المواد القانونية
مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: ده‌رمانسازی مه‌شق كردوو بۆی هه‌یه له دوای ده‌وامی ره‌سمی له ده‌رمانخانه ئه‌هلییه‌كان ئیش بكا، وه به‌رپرسێتی وه‌ربگرێ ته‌نها پێش ئه‌وه‌ی به (تدرج) بوونی پزیشكی بگا دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی سه‌ندیكا و ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ی كه له‌وێدا كار ده‌كا.
مادده‌ی سی و دوو: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: ده‌رمانساز بۆی هه‌یه دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له سه‌ندیكا، شیكردنه‌وه‌ی ده‌رمانسازی و كیمیاوی و (نه‌خۆشی- كیمیاوی) له باتی ده‌رمانسازی بكا، دوای ته‌واوكردنی خولێكی تاقیگه‌یی كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه مۆله‌تی پێ درا بێت.
مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌ت به به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی ئه‌و كارانه ده‌كا: 1-دانانی ئه‌و سیاسه‌ته په‌روه‌رده‌یییانه‌ی په‌یوه‌ندی یا له مه‌یدانه‌كانیه‌وه هه‌یه به مه‌رجێك له سروشتی كۆمه‌ڵگای كوردستان له پێویستییه‌كانی و خواسته‌كانی پێشكه‌وتنی یه‌وه وه‌رگیرابن و ده‌شبێ تایبه‌تمه‌ندیتی نه‌ته‌وایه‌تی و كه‌یایه‌تی یه‌كانیان تێدا له‌به‌ر چاو بگیرێ، هه‌ر ده‌بێ وه‌هاش له‌سه‌ر بنچینه هه‌لی چۆن یه‌كی دارێژرابن كه ببنه مایه‌ی كیفایه‌تی سیسته‌می فیێركاری. 2-مسۆگه‌ر كردنی توانای ئاده‌میزادی و مادی خواسته‌كانی هونه‌ری و رێك وپێكیی پێویست بۆ جێ به‌جێ كردنی نه‌خشه‌كانی په‌روه‌رده هه‌ڵسه‌نگاندنیان. 3-كردنی زمانی كوردی به زمانی خوێندن له گشت پله‌كاناد. 4-كردنی زمانی كه‌مایه‌تی یه‌كان به زمانی فێركردن له پله‌ی سه‌ره‌تاییدا بۆ كور و كاڵانیان له‌و ناوچانه‌ی كه تیاید ا نیشته‌جێن، به مه‌رجێ فێركردنی زمانی كوردی تیایدا ئیلزامه بی.
مادده‌ی چواره‌م: مادده‌ی (21) له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه له‌جێگای داده‌نرێ: به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌گه‌لی رابردوو، ده‌سته ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌دات: 1-مووچه‌ی مانگانه كه له (500) پێنج سه‌د دینار كه‌متر نه‌بێ بۆ خاوخێزانی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی كه به‌هۆی بزاڤی رزگاریخوازی كورده‌وه شه‌هید بوون. 2- مووچه‌ی مانگانه كه له (250) دوو سه‌دو په‌نجا دینار كه‌متر نه‌بێ بۆ خاوخێزانی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی كه دوای ده‌ست به‌رداربوونی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زی له به‌ڕێوه‌بردنی كوردستان واتا دوای 23/10/1991 مردوون تا ده‌رچوونی یاسای ژماره (18)ی ساڵی (1999)ی سندوقی خانه‌نشینی پارێزه‌ران.
مادده‌ی بیسته‌م : یه‌كه‌م : ده‌سته‌ی به‌رزه‌فتكردنی هه‌رێم سه‌یری ئه‌و داوایانه ده‌كات كه فه‌رمانبه‌ر به پێی حوكمه‌كانی یاسای خزمه‌تی شارستانی پێشكه‌شی ده‌كات. دووه‌م: بڕیاری ده‌سته قابیلی تانووت لێدانه له‌لای ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی (15) پازده رۆژ له رۆژی دوای پێرا گه‌یاندنی. سێیه‌م: بڕیاری ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌ن كه له ئه‌نجامی تانووت لێكدانه‌كه ده‌رده‌چێ بنبڕه. چواره‌م: ئه‌و داوایانه‌ی كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) دا هاتوون به پێی حوكمه‌كانی یاسای دادبینی شارستانی سه‌یر ده‌كرێن.
مادده‌ی هه‌شته‌م: هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان ده‌بێ له ماوه‌ی یه‌ك مانگ دا له رۆژی سه‌لماندنی بوودجه‌وه تاك تاكی (مفردات) بوودجه كه به‌سه‌ر جۆره‌كاندا (انواع) دابه‌ش بكه‌ن.
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌بێ وه‌زیری دارایی و ئابووری له ماوه‌یه‌كدا كه له رۆژی سه‌لماندنی ئه‌و یاسایه‌وه له یه‌ك مانگ تێپه‌ر نه‌كا رێنماییی پێویست بۆ دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رف كردن له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ریه‌تییه‌كانی میرییه‌وه ده‌ربكا.
مادده‌ی دووه‌م: بڕگه (3) له مادده‌ی (5)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: 3- (15%)ی ئه‌و مزوكرێیه‌ی به پارێزه‌ر ده‌درێ له‌و ده‌عوایانه‌دا كه لیژنه‌ی به‌شكردنی ده‌عواكان به‌پێی یاسای پارێزه‌رایه‌تی پێی ده‌سپێرێ.
مادده‌ی یازده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه و له رۆژی 1/1/1993 وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی نۆیه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌دا ورده‌كاری میلاكه‌كانی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان – عیراق بۆ ساڵی دارایی 2008 رێك ده‌خات و په‌سه‌ندی ده‌كات له‌به‌ر رۆشنایی پاره‌ی تێچوونی مووچه‌كان كه له بودجه‌دا په‌سه‌ند كراون.
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌گه‌ر ساڵی دارایی دواكه‌وت بووجه‌كه‌ی نه‌سه‌لمێنرا بوو بۆی هه‌یه تا كاتی سه‌لماندنی بووجه نوێیه‌كی به بڕیاری وه‌زاره‌تی دارایی كار به بووجه‌ی رابردوودا بكا.
مادده‌ی بیست و دوو: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)ـه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست و یه‌ك: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی چواره‌م: أ-وه‌زیری دارایی و ئابووری ده‌سه‌ڵاتی گواستنه‌وه‌ی له سنووری (اعتماد)ی یه‌ك بابدا ده‌درێتێ جگه له به‌شی (فصل) مووچه كه ده‌شێ بۆی بگوازرێته‌وه و نابێ لێ ی بگوازرێته‌وه. ب-سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی بۆی هه‌بیه گواستنه‌وه له سنووری بوودجه تایبه‌تییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ندا بكا.
مادده‌ی بیست: كار به هیچ ده‌قی یاسایه‌كی تر یان بڕیارێك ناكرێ كه پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێ.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: پێویسته كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسییه‌كان له ماوه‌ی زیاتر نه‌بێ له نه‌وه‌د رۆژ پێك بهێنرێ له دوای په‌سندكردنی ئه‌م یاسایه‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: پێدانی پێشینه به (لاوان یان به كۆمه‌ڵه لاوێكی به‌شداربوو) به‌پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه ده‌بێت: 1- پێویسته لاو بێت و هاووڵاتی و نیشته‌جێی هه‌رێم بێت. 2- نابێت كارمه‌ند بێت له ده‌زگا حكومیه‌كان. 3- پێویسته خاوه‌ن توانای دارایی لاواز یان سنووردار بێت. 4- هه‌ڵسه‌نگاندنی سوودی ئابووری ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی به‌نیازه ئه‌نجامی بدات، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی سندووقه‌وه ده‌كرێت. 5- ده‌بێ پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ندووقه‌وه تۆمار بكرێت. دووه‌م: پێدان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێشینه‌كه به‌پێی ئه‌و به‌رزه‌فتانه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ندووق ده‌بێت.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: له پێكهاته‌ی كۆمسیۆندا زامنی هاوسه‌نگی ده‌كرێ له نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة