المواد القانونية
مادده‌ی بیستء شه‌شه‌م: بۆ سه‌ركردایه‌تی گشتی زێڕه‌ڤانی هه‌رێم یان ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی پێ ده‌دات هه‌یه پێشمه‌رگه خانه‌نشین بكات له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر له میلاك زیاد بوو. دووه‌م: ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت بێ توانایه له خزمه‌ته‌كه‌ی. سێیه‌م: پابه‌ند نه‌بوونی به داب‌و نه‌ریت وپره‌نسیپه‌كانی پێشمه‌رگه.
مادده‌ی یه‌كه‌م: وه‌زیری پیشه‌سازی و وزه بۆی هه‌یه نرخی یه‌كه كاره‌باییه‌كان و ئامرازە (مستلزمات) كاره‌باییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه دابنێ و كرێی موحه‌وویله كاره‌باییه‌كانیش كه هه‌ن دیاربكات.
مادده‌ی دووه‌م: حوكمه‌كانی مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه ئه‌و نرخانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه پێشتر وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و وزه له‌هه‌رێمدا ئیقراری كردووه.
مادده‌ی دووه‌م: له هه‌ر جێگایه‌كی یاسا ژماره (4)ی ساڵی (1993)و هه‌ر یاسایه‌كی دیكه‌دا ده‌سته‌واژه‌ی (وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و وزه) هاتبێ، ده‌سته‌واژه‌ی (وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كاره‌با) جێگای ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی ته‌نفیزی، هه‌ر دوو مانگ جارێك، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ساز ده‌دات و، سه‌رۆك یان دووسێیه‌كی ئه‌ندامانیش بۆیان هه‌یه بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لاوه‌كی بانگهێشتی بكه‌ن. دووه‌م: ده‌سته‌ی ته‌نفیزی ئه‌م ئه‌رك و فرمانانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: 1-به‌رنامه‌ی وه‌زرشیی وه‌رزی وه‌رزش داده‌نێ و ده‌یخاته به‌رده‌ست ده‌سته‌ی گشتی بۆ موساده‌قه له‌سه‌ر كردنی. 2- ئه‌رك و فرمان و بزاڤی لیژنه وه‌رزشییه‌كانی پارێزگا دیار ده‌كات. 3- دابه‌شكردنی كۆمه‌كی دارایی به‌سه‌ر یانه‌و یه‌كێتییه وه‌زرشییه‌كاندا رێك ده‌خات. 4- به‌پێی یاسا ئیجازه به یانه وه‌رزشییه‌كان ده‌دات. 5- ئیداره‌ی ده‌زگاو یاریگه وه‌رزشییه‌كان به‌ڕێوه ده‌بات. 6- به‌پێی یاسا یه‌كگرتنی دوویانه یان زیاتر ئیقرار ده‌كات. 7- ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ی ئیداره‌ی یانه‌و یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان له یاسا‌و عورف و عاده‌تی وه‌رزشی لابده‌ن سزایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێ، به له‌كارخستن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌شیانه‌وه. 8- سه‌ڵاحییه‌تی ده‌رهێنانی فه‌رمانگه‌لی ناردنی شاندی بۆ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش هه‌یه.
ماده‌ی چوارده‌م: فه‌رمانده‌ی گشتی له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زیر بۆی هه‌یه گرێبه‌ستی ئه‌فسه‌ر هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت پابه‌ند نیه به دابونه‌ریت ودیسپلینی خزمه‌تی پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی لێكۆڵینه‌وه‌كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و پێك هاتبێت له‌سه‌ر راسپارده‌ی به‌رپرسه‌كانی به زنجیره‌ی به‌رپرسیه‌تی.
مادده‌ی دووه‌م: ئه‌م وه‌زاره‌ته، ئاڕاسته‌كردنی بزاڤی پیشه‌سازی و، به‌ره‌وچاكترگۆڕین و فراژوكردنی ( تگویر وتنمیه) كه‌رتی پیشه‌سازیی گشتی و كه‌رتی تێكه‌ڵ و كه‌رتی تایبه‌ت له‌هه‌رێمدا، له‌بواری سه‌نعه‌تكاریی (ته‌حویلی و ته‌ركیبی و مه‌عریفی)و ده‌ستكرددا، ده‌گرێته ئه‌ستۆو، بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌كه‌وێته كار:- یه‌كه‌م: له‌چوارچێوه‌ی پلانگه‌لی فراژوكاریی(تنمیه) له هه‌رێمدا، سیاسه‌تی (ته‌صنیع) پێشنیاز ده‌كاو، ئامانج و(موئه‌ششه‌رات) بۆ كه‌رته‌كانی تایبه‌ت داده‌نێ. دووه‌م: پلانگه‌لی ساڵانه‌و، مامناوه‌ندو، پلانگه‌لی ماوه دوور، بۆ كه‌رته‌پیشه‌سازییه‌كان ئاماده ده‌كا. سێیه‌م: لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كه‌ڵكی (الجدوی ) هونه‌ری و ئابووری، بۆ پرۆژه پیشه‌سازییه‌كان ئاماده‌ده‌كاو، پێشنیازیش ده‌كا، ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه له پلانگه‌لی فراژوكاریی هه‌رێمدا تۆمار بكرێن. چواره‌م: پرۆژه‌گه‌لی پیشه‌سازی و خزمه‌تگوزاریی بڕیاردراو جێبه‌جێ ده‌كات. پێنجه‌م: سه‌رپه‌رشتی بزاڤی كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی و رێنماییشیان ده‌كاو، ئه‌نجامگه‌لی به‌جێهێنانی پلانه‌كانیش، له‌ڕووی چه‌ندێتی و چۆنێتییه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ و ڕێگاچاره‌ی له‌باریشیان بۆ ده‌دۆزێته‌وه‌و، ڕه‌نێوهاته‌كانیشیان ( منتوجاتها) ده‌پارێزێ. شه‌شه‌م: دوای ئاماده‌كردنی دیراسه‌ت له‌سه‌ر كه‌ڵكی (جدوی) هونه‌ری و ئابووریی پرۆژه، ئه‌وجا، ئیجازه‌ی دامه‌زراندنی پرۆژه‌گه‌لی پیشه‌سازی، یان به‌رفراوانكردن و گۆڕینی مه‌به‌سته‌كانیان ده‌دا. حه‌وته‌م: ریقابه‌ی چۆنێتیی ره‌نێوهاته پیشه‌سازییه‌كان( المنتجات الصناعیه) به‌جۆرێ ده‌كا، كه له‌گه‌ڵ مواسه‌فاتی به‌ركاری جیهانیدا چونیه‌ك زامن بێ، ئامۆژگاری و رێنماییش ده‌رباره‌ی چاكتركردنی چۆنێتیی ئه‌م ره‌نێوهاتانه پێشكه‌ش ده‌كات. هه‌شته‌م: له‌چوارچێوه‌ی پلانگه‌لی فراژوكاریی پیشه‌سازیدا، له‌هه‌رێمدا، كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازی داده‌مه‌زرێنێ و خزمه‌تگوزاریی پێویستیان بۆ فه‌راهه‌م ده‌كات. نۆیه‌م: دانانی پلانگه‌لی لێكۆڵینه‌وه‌و به‌ره‌وچاكترگۆڕینی پیشه‌سازی بۆ كه‌رته پیشه‌سازییه‌كان، به‌جۆرێكی ئه‌وتۆ كه سوود به ئامانجه‌كانی پلانگه‌لی فراژوكاری ببه‌خشێ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه جۆری ره‌نێوهات( المنتجات) و خزمه‌تگوزاریی پیشه‌سازی چاكترببن و، ئیش وكاری ره‌نێوهێنه‌كی(الإنتاجیه) به‌ره‌و باشتر بگۆڕدرێ و، ئه‌ركومه‌سره‌فی كه‌متر ببـێ و، ته‌كنیكی تازه‌بابه‌تیان بچێته ناو. ده‌یه‌م: به‌هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی هه‌رێمدا، ئیجرائاتی تایبه‌ت به پاراستنی ژینگه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی كێشه‌كانی پیسبوونی ژینگه ده‌گرێته به‌رو، هه‌نده‌ی پێوه‌ندیشی به بزاڤی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌بێ، رێگاچاره‌یان بۆ ده‌دۆزێته‌وه. یازده‌م: له‌ڕێگای خولی مه‌شق و، به‌هاوكاریی زانكۆكان و په‌یمانگه هونه‌رییه‌كان وناوه‌ندو ده‌زگا پسپۆڕه‌كانی پێوه‌ندیدار، له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا، هێزی کار له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، فراژوده‌كا(تنمیه)و به‌ره‌وچاكتری ده‌گۆڕێ. دوازده‌م: سیسته‌می كاری ئیداره پیشه‌سازییه‌كان، به بزاڤی جۆربه‌جۆریشیانه‌وه به‌ره‌وچاكتر ده‌گۆڕێ و، به‌دووی جێبه‌جێكردنیاندا خه‌مخۆرده‌بێ. سیازده‌م: بنكه‌ی زانیاری، بۆ مه‌عریفه‌ی زانستی و ته‌كنۆلۆجی و مواصه‌فاتی هونه‌ریی پێوه‌ندیدار به چالاكییه جۆربه‌جۆره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه به‌ڕێوه ده‌بات. چوارده‌م: به‌دووی جێبه‌جێكردنی به‌ندو به‌ست(الچوابگ)و رێنماییگه‌لی تایبه‌ت به سه‌لامه‌تیی سه‌نعه‌تگه‌ری و پیشه‌گه‌ریی ناو كارگه‌كاندا ده‌چێ. پازده‌م: هه‌نارده‌ی ره‌نێوهاتی پیشه‌سازیی( المنتجات الصناعیه) نیشتمانی دنه‌ده‌دات. شازده‌م: له پێشانگا پیشه‌سازییه‌كانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به‌شداری ده‌كا. حه‌ڤده‌م: دوای ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ شاره‌زایانی بیانی و كۆمپانیا‌و ده‌زگا پیشه‌سازی و پسپۆڕه‌كاندا، رێكه‌وتننامه ده‌به‌ستێ كه له دایه‌ره‌و كارگه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا كار بكه‌ن. هه‌ژده‌م: دوای ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانی (مراكز) لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و ته‌كنۆلۆجیه نێوده‌وڵه‌تی و، نووسینگه راوێژكاره‌كاندا ده‌كه‌وێته هاوكاری بۆ به‌ره‌وچاكترگۆڕینی ئیش و كاری وه‌زاره‌ته‌كه.
مادده‌ی حه‌وته‌م: هه‌ر ده‌قێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ، كاری پێ ناكرێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، لایه‌نه پێوه‌ندیداره كانیش، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیر، بۆی هه‌یه، به‌پێی رێنمایی، ده‌رماڵه به‌كارمه‌ندان به‌پێی سروشتی ئیشه‌كه‌ی یان جێگای جوگرافیی ئیشه‌كه‌ی یان به‌پێی به‌رپرسیارێتی وه‌زیفی یان به‌پێی به ئه‌زموونیی ئه‌و کارمه‌نده، ببه‌خشێ.
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رهێنانیه‌وه ده‌خرێته‌كار و له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی ( وه‌قایعی كوردستان )دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، بۆ ئه‌م یاسایه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق . دووه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی. سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری پیشه‌سازی. چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی. پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاریی وه‌زاره‌ته‌كه.
ماده‌ی هه‌ژده‌م: ئه‌فسه‌ری خراوه سه‌ر لیستی نیوه مووچه، له رۆژی خستنه سه‌ر لیستی نیوه مووچه‌وه ئه‌و مووچه‌یه‌ی پێده‌درێ و ده‌بێ مل كه‌چی یاسا و فه‌رمانه سه‌ربازییه‌كان بێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1. پزیشك له هه‌رێمی كوردستاندا تا نه‌چێته ناو سه‌ندیكا وبڕوانامه‌ی تۆماركردن ومۆڵه‌تی ده‌ستدانه پیشه‌ی وه‌رنه‌گرێ بۆی نییه ده‌ست بداته پیشه‌كه‌ی. 2. ئه‌و پزیشكه كوردانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمن بۆیان هه‌یه بێنه ناو سه‌ندیكا به‌و مه‌رجه‌ی هه‌موو مه‌رجێكی یاساییان لێ بێته دی وئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه داواكه‌یان قه‌بووڵ بكات یا ڕەو‌تی بكاته‌وه.
مادده‌ی چواره‌م: مووچه‌ء سه‌رمووچه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌فسه‌ره‌كان به پێی یاسا دیاری ده‌كرێن.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی (سێیه‌م) له‌یاسای به‌كرێدانی خانوبه‌ره‌ی/ژماره(87)ی ساڵی1979 ی هه‌مواركراو له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقدا له‌كار ده‌وه‌ستێنرێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌رك و فرمانه‌كانی سه‌رۆك: سه‌رۆك ئه‌م ئه‌رك و فرمانانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: 1-سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی و ده‌سته‌ی ته‌نفیزی ده‌كات. 2- له‌به‌رده‌می دادگا‌و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی حكومه‌ت و لایه‌نی دیكه‌شدا نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌نجومه‌ن ده‌كاو، ده‌شتوانێ كه‌سێكی تر له جیاتی خۆی بۆ ئه‌و ئه‌ركه دابنێ. 3- به‌پێی بنیچه یاساییه‌كان هه‌موو گرێبه‌ست و پێكهاتنه وه‌رزشییه‌كان ئیمزا ده‌كات. 4- له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری داراییدا ئیزنه‌كانی صه‌رف و صكوك ئیمزا ده‌كات. 5- هه‌ندێ له ئه‌رك و فرمانه‌كانی خۆی بۆ ئه‌و ئه‌ركه دابنێ. 6- ئه‌رك و فرمان و سه‌ڵاحیاتی سكرتێر‌و ئه‌مینداری دارایی ده‌سنیشان ده‌كات.
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێده‌كرێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له لایه‌تی یان له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌كه، یان سه‌رۆكی دادگای تاوانه‌كانی تایبه‌تمه‌ند بینی هه‌ڵه‌یه‌ك له رێكاره دادوه‌ریه‌كان هه‌یه، یان هه‌ڵه‌یه‌ك له دادوه‌رێكه‌وه روویداوه بووه‌ته هۆی گرتنی تومه‌تبار به‌بێ هه‌ق، یاخود حوكمدانی به‌بێ به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی، ده‌بێ دادوه‌ری ناوبراو به‌پێی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی له هه‌رێمی كوردستان ژماره (23)ی ساڵی 2007 بۆ لێژنه‌ی كاروباری دادوه‌رانی ره‌وانه بكات.
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ئازار‌و ناخۆشیانه ده‌خه‌مڵێرێ كه زیان پێكه‌وتوو تووشی هاتووه و ئه‌وه‌ی كه كاری له ناوبانگ یان پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی یان وه‌زیفی كردووه. دووه‌م: قه‌ره‌بووی ماددی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی له ده‌ستی چووه‌و ئه‌و زیانه‌ی له ماوه‌ی گلدانه‌وه یان گرتن یان حوكمدانه‌كه‌ی ده‌خه‌مڵێندرێ. سێیه‌م: پێویست له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بڕیاره‌كانی حوكمدان به‌بێ تاوانی (براءه) و ئازاد كردنی ئه‌و كه‌سه‌ی بێتاوانی ده‌سه‌لمێندرێ یان ئازاد ده‌كرێت له دوو رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی هه‌رێمدا بڵاوبكاته‌وه.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة