المواد القانونية
مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌م بڕگانه‌ی خواره‌وه‌ی مادده‌ی شه‌شه‌م به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه: دووه‌م: مزه‌ی مۆڵه‌ت (رسم الاجازه)ی دانانی ده‌رمانسازی ـ به نیو ده‌وامی ـ (250) دوو سه‌د و په‌نجا دیناره و، مزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌رمانسازی (مه‌سئولی + ئیمتیاز) ساڵانه (400) چوار سه‌د دیناره. سێیه‌م: مزه‌ی مۆڵه‌تی ده‌رمانسازی ـ به ده‌وامی ته‌واو ـ بۆ (خانه‌نشینان) (500) پێنج سه‌د دیناره و، مزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌رمانسازی (مه‌سئولی + ئیمتیاز) ساڵانه (400) چوار سه‌د دیناره. چواره‌م: مزه‌ی مۆڵه‌تی دانانی مه‌دخه‌ر (1000) هه‌زار دیناره و، مزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی مه‌دخه‌ر بۆ (خانه‌نشینان) (مه‌سئولی + ئیمتیاز) (750) حه‌وت سه‌د و په‌نجا دیناره و، مزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی مه‌دخه‌ر ـ به نیوده‌وامی ـ ساڵانه (500) پێنج سه‌د دیناره.
مادده‌ی دووه‌م: بڕگه(3) له مادده‌ی دووه‌م هه‌موارده‌كرێو، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: (وه‌زیر، چه‌ند ڕاوێژكارێكی ده‌بێ، نابێ ژماره‌یان له چوار زێتر بێ. له به‌رێوه بردنی كاروباری وه‌زاره‌ت، و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی ته‌كنیكی و په‌روه‌رده‌یدا یارمه‌تی ده‌ده‌ن، به‌مه‌رجێك هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ‌و شاره‌زاو پیاده‌كاربن).
مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌ی (6) له مادده‌ی(یه‌كه‌م)دا هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ساڵانه‌ی خۆی له سێ یه‌كی كۆتایی مانگی كانونی دووه‌م له‌سه رداوای ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌به‌ستێ، راده‌ی یاسایی (النصاب) ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن نه‌بێ به ئاماده‌بوونی (دوو سێ یه‌كی) ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی دروست ده‌بێت. دووه‌م: ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ساڵانه به هه‌ر هۆیه‌ك بێت نه‌به‌سترا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر له نیوه‌ی مانگی شوباتی هه‌مان ساڵدا ده‌به‌سترێ و راده‌ی یاسایی (النصاب) به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی پێك دێت.
مادده‌ی بیست و شه‌ش: ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی بیست و پێنج: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی بیست و چوار: وه‌زیری ناوخۆ بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ساناكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی بیست و سێ: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به ركار.
مادده‌ی بیست و دوو: كاروباری رێكخراوه مرۆییه غه‌یره حكومییه بیانیه‌كانی ناو هه‌رێم به پێره‌وێك كه سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆیانی داده‌نێ رێك ده‌خرێ.
مادده‌ی بیست و یه‌ك: رێكخراو بۆی هه‌یه، دوای ره‌زامه‌ندی وه‌زیر لق له پارێزگاكانی هه‌رێم یا ده‌ره‌وه‌یدا بكاته‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م: 1. ده‌كرێ ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی بانگێشت بكرێت گه‌ر سێ یه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی یان دوو سێ یه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ویستیان ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بكرێت، هۆكاری پێویستی كۆبوونه‌وه‌كه به دیار ده‌خرێت، ئه‌و كاته به گوێره‌ی ئوسول ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ریه‌تی كه بانگێشتی ئه‌ندامان بكا و له ماوه‌ی یه‌ك مانگ له مێژووی تۆماركردنی داواكارییه‌وه كاتی كۆبونه‌وه‌كه دیاری بكات. 2. ده‌سته‌ی گشتی نابێ له غه‌یری ئه‌و كێشانه بكۆڵێته‌وه كه كۆبونه‌وه‌یان له پێناودا كراوه، ئه‌گه‌ر پێوه‌یان په‌یوه‌ست نه‌بن یان له‌وانه‌وه لق و پۆپیان لێ نه‌بوبێته‌وه.
مادده‌ی یانزده‌یه‌م: ده‌سته‌ی گشتی باڵاترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكاداو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه: 1. هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و جێگره‌كه‌یی و حه‌وت له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ و لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی یشه‌وه. 2. راستاندنی راپۆرتی دارایی. 3. گفتوگۆكردن له‌سه‌ر راپۆرتی كارگێری كاروباره‌كانی تر و بریار وه‌رگرتن له باره‌یانه‌وه. 4. به بڕیاركردنی پێشنیاره‌كان سه‌باره‌ت به هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا و به بڕیار كردنی لائیحه‌كانی په‌یره‌وی ناوخۆ و هه‌موار كردنه‌كانی.
مادده‌ی چواره‌م: سه‌ندیكا بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه كار ده‌كات: 1. به‌شداری كردن له پشتگیری كردنی حكومه‌نی هه‌رێم و سیسته‌می دیموكراسی و پشتگیری كردنی فیدراڵیزم و چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانی. 2. رێكخستنی كاره‌كانی پیشه ته‌ندروستییه‌كان له بواری چالاكیی گشتیی و تایبه‌تیدا و پێشخستنی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و پیشه‌یی ئه‌ندامه‌كانی له هه‌رێمدا. 3. رێكخستن و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی ئه‌ندامه‌كانی له نێو خۆیاندا و له‌گه‌ڵ ده‌زگا حكومه‌تیه‌كاندا و داكۆكی لێكردنیان و به‌رگری كردن له مافه‌كانیان تا بتوانن ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن. 4. په‌ره‌پێدان و به‌دیار خستنی رۆڵی خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كان له هه‌رێمدا. 5. هاندان و پشتگیری كردنی توێژینه‌وه زانستییه‌كانی ئه‌ندامانی و به‌ستنی نه‌دوه و خولی تایبه‌ت بۆ رێكردن له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی زانستی ته‌ندروستی. 6. په‌یوه‌ندی و هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ندیكا و كۆمه‌ڵانه‌ی كه ئامانجه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا یه‌ك ده‌گرنه‌وه، هه‌روه‌ها به‌شداری یه‌كتری كردن له كۆنگره و خوله‌كان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. 7. هه‌وڵدان بۆ زامن كردنی دوا رۆژی ئه‌ندامان له كاتی نه‌خۆشی و پیریه‌تی و بێ كاری‌دا.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ بێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م گوزارشتانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانن بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: 1- هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2- سه‌ندیكا: سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كان. 3- ده‌سته‌ی گشتی: ده‌سته‌ی گشتی سه‌ندیكا. 4- ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 5-- نه‌قیب: نه‌قیبی پیشه ته‌ندروستییه‌كان.
مادده‌ی شانزده‌یه‌م: 1. ئه‌گه‌ر نه‌قیب به هه‌ر هۆیه‌ك بێ شوێنه‌كه‌ی چۆڵ بوو، جێگره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه بمێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر شوێنی جێگری نه‌قیب چۆڵ بوو، سكرتێر شوێنی نه‌قیب ده‌گرێته‌وه. 2. ئه‌گه‌ر شوێنی پایه‌ی نه‌قیب و جێگره‌كه‌ی چۆڵ بوو ئه‌وا یه‌كێك له ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان له رێگای هه‌ڵبژاردنی نهێنییه‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه. ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشت بكات بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی له ماوه‌یه‌ك كه له دوو مانگ زیاتر نه‌بێت به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و جێگره‌كه‌ی بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه‌ته‌وه به‌مه‌رجێك له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت.
مادده‌ی سێیه‌م: نه‌قابه كار ده‌كات بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه: 1. به‌شداری كردن له په‌ره‌پێدانی هه‌رێم له بواره‌كانی جیۆلۆجیدا. 2. به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌ندامه‌كان له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و و ئابووری و به‌رگری كردن له مافه‌كانیان و چاودێری كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان. 3. رێكخستنی بنه‌ماكانی ده‌ست دانه پیشه. 4. پێكهێنانی په‌یوه‌ندی و هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و ده‌سته و سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كانی تر له ما‌و هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ده‌ره‌وه‌ی دا. 5. كۆشش كردن بۆ دابینكردنی پاشه‌رۆژی ئه‌ندامه‌كان له كاتی نه‌خۆشی و پیری و بیكاری دا.
مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕه پاره‌و سنوورگه‌لی ره‌سمه عه‌دلییه‌كان كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌گه‌لی (10، 15/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 16، 17، 19، 20/ یه‌كه‌م – أ، ب، ج، 21/ یه‌كه‌م، 22/ یه‌كه‌م، 23/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 24، 25، 26، 27/ یه‌كه‌م، 28/ یه‌كه‌م و سێیه‌م و چواره‌م، 29، 34/ یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م، 35/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 37، 42/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 43، 44، 45، 49/ سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م، 53/ شه‌شه‌م و ده‌یه‌م)ی یاسای ژماره (114)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1981)ی ره‌سمه عه‌دلییه‌كاندا هاتووه، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له‌كار ده‌خرێن.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی هه‌شته‌می یاساكه هه‌موار بكرێ، به‌م شێوه‌یه بخوێندرێته‌وه: 1) ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، یا بریكاره‌كان، كه به پێی ئەم یاسایه ئیلتزاماتی خۆیان به‌جێ هێناوه پێكدێت، ئه‌م ده‌سته گشتیه‌ش به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكاكه داده‌نرێ, وهه‌ر (3) سێ ساڵیش جارێ له مانگی كانوونی دووه‌مدا، كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئاسایی خۆی له باره‌گای سه‌ندیكاكه، به بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌ن وله‌سه‌ر داواكردنی سه‌رۆكی سه‌ندیكا (نقیب) ده‌گێڕێ، وله‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی سه‌ندیكا وهه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گیش بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌ن وئه‌ندامی لیژنه‌ی (ئينزيبات) هه‌ڵده‌بژێرێ, (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو له‌سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی دێته جێ و ئه‌گه‌رنه‌شهاتبا جێ ئه‌وا له‌و باره‌دا دوای تێپه‌ڕبوونی پازده رۆژ به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا هه‌ڵبژاردن له هه‌مان كات و جێگه‌دا ئه‌نجام ده‌درێ و(نصاب)یش به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌نجامدانی ده‌سته‌ی گشتی دێته جێ و ئه‌گه‌ر نه‌شهاتبا جێ، ئه‌وا ئه‌نجوومه‌نی پێشتر بۆ خولێكی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت. 2) ئه‌گه‌ر هات و ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له (500) ئه‌ندام زیاتر بوو، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌رێگه‌ی بریكاره‌وه ئه‌نجام ده‌درێ، و رێژه‌ی نواندنیش له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌ن یا ئه‌وه‌ی كه فرمانی هه‌ڵده‌سوڕێنێ به ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكاكه‌شه‌وه دیاری ده‌كرێ.
مادده‌ی پێنجه‌م: 1/ئینتما له سه‌ندیكادا، به‌داواكردنێكی نووسراو ده‌بێ، هاوپێچ به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی پێويستی له‌گه‌ڵدا بێ و بدرێ به نه‌قیب. 2/داواكارییه‌كه له ماوه‌ی پازده رۆژدا كه له رۆژی تۆماركردنیه‌وه له سه‌ندیكا ده‌ست پێده‌كا، ده‌خرێته به‌رده‌می ئه‌نجومه‌ن، ئه‌نجومه‌نیش، ده‌بێ له‌و ماوه‌یه‌دا بیبرێنێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر هات و ئه‌و ماوه‌یه تێ په‌ڕی و ئه‌نجومه‌ن نه‌یبڕییه‌وه، ئه‌وه, له‌و باره‌دا به قبوڵ كرا‌و داده‌نرێ. 3/ئه‌نجومه‌ن به بڕیارێ، هۆی دیاریكراوی تێدا بێ، بۆی هه‌یه داواكاریی ئینتما بداته دواوه، داواكاره‌كه‌ش بۆی هه‌یه, له ماوه‌ی (30) رۆژدا، كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێده‌كا له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا تانه‌ی لێ بگرێ، ئیدی، بڕیار، بڕیاری دادگایه وده‌بڕدرێته‌وه.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة