المواد القانونية
مادده‌ی بیست و پێنج: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی هه‌ژده: بڕیاره‌كانی دادگای بیدائه له‌و حاڵه‌تانه‌دا كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی (16،17)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه یارای ئه‌وه‌یه له ماوه‌ی (15) رۆژدا كه له رۆژی دواتری ته‌بلیغه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا تانه‌ی لێ بدرێ.
مادده‌ی بیست: هه‌ر رێكخراوێك به پێچه‌وانه‌ی ئیلتیزامات و پێكهاتنی كه له‌ناو هه‌رێم یا له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌ستبێتی پرۆژه‌كانی جێبه‌جێ بكات، ئه‌وه، له‌و باره‌دا وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و یاساكارپێكراوه‌كانی دیكه ئه‌و رێكخراوه بداته دادگا.
مادده‌ی بیست و یه‌ك: رێكخراو بۆی هه‌یه، دوای ره‌زامه‌ندی وه‌زیر لق له پارێزگاكانی هه‌رێم یان ده‌ره‌وه‌یدا بكاته‌وه.
مادده‌ی بیست و دوو: كاروباری رێكخراوه مرۆییه غه‌یره حكومییه بیانیه‌كانی ناو هه‌رێم به پێره‌وێك كه سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆیانی داده‌نێ رێك ده‌خرێ.
مادده‌ی بیست و سێ: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به ركار.
مادده‌ی بیست و شه‌ش: ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی پێنجه‌م: پێویسته كۆمه‌ڵه رێباز و هۆی دیموكراتی وئاشتیی بگرێته به‌ر بۆبه‌دی هێنانی مه‌به‌سته‌كانی به پێی یاسای ڕه‌چاوكراو.
مادده‌ی دووه‌م: 1/ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی كه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه داده‌مه‌زرێن كه‌سیتیه‌كی مه‌عنه‌وی ده‌بێ و ده‌توانێ هه‌موو كاروچالاكییه‌كی خۆی بنوێنێ و بۆی هه‌یه ماڵ و موڵكی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه‌ی له پێناوی به‌دی هێنانی مه‌به‌سته‌كانی خۆی هه‌بێ. 2/كۆمه‌ڵه ناتوانێ ببێته كه‌سیه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی تاكو پێڕه‌وی ناوخۆی له رۆژنامه‌ی ره‌سیمدا له‌سه‌ر داوای خۆی بڵاونه‌كرێته‌وه.
مادده‌ی سێ یه‌م: سه‌رۆك یا ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌سته‌ڵاتی پێ ده‌دات نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه د‌كات له‌به‌رده‌م دادگا و لایه‌نه ره‌سمی و ناره‌سمیه‌كاندا.
مادده‌ی شه‌شه‌م: كۆمه‌ڵه مافی كۆبوونه‌وه وخۆپیشاندان و مانگرتن و میهره‌جان و ئاهه‌نگ سازدان و په‌یداكردنی هۆیه‌كانی راگه‌یاندن به پێی یاسا په‌یڕه‌وكراوه‌كان هه‌یه.
مادده‌ی دووه‌م: 1. به پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكایه‌ك داده‌مه‌زرێندرێ به ناوی سه‌ندیكای ده‌رمانسازی له هه‌رێمدا و كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆی دارایی و به‌رێوه‌بردنی ده‌بێ، باره‌گاكه‌شی له پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ و بۆی هه‌یه لق له ناوه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێمدا بكاته‌وه. 2. سه‌ندیكا له‌سه‌ر داواكاریه‌ك پێك ده‌هیێنرێ، كه ئه‌وانه‌ی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن به لایه‌نی پسپۆر، له (15) كه‌س كه‌متر نه‌بن و، له حه‌وت ساڵیش كه‌متر نه‌بێ ده‌ستیان دانبێته ئه‌و پیشه‌یه و، به ده‌سته‌ی ئاماده‌كار داده‌نرێن بۆ به‌رێوه‌بردنی كاره‌كانی سه‌ندیكا تاكو هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م: برگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ی سی و چواره‌مین هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت: 1. بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن سه‌باره‌ت به ئه‌دا كردنی فرمانه‌كانی كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان گرتووه و پێویستی به سه‌رف كردنی بڕه پاره نییه شیاوی لاری بوون (اعتراض) لێ گرتنه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردنه‌وه له رۆژی گه‌یشتنی بڕیاره‌كه‌وه بۆی، وه‌زیر مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه جیبه‌جێ كردنی ئه‌م بریارانه رابگرێت و بۆ ماوه‌یه‌ك كه له پازده رۆژ تێپه‌ر نه‌كات به مه‌به‌ستی دیراسه‌ت كردنی و بریار دانی ئه‌وه‌ی پێویسته له باره‌یه‌وه بكرێت.
مادده‌ی نۆیه‌م: بڕگه‌ی پێنجه‌می مادده‌ی سی و هه‌شت هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت: پارچه زه‌وییه‌كانی نیشته‌جێ بوونی سه‌ر به شاره‌وانی له یاسای به‌رقه‌راری فرۆشتن و به‌كرێدانی موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت به‌ده‌ر ده‌كرێت.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: ده‌رمانسازی مه‌شق كردوو بۆی هه‌یه له دوای ده‌وامی ره‌سمی له ده‌رمانخانه ئه‌هلییه‌كان ئیش بكا، وه به‌رپرسێتی وه‌ربگرێ ته‌نها پێش ئه‌وه‌ی به (تدرج) بوونی پزیشكی بگا دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی سه‌ندیكا و ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ی كه له‌وێدا كار ده‌كا.
مادده‌ی پێنجه‌م: جێبه‌جێ كردنی بڕگه‌ی (ه) له مادده‌ی (50)ی یاساكه له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق راده‌گیرێت و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: ه- مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌واوی نه‌خۆشی و مووچه‌ی خانه‌نشینی به‌شه‌كی له بری ناتواناییه‌ك كه یه‌كسانه به (75%) و به‌ره‌و ژوور له ناتوانایی ته‌واو، له كاتی مردنی خانه‌نشینه‌كه‌دا ده‌خرێته سه‌ر میراتگری، هه‌رچی مووچه‌ی خانه‌نشینی به‌شه‌كیی نه‌خۆشییه له بری ناتواناییه‌كی كه‌متر له (75%) له ناتوانایی ته‌واو، ئه‌وا له كاتی مردنی خاوه‌نه‌كه‌یدا به یه‌كجاری ده‌بڕێت.
سێیەم: سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆی هەیە رێنماییەگەلی پێویست بۆ سانا كردنی بەركارخستنی حوكمەكانی ئەم بڕیارە دەربهێنێ.
مادده‌ی یازده‌م: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی ده‌یه‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی هه‌شته‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة