المواد القانونية
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه ده‌خرێته به‌ركارو له (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه .
مادده‌ی بیسته‌م: كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌رخان كراوی سووده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران(20%).
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، له‌م یاسایه‌دا، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م- هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان- عیراق. دووه‌م- یه‌كێتی: یه‌كێتیی دادوه‌رانی هه‌رێمی كوردستان- عیراق. سێیه‌م- ده‌سته‌ی گشتی: ده‌سه‌ڵاتی باڵای یه‌كێتییه‌كه‌یه، هه‌موو ئه‌و دادوه‌ره ئه‌ندامانه‌ی كه تێیدا تۆماركراون ده‌گرێته‌خۆ. چواره‌م- ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتییه‌كه‌یه.
ماددەی دووەم : ماددەی شەشەم هەمواردەكرێ وبه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دەخوێندرێته‌وه
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستاندا ده‌خرێته كار.
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كێتی كه سایه‌تییه‌كی یاساییه‌و، سه‌ربه‌خۆییه‌كی دارایی و كارگێریی هه‌یه.
مادده‌ی سیازده: بۆ هه‌ر ئیجازه‌پێدانێكی لانه‌یه‌كی گه‌شتیاری یان تازه‌كردنه‌وه‌ی ئیجازه‌كه‌ی به‌پێی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه مزه‌ی ساڵانه‌ی لێ ده‌سه‌ندرێ: 600000 شه‌ش سه‌د هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گه‌شتو گوزاری ده‌گمه‌ن. 450000 چوار سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گه‌شتو گوزاری پله یه‌ك. 300000 سێ سه‌د هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گه‌شتو گوزاری پله دوو. 150000 سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گه‌شتو گوزاری پله سێ. 75000 حه‌فتاو پێنج هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گه‌شتو گوزاری پله چوار. 38000 سی و هه‌شت هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گه‌شتو گوزاری پله پێنج.
مادده‌ی یه‌كه‌م : بڕگه‌ی(2)ی مادده‌ی یه‌كه‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێ و، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی.
مادده‌ی دووه‌م: ده‌سته‌واژه‌ی (وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی) له هه‌ر جێگایه‌كی یاسای ژماره (7)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)دا‌و له هه‌ر یاسایه‌كی دیكه‌شدا هاتبێ، ده‌سته‌واژه‌ی (وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی) جێگای ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1-ئینتیمای یه‌كێتیی به‌وه ده‌بێ كه داوایه‌كی نووسراو به به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویسته‌وه پێشكه‌ش بكرێت به لقه‌كانی یه‌كێتی یان به لیژنه‌یه‌ك له لیژنه‌كانی. 2-داواكان ده‌درێن به لیژنه‌كانی گوند و ناحیه‌كان، ئه‌وانیش هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی قه‌زای ده‌كه‌ن. ده‌شبێ له ماوه‌ی (15) رۆژدا (كه له رۆژی تۆمارکردنی داواكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا) سه‌یر بكرێ و ببڕدرێته‌وه و، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه ماوه‌یه تێپه‌ری و داواكه نه‌بڕدرا بوو ئه‌وه له‌و باره‌دا به قبوڵكراو له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ. 3-لیژنه‌ی قه‌زا و لیژنه باڵاتره‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به بڕیارێكی هۆدار داواكه بده‌نە دواوه و خاوه‌نی داواكه‌ش بۆی هه‌یه له ماوه‌ی (30) رۆژدا (كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وە ده‌ست پێ ده‌كا) له دادگای ته‌مییز تانه له بڕیاره‌كه بدات، ئیدی بڕیار بڕیاری دادگاكه‌یه‌وه ده‌بڕدرێته‌وه. 4-ره‌سمی ئینتیمای ئه‌ندام (25) دیناره.. 5-ئابوونه‌ی به‌شدار بوونی ساڵانه (20) دیناره به‌مه‌رجێ هه‌موو ساڵێ به‌ر له كۆتایی مانگی شوبات بدرێ به یه‌كێتییه‌كه. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێ له كات و ساتی خۆیدا ئابوونه‌كه‌ی نه‌داو دواكه‌وت ئه‌وه له‌و باره‌دا غه‌رامه‌ی (50%)ی ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه‌ی له‌سه‌ر زیاد ده‌كرێ، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو دواكه‌وت و سێ ساڵی بانه و بان یه‌ك به‌بێ مه‌عزەره‌تێكی به‌جێ نه‌یدا، ئه‌وه له‌و باره‌دا سیفه‌تی ئه‌ندامیه‌تی نامێنێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كێتی جوتیاران له‌مانه پێك دێت: 1-لیژنه‌گه‌لی گونده‌كان. 2- لیژنه‌گه‌لی ناحیه‌كان. 3- لیژنه‌گه‌لی قه‌زاكان. 4-لقه‌كانی یه‌كێتی له پارێزگاكان. 5- لیژنه‌ی زه‌پتی. 6-مه‌كته‌بی ته‌نفیزی. 7-كۆنگره.
ماده‌ی دوازده: ده‌سته‌ی لق له پارێزگادا له پێنج ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت و هه‌ر سێ ساڵ جارێك له لایه‌ن لیژنه گه‌لی قه‌زاكان و سه‌رۆكانی لیژنه گه‌لی ناحیه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێ، ئیدی ده‌سته‌ی لق له ناو ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و لێپرسراوی دارایی بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ.
مادده‌ی یانزده‌م: وه‌زیری كشتوكاڵ بۆی هه‌یه ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی نۆیه‌م: لیژنه‌ی ناحیه: له سێ ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت و له لایه‌ن سه‌رۆكه‌كانی لیژنه گه‌لی گونده‌كانه‌وه هه‌ر سێ ساڵ جارێك هه‌ڵده‌بژێردرێن و لیژنه‌كه‌ش له ناو ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا سه‌رۆكێك بۆ خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن.
مادده‌ی چوارده: ئه‌م ده‌زگایه بوجه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، به‌لایه‌نی كه‌م، سێ مانگ به‌ر له ده‌ست پێكردنی ساڵی دارایی پێشكه‌شی ده‌كات به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، تا له چوارچێوه‌ی بوجه‌ی هه‌رێمدا ته‌سدیقی بكات .
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ستی له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، بۆ ئه‌م یاسایه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی - عیراق. 2. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 3. ده‌زگا: ده‌زگای گشتیی گه‌شتو گوزار له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا. 4. سه‌رۆكی ده‌زگا: سه‌رۆكی ئیداری ده‌زگای گشتیی گه‌شتو گوزار له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا. 5. مه‌به‌ستی گه‌شتو گوزار: مه‌به‌ست: حه‌وانه‌وه‌یه، بووژانه‌وه‌یه، وه‌رزشه، گه‌شته، دڵكردنه‌وه‌یه، راوه‌و دیتنی جێگا دێرینه‌كانی مێژوو ئاسه‌وارو دیمه‌نی سروشت و، بزاڤی رابواردنی دیكه. 6. لانه‌ی گه‌شتو گوزار: ئه‌و شوینانه‌ی كه مه‌به‌ستی گه‌شتو گوزاری تێدا مه‌یسه‌ر ده‌بێ، به‌نموونه، وه‌ك: ئوتێل، خواردنگه، گازینۆ، مه‌نزڵگه‌و جێگای رابواردنی دیكه. 7. ناوچه‌ی گه‌شتو گوزار: ئه‌و جێگایانه‌یه كه یارای ئه‌وه‌ن بزاڤی گه‌شتو گوزاریان تێدا بكرێ و مه‌به‌ستی گه‌شتو گوزاریان تێدا بێته‌دی.
مادده‌ی دووه‌م: به‌پێی ئه‌م یاسایه هه‌وارگایه‌كی گشتی بۆ گه‌شتو گوزار داده‌مه‌زرێ و پێی ده‌گوترێ (ده‌زگای گشتیی گه‌شتو گوزار له هه‌رێمی كوردستانی عێراق)و فرمانبه‌رێك به پله‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا ئه‌م ده‌زگایه به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌یوه‌سته‌و، كارمه‌نده‌كانیشی به بڕیاری سه‌ره‌ك وه‌زیران داده‌مه‌زرێن.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی ده‌بێ هه‌ندێ قه‌رزی درێژخایه‌ن به بێ سوودی یاسایی، (الفئده القانونیه)بدا به لیژنه بۆ هه‌ڵسووراندنی كاروباری به مه‌رجێ به پێی توانای لیژنه به قستی ساڵانه بیداته‌وه.
مادده‌ی هه‌ژده: 1-له كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزیدا (نیصاب) به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی دێته‌جێ و بڕیاره‌كانیشی به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چێ. ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش هاوتا بوون، ئه‌وه له‌و باره‌دا ده‌نگی سه‌رۆك بۆ كام لایان بێت، هی ئه‌وه. 2-ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌ك دەبێ ببێ، جێگای سه‌رۆك چۆڵ بوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا جێگره‌كه‌ی جێگای ده‌گرێته‌و، جا ئه‌گه‌ر جێگای جێگره‌كه‌ش چۆڵ بوو، ئه‌وه له‌م باره‌دا سكرتێر جێگای ده‌گرێته‌وه. 3-ئه‌گه‌ر، به‌جارێ، جێگای سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و سكرتێریش چۆڵ بوون، ئه‌وه له‌و باره‌دا یه‌كێ له ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به ده‌نگدانی نهێنی جێگای ده‌گرێته‌وه. 4-ئه‌گه‌ر جێگای زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی چۆڵ بوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ده‌بێ له ماوه‌ی دوو مانگدا هه‌وڵ بدات كۆنگره‌یه‌ك ببه‌ستێ یان زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی پێشتر بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بانگهێشت بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی رێسای ئه‌و ده‌قانه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتووه كه‌سانێ هه‌ڵبژێرن جێگای ئه‌وان بۆ باقیمه‌نی ماوه‌كه پڕبكه‌نه‌وه به مه‌رجێ باقی مه‌نی ماوه‌كه له (6) مانگ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی دوانزه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێت پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة