المواد القانونية
مادده‌ی یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: كاركردن به‌بڕگه (1) له‌مادده‌ی (سێیه‌م) له‌یاسای ژماره(188)ی ساڵی 1959ی هه‌مواركراو، له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: 1- هاوسه‌رگیریی گرێبه‌ندێكی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه له نێوان ژنء پیاودا كه به هۆیه‌وه هه‌ریه‌ك بۆ ئه‌وه‌كه‌ی دی به پێی شه‌رع حه‌ڵاڵ ده‌بێ و مه‌به‌ست لێی پێكهێنانی خێزانه له سه‌ر بنچینه‌ی خۆشه‌ویستی و به‌زه‌یی و به‌ر پرسیاریێتی هاوبه‌ش به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. دووه‌م: كاركردن به بڕگه‌كانی (7،6،5،4)ی ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: نابێ هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ ژنێك پتر بكرێت مه‌گه‌ر به رێگه‌پێدانی دادوه‌رنه‌بێ. ده‌بێ رێگه‌دانیش ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدابێت: أ- له‌به‌رده‌م دادگا ره‌زامه‌ندیی هاوسه‌ری یه‌كه‌م له سه‌ر ژنهێنانی دووه‌می مێرده‌كه‌ی وه‌ربگیرێ. ب- تووشبوونی ژنه‌كه به نه‌خۆشیه‌كی درێژخایه‌نی سه‌لمێنراو كه ڕێگه له كاری سه‌رجێی ژن و مێردایه‌تی بگرێ و ئومێدی چاكبوونه‌وه‌ی نه‌بێ، یاخود نه‌زۆك بێ. كه به راپۆرتی لیژنه‌ی تایبه‌تی پزیشكی سه‌لمێنرابێ. ج- ئه‌و پیاوه‌ی ژنی دووه‌م دێنێ توانای دارایی وای هه‌بێ كه به‌شی به‌ڕێوه‌بردنی پتر له ژنێك بكات و ئه‌مه‌ش ده‌بێ به به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی بسه‌لمێنێ و له كاتی رێكاری گریبه‌ندی هاوسه‌رگیریه‌كه‌دا پێشكه‌ش به دادگای بكات. د- ده‌بێ مێرده‌كه له به‌رده‌م دادگا به‌ڵێنامه‌یه‌ك به نووسین به‌ر له گریبه‌ندیی هاوسه‌رگیریی پێشكه‌ش بكات به به‌دیهێنانی دادوپه‌روه‌ری و یه‌كسانی له نێوانی هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه‌ی له چوونه سه‌رجێی هاوسه‌ری و په‌یوه‌ندییه‌كانی دیكه‌ی هاوسه‌رگیریی له‌ڕووی (ماددی و مه‌عنه‌وی)یه‌وه. ه- نابێ ژنه‌كه ئه‌و مه‌رجه‌ی له گرێبه‌ندی هاوسه‌رگیریی دانابێ، كه هه‌وێی به‌سه‌ر نه‌یه‌ت. و- هه‌ر كه‌سێكی گرێبه‌ندی هاوسه‌رگیریی بۆ زیاتر له ژنێك به پێچه‌وانه‌ی هه‌ریه‌ك له بڕگه‌كانی (أ،ب،ج،د،ه) له (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه كرد، به‌حه‌پس كردن بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ كه‌مترو له ساڵێكیش زیاتر نه‌بێ و به غه‌رامه‌یه‌كی ده ملیۆن دیناریش سزاده‌درێ. ز- نابێ دادوه‌ر جیبه‌جێ كردنی ئه‌و سزایانه‌ی كه له بڕگه‌ی (و) دا هاتوون ڕابگرێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م: جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی سێیه‌می یاساكه له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق راده‌گیرێت و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه تێكڕای كرێكاران و كارگوزاران له ده‌زگا و كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت له نێو هه‌رێمدا ده‌گرێته‌وه، به چاوپۆشین له ژماره‌ی كارمه‌ندان. دووه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌مانه ناگرێته‌وه: 1- فه‌رمانبه‌ر له یه‌كێك له فه‌رمانگه یان ده‌زگاكانی حكومه‌ت یان ئه‌وانه‌ی یاسای راژه‌ی مه‌ده‌نی ده‌یانگرێته‌وه. 2- ئه‌و كرێكاره‌ی له لای رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و نێرده دیپلۆماسییه بیانییه‌كاندان. 3- ئه‌و كرێكاره‌ی له لای لایه‌نانێكن كه مه‌رجیان هه‌یه بۆ كرێكاره‌كانیان، كه ده‌بێ بچنه ژێر باری سیسته‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی تایبه‌ت به خۆیانه‌وه. 4- كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و پاسه‌وانانی هه‌رێم.
مادده‌ی دووه‌م: 1. مافی به‌كارهێنانی ده‌كوژێنرێته‌وه (يطفأ) له زه‌ويیه كشتوكاڵی و ناكشتوكاڵیه‌كانی موڵكی ده‌وڵه‌ت كه ده‌كه‌ونه نێوان قۆناغی جێبه‌جێ كردنه‌وه (المرحله قید التنفیذ) له ره‌نگرێژی بنه‌ره‌تی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. 2. خاوه‌نی مافی به‌كارهێنان (صاحب الحقوق التصرفیه) له‌و زه‌ویانه‌ی به‌رێژه‌یه‌ك قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه كه یه‌كسانه به (8%) له كۆتا پانتایی ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه مافی به‌كارهێنانی كوژێنراوه‌ته‌وه و به ناوی ئه‌وه وه تۆمار ده‌كرێ وه‌ك موڵكێكی ته‌واو (صرف). 3. خاوه‌ن مافی به‌كار هێنان بۆی هه‌یه ئه‌و پارچه‌یه‌ی كه پێی دراوه جیاكاری (افراز)ى بكا به مه‌رجێك هاودژ نه‌بێ له‌گه‌ڵ جۆری ئه‌و به‌كار بردنه‌ی كه بۆی دیاری كراوه له ره‌نگرێژی بنه‌ره‌تی شاره‌وانییه‌كاندا. 4. ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه مافی به‌كارهێننانیان تێدا كوژێنراوه‌ته‌وه و ده‌كه‌ونه نێوان ناوچه نانیشته‌جێییه‌كانه‌وه (مناطق غیر سكنیه) خاوه‌نه‌كانیان به زه‌وی تر له ناوچه‌كانی سوكنا بوون قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه له ناو سنووری شاره‌وانییه‌كاندا كه نرخه‌كه‌ی هاوسه‌نگ بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و رێژه‌یه‌دا.
مادده‌ی سی و سێ: پشكێنه‌ری گشتی له وه‌زاره‌ت چاودێریكردنی كه‌سی ڕێپێدراو ده‌گرێته ئه‌ستۆ، كه‌سی ڕێپێدارویش ده‌بێ هه‌موو تۆماره‌كانی له‌لایه‌تی پێشكه‌شی بكات بۆ مه‌به‌ستی وردبینیكردن ئه‌گه‌ر پێویستی كرد.
مادده‌ی سی و دوو: یه‌كه‌م: هه‌رێم مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه خاوه‌نداریه‌تی هه‌موو به‌یاناتء زانیاریه‌كان بكات، چ سه‌ره‌تاییء تێكه‌ڵاو، چاره‌سه‌ر لێكدانه‌وه‌یه یان شرۆقه‌كردنی تایبه‌ت به‌نه‌وتء پڕۆسه‌كانی نه‌وت له هه‌رێم دا. دووه‌م: له‌گه‌ڵ سه‌رپێچی نه‌كردن له بڕگه‌ی یه‌كه‌م له‌م مادده‌یه‌دا كه‌سانی ڕێپێدراوه‌كان ده‌توانن ڕووپه‌رێك له به‌یاناتء زانیاریه‌كانی له میانه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌دا به‌ده‌ست هاتووه، به‌كاری بێنیت به مبه‌ستی مۆله‌ته‌كه و به‌شێك یان هه‌مووی وه‌كو له مۆڵه‌ته‌كه‌دا هاتووه به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی به‌خاوه‌نبوونی ئه‌و به‌یاناتانه‌ی هه‌بێت له كاتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌دا. سێیه‌م: ره‌وانه كردنی به‌یاناتء زانیاریه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه كه له ماوه‌ی پڕۆسه‌كانی نه‌وت به‌ده‌ستهاتوون، به‌شێوه‌یه‌كی ئازاد له‌لایه‌ن كه‌سانی ڕێپێدراوه‌وه دوای ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیر، به‌مه‌رجێك له‌كاتی داواكردندا دانه‌یه‌كی ئه‌سڵی له هه‌موو به‌یاناتء زانیاریه ئه‌لیكترۆنیه‌كان به وه‌زیر بدرێ یان حاڵه‌تی كاكله‌یی یان به‌رده‌لانیء شله‌مه‌نی فیزیكییه‌كان یان به‌به‌شێكیان كه به‌كارده‌هێنرێء له هه‌رێم دا بهێلدرێته‌وه.
مادده‌ی سی و یه‌ك: ئه‌گه‌ر له مۆڵه‌ته‌كه‌دا له كه‌سێك زیاتر هه‌بوو جگه له‌كه‌سی ڕێپێدارو پابه‌ندیء به‌پرسیاریه‌تیه‌كانی هه‌موویان هاوبه‌رپرسیاریه‌تیه و هاوشانه له‌چوارچێوه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌دا چ به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش یان تاك بێت.
مادده‌ی سییه‌م: له‌ده‌قی مۆڵه‌ته‌كه‌دا هاتووه كه وه‌زیر ڕه‌زامه‌ندی پێدان له ئه‌ستۆبكرێت كه بدات یان له وانه‌ی خواره‌وه ئاگادار بكرێته‌وه: یه‌كه‌م: ڕێككه‌وتننامه‌كانی به‌كارخستنی هاوبه‌شیء هه‌ناردنه ده‌ره‌وه‌و ڕێكه‌وتنه‌كانی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌پڕۆسه‌كانی نه‌وت جگه‌له هه‌ر گۆڕانكاریه‌كی ئه‌م ڕێكه‌وتننامانه. دووه‌م: هه‌ر گۆڕانكاریه‌كی بۆ كونترول كردنی كه‌سی ڕێپێدارو . سێیه‌م: هه‌ر ڕێپێدانێك چ گواستنه‌وه یان گۆڕینه‌وه، ڕه‌وانه‌كردن، نوێكردنه‌وه‌و له‌یه‌كدانء بارمته‌و هه‌ر ڕه‌فتارێكی یاسایی دیكه‌ی تایبه‌ت به مۆڵه‌ته‌كه.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: یه‌كه‌م: 1- كه‌سی ڕێپێدراوی هه‌ڵگری مۆڵه‌ت مافی به‌كارهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی نیه:- أ- هه‌ر موڵكێكی گشتی به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار. ب- هه‌ر موڵكێكی تایبه‌ت به حكومه‌تی هه‌رێم به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار. ج- هه‌ر موڵكێكی تایبه‌تی به‌بێ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌كی باش بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی. 2- مولكدار ده‌توانێ مۆلكه جێگیره‌كانی له‌ناوچه‌ی مۆڵه‌ت پێدراو به‌كار بهێنێ به‌مه‌رجێك تێكه‌لاوی له‌گه‌ل پڕۆسه‌كانی نه‌وتی روو نه‌دات. 3- مۆله‌ت چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی دامه‌زراوه‌كانی گشتی وسه‌رچاوه سروشتییه‌كان دیار ده‌كات، له‌وانه‌ش دار و چه‌ولم وبه‌رد و ئاو. 4 - مۆڵه‌ت كه‌سی ڕێپێدراو له پابه‌ندیه‌كانی له‌به‌رامبه‌ر په‌یره‌و ءیاساكانی به‌ركار له هه‌رێمدا نابورێ، ته‌نیا دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندیه‌كانی لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار سه‌باره‌ت به‌وه‌وه. دووه‌م: 1- ده‌بێ كه‌سی ڕێپێدراو قه‌ره‌بووی دادپه‌روه‌رانه‌ء هۆشمه‌ندانه له‌كاتی پڕۆسه‌كانی نه‌وت دا بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر:ـ أ- هه‌لسوكه‌وتی خراپی له‌گه‌ڵ موڵكه‌كانی خه‌ڵكی دیكه كرد‌و بووه هۆی زیان پێگه‌یاندنی. ب- ده‌ستدرێژیكردنی به‌ئه‌نقه‌ست بۆ سه‌رچاڵاكییه ڕپێدراوه‌كان. 2- ئه‌گه‌ر به‌های قازانجه‌كانی له مۆڵه‌ته‌كه‌دا به‌ده‌ست هاتوون زیادی كرد، له‌ئه‌نجامی ئه‌نجامدانی ده‌ستڕێژه‌ی كه له بڕگه‌ی دووه‌می (1)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، ئه‌و قه‌ره‌بۆیه‌ی كه پێویسته له‌لایه‌ن كه‌سی ڕێپێدراوه‌وه بدرێ، نابێ له‌بڕی زیانه‌كه كه‌متر بێت. سێیه‌م: قه‌ره‌بووی دادپه‌روه‌رانه‌و شیاو به‌پێی ئه‌م مادده‌یه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه ده‌خه‌ملێندرێ، دوای بینینی هه‌موو ناڕه‌زاییه‌كانی له‌لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیداره‌وه پێشكه‌شكراون، كه‌سی ڕێپێدراو مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوای ناوبژیوان بكات به‌پێی به‌نده‌كانی ناوبژیوانی، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ی زیانی پێده‌گات مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه په‌نا بۆدادگای تایبه‌تمه‌ند ببات له هه‌رێم دا بۆ ناره‌زایی ده‌ربرین له‌سه‌ر بریاره‌كانی قه‌ره‌بووكردن.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: بوونی مۆڵه‌ته‌كانی نه‌وتی به‌ركار له‌ناوچه‌كه‌ی گرێبه‌ست دا فه‌راهه‌مكردنی مۆڵه‌تی دیكه قه‌ده‌غه‌ناكات بۆ دۆزینه‌و وگه‌ڕان به‌دوای سامانی سروشتی دیكه‌ی جگه له نه‌وت به‌مه‌رجێك ئه‌و چاڵاكیانه كۆسپ نه‌خاته به‌رده‌م كاری دروستی پڕۆسه‌كانی نه‌وتء بایه‌خپێدانی. دووه‌م: ئه‌گه‌ر مافء پابه‌ندیه‌كانی هه‌ڵگری مۆڵه‌ته‌كانی له‌بڕگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه ناكۆك بوو،ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی بۆی هه‌یه لایه‌نی باشتر پێشبخات له ژێر ڕۆشنایی مه‌رجی دیاریكراو به‌پێی ڕێنماییه‌كانی لێیه‌وه ده‌رده‌چن ده‌ستنیشان بكرێ به‌بێ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بۆكانی لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌وه فه‌راموش بكات كه له ئه‌نجامی ئه‌وه‌وه سه‌ری هه‌لده‌دات .
مادده‌ی بیست و حه‌ت: یه‌كه‌م: نه‌وت به‌پێی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به‌رهه‌مده‌هێنرێ:- 1- گرتنه‌به‌ری باشترین شێواز بۆ مسۆگه‌ركردنی به‌رزترین ڕاده‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌یه‌ك پێكهاته‌و یان به‌یكه‌وه له چه‌ند پێكهاته‌یه‌ك. 2- پێویسته به‌پێی باشترین شێوازه‌كانی له پیشه‌سازیه‌كانی نه‌وتدا بێتء په‌یڕه‌وكردنی پڕه‌نسیپه‌كانی ئابووری پشت پێ به‌ستراو وه‌كو له مادده‌ی سی وحه‌وته‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه. 3- زێده‌ڕۆیی له‌به‌كارهێنانی نه‌وتء ووزه له حه‌شارگه‌یه‌كه‌وه قه‌ده‌غه بكرێ. دووه‌م: كه‌سانی ڕێپێدراو پابه‌ندن به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رده‌وامی ستراتیژیه‌تی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتء، په‌یڕه‌وكردنی چاره‌سه‌ركردنی ته‌كنیكی هه‌نگاوه‌كانی پێویست له پێناو هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجانه‌ی له‌بڕگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه.
مادده‌ی بیست و شه‌ش: یه‌كه‌م: 1- وه‌زیر به‌ڕاگه‌یاندنێكی گشتییه‌وه بانگێشه ده‌كات بۆ پێشكه‌شكردنی داواكاریه‌كانی مۆڵه‌ت. 2- وه‌زیر شێوازی گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆ بۆ پێدانی مۆڵه‌ته‌كان هه‌ڵده‌بژێرێ ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ئه‌وه بخوازێ. دووه‌م: 1- له داوایه‌كه‌دا ناوچه‌ی گرێبه‌ستء، كاره پێشنیاركراوه‌كانء پێوانه‌كانی كه پشتی یپده‌به‌سترێت له پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كان دیاریده‌كرێت، هه‌روه‌ها ڕه‌سمه‌كانی كه له‌گه‌ڵ داواییه‌كه ده‌درێ دیاریده‌كرێتء ڕێگاء ڕێكه‌وتی پێشكه‌شكردنی داوایه‌كه روون ده‌كرێته‌وه. 2- وه‌زاره‌ت پابه‌ندنییه به پێدانی مۆله‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه داواكاریان پێشكه‌شكردووه، ئه‌گه‌ر ده‌قی داواییه‌كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه نه‌بێ. سێیه‌م: ده‌بێ داواكردنی مۆڵه‌ت به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه پابه‌ند بێ:ـ 1- دابینكردنی ساغ و سه‌لامه‌تی وته‌ندروستی گشتیءروخساركردنی بارودۆخێكی گونجاء بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له پڕۆسه‌كانی نه‌وت كارده‌كه‌ن وه‌هه‌روه‌ها بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان پێیه‌وه هه‌یه. 2- پاراستنی ژینگء خۆپاراستن له پیسبوونء كه‌مكردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنیء خۆپاراستن له‌هه‌ر زیانێكی ژینگه كه له ئه‌نجامی پڕۆسه‌كانی نه‌وته وه دێته ئاراوه. 3- هاوڵاتیانی هه‌رێم وناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌رتربن بۆ ڕاهێنانء دامه‌زراندن له پڕۆسه‌كانی نه‌وتی دا. 4- هاوڵاتیانی هه‌رێمء ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌رتربن بۆ فه‌راهه‌مكردنی كاڵا‌و خزمه‌تگوزاریه‌كان. چواره‌م: وه‌زاره‌ت هیچ مۆڵه‌تێكی تایبه‌تی به‌ناوچه‌یه‌ك نادات، ته‌نیا دوای له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو داواكارییه‌كانی پێشكه‌شكراونء كه به‌ده‌نگه‌وه هاتوون وبه‌داوایه‌كه‌وه پابه‌ندبوون.
مادده‌ی بیست وپێنج: یه‌كه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه له دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی مۆڵه‌تی ڕێبپێدان به كه‌سێك یان كۆمه‌ڵه كه‌سێك بدات كه تایبه‌ته به ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو له‌پێناو : 1-دامه‌زراندن و دانان و به‌كارخستنی ده‌زگاكان و مه‌كینه‌و كه‌رسته‌كان. 2- جێبه‌جێ كاره‌كانی دیكه. دووه‌م: 1- هه‌ڵگری مۆڵه‌ت بۆی هه‌یه كوتایی به مۆڵه‌ته‌كه‌ی بهێنێ به‌مه‌رجێك به‌نوسراو ئاگاداریكی پێشكه‌ش به وه‌زاره‌ت بكات تێیدا روونی بكاته‌وه كه ئه‌و هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی جێبه‌جێ كردووه، وه بروانامه‌ی له‌سه‌ر جێ به‌جێ كردنی كاری وه‌رگرتبێت . 2- ئه‌گهer هه‌ڵگری مۆڵه‌ت به مه‌رجه‌كانی پابه‌ند نه‌بێ، وه‌زیر بۆی هه‌یه دوای ئه‌وه‌ی به نوسراو ئاگادار كردنه‌وه‌یه‌كی ئاراسته ده‌كات مۆڵه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵبووه‌شێنته‌وه. 3- وه‌زیر به نوسراوئاگاداریه‌كی تایبه‌ت به پابه‌ند نه‌بوون یان كوتایی هێنانی مۆڵه‌ت ئاراسته‌ی هه‌ر كه‌سێكی ڕێپێدراو ده‌كات كه ده‌توانێ پڕۆسه‌كانی نه‌وت له نێو رووبه‌ری پێیدراو به پێی مۆڵه‌ته‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات. سێیه‌م: وه‌زیر ئاگاداریه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ڵگری مۆڵه‌ته‌كان یان ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕێپێدراوی دیكه‌ن كه‌له نێو ئه‌و رووبه‌ره‌ی پێیان دراوه ده‌كات، ده‌رباره‌ی هه‌ماهه‌نگی پرۆسه‌كانی نه‌وتی تایبه‌ت به‌خۆیان. چواره‌م: گرێبه‌ستی نه‌وت یان مۆڵه‌تی ڕێپێدان بۆ خه‌ڵكانی دیكه، دابین كردنی پێداویسته‌كانیان له ناوچه‌ی گرێبه‌سته مسوگه‌ر ده‌كات به‌مه‌رج وتایبه‌تمه‌ندی شیاودا.
مادده‌ی بیست وچوار: یه‌كه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه له دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی گرێبه‌ستێكی نه‌وت بۆ دۆزینه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی ناوچه‌یه‌كی دیاری كرا‌و ئه‌نجام بدات له‌گه‌ڵ كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێك به‌مه‌رجێك ئه‌و كه‌سانه ڕێككه‌وتننامه‌ی به‌گه‌ڕخستنی هاوبه‌ش ئه‌نجام بدات به‌پێی مادده‌ی سی یه‌م له‌م یاسایه دا، وه له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه په‌سه‌ند كرابێت، و ده‌كرێ كه‌سێك یان كه‌سه‌كان، كۆمپانیای تایبه‌تی له هه‌رێم دا یان له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقدا یان كۆمپانیای بیانی بچێته پاڵیانه‌وه. دووه‌م: گرێبه‌ستنی نه‌وت پشت به گرێبه‌ستنی به‌شدار كردنی به‌رهه‌مهێنانه‌وه ببه‌ستێ یان گرێبه‌ستی دیكه كه وه‌زیر وایداده‌نێ داهاتی پتر بۆ گه‌لی هه‌رێم به‌ده‌ست دێنن و له ماوه‌ی گونجاو‌دا به‌پێی ئه‌وه‌ی له به‌شی ده‌یه‌می ئه‌م یاسایه دا هاتووه. سێیه‌م: بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه لێهاتوو بێ بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی نه‌وت پێویسته: 1- توانای دارایی و زانیاری و توانایی و ته‌كنۆلۆژیایی هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی پڕۆسه‌كانی نه‌وت له ناوچه‌ی گرێبه‌سته‌كه ئه‌نجام بدات، شاره‌زایی باشی به‌ده‌ست هێنابێت له‌میانه‌ی جێبه‌جێ كردنی پڕۆسه‌كانی نه‌وتی هاوشێوه وه به‌ڵگه‌ی پشت پێ به‌ستووی بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ش پێشكه‌ش بكات. 2- پابه‌ند بوون به هاوڵاتیه‌تی و هاوبه‌رپرسیاریه‌تی باش و پابه‌ندبوون به (10) ده له پره‌نسیپیه‌كانی به‌ڵگه‌نامه‌ی جیهانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له 26/7/2000 ده‌ركراوه (The ten principles of the global com pact launched by the united nations on 26 JULY2000) چواره‌م: 1- گرێبه‌ستنی نه‌وت مافێكی تایبه‌تی بۆ به‌ڵێنده‌ر فه‌راهه‌م ده‌كات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌كانی نه‌وت له ناوچه‌ی گرێ به‌سته‌كه دا له‌گه‌ڵ سه‌رپێچی نه‌كردن له مادده‌ی بیست وپێنجی ئه‌م یاسایه. 2- گرێ به‌ستنی نه‌وت، نه‌وتی خاو و گازی سروشتی و نه‌وته خاوه‌كانی دیكه ده‌گرێته‌وه. پێنجه‌م: پێویسته به‌لێنده‌ر : 1-له‌میانه‌ی (48)چل و هه‌شت كاتژمێردا له حاڵه‌تی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له ناوچه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌دا، ئاگاداریه‌كی نووسراو ئاراسته‌ی وه‌زیر بكات. 2- زانیاریه‌كانی تایبه‌ت به دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت به‌و شێوازه‌ی كه‌له پیشه‌سازیه‌كانی نه‌وتدا په‌یره‌وده‌كرێت پێشكه‌شی وه‌زیری بكات. شه‌شه‌م: گرێبه‌ستی نه‌وت به‌ڵێنده‌ر پابه‌ند ده‌كات به ته‌واوكردنی پڕۆسه‌كانی نه‌وت به‌پێی پڕۆگرامه‌كانی كار‌و پلان و بودجه‌ی په‌سندكراو له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه یان وه‌كو له گرێبه‌سته‌كه‌دا هاتووه.
مادده‌ی بیست وسێ: نابێ مۆڵه‌ت بدرێت به ناوچه‌یه‌ك كه له‌ژێر گرێ به‌ستی نه‌وتی یان مۆڵه‌تی به‌دواگه‌ران دابێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و مۆڵه‌ته له‌گه‌ڵ مافه‌كانی كه‌سی رێپێدراو ناكوك بێت.
مادده‌ی بیست و دوو: یه‌كه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه له دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی مۆڵه‌تی به‌دواگه‌ران بۆ ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو وه بۆ ماوه‌یكی دیاریكراو بۆ كه‌سێك یان كۆمه‌ڵێ كه‌س بدات. دووه‌م: 1- هه‌ڵگری مۆڵه‌تی به‌دواگه‌ران مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕووپیوكردنی جیۆڵۆجی و جیۆفیزیایی و جیۆكیمیاویی ئه‌نجام بدات و هه‌روه‌ها ڕووپیوكردنی جیوته‌كتیكی له چوارچێوه‌ی ناوچه یكی دیاریكراو وه بۆ ماوه‌یكی دیاریكراو . 2- پێویسته كه‌سی رێپێدراوی خاوه‌ن مۆڵه‌ت، كه ڕاپۆرته‌كانی ده‌رباره‌ی ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی له به‌دواگه‌ران به‌ده‌ستی هێناوه و ئه‌نجامه‌كانی پێشكه‌ش بكات، له‌گه‌ڵ پاراستنی نهێنی ئه‌و زانیاریانه. مۆڵه‌تی به‌دواگه‌ران مافی هه‌ڵكه‌ندن و هه‌ر تایبه‌تكاریه‌كی زێده‌ی دیكه به هه‌ڵگره‌كه‌ی نادات بۆ ئه‌وه‌ی ببێتته گرێبه‌ستێكی نه‌وتی. سێیه‌م: 1- هه‌ڵگری مۆڵه‌تی به‌دواگه‌ران بۆی هه‌یه كوتایی به مۆڵه‌ته‌كه‌ی بهێنێ، به مه‌رجێك به نووسراو ئاگاداریه‌ك پێشكه‌ش به وه‌زیر بكات دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه ڕێپێدراوه هه‌موو پابه‌ندیه‌كانی له چوارچێوه‌ی مۆڵه‌ته‌كه جێبه‌جێ كردبێت. 2- وه‌زیر بۆی هه‌یه له دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی مۆڵه‌ته‌كه هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی به نوسراوئاگاداریه‌ك ئاراسته هه‌ڵگره‌كه‌ی بكات، ئه‌گه‌ر به مه‌رجه‌كانی مۆڵه‌تی به‌دواگه‌ران پابه‌ند نه‌بوو بێت.
مادده‌ی بیست ویه‌ك: بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت یان هه‌ندێ له‌به‌شه‌كانی بۆ چه‌ند پارچه‌یه‌ك له‌زه‌وی، وهه‌رپارچه‌یه‌ك به سیسته‌می ئه‌حداسیاتی چوارجای جیهانی (UTM)Universal Transverse Mercator وسیسته‌می ئه‌حداسیاتی گۆیی (جوگرافی) دیاریده‌كرێت.
مادده‌ی بیسته‌م: تاوه‌كو مه‌رجه‌كانی له مادده‌ی نۆزده‌می ئه‌م یاسایه دا به‌ته‌واوه‌تی جێبه‌جێده‌كرێ، حكومه‌تی هه‌رێم مافه‌كانی به‌پێی مادده‌كانی 112، 115و بڕگه‌ی سێیه‌م له مادده‌ی (121)ی ده‌ستووری فیدڕالی دا به‌ڕێوه‌ده‌بات، داهاته‌كان له‌لایه‌ن سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتیه‌كان به‌پێی مادده‌ی پازده ئه‌م یاسایه وه‌رده‌گیرێ.
مادده‌ی نۆزده‌م: بنه‌مای هاوكاری وڕێككه‌وتن كه له‌مادده‌ی هه‌ژده‌می ئه‌م یاسایه ئاماژه‌ی بۆ كراوه به پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه ده‌بێ:- یه‌كه‌م: دانانی هه‌موو داهاته نه‌وتیه‌كان له هه‌موو عێراقدا به ده‌ست ده‌هێندرێ به سندوقی گشتی داهاته نه‌وتیه‌كان، به‌مه‌رجێك له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی هاوبه‌ش و به‌پێی مادده‌كانی (106،112، 121) له ده‌ستووری فیدراڵی دا به‌ڕێوه ببری و حیسابی ئه‌و سندوقه له بانكێكی جیهانی به‌ناوبانگ هه‌ڵگیرێ و حیسابێكی تایبه‌تی به‌ناوی سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتیه‌كان بكرێته‌وه، مانگانه به‌شی هه‌رێمی كه له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون لێی دابنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وێته ژیر ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های حكومه‌تی هه‌رێم به‌جۆرێك به یاسایكی فیدراڵی به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم ڕێكبخرێ. دووه‌م: پێویسته سه‌رله‌نوێ هه‌یكه‌لی پیشه‌سازی نه‌وت له عێراقدا دابڕێژرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵێكی گونجاوی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی عێراقی مسۆگه‌ر بكرێت و هاندانی وه‌به‌رهێنانی تایبه‌ت بكرێت به جۆرێك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی بڕگه‌ی دووه‌م له مادده‌ی (112)ی ده‌ستووری فیدراڵی بگونجێت، به‌جۆریك به‌رزترین سوودی بۆ گه‌لی عێراق به زووترین كات، ئه‌نجام بدات. سێیه‌م: كێڵگه‌كانی ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵیه‌وه به‌یه‌كه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێ، به جۆرێك حكومه‌تی هه‌رێم نوێنه‌رایه‌تیه‌كی گونجاویان له ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی نه‌وت و گازدا هه‌بێ و ده‌بێ هاوبه‌ش بێ له‌به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی عێراقی به جۆرێك له‌گه‌ڵ مادده‌ی (105)ی ده‌ستووری فیدراڵی دا بگونجێت. چواره‌م: پێویسته حكومه‌تی فیدراڵی، هیچ پڕۆسه‌یه‌كی نه‌وتی تازه له‌و ناوچانه‌ی كه ناكۆكی له‌سه‌ر هه‌یه ئه‌نجام نه‌دات به‌پێی ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم، تاوه‌كو ڕیفراندۆمی گشتی به‌پێی مادده‌ی (140)ی ده‌ستووری فیدراڵی ساز ده‌كرێ . پێنجه‌م: هه‌ر چاڵاكیه‌ك به پێچه‌وانه‌ی بڕگه‌ی چواره‌می ئه‌م مادده‌یه تایبه‌ت به‌پڕۆسه‌كانی نه‌وت له‌ناوچه‌كانی ناكۆكی له‌سه‌ر هه‌یه ئه‌وه‌ی بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ سه‌ر هه‌رێم پێدراوه به‌پێی مادده‌ی 140 له‌ده‌ستووری فیدڕالی دا، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و چاڵاكیانه‌دا له‌به‌ر ڕۆشنایی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ء مادده‌ی (112) یه‌كه‌مءدووه‌م له‌ده‌ستووری فیدڕالی دا ده‌كرێ.
مادده‌ی هه‌ژده‌م: به‌پێی مه‌رجه‌كانی له مادده‌ی نۆزده‌م ئه‌م یاسایه دا هاتووه حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وت و گازی ده‌رهێنراو له‌كێڵگه‌كانی ئێستای هه‌رێم دا وه به شێوه‌یه‌كی هاوبه‌شدا. دووه‌م: هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی بۆ دانانی سیاسه‌تی ستراتیژی له پێناو په‌ره‌پێدانی سامانی نه‌وت و گاز له هه‌رێم دا وهاوسه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ چاڵاكیه‌كانی نه‌وتی دیكه‌وه له وڵات‌دا به جۆرێك به‌رزترین سوودی بۆ گه‌لی عێراق بێته دی، به پشت به‌ستن به‌تازه‌ترین ته‌كنه‌لۆژیاو پڕه‌نسیپه‌كانی بازاڕ‌و هاندانی وه‌به‌رهێنان به‌پێی مادده‌ی (112)ی ده‌ستووری فیدراڵی. سێیه‌م: هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ (ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی نه‌وت و گاز) كه به‌پێی ڕككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێ بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كان ئه‌نجام بدرێن وه پێوانه‌كان ونموونه‌كانی گرێبه‌سته‌كان و مه‌رجه‌كانی بازرگانی دابڕێژڕێت بۆ گفتوكو كردن له‌گه‌ل ئه‌و به‌لێنده‌رانه‌ی كه له عێراقدا كارده‌كه‌ن. چواره‌م: ڕه‌زامه‌ندی نواندن له‌سه‌ر دانانی هه‌موو داهاته‌كانی له پڕۆسه‌كانی نه‌وت له هه‌رێم دا به ده‌ست ده‌هێندرێن له سندوقی گشتی داهاته نه‌وتیه‌كانی تایبه‌ت به عێراقدا.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: كاره‌كانی سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتیه‌كان له ژێر چاودێری په‌رله‌مان ده‌بێت.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة