المواد القانونية
مادده‌ی پێنجه‌م:ده‌سته بوودجه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی ده‌بێت كه چاوگه‌كانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:ـ یه‌كه‌م:به‌خشینی ساڵانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم. دووه‌م:پێدان وبه‌خشین وباره‌بوه‌كان. سێیه‌م:داهاته داراییه‌كانی ده‌سته. چواره‌م:ده‌سكه‌وتی چالاكیه‌كانی وه‌زاره‌ت وده‌سته. پێنجه‌م:ئه‌وه‌ی له پڕۆژه وه‌به‌ر هێنانه‌كانی ده‌ست ده‌كه‌ۆیت. شه‌شه‌م:داهاتی پسوله‌ی یانه‌سیب به‌مه‌رجێك به یاسا رێكبخرێت. حه‌وته‌م:به‌ركه‌وتی وه‌زاره‌ت له قه‌ره‌بوه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی له‌و زیانانه‌ی به‌ر كوردستان وهاوڵاتیانی كه‌وتوه له ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفال وبه‌كار هێنانی چه‌كی كیمیاوی.
مادده‌ی شه‌شه‌م:ده‌سته ئه‌نجومه‌نێكی كارگێڕی ده‌بێت كه‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانی كارگێڕی ودارایی وهونه‌ری ده‌كات وبه‌تایبه‌تیش ئه‌م كارانه ده‌كات:ـ یه‌كه‌م:كاركردن بۆ به‌ره‌وپێش بردنی كاری ده‌سته وپێره‌وه كارگێڕی ودارایی وهونه‌ریه‌كانی. دووه‌م:دانانی سیاسه‌تی گشتی بۆ به‌ڕێوه‌بردن ووه‌به‌رهێنانی موڵك وسامان وداهاته‌كانی ده‌سته به پێی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت. سێیه‌م:دان نان به بوودجه‌ی ساڵانه‌ی ده‌سته وحیسابه كۆتاییه‌كانی وهه‌موار كردن له‌سه‌ری. چواره‌م:ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گرێبه‌ست وپه‌یمان وپابه‌ندیه داراییه‌كان له چوارچێوه‌ی بوودجه‌ی په‌سه‌ند كراوی ده‌سته. پێنجه‌م:په‌سه‌ندكردنی میلاكی ده‌سته. شه‌شه‌م:لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌تانه‌ی وه‌زیر ده‌یخاته روو. حه‌وته‌م:ئاماده‌كردنی راپۆرتێكی ساڵانه‌ی گشتگیر سه‌باره‌ت به كاری ده‌سته‌و چالاكیه‌كانی بۆ به‌رده‌م وه‌زیر وپاشان ره‌وان كردنی بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ده‌سته‌پێك دێنێت له:ـ أ- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی بۆ به‌ڕێوه‌بردن ووه‌به‌رهێنانی داهاته‌كان / سه‌رۆك. ب- به‌ڕێوه‌به‌ره گشتی یه‌كانی وه‌زاره‌ت /ئه‌ندام ج- به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری یاسایی /ئه‌ندام وبڕیار نووسی ئه‌نجوومه‌ن. د- دوو شاره‌زا له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه پاڵێوراون كه خاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆرین له كاروباری دارایی وئابووریدا.
مادده‌ی هه‌شته‌م:ئه‌نجومه‌ن به‌لانی كه‌م یه‌ك كۆبوونه‌ه‌وه‌ی مانگانه ئه‌نجام ده‌دات و وه‌زیر یان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی بۆیان هه‌یه بانگه‌شه بكه‌ن بۆ كۆبوونه‌ویه‌كی نائاسایی.
مادده‌ی نۆیه‌م:بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی كاریان پێده‌كرێت پاش په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه.
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاری ده‌بێ،له‌مانه پێك دێت:ـ أ- وه‌زیر: سه‌رۆك. ب- بریكاری وه‌زاره‌ت:ئه‌ندامه‌و،له دیارنه‌بوونی وه‌زیردا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كا. ج- به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان: ئه‌ندامن. د- یه‌ك راوێژكار،وه‌زیر دیاریی ده‌كا: ئه‌ندامه ه- نوێنه‌رێ، له هه‌ریه‌كه له‌م وه‌زاه‌رتانه: (ته‌ندروستی، په‌روه‌رده، كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، پێشمه‌رگه، دارایی، ئاوه‌دانكاری، رۆشنبیری، ناوخۆ وكاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم وفێركردن باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانیستی)به‌مه‌رجێ پله‌یان له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ. دووه‌م:كاری تایبه‌تی ئه‌نجومه‌ن ئه‌وه‌یه،راسپێری پێشكه‌ش به‌وه‌زیر بكا،راسپێرییه‌كه‌ش ئه‌گه‌ر وه‌زیر ته‌سدیقی بكا،سیفه‌تی بڕیاری وه‌زاری وه‌رده‌گرێ.
مادده‌ی یازده‌م: یه‌كه‌م:ئه‌ركوفرمان وكاره‌تایبه‌ته‌كانی وه‌زاره‌ت وپێكهاته‌كانی به پیڕۆ دیارده‌كرێن. دووه‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان به‌ش یان هۆبه،له پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا،به‌پێی پێداویستی كار‌و له كاتی زه‌رووردا،بكاته‌وه یان یه‌كیانبخا یان ئیلغایان بكات. سێیه‌م:وه‌زیر بۆ به‌جێ گه‌یاندنی هه‌ر ئه‌ركوفرمانێكی وه‌زاره‌ته‌كه،كه‌له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه، بۆی هه‌یه لیژنه‌گه‌لی هه‌میشه‌یی یان كاتی پێك بهێنێ. چواره‌م:وه‌زیر،بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ به ئاسانی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه،ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق . دووه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی وه‌رزش ولاوانی هه‌رێم. سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری وه‌رزش ولاوانی هه‌رێم. چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی وه‌رزش ولاوانی هه‌رێم. پێنجه‌م: لاوان: ئه‌و توێژه‌یه كه ته‌مه‌نیان له نێوانی 14 تاكو 30 ساڵه.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: 1-حوكمی دادوه‌ری به گوناهباركردنی خاوه‌نی (امتیاز)و سه‌رۆكی نووسین به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له چاپ كراوی خوله‌كی دا خوودی چاپكراوه‌كه ناگرێته‌وه و بوونی (وجود)ی به‌رده‌وام ده‌بێ مه‌گه‌ر خاوه‌نی (امتیاز) خۆی وه‌های حه‌ز لێنه‌بێ كه ئه‌وسا حوكمی مادده‌ی شه‌شه‌می ئه‌م یاسایه‌ی به‌سه‌ردا جێبه جێ ده‌كرێ. 2-حه‌كمی دادوه‌ری به گوناهباردنی پێشكه‌شكه‌ری چاپكراوی نا خوله‌كی بۆ چاپ خوودی چاپكراوه‌كه ده‌گرێته‌وه و تا كاتی لادانی هۆی گوناهباركردنه‌كه چاپ كراوه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێ و بڵاوكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه ده‌كرێ.
مادده‌ی یازده‌یه‌م: 1-ئه‌و داوا (دعوی) گشتیانه‌ی له سه‌رپێچی كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌وه‌شێنه‌وه، له لایه‌ن داواكاری گشتی (الادعاء العام)و په‌سه‌ند كردن له‌لایه‌ن وه‌زیری داده‌وه ده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌و داوا تایبه‌تیانه‌ی لێی ده‌وه‌شێنه‌وه له لایه‌ن زه‌ره‌مه‌نده‌وه ده‌كرێن. 2-ئه‌و داوایانه‌ی له بڕگه‌ی سه‌ره‌وه‌دا باس كراون نابێ دوای تێپه‌ربوونی سێ مانگ له رۆژی بلاشوكردنه‌وه وه بۆ چاپكراوی خوله‌كی و له كاتی ده‌ست كردنه‌وه به دابه‌ش كردن له چاپ كراوه نا خوله‌كیدا له لایه‌ن دادگاكانه‌وه ده‌بینرێن.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م :هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. دووه‌م :ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم. سێیه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن – سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان.
مادده‌ی دووه‌م: دادوه‌ریی سه‌ربه‌خۆیه و له یاسا به‌ولاوه هیچ ده‌سته‌ڵاتێكی به‌سه‌ردا نییه
مادده‌ی سێیه‌م: به‌ناوی گه‌له‌وه حوكمه‌كان ده‌رده‌چن و جێبه‌جێ ده‌كرێن .
مادده‌ی چواره‌م: ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه ئاماده ده‌كرێ و ده‌خرێـته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق بۆ په‌سه‌ند كردنی و ده‌بێـته پاشكۆی بودجه‌ی گشتی هه‌رێم.
مادده‌ی پێنجه‌م: دادگاكان ده‌سته‌ڵاتیان به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكی سروشتی و مه‌عنه‌ویدا هه‌یه، تا ده‌گاته حكومه‌تیش و تایبه‌تمه‌نده به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هه‌موو كێشه و تاوانه‌كان.
مادده‌ی شه‌شه‌م: زمانی كوردی زمانی دادگاكانه و ده‌شێ له كاتی پێویستدا زمانی عه‌ره‌بی به‌كاربێ.
مادده‌ی حه‌وته‌وم: دانیشتنی دادگاكان ئاشكرایه، ته‌نیا ئه‌گه‌ر دادگا بڕیاریدا به نهێنی بێت له‌به‌ر ڕه‌چاوكردنی ره‌وشت و نیزامی گشتی یان بۆ رێزگرتن له خێزان به مه‌رجێك بڕیاری حوكمدان له دانیشتنێكی ئاشكرا دابێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: دادگاكان داوای حقووقی و باری كه‌سیه‌تی له ماوه‌ی پشووی دادگاكان نابینن ئه‌گه‌ر به په‌له نه‌بن و هه‌موو دادگایی كردنێك له رۆژی یه‌كه‌می مانگی ته‌مووزه‌وه تاكو یه‌كه‌م رۆژی مانگی ئه‌یلوولی هه‌موو ساڵێك راده‌وه‌ستن و داوای به په‌له‌ش ده‌سنیشان ده‌كرێن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به به‌یاننامه‌یه‌ك كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ده‌ری ده‌كات. دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا ماوه‌ی پشووه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك كورت بكاته‌وه كه له (30) رۆژ زیاتر نه‌بێ.
مادده‌ی نۆیه‌م: دادگاكانی مه‌ده‌نی له‌مانه پێكدێن: یه‌كه‌م: دادگای پێداچوونه‌وه. دووه‌م: دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه. سێیه‌م: دادگاكانی تاوان. چواره‌م: دادگاكانی به‌رایی. پێنجه‌م: دادگاكانی نه‌وجه‌وانان. ش ه‌شه‌م: دادگاكانی باری كه‌سایه‌تی. حه‌وته‌م: دادگاكانی كه‌تن. هه‌شته‌م: دادگاكانی كار. نۆیه‌م: دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه. ده‌یه‌م: دادگاكانی مادده‌كانی كه‌سایه‌تی بۆ مه‌سیحیه‌كان و ئێزدیه‌كان و ئاینه‌كانی تر.
مادده‌ی ده‌یه‌م: دادگای پێداچوونه‌وه ده‌سته‌ی باڵای دادوه‌رییه، چاودێری دادوه‌ری به‌سه‌ر هه‌موو دادگا مه‌ده‌نیه‌كان له هه‌رێمدا ده‌كات و، به‌لانی كه‌مه‌وه له نۆ دادوه‌ر پێكدێ كه سه‌رۆك و جێگره‌كانی تێدایه و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة