أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: سه‌رۆكی هه‌یئه بۆی هه‌یه كادێرگه‌لی وه‌زیفی و كارمه‌ندان بۆ هه‌یئه‌ته‌كه دابمه‌زرێنێ، ته‌نها نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌یئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و ڕاوێژكاره‌كان نه‌بێ، كه ئه‌مانه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه یان له‌لایه‌ن جێگره‌كه‌یه‌وه داده‌مه‌زرێن.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: مادده‌ی بیست ویه‌ك هه‌موارده‌كرێ وبه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: پێكهاته‌كانی ناوه‌ندی وه‌زاره‌ت پێك دێت له: 1. نوسینگه‌ی وه‌زیر. 2. نوسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت. 3. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوان. 4. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رنامه‌كان وشێوازه‌كانی فێركاری وچاپه‌مه‌نیه‌كان. 5. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاڵاكی وه‌رزش وهونه‌ر. 6. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باخچه‌ی ساوایان وخوێندنی سه‌ره‌تایی. 7. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕاستكردنه‌وه‌و تاقیكردنه‌وه‌و بڕوانامه‌كان. 8. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فێركردنی دواناوه‌ندی وپیشه‌یییه‌كان. 9. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلان دانانی په‌روه‌رده‌یی. 10. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فێركردنی توركمانی. 11. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فێركدنی سریانی. 12. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌یمانگه‌كان ومه‌شقكردن. 13. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌رپه‌رشتكردنی په‌روه‌رده‌یی. 14. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بینایه وكارگه‌كان.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ده‌سته‌ی گشتی، هه‌ردوو سالأ جارێ بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌وه‌ی خواره‌وه كۆ ده‌بێته‌وه:ـ یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی ئیداریی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه‌و، به ده‌نگدانی نهێنی وراسته‌وخۆو به‌زۆرینه‌ی ئاماده بووان، حه‌وت ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ ده‌سته‌كه هه‌ڵده‌بژێرێ. دووه‌م: تاووتوێ كردنی كاروباره‌كانی ده‌سته‌ی ئیداری. سێیه‌م: په‌سندكردنی بودجه‌ی ساڵانه‌ی یه‌كێتی كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ئیدارییه‌وه ئاماده كراوه. چواره‌م: چاوخشاندنه‌وه به كاروباری یه‌كێتی وئیقراركردنی ئه‌و پێشنیارانه‌ی كه بۆ هه‌مواركردنی یاساكه پێشكه‌شی كراون.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خرێته سه‌ر دواوه‌ی مادده‌ی بیست ودووه‌می هه‌مواركراوو، ده‌بێته بڕگه‌ی(5) له مادده‌كه: أ- وه‌زیر بۆی هه‌یه رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ شاره‌زایانی عێراقدا ببه‌ستێ. ب- وه‌زیر بۆی هه‌یه دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بیانیه‌كان یان كۆمپانیاكاندا ببه‌ستێ كه‌ڵك له ئه‌زمونیان وه‌ربگیرێ له‌و بوارانه‌دا كه خۆی به پێویستی ده‌زانێ، یان پێویستیان به خزمه‌تگوزاریه‌كانیان هه‌یه.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م مادده‌یه‌ی خواره‌وه بۆ یاساكه، دووباره به زنجیره‌ی مادده‌ی بیست ودووه‌م زیاد ده‌كرێ و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: مادده‌ی بیست و دووه‌م (دووباره) یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت به پێی پێڕۆ په‌یمانگه‌كانی مامۆستایان وهونه‌ره‌جوانه‌كان ومیوانداری (الفندقه)و گه‌شتوگوزارو ئیدیكه‌ش ده‌كاته‌وه. دووه‌م: خوێندنی پیشه‌یی ولقه‌كانی به پێڕه‌و رێك ده‌خرێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: دادگاكان داوای حقووقی و باری كه‌سیه‌تی له ماوه‌ی پشووی دادگاكان نابینن ئه‌گه‌ر به په‌له نه‌بن و هه‌موو دادگایی كردنێك له رۆژی یه‌كه‌می مانگی ته‌مووزه‌وه تاكو یه‌كه‌م رۆژی مانگی ئه‌یلوولی هه‌موو ساڵێك راده‌وه‌ستن و داوای به په‌له‌ش ده‌سنیشان ده‌كرێن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به به‌یاننامه‌یه‌ك كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ده‌ری ده‌كات. دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا ماوه‌ی پشووه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك كورت بكاته‌وه كه له (30) رۆژ زیاتر نه‌بێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م مادده‌یه‌ی خواره‌وه بۆ یاساكه، دووباره به زنجیره‌ی مادده‌ی حه‌وته‌م زیاد ده‌كرێ و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: مادده‌ی حه‌وته‌م (دووباره) ده‌شێ ماوه‌ی خوێندن، به گواستنه‌وه بۆ پۆلیكی به‌رزتر كورتبكرێته‌وه. هه‌موو كاروبارێكی گواستنه‌وه‌ش به ڕێنمایی دیار ده‌كرێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: بۆ خه‌رجییه‌كانی ساڵی دارایی 2008 گوژمه‌ی (7628783)ته‌نیاحه‌وت ترلیۆن و شه‌ش سه‌دو بیست و هه‌شت ملیار‌و حه‌وت سه‌دو هه‌شتاو سێ ملیۆن دینار داده‌نرێ و به‌م جۆره دابه‌ش ده‌كرێ: یه‌كه‌م: گوژمه‌ی (2879079)ته‌نیا دوو ترلیۆن و هه‌شت سه‌دو حه‌فتاو نۆ ملیار‌و حه‌فتاو نۆ ملیۆن دینار بۆ خه‌رجییه‌كانی پڕۆژه سه‌رمایه‌داراییه‌كان. دووه‌م: گوژمه‌ی(4674842)ته‌نیا چوار ترلیۆن و شه‌ش سه‌دو حه‌فتاو چوار ملیار‌و هه‌شت سه‌دو چل و دوو ملیۆن دینار بۆ خه‌رجییه‌كانی به‌كارخستن. سێیه‌م: گوژمه‌ی(54908)ته‌نیا په‌نجاو چوار ملیار‌و نۆسه‌دو هه‌شت ملیۆن دینار بۆ خه‌رجییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نشتمانیی كوردســـــتان – عیراق. چواره‌م: گوژمه‌ی(19954)ته‌نیا نۆزده ملیار‌و نۆسه‌دو په‌نجاو چوار ملیۆن دینار بۆ خه‌رجییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری ده‌سه‌ڵاتی زیاد كردنی (اعتماد) ی كۆی بوودجه‌ی سه‌لمێنراوی ساڵی 1993 به رێژه‌یه‌ك كه له (1%)ی كۆی (اعتماد)ی سه‌لمێنراوی بوودجه نه‌بێ بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه ده‌درێتێ: 1-(اعتماد)ی ئه‌و پارانه‌ی بۆ ئه‌و به‌رێوه‌به‌ریه‌تیانه‌ی پێویستن كه له ساڵی 1993 دا پێك ده‌هێنرێن. 2-ئه‌و (اعتماد)ه نوێ یانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له حاڵه‌تی ناكاوی (گارئ) دا بڕیار ده‌دا بیانخاته سه‌ر بوودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و به‌رێوه‌به‌رێتییه‌كان.
مادده‌ی شه‌سته‌م:
مادده‌ی شه‌سته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی دادگایه‌ك یا سه‌رۆكی ده‌سته‌یه‌ك ئاماده‌نه‌بوو یا شوێنی فرمانه‌كه‌ی چۆڵ بوو یا هه‌ر كۆسپێك رێگه‌ی چوونه سه‌ر كاره‌كه‌ی لێ گرت پێشترینی جێگرانی یا ئه‌ندامان كاره‌كه‌ی به‌ڕێ ده‌كا. دووه‌م: ئه‌گه‌ر زیاتر له‌یه‌ك دادوه‌ر له یه‌ك دادگا هه‌بن پێشترینیان به‌رپرسیار ده‌بێ له‌به‌ڕێوه‌بردن و دابه‌شكردنی ئیش و كار له نێوانیادا و وه‌زیری داد بۆی هه‌یه‌یه‌كێكی تر دیاری بكا.
مادده‌ی سێ یه‌م
مادده‌ی سێ یه‌م: ویلایه‌تی دادگا گشت كه‌سانی سروشتی و مه‌عنه‌وه‌ی و له‌گه‌ڵیاندا حكومه‌تیش ده‌گرێته‌وه‌و حوكم دان له گشت دژكاری (منازعه) و تاونێكدا كاری تایبه‌تی ئه‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: زمان له دادگاكان‌دا كوری ده‌بێ، به‌ڵام دادگا بۆی هه‌یه به‌هۆی وه‌رگێره وه داوای سوێند دانی گوێ له قسه‌ی دژكاران (الخصوم) و شایه‌ته‌كان بگرێ.
مادده‌ی شانزده‌یه‌م:
مادده‌ی شانزده‌یه‌م:1. ئه‌گه‌ر نه‌قیب به هه‌ر هۆیه‌ك بێ شوێنه‌كه‌ی چۆڵ بوو، جێگره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه بمێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر شوێنی جێگری نه‌قیب چۆڵ بوو، سكرتێر شوێنی نه‌قیب ده‌گرێته‌وه.2. ئه‌گه‌ر شوێنی پایه‌ی نه‌قیب و جێگره‌كه‌ی چۆڵ بوو ئه‌وا یه‌كێك له ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان له رێگای هه‌ڵبژاردنی نهێنییه‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه. ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشت بكات بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی له ماوه‌یه‌ك كه له دوو مانگ زیاتر نه‌بێت به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و جێگره‌كه‌ی بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه‌ته‌وه به‌مه‌رجێك له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت.
مادده‌ی پانزده‌یه‌م:
مادده‌ی پانزده‌یه‌م: نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:1. سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌كات.2. نوێنه‌رایه‌تی كردنی نه‌قابه له هه‌موو مامه‌ڵه‌كان له بواره‌كانی قه‌زایی (المراجع القضائية)و ده‌سته ره‌سمییه‌كان و نیمچه ره‌سمییه‌كان و ئه‌هلییه‌كان و راستاندنی مامه‌ڵه‌و به‌ڵگه‌نامه تایبه‌تییه‌كانی سه‌ندیكا و بۆی هه‌یه هه‌ندێك له‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ببه‌خشێت به یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.3. پشتگیری كردنی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا بۆ مه‌به‌سته‌كانی كه‌فاله‌ت.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی كه له هه‌رێم داده‌نیشێ، له هه‌ر ساڵێكی مه‌زه‌نده كرا‌و له‌سه‌ر بنچینه‌ی باری گوزه‌رانی له ساڵی سه‌رجه‌م داهاته‌كانی، ئه‌م بێ قه‌یدیی (سه‌ماحانه)ی خواره‌وه‌ی پێ ده‌درێ: 1. (2000) دینار بۆ خودی ئه‌و كه‌سه‌ی له‌سه‌ریه‌تی باجه‌كه بدات. 2. (2000) دینار بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی یان هاوسه‌ره‌كانی له بارێكدا كه ژنی ماڵه‌وه بێت و هیچ داهاتێكی نه‌بێت یان ئه‌و داهاته‌ی له‌گه‌ڵ داهاتی مێرده‌كه‌ی لێكدرا بێت. 3. (200) دینار بۆ هه‌ر مندڵێك له منداڵه‌كانی، جا ژماره‌یان هه‌ر چه‌ند بێت. 4. خودی ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌سه‌ریه‌تی باجه‌كه بدات (المكلف)، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی له شه‌ست و سێ ساڵی تێپه‌راند، زێده بێ قه‌یدێك (سماح) ێكی دیكه‌ی پێ ده‌درێت كه بڕه‌كه‌ی (500) دیناره. جگه له‌و بێ قه‌یدی (سماح)ه‌ی كه له بڕگه‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه‌دا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
مادده‌ی بیست و چوار:
مادده‌ی بیست و چوار: ئه‌و داهاتانه‌ی نه‌وت كه له ئه‌نجامی پڕۆسه‌كانی نه‌وتی تایبه‌ت به كیڵگه‌كانی نه‌وته‌وه به‌ده‌ست دێن له حیسابێكی بانكی تایبه‌ت داده‌نرێت به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ده‌ستووری عیراق و یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێم تا ئه‌و كاته‌ی یاسای سندووقی كوردستان بۆ داهاته‌كانی نه‌وت ته‌شریع ده‌كرێت كه له مادده‌ی پازده‌ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (22)ی ساڵی 2007دا هاتووه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: نرخی خانوو به‌ره‌ی به میرات به‌جێماو یان به موڵك كرا‌و وه‌كو حه‌وت ساڵ به‌ر له مێژووی داواكردنی ته‌سه‌روفی له لایه‌ن میرات گر یان خاوه‌نه‌كه‌ی، مه‌زه‌نده ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر پتر له حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی موڵكیه‌تی خانوو به‌ره‌كه یان مافی ته‌سه‌روفی خاوه‌ن میرات یان خاوه‌نه‌كه‌ی ره‌ت بووبێت و، ئه‌و نرخه‌ی كه‌له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه مه‌زه‌نده كراوه، ده‌بێته خه‌رجییه‌ك له‌سه‌ر میراتگر یان خاوه‌ن موڵكه‌كه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕگه‌ی ناوبراو له‌وه كه‌متر بوو، ئه‌و كات مووڵكه به‌جێماوه‌كان یان كرێی به موڵك كردن یاخود نرخی خه‌مڵێنراو له مامه‌ڵه‌ی به‌خشین و ده‌ست لێ هه‌ڵگرتن یا خود گۆرینه‌وه به مه‌زه‌نده داده‌نرێن، به مه‌رجێك شته نوێكان ره‌چاو بكرێن و ببنه بنچینه‌یه‌ك بۆ حیساب كردنی قازانج.
مادده‌ی بیست و دوو:
مادده‌ی بیست و دوو: ئه‌وكاته‌ی كه ره‌زامه‌ندی درا بۆ گواستنه‌وه‌ی خزمه‌ته‌كانی فه‌رمانبه‌ر له فه‌رمانگه‌یه‌كی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمه‌وه بۆ كه‌رتی تایبه‌ت: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری نیوه‌ی ئه‌و مووچه‌یه ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه وه‌ریده‌گرت له‌و فه‌رمانگه‌یه‌ی كه گواستراوه‌ته‌وه تێیدا و بۆ ماوه‌ی (5) سێ ساڵ له رۆژی گواستنه‌وه‌یه‌وه، به‌مه‌رجێك به یه‌كجاری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كه‌ی دا بپچرێنێ. دووه‌م: ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ی كه فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی لێ گواستراوه‌ته‌وه مووچه‌ی ئاماژه بۆكراو له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه، بۆ ئه‌و لایه‌نه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت سه‌رف ده‌كات كه فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی بۆ گواستراوه‌ته‌وه. سێیه‌م: له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م بڕگه‌یه ده‌ربكات و سه‌روكار و مه‌رجه‌كانی دیاری بكات.
مادده‌ی چوارده‌م:
مادده‌ی چوارده‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی پانزه‌هه‌م:
مادده‌ی پانزه‌هه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و، له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی(وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه.