المواد القانونية
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م : كاروپسپۆرایه‌تییه‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن. دووه‌م : وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان به‌ش یان هۆبه‌ی وه‌زاره‌ت له نوێ دابنێ یان لێكیان بدات یاخود هه‌ڵیانوه‌شێنێته‌وه به پێی پێویستی كاره‌كانی وه‌زاره‌ت له‌كاتی پێویست دا. سێیه‌م : وه‌زیر بۆی هه‌یه ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچووێنێ.
مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌نجومه‌نێكی ڕاوێژكاری ده‌بێتء له‌مانه پێك دێ: یه‌كه‌م : وه‌زیر: سه‌رۆكه. دووه‌م : بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامه له كاتی ئاماده‌نه‌بوونی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات. سێیه‌م : ڕاوێژكاران: ئه‌ندامن. چواره‌م : به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامن. پێنجه‌م : هه‌ر شاره‌زایه‌كی پسپۆڕی شیاو له‌ناو وه‌زاره‌ت یا ده‌ره‌وه‌ی، وه‌زیر هه‌ڵی ده‌بژێرێ: ئه‌ندامه. شه‌شه‌م : نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زیر: ئه‌ندامن.
مادده‌ی سێیه‌م : وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێك دێ: یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته ء به‌رپرسه له ئاراسته‌كردنی كاروسیاسه‌ته‌كانی ء سه‌رپه‌رشتی ء چاودێری كردنی چاڵاكیه‌كانی ء، ئه‌و بڕیار و فه‌رمانء ڕێنماییانه‌ی له‌باره‌ی هه‌رشتێكی په‌یوه‌ندیی به‌ئه‌ركی وه‌زاره‌ت ء پێكهاته‌كانی له هه‌موو روویه‌كی هونه‌ری ودارایی و ئابووری و رێكخستنه‌وه هه‌یه له‌وه‌وه ده‌رده‌چن به پێی حوكمه‌كانی یاساء به‌رپرسیشه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌و ناوه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوكاره له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا ء بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بدات به‌بریكاری وه‌زاره‌ت یا به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان یان هه‌ریه‌كێكی به‌شیاوی ده‌زانێ له وه‌زاره‌تدا. دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات له ئاڕاسته‌كردنی وه‌زاره‌ت ء سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباره‌كانی له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه وه‌زیر پێی ده‌دات ء ده‌بێ بڕوانامه‌ی پسپۆڕی زانكۆی هه‌بێت ء پسپۆر و خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت. سێیه‌م: نوسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێت ء چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. چواره‌م: نوسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێت ء چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م: ڕاوێژكاران: ژماره‌یان له چوار ڕاوێژكار زیاتر نابێت كه بڕوانامه‌ی پسپۆڕیی زانكۆیان هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بن ء پسپۆڕییه‌كه‌یان له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه ده‌ست نیشان ده‌كرێ. شه‌شه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری كارگێری ء دارایی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت. حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی ڕۆشنبیریی ء هونه‌ر له پارێزگاكاندا: هه‌ریه‌ك له‌وانه به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی پسپۆری زانكۆی هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت. هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه‌گشتیه‌كان: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی پسپۆڕی زانكۆی هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت. نۆیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆژنامه نووسی ء چاپكردن ء بڵاوكردنه‌وه: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی پسپۆڕی زانكۆی هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت. ده‌یه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕاگه‌یاندن: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی پسپۆڕی زانكۆی هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت. یازده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سینه‌ما: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی پسپۆڕی زانكۆی هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت. دوازده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی رۆشنبیریی وهونه‌ری توركمانی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی پسپۆڕی زانكۆی هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت. سێزده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیری وهونه‌ری سریانی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی پسپۆڕی زانكۆی هه‌بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی و كارامه‌یی بێت.
مادده‌ی سییه‌م: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه یا خانه‌نشین كۆچی دوایی كرد، هه‌موو مافه‌كانی خانه‌نشینی و ده‌رماڵه‌كانی خێزانی و ئه‌و مافانه‌ی كه ده‌یكه‌وێ له ئه‌نجامی خزمه‌ته‌كانی بۆ پاشه‌نشینه‌كانی ده‌بێ هه‌روه‌كو له‌م یاسایه‌دا دیاری كراوه.
مادده‌ی بیستء نۆیه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه خانه‌نشین كرا یاخود به خانه‌نشین كرا‌و داندرا، پاداشتی كۆتایی خزمه‌ته‌كه‌ی به‌م جۆره بۆ خه‌رج ده‌كرێ: أ-ته‌واوی مووچه‌ی ساڵێكی ئه‌گه‌ر خزمه‌تی خانه‌نشینیه‌كه‌ی به‌ر له مێژووی 5/3/1991له (15)سالأ كه‌متر نه‌بوو. ب-ته‌واوی مووچه‌ی ساڵێكی ئه‌گه‌ر خزمه‌ته‌كه‌ی له بیست سالأ كه‌متر نه‌بوو. دووه‌م: جگه له‌وانه‌ی له بڕگه‌كانی (أ، ب)له (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، پاداشتێك به خانه‌نشین ده‌ده‌رێ كه بڕی مووچه‌ی دوایین شه‌ش مانگی بێ له‌و كاته‌ی كه له خزمه‌تدا بووه.
مادده‌ی بیستء هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: پێشمه‌رگه بۆی هه‌یه داوای خانه‌نشینی بكات ئه‌گه‌ر خزمه‌ته‌كه‌ی له (15)سالأ كه‌متر نه‌بێ به مه‌رجێك ناوی له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان تۆمار كرابێ و وه‌زیری پێشمه‌رگه په‌سندی كردبێ له‌سه‌ر بنچینه‌ی دوامووچه‌ی كه وه‌ری ده‌گرت یان مووچه‌ی پایه‌كه‌ی كه به‌پێی ئه‌وه‌وه خانه‌نشین كراوه‌و جارانی ژماره‌ی مانگه‌كانی خزمه‌تی خانه‌نشینی ده‌كرێ و دابه‌شی 260 ده‌كرێت. دووه‌م: ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌ری ومنداڵان (50000)په‌نجا هه‌زار دینار بۆ هاوسه‌رو (25000)بیست هه‌زاریش بۆ هه‌ریه‌ك له منداڵه‌كانی تاكو راده‌ی (5)پێنج مندالأ. سێیه‌م: بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)له مادده‌یه‌دا كه‌رتی مانگ به مانگی ته‌واو وكه‌رتی ساڵیش به ساڵی ته‌واو داده‌ندرێ. چواره‌م: مووچه‌ی خانه‌نشین له هه‌موو حاڵه‌تێكدا له دوامووچه‌ی كه له كاتی خزمه‌تدا وه‌ری ده‌گرت تێپه‌ڕناكات.
مادده‌ی بیستء حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: پێشمه‌رگه بۆی هه‌یه داوا بكات خانه‌نشین بكرێت ئه‌گه‌ر خزمه‌ته‌كه‌ی له (15)سالأ كه‌متر نه‌بوو، به مه‌رجێك له ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌دا تۆماركرابی و به‌ره‌زامه‌ندیی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌بێ. دووه‌م: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه خانه‌نشین كرا‌و خزمه‌ته‌كه‌ی له (15)سالأ كه‌متر بوو ئه‌وا پاداشتێكی بۆ خه‌رج ده‌كرێ به ڕێژه‌ی (200%)به‌پێی دوامووچه‌ی بۆ هه‌ر ساڵێك له ساڵه‌كانی خزمه‌ته‌كه‌ی.
مادده‌ی بیستء شه‌شه‌م: بۆ سه‌ركردایه‌تی گشتی زێڕه‌ڤانی هه‌رێم یان ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی پێ ده‌دات هه‌یه پێشمه‌رگه خانه‌نشین بكات له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر له میلاك زیاد بوو. دووه‌م: ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت بێ توانایه له خزمه‌ته‌كه‌ی. سێیه‌م: پابه‌ند نه‌بوونی به داب‌و نه‌ریت وپره‌نسیپه‌كانی پێشمه‌رگه.
مادده‌ی بیست وپێنجه‌م: پێشمه‌رگه له‌م حاڵه‌تانه خانه‌نشین ده‌كرێ: یه‌كه‌م: به‌پێی ته‌مه‌ن و ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه. پایه ته‌مه‌ن فه‌ریقی یه‌كه‌م/ فه‌ریق 63 شه‌ست وسێ سالأ لیوا. 60 شه‌ست سالأ عه‌مید. 58 په‌نجاو هه‌شت سالأ عه‌قید. 55 په‌نجاو پێنج سالأ موقه‌دده‌م 53 په‌نجاو سێ سالأ رائید- نه‌قیب 49 چل ونۆ سالأ مولازم- مولازمی یه‌كه‌م 45 چل وپێنج سالأ له جێگری عه‌ریفه‌وه تا جێگری ئه‌فسه‌ری فه‌ننی 55 په‌نجاو پێنج سالأ له جێگری عه‌ریفه‌وه تا جێگری ئه‌فسه‌ر 50 په‌نجا سالأ سه‌رباز تا سه‌ربازی یه‌كه‌م 45 چل وپێنج سالأ دووه‌م: ئیمام له كاتی ته‌واوكردنی شه‌ست ساڵی ته‌مه‌نی خانه‌نشین ده‌كرێ. سێیه‌م: له كاتی تووشبوونی به نه‌خۆشیه‌ك رێ له به‌رده‌وامبوونی له خزمه‌ته‌كه‌ی بگرێ، ئه‌مه‌ش به‌پێی راپۆرتێك ده‌بێت كه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی پزیشكی پسپۆڕه‌وه ده‌رچووبێت.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه ئه‌فسه‌ر بخاته سه‌ر نیوه مووچه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو له‌سه‌ر یه‌كێك له‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: گه‌ر به‌د ڕه‌وشت بوو به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی به‌رپرسه‌كانی به زنجیره له‌سه‌ریان نووسیوه. دووه‌م: گه‌ر نه‌یتوانی كاره‌كانی له به‌ر بێ شیاوی جێبه‌جێ بكات ئه‌مه‌ش به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه ده‌بێ كه به‌رپرسانی به زنجیره له‌سه‌ری به‌رزده‌كه‌نه‌وه. سێیه‌م: سه‌رنه‌كه‌وتنی له یه‌كێك له ده‌وره حه‌تمیه‌كان یان بنه‌ره‌تیه‌كان له سنفه‌كه‌ی خۆیدا.
مادده‌ی چواره‌م: ده‌بێ ئه‌ندام ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێته دی: 1. له هاووڵاتییانی كوردستانی عێراق بێ یاخود لێی دابنیشێ. 2. به تاوانێكی ناسیاسی یا كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر سزا نه‌درابێ. 3. بڕوانامه‌یه‌كی هه‌بێ كه له به‌كالۆریۆس یا هاوتای له پزیشكی دا كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ. یه‌كه‌م : پارێزگاریی ڕه‌سه‌نایه‌تی ڕۆشنبیریی كوردستانی ء كاركردن له پێناو په‌ره‌پێدانی به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستانیء گه‌شه‌پێدانی گیانی به یه‌كه‌وه ژیان ء برایه‌تی نێوان ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كوردستان بڕوابه‌ڕێوه و په‌یوه‌ندیی ڕۆشنبیریی له نێوان گه‌لی كوردستان ء گه‌لانی ناوچه‌كه ء جیهاندا ببه‌سترێ. دووه‌م : پشتگیریی كردنی بزووتنه‌وه‌ی دانان و وه‌رگێڕان وبڵاوكردنه‌وه له هه‌رێمدا و پشتگیری نووسه‌ر و ئه‌دیب و شاعیر و هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووسان له رێگه‌ی چاپكردن و یاریده‌دانی به‌رهه‌مه‌كانیانه‌وه. سێیه‌م : گرنگیدانێكی بابه‌تییانه به رۆشنبیریی منداڵان له هه‌موو رووێكی ئه‌ده‌بی وهونه‌رییه‌وه. چواره‌م : دامه‌زراندنی كتێبخانه‌ی نیشتیمانیی له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. پێنجه‌م : هاندانی به‌هره‌ی ئه‌ده‌بی وهونه‌ری وزانستی داهێنه‌ر. شه‌شه‌م : هاندانی بزاڤی شانۆیی و هونه‌ره میللیه‌كان. حه‌وته‌م : یارمه‌تیدان وهاندانی كار‌و چالاكییه‌كانی یه‌كێتی ورێكخراو ومه‌ڵبه‌ند وتیپه رۆشنبیریی وئه‌ده‌بی وهونه‌ری وزانسییه‌كان. هه‌شته‌م : سازدانی میهره‌جان وبه یه‌كگه‌یشتن وكۆبوونه‌وه‌ی رۆشنبیریی وئه‌ده‌بی ورێكخستنی پیشانگای هونه‌ری شێوه‌كاری به هه‌موو جۆره‌كانیانه‌وه. نۆیه‌م : بووژاندنه‌وه‌ی كه‌له‌پووری نه‌ته‌وه‌یی میللی له هه‌موو بواره‌كانی (ئه‌ده‌بی وهونه‌ری ـ تیپه‌میللیه‌كان) ودامه‌زراندنی مۆزه‌خانه‌ی تایبه‌ت به‌وانه و پاراستنی ده‌ستنووس و رێكخستنی ئه‌رشیف له هه‌رێمدا. ده‌یه‌م : ده‌رچواندنی ڕۆژنامه ء گۆڤاری حكومی، یانزده‌یه‌م : پشتگیری ء ڕێزلێنانی نووسه‌رو ئه‌دیب ء شاعیر ء هونه‌رمه‌ند ء ڕۆژنامه‌نوسان به‌پێ ی پێوه‌ره تایبه‌تیه‌كان. دوازده‌یه‌م : دامه‌زراندنی ئێستگه‌كانی ڕادیۆء ته‌له‌فزیۆن وئه‌نته‌رنێت له هه‌رێمدا. سیازده‌یه‌م : دامه‌زراندنی ئاژانسی نوچه‌ی كوردستان ـ عێراق. چوارده‌یه‌م : مۆڵه‌ت پێدانی هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندن به‌هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كاندا. پانزده‌یه‌م :كاركردن له پێناو دابینكردنی به‌شداریكردنی هه‌رێمی كوردستان له چاڵاكیه ڕۆشنبیرییء هونه‌رییء ڕاگه‌یاندنه‌كاندا له‌سه‌رئاستی عێراقی و هه‌رێمایه‌تی ء جیهانیدا. شانزده‌یه‌م : ڕوواندنی چه‌مكه‌كانی دیموكراتیه‌ت ء ڕێزلێنانی مافه‌كانی مرۆڤ ء ڕۆشنبیریی لێبورده‌یی ء فه‌ره‌یی ء خۆشه‌ویستی نیشتیمان ء چه‌سپاندنی گیانی ئینتیمای كوردستانی له نێوان ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كوردستاندا. حه‌ڤده‌یه‌م : ئاماده‌كردنی پلانی تایبه‌تی به وه‌زاره‌ت ء به‌دوداچوونی جێبه‌جێكردنی ء پێشنیازكردنی پڕۆژه‌ی ئه‌و یاسانه‌ی كه پێیه‌وه په‌یوه‌ستن. هه‌ژده‌یه‌م : گرنگیدان به هونه‌ری سینه‌مای كوردستانی وپه‌ره‌پێدانی پیشه سازیه‌كه‌ی. نۆزده‌یه‌م : پێشكه‌شكردنی پشتگیری مادی و ئه‌ده‌بی بۆ داهێنه‌رانی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كان له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هونه‌ری و رۆشنبیریان. بیسته‌م : بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری رۆشنبیری بۆ سنوردانان له به‌كارهێنانی توندوتیژی له كۆمه‌ڵگا دا به تایبه‌ت دژی ئافره‌ت، هه‌روه‌ها بایه‌خدانی تایبه‌ت به رۆشنبیری ژنانی به‌هره‌مه‌ند. بیست ویه‌كه‌م : پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی رۆشنبیری له‌گه‌لأ نووسینگه‌كانی هه‌رێم له باڵیوزخانه و نوێنه‌رایه‌تیه دبلۆماسییه‌كانی عێراق. پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت
مادده‌ی چواره‌م: ئامانجی ده‌زگا به‌دیهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه: یه‌كه‌م: كاركردن له پێناوی پاككردنه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێم له‌و مینانه‌ی چێندراون وئه‌و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی كه له جه‌نگه‌كانی پێشوو دانراو نه‌ته‌وه ونه‌ته‌قیونه‌ته‌وه. دووه‌م: كاركردن له پێناوی هوشناركردنه‌وه‌و رۆشنبیركردنی هاووڵاتیان له هه‌رێمدا له باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی (مین) له رێگه‌ی هۆیه جیاجیاكانی راگه‌یاندن وبه‌رنامه‌كانی خوێندن دا. سێیه‌م: پێشكه‌ش كردنی یارمه‌تی پێویست بۆ قوربانییه‌كانی (مین). چواره‌م: هاویكاری وبه‌شداریی كردن له قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی (مین)ی دژه كه‌س وبه‌شداریی كردن له كۆنگره وكۆڕی نێوده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌كاروباری (مین). پێنجه‌م: هاو ئاهه‌نگی وهاریكاری كردن له‌گه‌لأ رێكخراو‌و مه‌ڵبه‌نده خاوه‌ن پسپۆرییه‌كانی هاو شێوه‌ی ده‌زگا له‌ناو هه‌رێم وده‌ره‌وه‌یدا به جۆرێكی وا كه ئامانجه‌كانی ده‌زگا بێنێته‌دی.
مادده‌ی سێیه‌م: ده‌زگا كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی وسه‌ر به‌خۆییه‌كی دارایی وكارگێڕی هه‌یه.
مادده‌ی دووه‌م: به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌زگایه‌ك داده‌مه‌زرێ پێی ده‌گوترێ (ده‌زگای گشتی كاروباری مین له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقدا) وباره‌گاكه‌ی له هه‌ولێر ده‌بێ فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده به‌سترێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانیبه‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق . دووه‌م:ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. سێیه‌م: ده‌زگا : ده‌زگای گشتی كاروباری (مین) له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. چواره‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا : ده‌زگای گشتی كاروباری (مین) له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن:ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگا. شه‌شه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن : سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگا. حه‌وته‌م: (مین) : كه‌ره‌سته‌ی ته‌قاندنه‌وه، كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له قوتوۆیك دا ئاماده ده‌كرێ به ئامانجی كوشتنی كه‌سان وبرینداركردنیان وتێكشكاندنی ئۆتۆمبێل ووێرانكردنی موڵك وماڵی دیكه وبه‌هۆی ئه‌و كه‌سه، یان ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كراوه به ئامانج ده‌ته‌قێندرێنه‌وه، یاخود به‌هۆی به‌سه‌رچوونی كات. هه‌شته‌م: كاروباری مین : ئه‌و كرده‌وانه‌ن كه له پێناوی كه‌م كردنه‌وه‌یی كاریگه‌ری ئابووری وژینگه‌یی وكۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و مینانه یاخود ئه‌و بڕه‌ی كه نه ته‌قیون ئه‌نجام ده‌درێن وئه‌و چالاكییانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه په‌یوه‌ستن به‌لابردنی مین و هوشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌مه‌ترسیه‌كانی و یاریده‌دانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و مینانه بوونه‌ته‌قوربانی وتێك وپێكدانی یه‌ده‌گی عه‌مبار كرا‌و له مینی نه‌ته‌قیو وهاریكاریی وبه‌شداریی كردن له قه‌ده‌غه‌كردن به‌كارهێنانی(مین)ی دژه تاكه‌كان له‌سه‌رئاستی ده‌وڵه‌تان.
مادده‌ی شازده‌م: یه‌كه‌م: ماوه‌ی خزمه‌تكردنی (پێشمه‌رگه ـ زێره‌ڤانی هه‌رێم)ی ئینتیدابكراو بۆ ده‌ره‌وه‌ی ریزه‌كانی (پێشمه‌رگه ـ زێره‌ڤانی هه‌رێم) به خزمه‌تی سه‌ربازی ده‌ژمێردری و له كاتی بوونی مه‌رجی به‌رزكردنه‌وه و شایانی ئه‌و به‌رزكردنه‌وه‌یه بێت، به‌رز ده‌كرێته‌وه. دووه‌م: مووچه وده‌رماڵه‌ی(پێشمه‌رگه ـ زێره‌ڤانی هه‌رێم)ی ئینتیدابكراو له‌و لایه‌نه ده‌درێ كه بۆی ئینتیدابكراوه وله كاتی ئه‌و ئینتیداب كردنه‌دا حوكمه گشتییه‌كانی ئینتدابی به سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ.
ماده‌ی پازده‌م: یه‌كه‌م: ده‌كرێ ئه‌فسه‌ر ئینتیداب بكرێ به ره‌زامه‌ندی فه‌رمانده‌ی گشتی بۆ خزمه‌تكردن له ده‌ره‌وه‌ی (پێشمه‌رگایه‌تی ـزێڕه‌ڤانی هه‌رێم) بۆ ماوه‌یه‌ك له (3) سێ سالأ ڕه‌ت نه‌كات و قابیلی درێژكردنه‌وه‌یه بۆ یه‌ك جار. دووه‌م: ده‌شێ خۆبه‌خش به‌ره‌زامه‌ندی وه‌زیر ئینتیداب بكرێ بۆ ده‌ره‌وه‌ی ( پێشمه‌رگایه‌تیـ زێره‌ڤانی هه‌رێم) بۆ ماوه‌یه‌ك له (3)سێ سالأ ڕه‌ت نه‌كات و قابیلی درێژكردنه‌وه‌یه بۆ یه‌ك جار. سێیه‌م: (پێشمه‌رگه ـ زێره‌ڤانی هه‌رێم)ی ئینتیدابكراو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زیفه‌ی( پێشمه‌رگایه‌تی = زێره‌ڤانی هه‌رێم) دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی ئینتیدابه‌كه‌ی یاخود له كاتێك پێویستیان پێی بێت.
ماده‌ی چوارده‌م: فه‌رمانده‌ی گشتی له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زیر بۆی هه‌یه گرێبه‌ستی ئه‌فسه‌ر هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت پابه‌ند نیه به دابونه‌ریت ودیسپلینی خزمه‌تی پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی لێكۆڵینه‌وه‌كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و پێك هاتبێت له‌سه‌ر راسپارده‌ی به‌رپرسه‌كانی به زنجیره‌ی به‌رپرسیه‌تی.
مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: ماوه‌ی گرێبه‌ستی بۆ ئه‌فسه‌ران (10) ده ساڵه وده‌شێ به ره‌زامه‌ندیی وه‌زیر (3) سێ سالأ بۆ هه‌رجارێك درێژ بكرێته‌وه. دووه‌م: ئه‌فسه‌ر له خزمه‌تی پێشمه‌رگه (زێره‌ڤانی هه‌رێم) دوای ته‌واوكردنی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی كار كه‌نار ده‌كرێ. سێیه‌م: وزیر بۆی هه‌یه ماوه‌ی گریبه‌ستی ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌م مادده‌یه‌دا ده‌یان گرێته‌وه له حاله‌تی جه‌نگ و باری نا كاوی و جاڕدانی شه‌ڕ درێژبكاته‌وه.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة