المواد القانونية
مادده‌ی پێنجه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه پاش تێپه‌ڕبوونی سی رۆژ له‌رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی یازده‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت.
یەكەم: ئەو هێزانەی كە سەر بە وەزارەتی ناوخۆن لە ژێر فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ جموجۆڵیان پێ دەكرێت.
المادة 53 – لا يوجد نص لهذه المادة في القانون المزود.
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌و قه‌رزه نه‌گۆڕانه‌ی له ده‌فته‌ری تۆماری موڵكداری دا له‌سه‌ر ئه‌وموڵكه هه‌ن كه ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه و له ئه‌ستۆی كڕیاره‌كه‌دان له‌و پاره‌یه ده‌رده‌كرێن كه له ئه‌نجامی جێ به‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دا ده‌یكه‌وێته ئه‌ستۆی خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه و ئه‌گه‌ر به‌شی نه‌كرد خاوه‌ن قه‌رز بۆی هه‌یه دوای ماڵی تری قه‌رزاره‌كه بكه‌وێ.
مادده‌ی دووه‌م: ئه‌نجامه‌كانی به‌جێهێنای حاڵه‌ته‌كانیی ئه‌و ده‌ست به‌سه‌رداگرتن وحیجزكردنه‌وه‌ی له مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌و یاسایه‌دایه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه چاره‌سه‌رده‌كرێ: 1/أ/ ئه‌و ماڵه حیجزكراوانه‌ی هێشتا به‌ناوی خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كانیانه‌وه‌ن ده‌درێنه‌وه ده‌ستیان. ب/ئه‌و ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوانه‌ی نه‌فرۆشراون به‌ناوی خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كانیانه‌وه تۆمارده‌كرێنه‌وه. 2/ئه‌گه‌ر ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كان كه‌تبوونه لای كه‌سانێك كه له پێش راپه‌رینه‌وه یا له دوایی دا كوردستانیان جێ هێشتووه و چوونه‌ته پاڵ حكومه‌ت به‌ناوی خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كانیانه‌وه تۆمار ده‌كرێنه‌وه. 3/ئه‌گه‌ر موڵكه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه فرۆشرابێ وهێشتاش هه‌ر به‌ناوی كڕیاری یه‌كه‌مه‌وه بێ وهیچ گۆڕینێكی تێدا نه‌كردبێ به‌ناوی خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌وه تۆمار ده‌كرێته‌وه وئه‌م كریاره مافی ئه‌وه‌شی نییه داوای پاره‌ی كڕینه‌كه‌ی له خاوه‌نی موڵكه‌كه بكاته‌وه. 4/ ئه‌گه‌ر موڵكه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه كه‌لاوه‌یه‌كی چۆڵ بووبێ و كڕیاری یه‌كه‌م خانووبه‌ره‌ی تێدا كردبێ خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه‌ی كه‌لاوه‌كه سه‌رپشك ده‌كرێ كه یا خانووبه‌رهً‌كه به‌و پاره‌یه هه‌ڵگرێته‌وه كه له وه‌ختی بیناكردنیدا تێی چووه یا نرخی كه‌لاوه‌كه به پێی رۆژی كارپێكردنی ئه‌م یاسایه‌دا له كڕیاری یه‌كه‌م وه‌ربگرێ. 5/ئه‌گه‌ر ئه‌و خانووبه‌ره موڵكی خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه بووبێ و كڕیاری یه‌كه‌م رووخاندبێتی وخانووبه‌ری تری له جێگه‌ی دروست كردبێ و نرخی خانووبه‌ره رووخێنراوه‌كه‌ی به پێی ڕۆژی كارپێكردنی ئه‌م یاسایه لێ وه‌رده‌گیرێ و خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌ش به پێی بڕگه‌ی (4)ی ئه‌م مادده‌یه سه‌رپشك ده‌كرێ. 6/ئه‌گه‌ر كڕیاری یه‌كه‌می موڵكه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه (فچله) یه‌كێ له لایه‌نێكی ره‌سمی كرێ بێ و خستبیتیه‌سه‌ری (فچله) كه به‌نرخی كڕینه‌كه‌ی له‌و لایه‌نه ده‌كرێته موڵكی خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌ی موڵكه‌كه، هه‌روه‌ها ئه‌و خانووبه‌ره به‌شی له‌سه‌ری دروست كراوه به پێی نرخی ڕۆژی 31/12/1990 ده‌درێتێ. 7/ئه‌گه‌ر موڵكه‌كه له كڕیاری یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستاوده‌ستی كردبوو بۆ كڕیاری تر له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی حوكمه‌كانی تری ئه‌م یاسایه‌دا ده‌گه‌رێنرێته‌وه بۆ خاوه‌نه ئه‌سلییه‌كه‌ی و هه‌ر كڕپاره‌ش مافی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یه بۆ سه‌ر كڕیاری پێش خۆی به‌و پاره‌یه‌ی وه‌ری گرتووه، ئه‌گه‌ریش ئه‌وه بۆ هه‌ر یه‌كێكیان نه‌لوا ئه‌وا حكومه‌تی كوردستان جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌و ته‌نیا كڕیاری یه‌كه‌م نه‌بێ و حكومه‌تیش ده‌بێ بگه‌رێته‌وه سه‌ر كڕیاری پێشوو. 8/ئه‌گه‌ر ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه كه كه‌لاوه‌یه‌كی به‌تاڵ بووبێ و به‌هۆی شووره بونه كردنییه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیرابێ و خاوه‌نه‌كه‌ی چووبێته پاڵ بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد یا به‌و هۆیه‌وه گیرابێ له ماوه‌ی جێ به‌جێ بوونی بڕیاری (ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرش)ی ژماره (1223)ی رۆژی 13/11/1981 چاره‌سه‌ركردنی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌وبڕیاره‌ی سه‌ره‌وه به‌م جۆره ده‌بێ: أ/ئه‌گه‌ر كه‌لاوه‌كه تا كاتی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه هێشتا هه‌ر به‌تاڵ بوو ده‌درێته‌وه به‌خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌ی به‌ناوییه‌وه تۆمارده‌كرێ وهه‌ركریارێكیش مافی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر ئه‌وه‌ی پێش خۆی هه‌یه به‌و پاره‌یه‌ی له بری نرخه‌كه‌یدا داوێتێ. ب/ئه‌گه‌ر كریاری یه‌كه‌می موڵكه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه خانووبه‌ری له‌سه‌ر بیناكرد بوو به بپێی تۆماری موڵكداریی خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه سه‌رپشك ده‌كرێ له نێوان هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی خانووبه‌ره‌كه به نرخه‌كه‌ی یا فرۆشتنی زه‌وییه‌كه به‌خاوه‌نی خانووبه‌ره‌كه به نرخی كاتی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه. ج/ئه‌گه‌ر كه‌لاوه‌كه خانووبه‌ره‌ی له‌سه‌ر كرابێ و به پێی تۆماری موڵكداری كه‌لاوه‌كه به پێی كاتی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه بدا به خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه وهه‌ر كریارێكیش بۆی هه‌یه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر پێش خۆی به‌و پاره زیاده‌یه‌ی ده‌یدا. د/حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه گشت ئه‌و كێشانه ده‌گرێته‌وه كه تایبه‌تن به ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی كه‌لاوه به‌هۆی شووره‌بوونه‌كردنیه‌وه كه‌له‌وه‌و به له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنانه‌وه‌ی به پێی مادده‌ی نۆیه‌می یاسای ژماره (16)ی ساڵی1992 پێكهاتبوون بڕیاریان تیادا ده‌رچووه، ئیتر سا گه‌یشتبنه پله‌ی بنبڕ یا نه‌گه‌یشتبن."6"
نۆیەم: پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران پێڕەو و رێنماییی پێویست بۆ ئاسان جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە دەربكات.
مادده‌ی ده‌یه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.
یازدەیەم: لەسەر ئەنجوومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكان پێویستە حوكمەكانی ئەم بڕیارە جێبەجێ بكەن.
مادده‌ی یازده‌یه‌م: ده‌بێ وه‌زیره پیوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له‌ڕۆژی بڵاوكردنه‌ویه‌وه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و داوایانه ده‌گرنه‌وه كه له‌به‌رده‌م دادگا تایبه‌تیه‌كان به‌پێی یاسای سه‌ره‌وه بینراون و بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له‌باره‌وه ده‌رنه‌چووه. دووه‌م: ڕاگرتنی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌و داوایانه ده‌رچوونه كه یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2008 ده‌یانگرێته‌وه و بڕیاره‌كانی چۆڵ كردنیان جێبه‌جێ نه‌كراوه، هه‌تا 15/7/2012.
مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌یه‌ك به رێزبه‌ندی (سێیه‌م) ده‌خرێته سه‌ر مادده‌ی دووه‌می یاسایه‌كه و به‌م جۆره‌ی دادێ: (سێیه‌م: لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار په‌یوه‌ست ده‌بن به دابین كردنی خزمه‌تگوزاریی بنه‌ڕه‌ت بۆ یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بوون.
پێنجەم: حكومەتی هەرێم پاداشتی خانەوادەی شەهیدان و چارەسەری بریندارەكان بكات.
شەشەم: ئەم بریارە لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمی (وەقائعی كوردستان)دا جێبەجێ دەكرێت.
مادده‌ی پێنجه‌م: ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه پێك دێ كه پابه‌ندیی خۆیان به‌جێ گه‌یاندووه.
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌سته‌ی ئیداری ئه‌م ئیش و كارانه ده‌كات: یه‌كه‌م: داواكانی به ئه‌ندام بوون بۆ یه‌كێتی قبوڵ ده‌كا، یان ره‌تی ده‌كاته‌وه. هه‌ر كه‌سێكییش داواكه‌ی قبوڵ نه‌كرا بێ، بۆی هه‌یه، له ماوه‌ی(30)سیی رۆژ له رۆژی ده‌رچوونی بریاری قبوڵنه‌كردنه‌كه‌وه‌ی، له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان تانه له بڕیاره‌كه بدات. بڕیاری ئه‌م دادگایه‌ش كه دوای ئه‌و تانه‌لێدانه ده‌رده‌چێ، بڕیارێكی بنبڕه. دووه‌م: پارێزگاری له سامانی یه‌كێتییه‌كه ده‌كاو، وه‌ده‌ستیان دێنێ و، له دارایی به‌رده‌ست، خه‌رجی پێویست ئیقرار ده‌كاو، به بڕیاری ده‌سته‌ی ئیدارییش نه‌بێ، ناشێ ده‌ستكاریی سامانی یه‌كێتییه‌كه بكرێ. سێیه‌م: راپۆرتی ساڵانه، له‌باره‌ی بزاڤی یه‌كێتی و ئیش و كاری یه‌كێتییه‌وه ئاماده ده‌كات.
مادده‌ی هه‌شته‌م: ده‌سته‌ی ئیداری، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا كه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یدا، سازی ده‌دا، سه‌رۆكێك و جێگری سه‌رۆك و به‌رپرسێكی دارایی له نێو ئه‌ندامانی خۆیدا هه‌ڵده‌بژێرێ.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة