المواد القانونية
مادده‌ی بیست و چواره‌م: یه‌كه‌م: ده‌كرێت چاره‌سه‌ریی له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی به‌سه‌ر نه‌خۆشی ده‌روونیی ملكه‌چ بۆ چوونه‌ژووره‌وه‌و چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی بسه‌پێنرێت ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه هاتنه‌كایه‌وه: 1- باری نه‌خۆشی ده‌روونی رێگه بدات به به‌رده‌وامبوونی چاره‌سه‌ریی به‌بێ پێویستی مانه‌وه له دامه‌زراودا. 2- ئه‌گه‌ر ڕاگرتنی چاره‌سه‌ری ببێته مایه‌ی تێكچوونی باری نه‌خۆشی ده‌روونی. 3- باری نه‌خۆشه‌كه نه‌بێته مایه‌ی مه‌ترسیێكی زل له‌سه‌ر ژیانی نه‌خۆش یان سه‌لامه‌تی یان ژیانی كه‌سانی تر. 4- ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه مێژووێكی ناسراوی هه‌بوو له ناڕێكی له وه‌رگرتنی ئه‌و ده‌رمانه ده‌روونییانه‌ی بۆی نووسراون به‌جۆرێك ببێته هۆی تێكچوونی باره‌كه‌ی و چوونه‌ژووره‌وه‌و چاره‌سه‌ریی زۆره‌كه‌ی له یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی. 5- هه‌ڵسه‌نگاندنێكی پزیشكی به‌مه راسپارده بكات. 6- ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكه‌دا. دووه‌م: پێویسته ماوه‌ی چاره‌سه‌ریی ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی له شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێت و ده‌كرێت پاش ڕه‌زامه‌ندی لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونیی پارێزگا درێژبكرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و دوو: 1- كۆلێژ ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێت كه بریتیه له هه‌یئه‌ی زانستی و ئیداری و دارایی و، له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: أ- عه‌میدی كۆلێژ سه‌رۆك ب- سه‌رۆكانی به‌ش و لقه زانستیه‌كان له‌و كۆلێژانه‌دا كه به‌شی زانستیان تێدانییه ئه‌ندامن ج- یاریده‌ده‌رانی عه‌مید ئه‌ندامن د- دوو ته‌دریسی له كۆلێژه‌كه، هه‌یئه‌ی ته‌دریسی هه‌ڵیانده‌بژێرن ئه‌ندامن ه- به‌ڕێوه‌به‌رانی ناوه‌نده‌كانی لێكۆلینه‌وه‌ی سه‌ر به‌كۆلێژه‌كه ئه‌ندامن 2- ئه‌نجومه‌نی كۆلیژ بۆی هه‌یه ئه‌ندامێ بۆ خۆی زیاد بكا له وه‌زاره‌تێكه‌وه بیهێنێ كه په‌یوه‌ندیدار بێت به ئیشه تایبه‌ته‌كانی كۆلێژه‌كه‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌سته‌ی گشتی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ده‌ست: یه‌كه‌م: گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕاپۆرتی ئیداری‌و دارایی‌و ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ش ده‌كا، كه له لیژنه‌كانی دیكه‌وه هاتوون و، په‌سندیان ده‌كا. دووه‌م: دیاركردنی ئابوونه‌ی ئه‌ندامێتیو ئابوونه‌ی هاوبه‌شبوونی ساڵانه‌ی ئه‌ندامه‌كان. سێیه‌م: ئیقراركردنی هه‌مواركردنه‌كانی پێڕۆی ناوخۆ‌و، پێشكه‌شكردنی پێشنیاز بۆ هه‌مواركردنی یاساكه. چواره‌م: هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌ن.
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كێتی كه سایه‌تییه‌كی یاساییه‌و، سه‌ربه‌خۆییه‌كی دارایی و كارگێریی هه‌یه.
مادده‌ی بیست و سێ: ئه‌نجومه‌نی كۆلیژ ئه‌م ئیش و سه‌ڵاحییاتانه‌ی خواره‌وه رایی ده‌كات: 1- ئیشه تایبه‌ته زانستییه‌كان: أ- دانانی پلانی وه‌رگرتنی قوتابیان له خوێندنی سه‌ره‌تایی كۆلێژداو پێشنیازكردنی پلانگه‌لی وه‌رگرتنیش بۆ خوێندنی باڵا به‌پێی به‌ش و لقی زانستی و شه‌رتوشروته‌كانی و به‌دواداچوونی وه‌به‌ركارخستنیان. ب- دانانى پلانگەلی تايبەت بة لێکۆڵینەوەی زانستى و دانانى كتێب و وةرگێَران و پەخشكردن و دابينكردنى پێداويستسسةكانى فێركارى و ئەندامانى هةيئەى تەدريسى. ج. دانانی پلانه‌گه‌لی كردنه‌وه‌ی به‌ش و لقی زانستی و ناوه‌نده‌كان (المراكز) هه‌روه‌ها پێشنیازكردن بۆ كردنه‌وه یان تێكه‌ڵكردن یان ئیلغاكردنی به‌ش و لقی زانستی، دابه‌شكردنی به‌رنامه‌كانیش به‌سه‌ر ساڵه‌كانی خوێندندا. د-ئیقرار كردنی پلانگه‌لی به‌شه زانستییه‌كان له‌باره‌ی بانگهێشتنی ئوستاده میوانه‌كان. ه- ئیقرار كردنی عینوانه‌كانی نامه‌زانكۆییه‌كان و ناوه‌زه‌دكردنی لیژنه‌گه‌لی تاقیكردنه‌وه‌ی گشتگیر‌و سه‌رپه‌رشت و هاوپشك (المشارك)و ئه‌نجامه‌كانی گفتوگۆ‌و زیادكردن یان لابردنی بابه‌تگه‌لی دیراسی له دیراساتی باڵادا و، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناوزه‌دكردنی ئیمتیحانده‌ره خارجییه‌كان له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یان لقی زانستی. و- راسپاردن بۆ كردنه‌وه‌ی دیراساتی باڵا‌و به‌رنامه‌و پلانه‌كانی سالاَنة وثلانةكانى پێنج ساڵی و شتی تریش كه ناویان له بڕگه (ه)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه. ز- ئیقرار كردنی وه‌به‌ركارخستنی مه‌شقی هاوینه‌ی ته‌تبیقی زانستی بۆ كۆلێژه‌كه. 2- ئیشه تایبه‌ته ئیدارییه‌كان: أ- سه‌رپه‌رشتی كاروباری كۆلێژ‌و گرنگیدان به بزاڤه جۆراوجۆره‌كانی زانستی و رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی و وه‌رزشی. ب- ئاماده‌كردنی میلاكی كۆلێژ له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی كۆلێژه‌كه به‌ر له كۆتایی ساڵی خوێندن، ئة‌وه‌ش له‌به‌ر رۆشنایی ئةو پێشنیازانه‌ی كه عه‌مید و ئه‌نجومه‌نی به‌شه‌كان یان ئه‌نجومه‌نی لقه‌كان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن. ج- پێشنیازی ئیجازه‌پێدانی دیراسی له‌ناو هه‌رێم بۆ كارمه‌ندانی كۆلێژه‌كه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یان لقی زانستی پێوه‌ندیدار . د- پێشنیازی ئیعاره‌كردنی خزمه‌تی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی یان ئیجازه‌و زه‌ماله‌و بیعسه‌یان بدرێتێ بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یان لقی زانستی پێوه‌ندیدار. ه- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خۆته‌رخانكردنی ئه‌ندامی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی له‌ناوه‌وه یان له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به‌پێی به‌ندو به‌ستی (الضوابط) به‌ركارخراو. و- سه‌پاندنی سزای زه‌بتی (الأنضباطية) به‌سه‌ر قوتابیاندا به‌پێی پێڕۆو رێنماییگه‌لی به‌رده‌ست. ز- سه‌یركردنی هه‌موو كاروبارێكی دیكه له‌كۆلێژدا كه عه‌مید بۆی هه‌واڵه‌ده‌كات. ح- سه‌رپه‌رشتی به‌ركارخستنی پێڕۆو رێنماییگه‌لێ كه په‌یوه‌ندییان به كاروباری زانستی كۆلێژه‌كه‌وه هه‌یه. گ- راسپاردن كه ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و موحازیره‌كان بنێردرێن بۆ خوێندنی باڵا، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئه‌و ژماره‌و پێداویسته‌ی كه به‌ش یان لقه‌كان دیاریان ده‌كه‌ن. ی- پێشنیازی پلان ته‌ئهیلی كادیره زانستی و ئیداریه‌كان. ك- پێشنیازی پلان بۆ په‌یوه‌ندیگه‌لی ڕۆشنبیری دووقۆڵی. ل- ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه لیژنه‌گه‌لێ پێك بهێنێ تا له پیاده‌كردنی ئیش و كاره زانستی و ئیداری دارایی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانیدا یاریده‌ی بده‌ن. 3- ئیشه تایبه‌ته داراییه‌كان: 4- پێشنیازی پلانگه‌لی بوجه‌ی ساڵانه‌و به‌رنامه‌ی هاورده‌ی ساڵانه‌و پلانی وه‌به‌رهێنانی (الأستثمارية) ساڵانه. 5- راسپاردن بۆ ئیقراركردنی حساب و حیسابكاریی كۆتايی كۆلێژ. ج- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر(ته‌صمیم) و نه‌خشه‌و لیستی پاره‌ی ئه‌رك و مه‌سره‌فی ئیش و پڕۆژه‌كانی كه له بوجه‌ی ئاسایی یان له بوجه‌ی وه‌به‌رهێناندا هاتووه، ئینجا ئیحاله‌یان ده‌كاو به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا‌و پێرَۆو شه‌رتوشروتی تایبه‌ت گرێبه‌ستی جێ به‌جێ كردنیان مۆرده‌كا. د- ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی به عه‌میدی كۆلێژ بسپێرێ.
مادده‌ی سی و سێ: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی سی و چوار: ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی سی و چوار: ئه‌نجومه‌نی هه‌یئه ئه‌و ئیشه تایبه‌ت و سه‌ڵاحییاته رایی ده‌كا كه دراون به ئه‌نجومه‌نی زانكۆ‌و ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی (19)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه، به‌جۆرێ كه له‌گه‌لَ بارودۆخی هه‌یئه‌كه‌دا بگونجێ و، بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی بدات به سه‌رۆكی هه‌یئه‌كه.
مادده‌ی دوانزده‌یه‌م: یه‌كه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات) ئه‌م كارانه ده‌كا: 1. توێژینه‌وه له‌و شكایه‌تانه‌ی كه بۆی دێن. 2. جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و راسپارده‌كانی هۆبه‌كان و لێژنه‌كانی سه‌ندیكا. دووه‌م: ده‌بێ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات) ئه‌و مه‌سه‌له‌و كێشانه‌ی كه تاوان پێك دێنن بنێرێت بۆ دادگای تایبه‌تمه‌ند و، ده‌رچوونی حوكمی بێتاوانی یان به‌ردانی رێ له‌وه ناگرێ كه لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات) بڕیاری خۆی له حه‌ق ئه‌و ئه‌ندامه به پێی یاسا بدات.
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌مانه‌ی خواره‌وه مه‌رجن بۆ ئه‌ندامێتی له یه‌كێتیدا: أ- ده‌بێ دادوه‌ربێ له دادگاكانی هه‌رێمدا. ب- داواكارییه‌ك، بۆ هاتنه‌ڕیز، پێشكه‌ش به یه‌كێتیبكات. دووه‌م: أ- ده‌شێ، دادوه‌ره خانه‌نشینه‌كان وه‌ك ئه‌ندام له یه‌كێتییه‌كه‌دا وه‌ربگیرێن. ب- ده‌شێ دادوه‌رانی دادگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش، له یه‌كێتییه‌كه‌دا وه‌ربگیرێن.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: 1. كاره‌كانی لق له لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه به‌رێوه ده‌چێ كه پێك هاتووه له سێ ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ، بۆ ماوه‌یه‌ك موماره‌سه‌ی پیشه‌كه‌یان كردبێت له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ وه به ده‌نگدانی نهێنیش له لایه‌ن ئه‌ندامانی لقه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن. 2. لیژنه له نێوان ئه‌ندامه‌كانی دا سه‌رۆكێك بۆ لق هه‌ڵده‌بژێرێ.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: نابێت چاره‌سه‌ریی كاره‌بایی پێویست بۆ باری نه‌خۆشی ده‌روونی ئه‌نجام بدرێت ته‌نها له ژێر كاریگه‌ری سڕكارێكی گشتی و خاوكه‌ره‌وه‌ی ماسولكه‌كانه‌وه نه‌بێت، ئه‌گه‌ر باری ته‌ندروستی نه‌خۆش رێگه به‌مه بدات و پێویسته ڕه‌زامه‌ندی نووسراو له‌سه‌ر ئه‌مه وه‌ربگیرێت پاڵپشت به ویستێكی ئازاد و پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی تێروته‌سه‌ل له سه‌ر سروشتی ئه‌م چاره‌سه‌رییه‌و مه‌به‌سته‌كه‌ی، و ئه‌و ئاسه‌واره لاوه‌كیانه‌ی له‌وانه‌یه لێی بكه‌ونه‌وه، و چاره‌سه‌رییه جێگره‌وه‌كانی، وه ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی ملكه‌چ بۆ رێكاره‌كانی چوونه‌ژووره‌وه یان چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی ئه‌م جۆره چاره‌سه‌رییه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌و پێویستیش بوو بۆ باره‌كه‌ی ئه‌وا پاش ئه‌نجامدانی هه‌ڵسه‌نگاندنێكی پزیشكی له لایه‌ن لێژنه‌ی پزیشكی پسپۆڕه‌وه، به‌سه‌ری ده‌سه‌پێنرێت.
مادده‌ی سی و یه‌ك: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی بیست و هه‌شت: وه‌زاره‌ت، ساڵانه له كاتی زه‌رووردا ئه‌مانه داده‌مه‌زرێنێ: یه‌كه‌م: ژماره‌یێ بزیشك كه ته‌ئهیل بكرێن له تیمارگای دادگوزاردا دابمه‌زرێن. دووه‌م: ژماره‌یێ یاریده‌ده‌ری پزیشكی كه ته‌ئهیل بكرێن له تیمارگای دادگوزاریدا دابمه‌زرێن.
مادده‌ی دوازده‌م : زانكۆ ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێ كه ده‌سته‌ی زانستی و كارگێریی باڵایه‌تێیدا و له‌مانه پێكدێ: یه‌كه‌م : سه‌رۆكی زانكۆ سه‌رۆكه. دووه‌م : یاریده‌ده‌ره‌كانی سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌ندامن. سێیه‌م : ڕاگره‌كان ئه‌ندامن. چواره‌م : ئه‌ندامێك له ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه‌ی زانكۆ و له غه‌یری كارگێرییه‌كان و به پایه‌یه‌كی زانستی له مامۆستا كه‌متر نه‌بێ و له لایه‌نیه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ڵده‌بژێردری كه له دوو سالأ كه‌متر نه‌بێ ئه‌ندام. پێنجه‌م : به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌ندام. شه‌شه‌م : نوێنه‌رێك له هه‌ر وه‌زاره‌تێك له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌خرێته سه‌ر ئه‌نجومه‌نی خوێندنی ته‌كنیكی له‌وانه‌ی كه به‌لانی كه‌م له ئاستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بن و له هه‌ڵبژاردنیاندا شاره‌زایی وپسپۆڕیی ره‌چاو ده‌كرێ و ئه‌ندامه‌تیان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه و قابیلی نوێكردنه‌وه‌یه. حه‌وته‌م: نوێنه‌ری قوتابیان له‌سه‌ر ئه‌و كاروبارانه‌ی په‌یوه‌ندی پێیانه‌وه هه‌یه، ئاماده‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ده‌بێ.
مادده‌ی دووه‌م: 1. به پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكایه‌ك داده‌مه‌زرێندرێ به ناوی سه‌ندیكای ده‌رمانسازی له هه‌رێمدا و كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆی دارایی و به‌رێوه‌بردنی ده‌بێ، باره‌گاكه‌شی له پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ و بۆی هه‌یه لق له ناوه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێمدا بكاته‌وه. 2. سه‌ندیكا له‌سه‌ر داواكاریه‌ك پێك ده‌هیێنرێ، كه ئه‌وانه‌ی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن به لایه‌نی پسپۆر، له (15) كه‌س كه‌متر نه‌بن و، له حه‌وت ساڵیش كه‌متر نه‌بێ ده‌ستیان دانبێته ئه‌و پیشه‌یه و، به ده‌سته‌ی ئاماده‌كار داده‌نرێن بۆ به‌رێوه‌بردنی كاره‌كانی سه‌ندیكا تاكو هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێ.
مادده‌ی چواره‌م: به پێی ئه‌م یاسایه (په‌یمانگای پزیشكی دادگوزاری) داده‌مه‌زرێ و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێر ده‌بێ و به وه‌زاره‌ته‌وه ده‌به‌سترێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم. 3-وه‌زیر: وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم. 4-په‌یمانگا: په‌یمانگای پزیشكی دادگوزاری.
مادده‌ی سی و دوو: 1. هه‌یئه‌كه سه‌رۆكێكی ده‌بێت خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا‌و، مه‌رته‌به زانستییه‌كه‌شی له ئوستادی یاریده‌ده‌ر كه‌متر نییه‌و خزمه‌تی زانكۆییشی له (10) ده سالأ كه‌متر نییه: له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر و به بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به پله‌ی تایبه‌ت داده‌مه‌زرێ. 2. سه‌رۆكی هه‌یئه باربوَى بوَدةكريَت لةلايةن هه‌ڵگرانی بڕوانامه باڵاكانةوة. 3. سه‌رۆكی هه‌یئه بۆ كاروباری هه‌یئه‌كه سه‌ڵاحییاتی سه‌رۆكی زانكۆی هه‌یه كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی (16)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه، بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی بدات به عه‌میدی په‌یمانگه‌كان یان به‌هه‌ر كه‌سێ كه خۆی به له‌باری بزانێ.
مادده‌ی بیسته‌م: له حاڵه‌تی بوونی توانای ژیریی نه‌خۆش بۆ تێگه‌یشتن و پێزانینی ئه‌و رێكار‌و زانیاریانه‌ی پێشكه‌شی كراون و گرتنه‌به‌ری بڕیارێكی پشتبه‌ستراو به‌م پێ‌زانین و گوزارشت لێكردنی به گوزارشتێكی دروست ئه‌وا پزیشكی ده‌روونی به‌رپرس پابه‌ند ده‌بێت به پێنه‌دانی هیچ چاره‌سه‌ریێك بۆ نه‌خۆشی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه به‌بێ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی پێشوه‌خته‌ی بیناكراو له‌سه‌ر ویستێكی ئازاد، هه‌روه‌ها پابه‌ند ده‌بێت به تۆماركردنی پلانی چاره‌سه‌ریی پێشنیاركراو، و جێگیركردنی ڕه‌زامه‌ندی یان ناڕه‌زامه‌ندی نه‌خۆش له دۆسیه‌ی پزیشكی تایبه‌ت به‌خۆی. وه به‌رپرسیارێتی بڕیاردانی توانای ژیریی نه‌خۆش له‌سه‌ر پێدانی یان پێنه‌دانی ڕه‌زامه‌ندی راشكاوانه ده‌كه‌وێته سه‌ر پزیشكی ده‌روونی به‌رپرس. وه له هه‌موو حاڵه‌تێكیشدا ئه‌ندامانی تیمی چاره‌سه‌ریی پابه‌ند ده‌بن به تۆماركردنی هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی چاره‌سه‌ریی كه‌وا هه‌ر كامیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له دۆسیه‌ی نه‌خۆشه‌كه.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة