤی وه‌رزش له هه‌رێمدا. حه‌وته‌م: دامه‌زراندنی كتێبخانه‌ی نیشتیمانی و ناوه‌ند(سه‌نته‌ر)ی به‌ڵگه‌داری و ئه‌رشیفكاریی كوردستان و، بایه‌خدان به كتێبخانه‌ی گشتی و چالاكییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به بواره‌كانی رۆشنبیریی منداڵ و هونه‌ری شێوه‌كاری و سینه‌ما و شانۆ و مووزیك و فۆلكلۆر و كولتووری میللی و دروست كردنی مافوور و، پیشه‌سازیی میللیی ده‌ست و دابین كردنی هۆڵ بۆ هونه‌ری شێوه‌كاری، بۆ نمایشی شانۆیی و سینه‌مایی هاوچه‌رخ و كردنه‌وه‌ی پیشانگای كتێب. هه‌شته‌م: ساز كردنی فیستیڤاڵ و كۆڕ و وۆرك شۆپی رۆشنبیری و هونه‌ریی و وه‌رزشی و، چالاكیی وه‌رزشی تایبه‌ت به لاوان و هاندان و پشتیوانی كردنی چالاكی و جموجۆڵی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی تایبه‌ت به‌م بوارانه. نۆیه‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار، سه‌رباره‌ت به‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌كاری ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ و ده‌ركردنی رۆژنامه و گۆڤار و په‌خشی ئێزگه و ته‌له‌فزیۆن، به ئامانجی گه‌یاندنی سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هێنده‌ی په‌یوه‌سته به بوار و جموجۆڵی رۆشنبیری و هونه‌ری و وه‌رزشی و میدیایی و یه‌كێتییه‌كان و تیپه‌كانی هونه‌ر و یانه ئه‌هلییه‌كانی وه‌رزش و هۆڵه‌كان و قوتابخانه و په‌یمانگاكانی وه‌رزش و هونه‌ر و یاریگاكانه‌وه. ده‌یه‌م: بایه‌خدانی تایبه‌ت به‌بواره‌كانی كه‌لتوور و هونه‌ر و وه‌رزشی ژنانه و كاركردن له پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌لتووری جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌نده‌ر (به‌مانای تێڕوانینی یه‌كسان بۆ تاكه‌كان به‌پێی شاره‌زایی و لێهاتوویی پسپۆڕی دوور له جیاكاری و ره‌گه‌زی و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان). یازده‌هه‌م: به‌شداری كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تانی په‌یوه‌ندیدار بۆ داڕشتنی سیاسه‌تێكی نیشتیمانیی كوردستانی، بۆ كارا كردنی به‌شدار بوونی لاوان له كاروباری گشتی و ناوه‌نده‌كانی بڕیار و كار كردن له پێناو چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی لاوان و شیاندنیان له رێی به‌شداری كردن له پرۆسه‌ی په‌ره‌پێدانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا. دوازده‌هه‌م: پشتیوانی كردن و بایه‌خدان به لاوانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و كار كردن بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی وزه و توانایان له بواری هه‌مه‌جۆردا. سێزده‌هه‌م: هۆشیار كردنه‌وه به زیانی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له كۆمه‌ڵگادا و قه‌ده‌غه كردنی به‌كارهێنانی مادده‌ی چالاكی به‌خش و یاساغ له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا له بواری وه‌رزش. چوارده‌هه‌م: هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت له بواری چالاكیی رۆشنبیری و هونه‌ری و وه‌رزش و لاوان به گوێره‌ی یاسا. پازده‌هه‌م: بایه‌خدان به كولتووری كوردی له پاشكۆكانی كولتووری له باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌كانی عیراق و، هه‌روه‌ها له نووسینگه و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوه و ده‌سته‌واژانه‌ی دادێن، واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان له هه‌رێمدا. سێیه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان له هه‌رێمدا. چواره‌م: لاوان: ئه‌و توێژه‌ی كه ته‌مه‌نیان له نێوانی (14) ساڵ تا (34) ساڵه.
مادده‌ی بیست و حه‌فته‌مین: ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رچوونیه‌وه كاری پی ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌مین: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێیه‌جێ بكات.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌مین: په‌یوه‌ندی كۆر به كۆره زانستییه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وه برایانه‌ی له كوردستانی عێراقدا پێكه‌وه ده‌ژین به یاسا دیاری ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست و چواره‌مین: ده‌بێ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان گرینگی بده‌ن به به‌رهه‌مه‌كانی كۆر له هه‌موو بواره‌كاندا و سوودیان لێ ببینن.
مادده‌ی بیست و دووه‌م: 1. ئه‌ندامی كارا ئه‌ركه‌كانی له كۆردا جێبه‌جێ ده‌كات و به‌رده‌وام ئاماده ده‌بێ و به‌شداریی له لیژنه‌كان و كۆبوونه‌وه و چالاكییه‌كانی كۆردا ده‌كات. 2. ئه‌ندامی كارا به (مستقیل) ده‌ژمێردرێ ئه‌گه‌ر بێ پاساوی یاسایی له سێ دانیشتنی له‌سه‌ر یه‌ك ئاماده نه‌بێت. 3. ئه‌گه‌ر شوێنی یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو، سه‌رۆك له یه‌كه‌م دانیشتنی‌دا ئه‌مه راده‌گه‌یه‌نێ و بڕیار ده‌دا له ماوه‌ی (3) مانگدا پڕ بكرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: 1. جێگری سه‌رۆك و سكرتێری و ئه‌ندامه كارا (متفرغ) ه‌كان به خاوه‌ن پله‌ی تایبه‌ته‌ند ده‌ژمیردرێن. 2. ئه‌ندامی (متفرغ) سه‌ر پشك ده‌كرێ له نێوان وه‌رگرتنی مه‌ووچه و ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانگه‌كه‌ی خۆی و ئه‌وه‌ی له ناوه‌رۆكی ئه‌م یاسایه هاتووه.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة