المواد القانونية
مادده‌ی شه‌شه‌م: پێویسته وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار دیزاین و پێداویستی هونه‌ری پێویست بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه ئاماده بكات.
شه‌شه‌م: ئه‌م بڕیاره دوای تێپه‌ڕبوونی 30 رۆژ به‌سه‌ر مێژووی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمی دا جێ بجێ ده‌كرێ.
مادده‌ی چواره‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه له‌ناو بودجه‌ی تایبه‌تی ئه‌نجومه‌ندا بكات.
مادده‌ی سێ یه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی ئه‌و داهاته داراییه‌ی دێته ده‌ستی پاره‌ی ژمێریاری وه‌زاره‌ته‌كان و هه‌موو كارگێرییه‌كان دابین ده‌كات.
مادده‌ی سێزده‌یه‌م: بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌نێردرێ كه سه‌رپه‌رشتی ده‌زگا ده‌كات و ئه‌گه‌ر لاری نه‌بوو لێیان له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی پێ راگه‌یاندنی به سه‌لمێنراو داده‌نرێن و بۆیان هه‌یه جێ به جێ بكرێن، به‌ڵام له كاتێكدا كه لاری بوو لێیان له‌و ماوه یاسایی یه‌دا، ئه‌وه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌و بنبڕ و دوا بڕیار ده‌بێ.
مادده‌ی سێ یه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به پێی ئه‌و داهاته داراییه‌ی كه دێته ده‌ستی پاره‌ی ژمێریاری وه‌زاره‌ته‌كان و هه‌موو كارگێرییه‌كان دابین ده‌كات.
مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری ده‌سته‌ڵاتی گوێزانه‌وه‌ی له نێوان ته‌رخان كراوی یه‌ك ده‌روازه‌دا پێ ده‌درێ، جگه له فه‌سڵی مووچه، كه ده‌شێ بۆی بگوێزرێته‌وه، به‌ڵام ناشێ لێی بگوێزرێته‌وه.
مادده‌ی چواره‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه له‌ناو بودجه‌ی تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌ندا بكات.
مادده‌ی دووه‌م: داهاتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 1997، (1،636،017،492) دینار ده‌خه‌مڵێنرێ.
مادده‌ی نۆیه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رێنوێنی پێویست بۆدانانی راده‌ی ده‌سته‌ڵاتی خه‌رج كردن بۆ كارگێڕییه حكومیه‌كان ده‌ربكات له ماوه‌یه‌كدا كه له دوو هه‌فته له‌رۆژی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه‌وه ره‌ت نه‌كات.
مادده‌ی یازده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه و له رۆژی (1/9/1996) ـه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی دووه‌م: داهاتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له مادده‌ی یه‌كه‌مدا هاتووه به (225،000،000) دوو سه‌د وبیست وپێنج ملیۆن دینار ده‌خه‌ملێندرێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م: وه‌زیری درایی و ئابووری بۆی هه‌یه رێنوێنی پێویست بۆ ئاسان كردنی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: گشت داهاته‌كانی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی له ناوه‌نده‌وه ته‌مویل ده‌كرێن وه‌ك داهاتێكی كۆتایی بۆ گه‌نجینه‌ی گشتی تۆمار ده‌كرێن و له بودجه‌كانی پێداچوونه‌وه‌ی مانگانه به‌دیار ده‌خرێن. دووه‌م: به‌ده‌ر له حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه، پێویسته له سه‌ر وه‌زیری دارایی و ئابوری: 1. ئه‌و بڕه پاره‌ی داهاتی مانگانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، به سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانیه‌وه، ده‌سته‌به‌ری ده‌كات، بخاته سه‌ر بودجه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته به‌مه‌به‌ستی كڕینی ده‌رمان و ئامێر‌و پێڕاگه‌یشتنی خه‌رجیه‌كانی چاككردنه‌وه به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌و به‌گوێره‌ی داواكاری وه‌زاره‌ت به‌هاوپێچی خشته‌ی داهاته ڕاسته‌قینه ده‌سته‌به‌ركراوه‌كان و ئه‌و رێگایانه‌ی كه‌وا بڕیاردراوه بۆ خه‌رجكردنیان. 2. ئه‌و بڕه پاره‌ی داهاتی مانگانه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با، به سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانیه‌وه، ده‌سته‌به‌ری ده‌كات، بخاته سه‌ر بودجه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته به‌مه‌به‌ستی (چاككردن و پێشخستن و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی ووزه‌ی كاره‌با)و به‌گوێره‌ی داواكاری وه‌زاره‌ت به‌هاوپێچی خشته‌ی داهاته ڕاسته‌قینه ده‌سته‌به‌ركراوه‌كان و ئه‌و رێگایانه‌ی كه‌وا بڕیاردراوه بۆ خه‌رجكردنیان. 3. رێژه‌ی 50%ی كۆی گشتی داهاتی ڕسوماتی مۆڵه‌تدان و، ڕسوماتی تۆماركردن و، ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه‌وا وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ریانده‌گرێت، بخاته سه‌ر بودجه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنان و خه‌رجكردنی له پێناو سه‌لامه‌تیی هاتوچۆ، ئه‌ویش به‌گوێره‌ی مادده (11)ی یاسای هاتوچۆی ئیتیحادی ژماره (86)ی ساڵی 2004ی پیاده‌كراو له هه‌رێمی كوردستان – عێراق به یاسای ژماره (36)ی ساڵی 2007. 4. ڕه‌چاوكردنی مادده‌ی چل و دووی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ژماره (6)ی ساڵی 1993ی هه‌مواركراو و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی چواره‌می مادده حه‌ڤده‌می ئه‌م یاسایه، به وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار دراوه.
مادده‌ی بیسته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: خه‌رجیه‌كان: بۆ خه‌رجیه‌كانی ساڵی دارایی 2013 گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (16.942.749.000.000) شازده تریلیۆن و نۆ سه‌دو چل و دوو ملیار و حه‌وت سه‌دو چل و نۆ ملیۆن دینار داده‌نرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێت: 1. گوژمه‌یه‌ك به بڕی (11.608.958.000.000) یازده تریلیۆن و شه‌ش سه‌دو هه‌شت ملیار‌و نۆ سه‌دو په‌نجاو هه‌شت ملیۆن دینار بۆ خه‌رجیه‌كانی به‌گه‌ڕخستن (تشغیلی) و، به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌كرێت: أ- گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (11.507.171.000.000) یازده تریلیۆن و پێنج سه‌دو حه‌وت ملیار‌و سه‌دو حه‌فتاو یه‌ك ملیۆن دینار بۆ خه‌رجیه‌كانی به‌گه‌ڕخستنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. ب- گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (55.000.000.000) په‌نجاو پێنج ملیار دینار بۆ خه‌رجیه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان. ج- گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (46.787.000.000) چل و شه‌ش ملیار‌و حه‌وت سه‌دو هه‌شتاو حه‌وت ملیۆن دینار بۆ خه‌رجیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی. 2. گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (5.333.791.000،000) پێنج تریلیۆن و سێ سه‌دو سی و سێ ملیار‌و حه‌وت سه‌دو نه‌وه‌ت و یه‌ك ملیۆن دینار بۆ خه‌رجیه‌كانی وه‌به‌رهێنان و، به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌كرێت: أ- گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (4.419.492.600.000) چوار تریلیۆن و چوار سه‌دو نۆزده ملیار‌و چوار سه‌دو نه‌وه‌ت و دوو ملیۆن و شه‌ش سه‌د هه‌زار دینار بۆ خه‌رجی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان. ب- گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (914.298.400.000) نۆ سه‌دو چوارده ملیار‌و دوو سه‌دو نه‌وه‌ت و هه‌شت ملیۆن و چوار سه‌د هه‌زار دینار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی پرۆژه‌كانی پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌كان، وه پێویسته له سه‌ر پارێزگار پلانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگا‌و ئه‌و قه‌زاو ناحیانه‌ی سه‌ر به پارێزگاكه‌ن و كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه په‌سه‌ندكرابێ، پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی پلاندانان بكات به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌و په‌سه‌ندكردنی، به‌مه‌رجێك ڕه‌چاوی ئه‌و ناوچانه بكرێت كه زیاتر زیانیان پێكه‌وتووه له ناو پارێزگا‌و له‌گه‌ڵ ژماره‌ی دانیشتووه‌كانی، و گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (150.000.000.000) سه‌دو په‌نجا ملیار دینار، له ته‌رخانكراوه‌كانی گه‌شه‌پێدانی پارێزگاكان، بۆ كۆمه‌ك و چاككردنی پرۆژه‌كانی كاره‌با ته‌رخان ده‌كرێت و به‌شی هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌گوێره‌ی چڕی دانیشتووانی دیاری ده‌كرێت، و 5% له به‌شی هه‌ر پارێزگایه‌ك بۆ كۆمه‌کى پرۆژە کشتوکاڵییەکانى پارێزگاکان. دووه‌م: كورتهێنان: كورتهێنانی نه‌خشه بۆ درێژراو به بڕی (1.684.900.000.000) یه‌ك تریلیۆن و شه‌ش سه‌دو هه‌شتاو حه‌وار ملیار‌و نۆ سه‌د ملیۆن دینار ده‌خه‌مڵێنرێت و ئه‌م كورتهێنانه به‌مانه‌ی خواره‌وه داده‌پۆشرێت: 1. گوژمه‌ی ته‌رخانكراو بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له بودجه‌ی به‌گه‌ڕخستنی ئیتیحادی بۆ پاسه‌وانانی هه‌رێم له نێو ته‌رخانكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیتیحادی به‌گوێره‌ی یاساكانی بودجه‌ی ئیتیحادی بۆ ساڵه داراییه‌كانی (2007 تاوه‌كو 2012)، یان هه‌ر ئیستحقاقێكی تری حكومه‌تی هه‌رێم له بودجه‌ی ئیتیحادی. 2. رێنوێنیكردنی خه‌رجی و زیادكردنی كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كان. سێیه‌م: پێویسته له سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێم ئه‌م گوژمه پارانه‌ی له خواره‌وه دیاری كراون، ببڕێت له كۆی گشتیی ته‌رخانكراوه‌كانی بودجه‌ی به‌گه‌ڕخستنی (جگه له قه‌ره‌بووی فه‌رمانبه‌ران) سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، یه‌ده‌گی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، و گوژمه پاره‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێن: 1- ته‌رخانكردنی گوژمه‌یه‌ك به بڕی (20) بیست ملیار دینار بۆ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان بۆ جێبه‌جێكردنی پێداویستیه‌كانی ژێرخانیی رۆشنبیریی به‌گوێره‌ی بڕیاری ژماره (14)ی ساڵی 2012ی تایبه‌ت به ناساندنی شاری سلێمانی به پایته‌ختی رۆشنبیریی هه‌رێم. 2- ته‌رخانكردنی گوژمه‌یه‌ك به بڕی (10) ده ملیار دینار بۆ سندوقی كۆمه‌ككردنی تووشبووانی شێرپه‌نجه، كه به‌پێی یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2012 دامه‌زراوه. 3- گۆژمه‌یه‌ك به بڕی (40) چل ملیار دینار ده‌خرێته سه‌ر ته‌رخانكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی وه‌ك به‌خشینێك به‌سه‌ر تاكه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه ئه‌وانه‌ی مووچه‌یان له (600.000) شه‌ش سه‌د هه‌زار دینار، كه‌متره. 4- گوژمه‌یه‌ك به بڕی (10) ده ملیار دینار ده‌خرێته سه‌ر ته‌رخانكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به مه‌به‌ستی دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان. 5- گوژمه‌یه‌ك به بڕی (10) ده ملیار دینار ده‌خرێته سه‌ر ته‌رخانكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی وه‌ك به‌خشینێك به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان ئه‌وانه‌ی مووچه‌یان له (600.000) شه‌ش سه‌د هه‌زار دینار، كه‌متره. 6- گوژمه‌یه‌ك به بڕی (5) پێنج ملیار دینار ده‌خرێته سه‌ر ته‌رخانكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هاوكاریكردنی خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان ئه‌وانه‌ی پله‌ی كه‌مئه‌ندامیان له 49% زیاتره. 7- گوژمه‌یه‌ك به بڕی (5) پێنج ملیار دینار ده‌خرێته سه‌ر ته‌رخانكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌و چاككردنی قوتابخانه زیان پێكه‌وتووه‌كان. 8- گوژمه‌یه‌ك به بڕی (3) سێ ملیار دینار ده‌خرێته سه‌ر ته‌رخانكراوه‌كانی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ،. 9- گوژمه‌یه‌ك به بڕی (2) دوو ملیار دینار ده‌خرێته سه‌ر ته‌رخانكراوه‌كانی ده‌سته‌ی پاراستنی ژینگه. 10- گوژمه‌یه‌ك به بڕی (1) یه‌ك ملیار دینار ده‌خرێته سه‌ر ته‌رخانكراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان.
مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان–عێراق ئه‌ركی دابینكردنی پاره‌ی وه‌زاره‌ت و ئیداره‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆ به‌گوێره‌ی داهاتی دارایی به‌رده‌ست و به‌پێی یاسا و سیسته‌م و رێنماییه كارپێكراوه‌كان.
مادده‌ی پێنجه‌م: ده‌زگا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه و سه‌رۆك وه‌زیران بۆی هه‌یه جێگره‌كه‌ی یا یه‌كێك له وه‌زیره‌كان له جیاتی خۆی دابنێ بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی و ئه‌و یاسایه سنوور و جۆری ئه‌و سه‌رپه‌رشتی كردنه ده‌ست نیشان ده‌كات.
مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه پێڕوێكی تایبه‌ت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری یانه‌و یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كان دابنێ، به‌جۆرێكی وا كه له‌گه‌لأ بۆ چوونه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمدا بگونجێ به مه‌به‌ستی رێكخستن وپه‌ره‌پێدانیان.
مادده‌ی چواره‌م: به‌رێوه‌به‌ریه‌تییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانیان: 1-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی كاروباری ئیداری و دارایی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌یه‌ری گشتی كه بوانامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بی و سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رێتیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه: أ-به‌رێوه‌به‌رێتی ئیداره‌ی خودیه‌تی. ب- به‌رێوه‌به‌رێتی ژمێریاری. ج-به‌رێوه‌به‌رێتی چاودێری و پێداچوونه‌وه‌ی دارایی. د- به‌رێوه‌به‌رێتی خزمه‌تگوزاری. ه- به‌رێوه‌به‌رێتی په‌یوه‌ندی و گه‌یاندن. و-به‌رێوه‌به‌رێتی مه‌خزه‌نه‌كان. ز- به‌رێوه‌به‌رێتی نه‌خشه‌دانان و به‌دوا داچوون كه له‌م وه‌حدانه پێك دێ: 1-وه‌حده‌ی توێژینه‌وه و لێكۆلینه‌وه‌ی پراكتیكی. 2-وه‌حده‌ی راهێنانی هونه‌ری. 3- وه‌حده‌ی كۆمپیوته‌ر. 4-وه‌حده‌ی سه‌رژمێری و زانیاری. 5-وه‌حده‌ی كتێبخانه. 2-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی كار باری هونه‌ری: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه بروانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و له خاوه‌نانی كارمه‌ندی لێهاتوویی بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه: 1-به‌رێوه‌به‌رێتی گه‌یاندنی ته‌ل دار بێ ته‌ل. 2- به‌رێوه‌به‌رێتی خزمه‌تگوزاری پۆسته‌و بروسكه و ته‌له‌فۆن. 3- به‌رێوه‌به‌رێتی گواستنه‌وه. 4- به‌رێوه‌به‌رێتی كه‌ل و په‌ل هێنان و كرین 5- به‌رێوه‌به‌رێتی كه‌ش و هه‌وا. 6-به‌رێوه‌به‌رێتی جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كان.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة