المواد القانونية
مادده‌ی شه‌شه‌م : یه‌كه‌م : له هه‌ریه‌ك له سه‌نته‌ری وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانیدا سندووقێك بۆ خوێندنی باڵا داده‌مه‌زرێ و خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی ده‌بێ (سه‌ر به خۆیی دارایی وكارگێریی وشیاوی یاسایی) و داهاته‌كانی له‌مانه پێكدێن. 1. رێژه‌ی (10%) له قازانجه‌كان: 2. خوێندنی ئێواران. 3. نوسینگه‌كانی خزمه‌تگوزاری زانستی و راوێژكاریی. 4. كرێی پشكنینه‌كانی تاقیگه‌یی و توێژینه‌وه زانستیه‌كان. 5. ئه‌و ره‌سمانه‌ی كه له زانكۆ و كۆلێجه و په‌یمانگا نا حكومیه‌كان وه‌رده‌گیرێن. 6. به‌خشین و به‌خشش و پیتاك و وه‌قف كردن و باربوو (ئیكتیتاب) به پێی یاساكارییه په‌یڕه‌و كراوه‌كان. 1. زانكۆی سه‌لاحه‌دین/ هه‌ولێر. دووه‌م : ئه‌و داهاتانه‌ی كه به‌ده‌ست دێن به‌ڕێژه‌ی(50%) بۆ مه‌به‌سته‌كانی هاندانی كارمه‌ندان خه‌رج ده‌كرێ و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ش بۆ مه‌به‌ستی چاككردن (صیانه) و چاره‌سه‌ركردنی خنكاندنه‌كانی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی خوێندن و په‌ره‌سه‌ندنه‌كان له وه‌زاره‌تدا ته‌رخان ده‌كرێ. سێیه‌م : به‌ڕێوه‌بردنی سندووقه‌كه ئه‌نجومه‌نێك ده‌یگرێته ئه‌ستۆ.
مادده‌ی پازده‌م: به‌كارهێنانی ئه‌و ته‌لارانه‌ی كه وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و هه‌موو شوێنه‌كانی كار‌و وفرمان بۆ كاركردنی حیزبی و ریكلامی هه‌ڵبژاردن قه‌ده‌غه ده‌كرێ.
مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته ئه‌و شوێنانه ده‌ستنیشان ده‌كات كه نابێ ریكلامی هه‌ڵبژاردنی و هه‌ڵواسی جاڕنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی تێدا بكرێ به درێژیی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه رێ به ریكلامی هه‌ڵبژاردن ده‌درێ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر راگه‌یاندنێك یا به‌رنامه‌یه‌ك یان وێنه‌ی پاڵێوراوه‌كان له مه‌ڵبه‌نده‌كانی ده‌نگدان قه‌ده‌غه‌یه. دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر كیانه سیاسیه به‌شداربووه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دا هه‌ڵواسراوی ریكلامی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵگرن ئه‌مه‌ش به پێی ئه‌و رێنماییانه ده‌بێت كه‌ده‌سته ده‌ری ده‌چوێنێ.
مادده‌ی پێنجه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی چواره‌م: پێویسته وه‌زیری ته‌ندروستی رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنی.
مادده‌ی چوارده‌م : راگری كولێج یا په‌یمانگا:ـ یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی به ڕاگری كۆلێژ داده‌مه‌زرێ ده‌بێ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دوكتۆرا بێ و به‌لانی كه‌م به پایه‌ی پروفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێ و خزمه‌تی زانكۆیی له (10) ده سالأ كه‌متر نه‌بێت و به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ ماوه‌ی چوار سالأ و له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی زانكۆوه داده‌مه‌زرێ. دووه‌م: ئه‌وه‌ی به راگری په‌یمانگا داده‌مه‌زرێ ده‌بێ به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی ماسته‌ری هه‌بێ به پله‌ی مامۆستا (مدرس) بێ و خزمه‌تی زانكۆیی له (10) سالأ كه‌متر نه‌بێ و به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ ماوه‌ی چوار و له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی زانكۆ داده‌مه‌زرێ. سێیه‌م: ڕاگر، یارمه‌تیده‌رێكی بۆ كاروباری كاگێڕیی و قوتابیان ده‌بێ، به مه‌رجێك ده‌بێ به پله‌یه‌كی زانستی بێ له مامۆستا (مدرس) كه‌متر نه‌بێ و به‌بڕیاری سه‌رۆكی ده‌سته و له‌سه‌ر راسپارده‌ی ڕاگر داده‌مه‌زرێ و ده‌شكرێ هه‌ر كاتی پێویستی كرد یارمه‌تیده‌رێكی دیكه‌ی بۆ زیاد بكرێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه،ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م : هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق . دووه‌م : ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران : ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. سێیه‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم. چواره‌م : وه‌زیر : وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم . پێنجه‌م : بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی. شه‌شه‌م : ئه‌نجومه‌ن : ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاری وه‌زاره‌ت. حه‌وته‌م : ده‌سته :ده‌سته‌ی باڵای عیاده‌كانی پزیشكی میللی و ڕاوێژكاری.
مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی پێویسته ئه‌و جێگایانه دیار بكا كه مادده‌ی چواره‌م ده‌یانگرێته‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: به‌ش و ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌و ده‌ستنیشان ده‌كرێت. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی یان لق یان به‌ش یان هۆبه یان یه‌كه‌كان له ناو پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت دابنێ یان لێكیان بدات یان هه‌ڵیان بوه‌شێنێته‌وه به پێی پێویستیه‌كانی كاره‌كانیان له كاتی پێویستدا. سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه لێژنه‌ی هه‌میشه‌یی یان كاتی به پێی پێویست پێكبهێنێ.
مادده‌ی پێنجه‌م: ده‌سته‌یه‌ك له وه‌زاره‌ت داده‌مه‌زرێت پێی ده‌گوترێ (( ده‌سته‌ی باڵای عیاده پزیشكیه‌كانی میللی و راوێژكاری)) و له مانه پێكدێ:- یه‌كه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت / سه‌رۆك دووه‌م: به‌رێوه‌به‌ری گشتی كار و باری پزیشكی / جێگری سه‌رۆك. سێیه‌م: به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت / ئه‌ندامن. چواره‌م: فه‌رمانبه‌ری ژمێریاری / ئه‌ندام . پێنجه‌م: فه‌رمانبه‌ری یاسایی / ئه‌ندام . شه‌شه‌م: فه‌رمانبه‌ری كارگێری / ئه‌ندام .
مادده‌ی هه‌ژده: زانكۆ ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێت. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه هه‌یئه‌تی باڵای زانستی و ئیداری زانكۆ كه‌یه‌و پێكدێت له: 1- سه‌رۆكی زانكۆ سه‌رۆك 2- یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌ندامن 3- عه‌میده‌كان ئه‌ندامن 4- دوو ئه‌ندامیش له هه‌یئه‌ی ته‌دریسی زانكۆ كه هه‌یئه‌كه خۆی هه‌ڵیانده‌بژێرێ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و، یارای تازه‌كردنه‌وه‌شه بۆ ته‌نیا یه‌ك جار.
مادده‌ی حه‌ڤده: سه‌رۆكی زنكۆ سێ یاریده‌ده‌ری ده‌بن، یه‌كه‌میان بۆ كاروباری ئیداری و دارایی، دووه‌میان بۆ كاروباری زانستی و، سێیه‌میان بۆ په‌یوه‌ندیگه‌لی رۆشنبیری و ئه‌كادیمی. ئه‌مانه، به پله‌ی به‌ڕێوبه‌ری گشتی، به بڕیاری سه‌ره‌ك وه‌زیران و له‌سه ر پێشنیازی وه‌زیر داده‌مه‌زرێن، ده‌بێ بڕوانامه‌ی دكتۆرایان هه‌بێ و هه‌ر له كه‌میی به مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ر، به مه‌رجێكیش خزمه‌تی زانكۆییان هه‌بێ له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی شازده: سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌م سه‌ڵاحییاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: 1- سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ده‌كات و بانگهێشتی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی و نائاساییش، بڕیاره‌كانیشی ده‌خاته به‌ركارو له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو لایه‌نێكیشدا نوێنه‌رایه‌تی زانكۆ ده‌كات. 2- به‌پێی حكومه‌كانی یاسا‌و پێرۆ په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئه‌و فه‌رمان و رێنمایيانه‌ش كه له وه‌زاره‌ته‌كه‌وه ده‌رده‌چن ئیداری كاروباری زانستی و ئیداری و دارایی زانكۆ به‌ڕێوه ده‌بات. 3- به‌پێی یاساگه‌ل و پێرۆ و رێنماییه به‌ركاره‌كانیش ئیداره‌ی ئه‌موالی گواسته‌نی و ناگواسته‌نیش به‌ڕێوه‌ده‌بات. 4- قازانجه‌كانی نووسینگه‌و عیاده‌ی راوێژكاره‌كان دابه‌ش ده‌كا، (40%)ی بۆ زانكۆ ته‌رخان ده‌كاو ده‌خرێته سندوقێكی تایبه‌ته‌وه بۆ به‌ره‌وباشتربردنی بزاڤی زانستی و خزمه‌تی زانكۆ خه‌رج ده‌كرێ و، (60%)یشی به‌سه‌ر كارمه‌نده‌كانیدا دابه‌ش ده‌كرێ. 5- دامه‌زراندنی سه‌رۆكانی به‌ش و لق و یاریده‌ده‌رانی عه‌میده‌كان له كۆلێژه‌كاندا. 6- سه‌رۆكی زانكۆ بۆی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی بدات به عه‌میده‌كان و یاریده‌ده‌ره‌كانی، یان به هه‌ر كه‌سێ كه خۆی پێی باش بێت.
مادده‌ی بیست وجوار: 1. دارایی سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێت: 2. ئابوونه‌ی ئینتیماو به‌شداربوونی ساڵانه. 3. مزی ناوی خۆنوسین. ج.مزی نووسینی نازناوی پسپۆری. د.مزی ئیجازه‌پێدان و تازه‌كردنه‌وه‌ی پیشه‌گوزاریی تایبه‌ت بۆ دام وده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان. هـ.مزی ته‌سدیقكردنی راپۆرتگه‌لی پزیشكی. و.سوودی چاپه‌مه‌نیه‌كانی سه‌ندیكا. ز.غه‌رامه‌ی ئه‌و حوكمانه‌ی كه لیژنه‌ی زه‌پتی پارێزگا به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانیدا ده‌دات ح.دیاری وبه‌خشش وهه‌ر ده‌ستهاتێكی دی. گ.داهاتی یانه‌گه‌لی ومه‌لبه‌نده‌كانی رۆشنبیری وكۆمه‌لایه‌تی بۆ سه‌ندیكا. 2. ئه‌گه‌ر له‌به‌ر بارودۆخێكی نا ئاسایی، ته‌سدیقكردنی بوجه له واده‌ی دیاركراوی خوێدا نه‌كرا، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، كار به‌پێی ده‌روازه‌و به‌شه‌كانی بوجه‌ی پێشتر ده‌كرێ تا بوجه تازةكة ته‌سدیق ده‌كرێ.
مادده‌ی سیازده: 1. ده‌شێ له یه‌ك، له‌م دوو دۆخه‌ی خواره‌وه‌دا، هه‌یئه‌ی گشتی بانگهێشت بكرێ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی: 2. به بڕیارێكی هۆدار له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌وه. 3. به داوایه‌كی نووسراوی هۆدار، سێیه‌كی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی گشتی بیده‌ن به ئه‌نجومه‌ن و، ئه‌نجومه‌نیش پێویسته له ماوه‌ی (15) پازده رۆژدا كه له رۆژی گه‌یشتنی داواكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا – بانگهێشت بكا‌و، واده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی تێدا دیاربكا. 4. له كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی هه‌یئه‌ی گشتیدا، ناشێ، له‌و مه‌سه‌لانه زیاتر، كه له به‌رنامه‌ی كاردا تۆمار كراون و، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ سازدراوه، هیچی دیكه یه‌كلا بكرێته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م: وه‌زیر دوو راوێژكاری ده‌بێ به مه‌رجێ كه پله‌ی زانستی‌یان له ئوستاد یان له ئوستادی یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ، یه‌كێكیان كاروباری فێركردنی باڵا ده‌گرێته ده‌ست و، ئه‌وی دی كاروباری لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی.
مادده‌ی شه‌شه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات له ئاڕاسته كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتیی كاروباری ئیداری و دارایی رێكخستندا له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌دا كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێت.
مادده‌ی چل و پێجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌مانه خواره‌وه به‌پێڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن. 1ـ ئه‌و كاروبارانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به رابه‌ری كردنی قوتابیان و ئاراسته كردنیان له ڕووی زانستی و په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هزری و چاودێری كردنیان و ده‌سنیشان كردنی ئه‌رك و به‌رزه‌فتكردنیان و ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه بۆ خوێندن و زه‌ماله‌كان و رێكخستنی مۆڵه‌ته‌كانی ده‌رس خوێندن و هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به كاروباری زانستی و په‌روه‌رده‌یی دیكه . 2ـ پله پێدانی زانستی به ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه. 3ـ یارمه‌تیدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و دانان و وه‌رگێڕان. 4ـ هه‌یكه‌لی كاری ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه. 5ـ خوێندنی باڵا. 6ـ مه‌رجه‌كانی كردنه‌وه‌ی ده‌زگا زانستیه باڵاكانی ئه‌هلی. 7ـ ئه‌رك و پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت و ده‌رخستنی كار‌و فرمانه‌كانی.
مادده‌ی چل و حه‌وته‌م: زانكۆكان و ده‌سته‌كان بۆیان هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌زموونه زانستی و پیاده كردنه‌كانیان و مه‌شقی قوتابیان، په‌نا ببنه به‌رهه‌موو لایه‌نێكی پسپۆڕ له فه‌رمانگه‌كانی فه‌رمی هه‌رێم و كه‌رتی تایبه‌ت و ده‌بێ ئه‌و فه‌رمانگایانه‌ش ئاسانكاری و یارمه‌تی پێویست بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م كاره پێشكه‌ش بكه‌ن.
مادده‌ی په‌نجاو یه‌كه‌م: یاسای ژماره(33)ی ساڵی 2004ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة