المواد القانونية
مادده‌ی چواره‌م: وه‌زیر،بۆی هه‌یه له‌گه‌لأ كه‌سانی سروشتی و مه‌عنه‌وی،له شاره‌زا پسپۆری هه‌رێم یان ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا رێك بكه‌وێ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركوفرمانه‌ی پێیانده‌سپێری،له ماوه‌یه‌كدا كه وه‌زیر،خۆی به‌گونجاوی بزانێ دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران،ماف و ئه‌ركیشیان،له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه دیارده‌كرێ.
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م:پێكهاته‌و ئه‌ركوفرمانی وه‌زاره‌ت به پێره‌و دیارده‌كرێن. دووه‌م:وه‌زیر،بۆی هه‌یه،كاتێك پێویست بكا،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ش و هۆبه‌ی نوێ بكاته‌وه، یان یه‌كیانبخا،یان هه‌ڵیانوه شێنته‌وه. سێیه‌م:وه‌زیر،بۆی هه‌یه رێنمایی گه‌ڵیك بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی شه‌شه‌م: له‌هه‌ر یاسا‌و پێڕۆیه‌كی به‌ركاردا(النافژه)ناوی وه‌زاره‌تی كشتوكالأ و ئاودێری هاتبێ و تایبه‌ت بێت به ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان ئه‌م وه‌زاره‌ته جێگای ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی هه‌شته‌م: كاربه هیچ ده‌قێك ناكرێ له گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دا ناكۆك بێت.
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه كاری پێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی(وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه بۆ ئه‌م یاسایه واتاكانی به‌رامبه‌ریه‌تی:ـ یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م: وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان له هه‌رێمدا. سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان. چواره‌م : بریكار : بریكاری وه‌زاره‌ت. پێنجه‌م : ئه‌نجومه‌ن : ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت.
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت ئامانجی ده‌بێ بۆ: یه‌كه‌م:دانانی ستراتیژ‌و سیاسه‌ت وپلانگه‌لێك بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدان ووه‌به‌رهێنانی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كانی(سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی)له هه‌رێمدا،وئاماده سازی توێژینه‌وه‌كانی به‌كه‌ڵكهاتنی ته‌كنیكی و ئابووری بۆ پرۆژه‌كانی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان ودروستكردنی به‌نداوو پرۆژه‌كانی ئاودێری و پاراستن و به‌گه‌رخستنیان و هه‌ڵسه‌نگاندنی دروستی(سلامه) به‌نداوه‌كان و به‌كارهێنانی ئاو بۆ به‌دیهێنانی نمونه‌ترین به‌كارهێنانی ئاو‌و پاراستنی خاك‌و خۆل له چوارچێوه‌ی پلانه‌گشتیه‌كانی هه‌رێم دا. دووه‌م:دانانی پلانگه‌لی تایبه‌ت بۆ رێگرتن له مه‌ترسییه‌كانی لافاوو كۆنترۆڵكردنی سێڵاوو گۆلی رووباره‌كان و،رێكخستن و دابه‌شكردنی ئاو‌و،چاوكردنه‌وه ووشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له گرنگیی پاراستنی سامانی ئاو. سێیه‌م:دابینكردنی ئاو بۆ كه‌رته به‌كاربه‌ره‌كانی ئاوی (كشتوكالأ،ئاوی خواردنه‌وه،به‌كارهێنانی ناو مالأ و بۆ گه‌شتوگوزار،به‌كارهێنانی بۆ پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنانی وزه‌ی كاره‌با..هتد) به‌پێی پلانگه‌لی بریار له‌سه‌ردراو،به‌جۆرێ،كه خزمه‌تی گه‌شه‌پێدان بكات له هه‌رێمدا و رای خۆشی له‌سه‌ر داواكاریه‌كانی دامه‌زراندنی پرۆژه‌گه‌لێ ده‌دات كه پێوه‌ندییان به كارخستنه‌كانی ئاوه‌وه هه‌بێ. چواره‌م:سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی كه بریاری له‌سه‌ردراوه ئه‌مه‌ش،به‌نداوه‌كان و ئه‌ستێڵه‌كان(الخزانات)و پرۆژه‌كانی ئاودێری ده‌گرێته‌وه. پێنجه‌م:پاراستنی ئاوی سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی له پۆخڵی و،پێشتریش لایه‌نه‌كانی ژنیگه بگرێته‌وه، به جۆرێ كه، له‌گه‌لأ پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا بگونجێ. شه‌شه‌م: گرتنه‌به‌ری ڕێگای هاوچه‌رخ به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه له‌به‌فیڕۆدانی ئاو له‌كاتی به‌كارهێنانیدا له‌بواره جیاكاندا.
مادده‌ی یه‌كه‌م : مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، ئه‌و واتایانه‌ی به‌رامبه‌ریانه : یه‌كه‌م:هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق. دووه‌م:ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران : ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم . سێیه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه. چواره‌م:وه‌زیر : وه‌زیری گواستنه‌وه. پێنجه‌م:بریكار : بریكاری وه‌زاره‌ت. شه‌شه‌م:ده‌سته‌ڵاته‌كانی وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌ت، خۆی له هه‌موو كاروباری گواستنه‌وه به‌رپرسه له هه‌رێمدا به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه،. حه‌وته‌م:گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی :گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیاران و رێبواران و شتومه‌كه ( بضاعه) به هۆی ئۆتومبیل وشه‌مه‌نده‌فه‌ران له‌ناوه‌وه‌ی شاران و له نێوان شاره‌كانی هه‌رێم و ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی عێراقیشدا،. هه‌شته‌م:گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی : گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیاران و شتومه‌كه له نێوان فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و عێراق و ده‌ره‌وه‌یدا . نۆیه‌م:گه‌راج : ناوچه‌یه‌كی دیار كراوه له زه‌وی و بینایه‌و سه‌ر گیراوی له‌سه‌ر دروست كراوه بۆ ئاسانكاری كاره‌كانی و گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیاران له‌ناوه‌وه‌و نێوانی شاره‌كان و ده‌ره‌وه‌یدا . ده‌یه‌م:فڕۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی : فڕۆكه‌خانه‌یه‌كه، حكومه‌ت له هه‌رێمدا دیار ده‌كا بۆ جموجۆلی ئاسمانی به‌ره‌و ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌یدا . رێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به گومرگ و كۆچبه‌ری و، ته‌ندروستیو، حیجری ته‌ندروستی بۆ ئاژه‌ڵان و، رووه‌كان ده‌گرێته به‌ر و له‌گه‌ڵ رێكاری دیكه‌ی هاوشێوه‌یان . یازده‌م:فڕۆكه‌خانه : گۆڕه‌پانێكی دیار كراوه له‌سه‌ر رووی زه‌وی یان له‌سه‌ر رووی ئاودا، بینایه‌و دامه‌زراوو ئامێر‌و ئامرازی تێدایه . هه‌مووی یان به‌شێكی بۆ گه‌یشتن و ده‌رچوون و جموجۆلی فرۆكه ته‌رخان كراوه .
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌نجومه‌نی كارگیریی ئه‌م كار‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه‌یان ده‌بێ:ـ یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی هه‌موو زانیارییه‌كی په‌یوه‌ندیدار به كاروباری (مین) وده‌ستنیشانكردنی گرنگترینیان له بواری نه‌هێشتنی (مین) دا. دووه‌م: كاركردن له پێناوی هاو ئاهه‌نگی ورێكخستنی پرۆسه‌كانی لابردنی (مین) له‌گه‌لأ هه‌موو فه‌رمانگه وده‌زگا حكومه‌تیه په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمدا. سێیه‌م: نه‌خشه‌كێشانی سیاسه‌تی گشتی ده‌زگا له مه‌یدانی كاروباری مین له چوارجێوه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا. چواره‌م: ئاماده‌كردنی راپۆرتی ساڵانه وبه‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه هه‌موو چالاكی وكاری جێبه‌جێ كرا‌و وكێشه وپێشنیازه‌كانی ده‌زگای تێدا دیاری ده‌كرێت. پێنجه‌م: دانانی پلانێكی ساڵانه و پێنج ساڵی ودرێژ خایه‌ن بۆ ده‌زگاكه. شه‌شه‌م: ئاماده‌كردنی بودجه‌ی گشتی ده‌زگاكه وبه‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ په‌سندكردنی.
مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م : كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ده‌زگا ده‌بێت وله كاتی ئاماده نه‌بوونی دا جێگره‌كه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به بانگهێشتی سه‌رۆكی ده‌زگا هه‌ر سێ مانگ جارێك به‌لانی كه‌م كۆده‌بێته‌وه له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك یا له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامانی وگه‌ر پێویستیشی كرد به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی كۆده‌بێته‌وه. سێیه‌م: ڕاده‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ته‌واو ده‌بێت وبریاره‌كان به زۆربه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان وه‌رده‌گیرێ وله كاتی یه‌كسانی بوونی ده‌نگه‌كان ئه‌وا ئه‌و لایه‌نه په‌سند ده‌كرێت كه سه‌رۆك ده‌نگی تێدا داوه.
مادده‌ی ده‌یه‌م: داهاته‌كانی ده‌زگا له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:ـ یه‌كه‌م : ئه‌و پارانه‌ی كه حكومه‌تی فیدرال وحكومه‌تی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی بۆی ته‌رخان ده‌كات. دووه‌م : ئه‌و به‌خشین وپیتاكانه‌ی كه رێكخراوه نیوده‌وڵه‌تیه‌كان ورێكخراوه سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ورێكخراوه ده‌وله‌تی ونا حكومیه‌كان بۆ هه‌رێمی ته‌رخان ده‌كه‌ن. سێیه‌م: ئه‌و به‌خشش ویارمه‌تیه خۆ جێیانه‌ی كه بۆی دیت به‌مه‌رجێك بیانی بن وبه‌ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بێت.
مادده‌ی یازده‌م: ده‌زگا له‌باج وره‌سمه‌كان ده‌بووردرێ.
مادده دوازده‌م: یه‌كه‌م: له وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی ده‌زگا، یاسای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی حكوومه‌ت پیاده ده‌كرێت. دووه‌م : ژمێریاریی ده‌زگا ده‌كه‌وێته به‌ر پشكنینی چاودێری دارایی.
مادده‌ی سێزده‌م: ده‌زگا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه، كه‌س یان ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه بێ مۆله‌ت وره‌زامه‌ندیی فه‌رمی ده‌چنه ناو كێڵگه‌كانی مین، هه‌روه‌ها ئه‌و لایه‌نانه‌ی نیشانه دیاریكراوه‌كان بۆ نیشانكردنی ناوچه‌پیس بووه‌كان به (مین) ده‌گۆڕن بداته دادگا بمه‌وناوه‌ی كه ئه‌و نیشانانه له موڵك وماڵی هه‌رێمن.
مادده‌ی چوارده‌م : ده‌زگای بۆی هه‌یه:ـ یه‌كه‌م: ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی بۆ فه‌رمانبه‌رانی ده‌زگا ته‌رخان بكات به پێی سروشتی كاری هه‌ر یه‌كێكیان وڕاده‌ی كاریگه‌ریی راسته‌وخۆ وناراسته‌وخۆ. دووه‌م : دڵنیایی كردنه‌وه‌ی هاوكارانی ده‌زگا له دژی مه‌ترسی رووداوی (مین) وله‌كاتی پرۆسه‌كانی كاروباری (مین)دا.
مادده‌ی پازده‌م: خزمه‌تكردن له رێكخراوه‌كانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه كان ورێكخراوه ناوخۆیی وخۆجێبه‌تی وبیانی كه كار له بواری كاروباری (مین) له هه‌رێمدا ده‌كه‌ن بۆ مه‌به‌ستی خزمه‌تی فرمان بۆ كارمه‌ندانی ده‌زگا حیساب ده‌كرێت.
مادده شازده‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده حه‌ڤده‌م: كاربه‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیاریك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.
مادده هه‌ژده‌م: پێكهاته‌كانی ده‌زگا به‌پێره‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة